فیستیڤاڵی پیشاندانی کورتە فلیمی کوردی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


لاپەڕەی 320

فیستیڤال

فیستیڤأڵێکی هونەرییە بۆ نمایشکردنی فلیم. وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە لە ٢٦ بۆ ٢٨ی ٢ی ٢٠٠٤ لە هۆڵی ئەحمەدموختار لە هەڵەبجە بەڕێوەیانبردووە. سەرپەرشتیاری گشتی: کەریم غەفور (کەریمۆک)، بەڕێوەبەر: مەریوان هەڵەبجەیی بوون. فلیمەکان بریتیبوون لە:

١- سۆما: سیناریۆ و دەرهێنان و وێنەگرتنی: سەید محەممەد بەرزنجی، مۆنتاژ: جەیران سەباح. ئەکتەرەکان: زۆڕین دەربەندی، سەڵاح دەربەندی. ماوەی فلیمەکە: دوانزە خولەک.

٢- دوکەڵ: سیناریۆ و دەرهێنان: ڕەوەز مەولود. ئەکتەرەکان: ناهیدە ساڵح، کارمەند زاهیر. وێنەگرتن و مۆنتاژ: ڕەوەز مەولود. ماوەی فلیمەکە: هەشت خولەک و نیو.

٣- کۆتاییەکان: نوسین و سیناریۆ: ئازاد عوسمان. دەرهێنانی: هاوڕێ مستەفا. وێنەگرتن: موزەفەر محەممەد ڕەشید، مۆنتاژ: هەندرێن غەریب، موزیک: دیار عومەر بۆسکانی. ئەکتەرەکان: بەهادین عەبدوڵا، شادمان عەزیز، دیاری عومەر. ماوەی فلیمەکە: بیست خولەک.

٤- شەوی لەدایکبوونی پەپوولە: سیناریۆ و دەرهێنانی: سەباح عەبدولڕەحمان. وێنەگرتنی: عەدنان عوسمان، مۆنتاژ: مەسعوود ئەحمەد. ئەکتەرەکان: غازی غەفور، چرۆ ئیسماعیل، بەکر مەعروف. ماوەی فلیمکە: بیست و یەک خولەک.

٥- لە سوچی کۆڵانێکی نوستودا: سیناریۆی: گۆران سدیق، دەرهێنانی: شاخەوان عەبدوڵڵا قازی، وێنەگرتن: شاخەوان عەبدوڵا، مۆنتاژ: قەندیل کۆمپیوتەر، موزیک: سامان تەها. ئەکتەرەکان: گۆران سدیق، دەرون جەمال. ماوەی فلیمەکە: ٢١ بیست و یەک خولەک.

٦- پووکانەوە: چیرۆکی: ئیدریس سنجاوی، سیناریۆ: بڕوا عەلی، دەرهێنانی: عەدنان عوسمان، وێنەگرتن و مۆنتاژ: عەدنان عوسمان. ئەکتەرەکان: موئەیەد فەقێ، ئیدریس سنجاوی. ماوەی فلیمەکە: ٥، ٤٠ خولەک.

٧- ئومێد: ئامادەکردنی: پشتیوان گوڵپی، دەرهێنانی: ئەحمەد مەحموود، وێنەگرتنی: بەختیار فەتاح، موزیک: ڕێبین جەمال. ماوەی فلیمەکە: ١٤، ٨ خولەک.

٨- دوکەڵ: سیناریۆ و دەر‌هێنان و وێنەگرتن و مۆنتاژ: محەممەد شۆخان. ماوەی فلیمەکە: ١٨هەژدە خولەک. فلیمی زەنگ، سیناریۆ و دەرهێنان: ئەمیر تەها، وێنەگرتن: عەدنان عوسمان، مۆنتاژ: لوقمان خۆشناو. ماوەی فلیمەکە: ١٩خولەک.

٩- خاک: سیناریۆ و دەرهێنانی: حسێن زارین، وێنەگرتنی: هاوار مستەفا، مۆنتاژ: هەندرێن غەریب، موزیک: دانا شێرکۆ. ماوەی فلیمەکە: ٧حەوت خولەک.

١٠- دڕندەکانی ڕۆژ: ئامادەکردن و دەرهێنانی: تەحسین فایەق، مۆنتاژ: کرمانج فەرەج، وێنەگرتن: تەحسین فایەق، موزیک: ڕزگار عەبدولڕەحمان، ئەکتەر: بەهزاد جەلال. ماوەی فلیمەکە: ٨ خولەک و ٢٩ چرکە.

١١- دیاری جەژن: سیناریۆی: ئارام ئیسماعیل، دەرهێنانی: نووری کاکە خان، وێنەگرتن: نەورۆز، موزیک: توانا فەرەج. ئەکتەرەکان: سەروەر محەممەد ئەمین، لانە ئیبراهیم محەممەد، کامەران ڕەفیق. ماوەی فلیمەکە: ١٣ خولەک و نیو.

١٢- نوقڵەکانی شنە: سیناریۆ و دەرهێنانی: هیدایەت عوسمان، وێنەگرتنی: کۆسار ئازاد، مۆنتاژ: کوردۆنیا کەریم، موزیک: هەڵکەوت محەممەد، ئەکتەر: شکار ئازاد، ماوەی فلیمەکە١٣سیانزە خولەک.

١٣- تەنها دەنگی با: نوسین و سیناریۆی: ئاکۆ کەریم مەعروف، دەرهێنانی: کاوە جوتیار، وێنەگرتن: توانا قادر نادر، مۆنتاژ: کۆمپیوتەری قەندیل، ئەکتەر: هەرێز حەسەن حەمەساڵح، کاتی فلیمەکە: ١١، ٢٠ خولەک.

١٤- ڕەشبەڵەکی مەرگ: سیناریۆی: ئازد حەمە، دەرهێنانی: حەسەن عەلی، وێنەگرتنی: خالد بەرزنجی، مۆنتاژ: سامان عومەر، موزیک: ئەحمەد چاوشین، ئەکتەر: تەها ئاغاجان. ماوەی فلیمەکە: ٢٠بیست خولەک.

١٥- پەیام: بیرۆکەی: عەبدول حەمەجوان، سیناریۆی: تەحسین فایەق و هاوڕێ قادر، دەرهێنانی: هاوڕێ قادر ڕەشید، وێنەگرتنی: عوسمان محەممەد شەریف، مۆنتاژ: کرمانج فەرەج، موزیک: هێمن حسێن. ئەکتەرەکان: کەمال دڵشاد، هاوسەر موحسن، تەحسین فایەق. ماوەی فلیمەکە: شانزە خولەک.

١٦- بەختیار: سیناریۆ و دەرهێنانی: محێدین ڕەزا حەمەلان، وێنەگرتنی: بێستون محەممەد و ڕەوەز مەولود، مۆنتاژ: ڕەوەز مەولود، موزیک: لێزان قادر، ئەکتەرەکان: دیدەوان شەفیق، هونەر تاهیر، کۆمەڵە قاسم، هاوکار جەبار، موراد جومعە. ماوەی فلیمەکە: ١٥، ٣٠خولەک.

١٧- هەناسەی ڕەنگەکان: بیرۆکەی: عەبدولخالق جەودەت، سیناریۆ و دەرهێانی: سلێمان گەڵاڵی، وێنەگرتنی: سامان بەشارەتی، مۆنتاژ: بورهان عومەر. ئەکتەرەکان: عەلی ڕەزا، خەلیل حەسەن، بەشدار قادر. ماوەی فلیمەکە: نۆ خولەک.

١٨- قەرەج: سیناریۆ و دەرهێنانی: زیاد عابد، وێنەگرتنی: عەبدوڵڵا سەعید، مۆنتاژ: سروشت عارف، موزیک: پتەرپان. ماوەی فلیمەکە: بیست خولەک.

١٩- پێتان ناڵێم: نوسین و سیناریۆی: مام هەژار، دەرهێنانی: نەجم هۆگر، وێنەگرتنی بەشدار هەژار، مۆنتاژ: محەممەد ئیبراهیم محەممەد، موزیک: ئیبراهیم سابیر. ئەکتەرەکان: نەشمیل محەممەد، تابان یاسین، ماوەی فلیمەکە ١٤، ٥٠خولەک.

سەرچاوەکان:

  1. دەلیلی فیستیڤاڵەکە.
  2. پروشەری تایبەتی هەندێک لە فلیمەکان.

ئامادەکردنی: ئازاد سەوزە

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

فیستیڤاڵی ژەنینی تەمبوور لە هاوار

ئامێرێکی ڕەسەنی یارسانییە، بە واتای ئەی پیرۆز بژەنە، کە بە ئامێرێکی ئەزەلی دادەنێن، گروپی مۆسیقای شنروێی کاکەیی لە کوڕان و کچانی کاکەیی پێکهاتوون، سەرجەمیان ئامێری تەمبور دەژەنن و سروودە عیرفانییەکان لەگەڵی دەڵێنەوە و بە بەرهەمەکانی خۆیان لە بۆنە و فیستیڤاڵەکاندا بەشداریدەکەن و خەڵکێکی زۆر بەشداری ئەم ڕێوڕەسمە دەکەن.

زیاتر بزانە
فیستیڤال

فیستیڤاڵەکانی ڕێزلێنان لە هەڵەبجەی شەهید

چەند فیستیڤاڵێکی ئەدەبی و هونەریین. بەرهەمی لیژنەی هەورامان و شارەزووری یەکێتیی هونەرمەندانی یەکگرتووی کوردستانن، لە قەزای شارەزوور بۆ یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە هەڵەبجەی تازە ڕێکخراون. دوای یادکردنەوەی یەکەم، بۆ ئەو مەبەستە هونەرمەندانی لیژنەی شارەزوور و هەورامان، لیژنەی باڵایان پێکهێناوە. بە دروستکردنی چەندین لیژنەی تر، یادەکانیان بەم جۆرە بە ڕێوەبردووە: ١- ١٦ی ٣ی ١٩٩٥ بـە یـادێکـی سـادە و وەسـتان و هـاوخـەمی بۆ شەهیدان ٢- ١٦ و ١٧ی ٣ی ١٩٩٦ لیژنەی باڵا: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەحمەد محەمەد، سالار فەتاح، پشتیوان گوڵپی، نزار حەمەڕەزا. چالاکییەکانی: سروود، شانۆیی لەشکری کوللە و مەرگەساتی پەپوولەکان، دوو پێشانگای شێوەکاری، سروود و گۆرانیی هەمەڕەنگ، کۆڕی شیعر خوێندنەوە، کۆڕێکی سیاسی، شانۆیی گۆڕ غەریبەکان، سروود، نماییشی کۆنفۆی یانەی شارەزوور. ٣- ١٦ و ١٧ی ٣ی ١٩٩٧، لیژنەی باڵا: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەحمەد محەمەد شارەزووری، ئازاد سەوزە، سەرتیپ سابیر، نزار حەمەڕەزا. چالاکییەکانی: ڕێپێوانی گەورەی جەماوەری و کەژاوەی عومەری خاوەر، شانۆیی، تارماییەکان، شاری خەم، تابلۆی سەربەستی و قوربانی، پێشانگای قوتابخانەکان، گۆرانیی میوزیکی تیپی میسۆپۆتامییا. ٤- ١٦ و ١٧ی ٣ی ١٩٩٨ لیژنەی باڵا: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەحمەد محەمەد شارەزووری، ئازاد سەوزە، سەرتیپ سابیر، نزار حەمەڕەزا، عەدنان نەجمەدین. چالاکییەکانی: ڕێپێوانی گەورەی جەماوەری، شانۆیی زێدی عاشقان، ئۆپەرێتی گەڕانەوە بۆ مەرگ، ئاهەنگی سروود و گۆرانیی تیپی مۆسیقای شنروێ، پێشانگای شێوەکاریی تایبەت و هاوبەشی قوتابخانەکان، کۆڕی ئەدەبی، چالاکیی وەرزشی.

زیاتر بزانە
فیستیڤال

فیستیڤاڵی ستایش

فیستیڤاڵێکی ئەدەبیی تایبەت بە شیعری ئاینی و موناجاتە. سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، ئۆفیسی خورماڵ، بە هاوکاری ڕێکخراوی WAMY، لە ١٠ی ٧ی ٢٠٠٩ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ ئەنجامیداوە. بیرۆکە و بەڕێوەبەر: ڕاستگۆ خەلیل عەزیز. لیژنەی باڵا: عومەر عەزیز، ناهیدە حەمەئەمین، ئوسامە عەبدولڕەحمان. لیژنەی سەرپەرشتیار: عبید محەممەد، ئارام وەیسی، هیوا حەمەساڵح، میهران مەعسوم. ڕاگەیاندن: دانیار فەرەج، دڵنیا حەمەکەریم، پێشەوا سابیر، ئازاد نامیق، لۆگۆ: سامان ئەحمەد خورماڵی. پاش چەندین گۆرانی، دیداری مەحوی بۆ شیعری عرفانی و موناجات بەڕێوەچووە. شاعیرانی بەشدار: فەرید حەمەعەزیز، ئازاد محێدین محەممەد، زوبێر عەلی عارف، ڕەزوان ئەبوبەکر زەڵمی، ئیمان شارەزووری، گەشتیار کەوڵۆسی، گوڵان ئەحمەد، عەفان عوسمان دەرەمەڕی، کوێستان محەممەد، عەفان ئەحمەد، خەدیجە ئەحمەد عەنەبی، موسعەب ئەدهەم زەڵمی، حاجی تەها، زیاد شاباز، بەکر محەممەد هەجیجی. لە کۆتاییدا سەرکەوتووان دیاریکراون و خەڵاتیان پێبەخشراوە.

زیاتر بزانە
فیستیڤال

فیستیڤاڵی شنەی باخی میر

فیستیڤاڵی موزیک و گۆرانیی منداڵانە. وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر/ سلێمانی، بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیریی منداڵانی هەڵەبجە، بۆ بەڕێوەبەرێتییەکانی ڕۆشنبیریی منداڵانی (سلیمانی، ڕانیە، چەمچەماڵ، گەرمیان) سازیداوە، کە بە گشتی (١٥) گۆرانی و ئاوازی لەخۆگرتووە. بەرهەمەکانی هەڵەبجە: گۆرانی خەندە: هۆنراوە و ئاوازی: محەممەد ئەحمەد. وتنی: سارا عوبێد. منداڵانی جیهانین: هۆنراوەی: تەها بیلال. ئاوازی: یوسف نەجمەدین و ئەمیر ئەرسەلان. وتنی: دیاری ئەرسەلان. تووە سوورە: هۆنراوەی: عەبدوڵا سەقزی. ئاوازی یوسف نەجمەدین و ئەمیر ئەرسەلان. وتنی: سانا ئەبوبەکر. سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵ: شاهۆ حەمەفەرەج. ڕاییکردنی کارە هونەرییەکان: دلێر ئەنوەر، شاهۆ جەمیل. دەنگ و ڕووناکی: ئیحسان کەریم. دیزاین و دیکۆر: ئاودێر عوسمان. لە ١٣ و ١٤ی ٧ی ٢٠١١ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
فیستیڤال

فیستیڤاڵی کچانی کانیعاشقان

چالاکیی دەستەی خانمانی هەڵەبجەیە. بە بیرۆکەی (شیلان سدیق مەجید) و بە هاوکاری ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، لە ساڵیادی دامەزراندنی دەستەکەدا، بە مەبەستی پەیداکردنی بازاڕ بۆ کاڵا و بەرهەمی خانمان، لە ٧و ٨ی مارسی ٢٠٢٤ لە باخی گشتی، بە بەشداری ٤٠ خانمی دەستڕەنگین بۆ کاری دەستی ڕێکخراوە. چالاکییەکان بریتیبوون لە: پێشکەشکردنی خواردنە میللی و گیاییەکان و کارە دەستییەکانی ڕستن و چنین و درومان و نەخشاندن و هونەرکاری.

زیاتر بزانە
فیستیڤال

فیستیڤاڵی گوندی بەڵخە

فیستیڤاڵێکی کلتوری و ئەدەبی و هونەریی گوندەکەیە، بۆ زیندوکردنەوەی کلتور و فۆلکلۆری گوندەکە، لە هاوێنەهەواری مێشلە ئەنجامدەدرێت، چەندین بەرهەمی فۆلکلۆری و خواردەمەنی و پیشەی دەستیی ناوچەکە و بەرهەمی باخەکانیان نمایشدەکرێت. خەڵکی لە شوێنە جیاوازەکانەوە بەشداری تێدا دەکەن.

زیاتر بزانە
فیستیڤال