فیستیڤاڵەکانی ڕێزلێنان لە هەڵەبجەی شەهید
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10
چەند فیستیڤاڵێکی ئەدەبی و هونەریین. بەرهەمی لیژنەی هەورامان و شارەزووری یەکێتیی هونەرمەندانی یەکگرتووی کوردستانن، لە قەزای شارەزوور بۆ یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە هەڵەبجەی تازە ڕێکخراون. دوای یادکردنەوەی یەکەم، بۆ ئەو مەبەستە هونەرمەندانی لیژنەی شارەزوور و هەورامان، لیژنەی باڵایان پێکهێناوە. بە دروستکردنی چەندین لیژنەی تر، یادەکانیان بەم جۆرە بە ڕێوەبردووە:
١- ١٦ی ٣ی ١٩٩٥ بـە یـادێکـی سـادە و وەسـتان و هـاوخـەمی بۆ شەهیدان
٢- ١٦ و ١٧ی ٣ی ١٩٩٦ لیژنەی باڵا: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەحمەد محەمەد، سالار فەتاح، پشتیوان گوڵپی، نزار حەمەڕەزا. چالاکییەکانی: سروود، شانۆیی لەشکری کوللە و مەرگەساتی پەپوولەکان، دوو پێشانگای شێوەکاری، سروود و گۆرانیی هەمەڕەنگ، کۆڕی شیعر خوێندنەوە، کۆڕێکی سیاسی، شانۆیی گۆڕ غەریبەکان، سروود، نماییشی کۆنفۆی یانەی شارەزوور.
٣- ١٦ و ١٧ی ٣ی ١٩٩٧، لیژنەی باڵا: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەحمەد محەمەد شارەزووری، ئازاد سەوزە، سەرتیپ سابیر، نزار حەمەڕەزا. چالاکییەکانی:
ڕێپێوانی گەورەی جەماوەری و کەژاوەی عومەری خاوەر، شانۆیی، تارماییەکان، شاری خەم، تابلۆی سەربەستی و قوربانی، پێشانگای قوتابخانەکان، گۆرانیی میوزیکی تیپی میسۆپۆتامییا.
٤- ١٦ و ١٧ی ٣ی ١٩٩٨ لیژنەی باڵا: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەحمەد محەمەد شارەزووری، ئازاد سەوزە، سەرتیپ سابیر، نزار حەمەڕەزا، عەدنان نەجمەدین. چالاکییەکانی: ڕێپێوانی گەورەی جەماوەری، شانۆیی زێدی عاشقان، ئۆپەرێتی گەڕانەوە بۆ مەرگ، ئاهەنگی سروود و گۆرانیی تیپی مۆسیقای شنروێ، پێشانگای شێوەکاریی تایبەت و هاوبەشی قوتابخانەکان، کۆڕی ئەدەبی، چالاکیی وەرزشی.
سەرچاوەکان:
- دەلیلی پێنجەمین فیستیڤاڵی یادکردنەوەی هەڵەبجە. ١٦ی ٣ی ١٩٩٦.
- یادەوەری و ڕازەکانی ژیانم، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، بەرگی دووەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی ؟، سلێمانی، ٢٠٢٤ ل٩٣-٩٨.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەند (جەمال محەممەد سەوزە "ئازاد سەوزە")ی ئەندامی لیژنەی باڵای فیستیڤاڵەکه، لەدایکبوو: ١٩٦٢، بڕوانامە: دبلۆم، لە ٧ی ٢ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (ئەیوب ڕۆستەم)ی ئەندامی لیژنەی باڵای فیستیڤاڵەکه، لەدایکبوو: ١٩٥٤. بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٢ی ٥ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم