ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

29 بابەت

فیستیڤاڵی گوندی گوڵپ

یەکێکە لە فیستیڤاڵەکانی ناوچەکە و لە گوندی گوڵپ و لە وەرزی بەهاردا ئەنجامدەدرێت. چەندین چالاکیی فۆلکلۆری و هونەری و ئەدەبی و نمایشی پیشەی دەستی و وێنەی کەسایەتییەکانی گوندەکە و گۆرانی و هەڵپەرکێ نمایشدەکرێن و خەڵکێکی زۆر لە شوێنە جیاوازەکانەوە سەردانیدەکەن.

زیاتر بزانە
فیستیڤال

فیستیڤاڵی گۆرانی و شیعری منداڵان

چالاکییەکی هونەرییە، سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان/ئۆفیسی هەڵەبجە و تیپی هونەریی ڕێژنە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت(CDO) لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا و بە مەبەستی شادکردنی دڵی منداڵانی کەمپی ئاوارەکان، ئاهەنگێکی گۆرانی و موزیک و شیعر و نمایشی کۆمیدی، بە بەشداری گروپی موزیکی منداڵانی کەمپەکە و بەشی موزیکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت، بۆ منداڵانی کەمپی عەربەتی ڕێکخستووە و لە ٢٢ی ٩ی ٢٠١٥ لە کەمپی عەربەت پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
فیستیڤال

فیستیڤاڵی گیا بەهارییەکانی هەورامان

ڕۆژی ١٨ی ٤ی ٢٠٢٤ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر ڕێگای سەرەکیی (خورماڵ - ئەحمەدئاوا) ئەنجامدراوە و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامبووە. گیا بەهارییەکان لە ٦٠ کەپردا نمایشکراون و فرۆشیار بەرهەمەکانیان نمایشکردووە. گیا بەهارییەکان زۆرن، بریتیبوون له:‌ (ڕێواس، پیچک، بەڕەزا، خوژە، قارچک، پیاز، سورهەراڵە) و چەندین ڕووەک و گیای تر... هاوکات چەند بەرهەمێکی خۆماڵیش خراوەتەڕوو، وەک (هەنجیری وشک، قەیسی وشک، مێوژ، قەزوانی وشک و تەڕ). بە هەزاران گەشیار لە هەورامان و شارەزوو و شارەکانی هەرێمی کوردستان و خواروی عێراق سەردانیانکردووە.

زیاتر بزانە
فیستیڤال

فیستیڤاڵی میهر

فیستیڤاڵێکی هونەرییە. خاوەنی بیرۆکە: ڕاستگۆ خەلیل. سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان/ئوفیسی خورماڵ، بۆ بانگدان و بانگوێژانی هەورامان و شارەزوور، لە هۆڵی گوڵعەنبەری خورماڵ ئەنجامیداوە و دووساڵ بەردەوامبووە. ١- یەکەمین فیستیڤاڵ: بە دروشمی (دنیایەک پڕ لە میهر و ئاوازێک پڕ لە سۆز)، ڕۆژی هەینی ٢٦ی ٩ی ٢٠٠٨ ئەنجامدراوە. بە خوێندنی قورئان و خوێندنەوەی وتارەکان و وتاری مامۆستا ڕزگار دەستیپێکردووە. بەشداربوان: غالب ڕەسوڵ شریف، حەسەن ئەحمەد مەحموود، ئارێز فەرید حەمەحسێن، دانا عومەر حسێن، حسێن حەمەئەمین، نعمت محەممەد کەریم، سۆران ڕەحیم ڕۆستەم، حمزە عوسمان، دارا قادر خەلیفە، هۆشیار فەرەج محێدین، سەرخێڵ تەها سەعید، زانا عومەر، بێرون مەحموود حسێن، حوزەیفە ئەدهەم عەلی، ڕەزوان ئەبوبەکر. بەڕێوەبەری فیستیڤاڵ، ڕاستگۆ خەلیل عەزیز، کۆڕگێڕ، ئوسامە عەبدولڕەحمان، لیژنەی باڵا، عومەر عەزیز، ئوسامە عەبدولڕەحمان، میهران مەعسوم، ڕاگەیاندن، مەحبوبە حەمەئەمین، پێشەوا سابر، ئازاد نامق. بە وتنی سروود لەلایەن حسێن حەمەئەمین، وتاری لیژنەی هەڵسەنگاندان لەلایەن مامۆستا بەختیار عەبدوڵا، خەڵات و ئاشکراکردنی براوەکان کۆتاییهاتووە. ١- دووە‌مین فیستیڤاڵ: بە دروشمی (لە میهردا ژیان پڕ لە سۆزی دەنگە نوورانییەکان دەکەین)، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ٩ی ٢٠٠٩ ئەنجامدراوە. بەشداربووان: عەلی عومەر، غالب ڕەسوڵ، حەمزە عوسمان ‌سەعید ئیبراهیم، کازم بەڵخەیی، زانا عومەر، دانا عومەر، زانا عوسمان، هێمن غەفار. لیژنەی هەڵسەنگاند: بەختیار عەبدوڵا، شەماڵ ئەبوبەکر، عەبدوڵا حەمەمراد. لیژنەی باڵا، عومەر عەزیز، ئوسامە عەبدولڕەحمان، ناهیدە حەمەئەمین، ئارام وەیسی، عەبید محەممەد. ڕاگەیاندن: میهران مەعسوم، هیوا حەمەساڵح، پێشەوا سابر، دانیار فەرەج، شەیما مەعسوم، ئازاد نامیق. بەڕێوەبەری فیستیڤاڵ: ڕاستگۆ خەلیل. کۆڕگێر، دانیار فەرج، ئوسامە عەبدولڕەحمان. بە وتاری لیژنەی هەڵسەنگاند و ئاشکراکردنی خەڵاتەکان کۆتاییپێهاتووە.

زیاتر بزانە
فیستیڤال

فیستیڤاڵی نەورۆز و هەڵەبجە

فیستیڤاڵێکی هونەری بەرەنگاری و یادی هەڵەبجەیە. بە دروشمی (بۆ ئاشتی، بۆ مرۆڤ، بۆ کوردستان). بەرهەمی یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان (کۆمیتەی شاخ) و تیپی مۆسیقای شەهید کارزانە، لە ڕۆژی ٢١ی ٣ی ١٩٩٠ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، لە هۆڵی سینەما ئیستقلالی شاری سەقزی خۆرهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچووە. زیاتر لە پێنج هەزار کەس بینەرییان کردووە. کۆڕگێڕ و بێژەری فیستیڤاڵ: فەرهاد سەنگاوی، ئیدارەی هۆڵ و تەکنیک: فازیل قەساب و ئاکۆ حەسەن بەکر، بەشدارانی فیستیڤاڵ بریتیبوون لە موزیسیانەکان: ئاراس ئیبراهیم، سۆران جەلال، دلێر ئیبراهیم، دلۆڤان عەلی ئەحمەد، شوان کابان، عەتا حاجی عەلی. گۆرانیبێژان و سروود_بێژان: مامۆستا جەلال عەزیز، حەمەجەزا، سەلام ئەحمەد فارس، سیار بامەڕنی، شوان کابان، عەتا حاجی عەلی، ئاکۆ مەحموود، بەناز حەمەجەزا. کۆرس: ستار کەریم، بادینان جەلال، ئەکرەم ڕەحیم، هونەر حەمەجەزا، بهالدین مەجید، تەها حەمەجەزا، هاوڕێ مەحموود، بێگەرد حەمەجەزا، کرمانج حەمەمراد، نیان جەلال، ئەکرەم محەممەد ئەمین، نیگار هیوا، دلاوەر ئەحمەد، بەهار زوهدی، ڕیباز بابان، ئاشتی ڕەئوف، چنار بەکر حاجی سەفەر، بەختیار عومەر، نیگار بەکر حاجی سەفەر. دوای دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، سروودی نەورۆز بەدەنگی جەلال عەزیز پێشکەشکرا، پاشان فەرهاد سەنگاوی لە نێوانی سروودەکاندا چەندین شیعری نوێی شیرکۆ بێکەسی دەخوێندەوە، سروودە پێشکەشکراوەکان: بابە مەڕۆ، شیعرو ئاواز و وتنی: حەمەجەزا، ئامادەکردنی: ئاراس ئیبراهیم، سروودی: هەموو نەبین، هۆنراوەی: فۆلکلۆر و ئەنوەر قادر محەممەد، ئاوازی: دلێر ئیبراهیم، وتنی: عەتا حاجی عەلی، سروودی: سەربازی ون، هۆنراوەی: عەبدوڵڵا پەشێو، ئاوازی: ئاراس ئیبراهیم، وتنی: سەلام ئەحمەد. سروودی: کوردستان، هۆنراوەی: قانع، ئاوازی: ئاراس ئیبراهیم، وتنی: سەلام ئەحمەد فارس، سروودی: هەموو شەوێ، ئاوازی: ئاراس ئیبراهیم، هۆنراوە و وتنی: شوان کابان، سەرتۆپ و سەرگوڵی ئەم فیستیڤاڵە کۆڕاڵی داستانی هەڵەبجە بوو، هۆنراوەی کۆڕاڵ: مەولەوی، ڕێژەن، جەوهەر کرمانج، بێریڤان، ڕەفیق سابیر، هۆنراوەی هەڵەبشیما، ئاواز و دابەشکردنی: دلێر ئیبراهیم، وتنی کۆڕاڵ، هەموو گۆرانیبێژان و کۆرس.

زیاتر بزانە
فیستیڤال

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی خاڵ بۆقورئان خوێندن

سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، بە هاوکاری و سەرپەرشتیی پارێزگاری هەڵەبجە، بە بەشداری چەند قورئانخوێنێکی نێودەوڵەتی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان، لە ١٨ی ١ی ٢٠١٦ لە هۆڵی بۆنەکانی هەڵەبجە ئەنجامدراوە. بەشداربووان بریتیبوون لە (لە فەلەستینەوە د. عکرمە سەبری، لە ئێرانەوە عەبدولڕەحمان ئیمامقوڵی، لە فلیپینەوە شێخ محمد نەزیر، لە کوردستانەوە د. کۆچەر عومەر، گۆران مەعروف، لە عێراقەوە شێخ محەممەد ناسر ئەلعەزاوی، لە میسرەوە، شێخ حجاج هنداوی).

زیاتر بزانە
فیستیڤال

فیستیڤاڵی هەموومان خاوەن پێداویستیی تایبەتین

فیستیڤاڵێکی ڕۆشنبیری و هونەریی تایبەتە بە خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرێتیی چالاکیی هونەریی قوتابخانە و خوێندنگەکان، لە ١٢ی ٣ی ٢٠٢٢ لە ڕۆژی خاوەنپێداویستییە تایبەتییەکاندا، لە هۆڵی ئامادەیی (شەهید عەبدولڕحمان میرزا حەسەن) ئەنجامیداوە . لیژنەی سەرپەرشتیار: ئەمجەد جەمال، بەهجەت ڕەحمان. لیژنەی شانۆ: موسا سان ئەحمەد، ئەڤین قوتبەدین. لیژنەی شێوەکاری: مەسعوود فایەق، دانا ئیسماعیل. هاوکاران: هەردی هادی، ئیمان قادر. دیکۆر: حەمید عەلی، سوران حەمەفەرەج. دەنگ: فازل محەممەد، جیهانگیر جەلال. چالاکییەکانی پێشوازی ئامادەیی شەهید عەبدوڕەحمان و باخچەی منداڵانی بینایی پێشکەشیانکردووە و چەند شانۆییەک پێشکەشکراوە، لەوانە: ١- ڕێزمان بگرن: بەرهەمی قوتابخانەی شەن. سەرپەرشتیار. مامۆستا عزرا نووری، چرۆ کەمال. وێنەگرتن. هەنار حسێن. ٢- ئاواتی من: بەرهەمی لیدەرسی ناحکومی. سەرپەرشتیار: موسا سان ئەحمەد. ٣- دایکم و خەم: بەرهەمی کۆمەڵگەی پەروەردەی هاوچەرخ. نوسینی: شێنا ئادەم. سەرپەرشتیار: مامۆستا سۆما فریا، ژیان موختار. ٤- خاوەنپێداویستیی باخچەی پەریان. نوسینی: مامۆستا نزار حەمەخان. سەرپەرشتیار: مامۆستا شنۆ عومەر. هەروەها پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ مامۆستا دانا ئیسماعیل و پێشانگایەکی شێوەکاریی هاوبەشیش بۆ ١٤ قوتابخانە کراوەتەوە.

زیاتر بزانە
فیستیڤال

فیستیڤاڵی هونەریی و فەرهەنگی لاوان

یەکەمین فیستیڤاڵی هونەرییە. بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی هەڵەبجە و ڕێکخراوی کۆتری ئاشتییە. بە چاودێریی (فریاد ڕەواندزی) وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق و لەژێر دروشمی (لاوان سمبولی بیری ئازاد و هێزی داهێنانن) لە١٦ بۆ١٧ی ١٢ی ٢٠١٧ ‌ئەنجامدراوە و ئەم بەرهەمانەی تێدا پێشکەشکراوە. ١- گۆرانی و موزیکی تیپی سەنتەری منداڵپارێزی کوردستان بە بەشداری هونەرمەندان، کۆرش گۆران، ناجی بۆکانی. ٢- نمایشی پێکەوەژیانی گروپی تەنبووری (کۆرش) و گروپی دەفی سەنتەری منداڵپارێزی کوردستان. ٣- سیمیناری (گرنگیی شانۆ لە کۆمەڵگەدا) بۆ هونەرمەندی خۆرهەڵات (دونیا گوفتاری). ٤- پێشانگای سیرامیک بۆ هونەرمەند (مەهاباد جەمال ئەشرەف). ٥- پیشاندانی فلیمی (١٠چرکە) لە دەرهێنانی: ئاکۆ عەزیز میرزا.

زیاتر بزانە
فیستیڤال

یەکەمین فیستیڤاڵی ئەدەبیی شیعری ژنان

فیستیڤاڵێکی ئەدەبیی تایبەت بە شیعری ژنانە. وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە، لە ١٣ی ٦ی ٢٠٢٤ لە هۆڵی مستەفا زەڵمی ڕێکیخستووە. لیژنەی باڵا: سەرخێڵ غەفار، سەبا ئەحمەد، مەسعوود بابایی، سەرپەرشتی: مەسعوود زۆراب، لەنجە حەمەئەمین، سۆلان عەدنان، عەلا ڕەمەزان، دیار جەلال، میهرەبان سەلام، کوێستان عوسمان، نیازی میرزا، ڕەحمان محەممەد، دارایی: مەسعوود زۆراب، ساکار محەممەد، سورەت ئەمین. لە پاش پێشکەشکردنی چەند گۆرانی و موزیکێک، خوێندنەوەی دەقەکان دەستیپێکردووە و بەشداربووان بریتیبوون لە: سەلوا حسێن، غەمیگن کۆساری، دەریا هەڵەبجەیی، هەتاو محەممەد، ڕۆژ هەڵەبجەیی، چنوور نامق، ئیمان یادەوەر، گوڵاڵە عوسمان. دوو لێکۆڵینەوەش لەسەر بەرهەمەکان بە ناونیشانی: وێنەی ژن لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا، بۆ پەری خەیلانی و چوار دەق و چوار پەنجەرەی ڕوانین بۆ بەیان ئیبراهیم پێشکەشکراون.

زیاتر بزانە
فیستیڤال
پێشتر 1 2