دیدارەکانی ئەدەب و کلتوری هەورامان
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
چەند دیدارێکن، تایبەت بە ئەدەب و کلتور و فەرهەنگ و زمانی هەورامان. یەکەمیان کۆمەڵگەی مارگرێت بۆ پەروەردە و کلتور و ئەوانی تر، دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، بە چاودێری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، چەند ساڵێک لە هەڵەبجە بۆ فەرهەنگ و ئەدەب و زمان و کلتوری هەورامان ڕێکیانخستوون. بە بیرۆکە و سەرپەرشتی شاخەوان سدیق و سپۆنسەری دارایی د. تەها ڕەسوڵ. هەر دیدارە و بە ناوی کەسایەتییەکی ڕۆشنبیری هەورامانەوە ناونراوە و سەرجەمیان لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ڕێکخراون و کۆی بابەتەکانیان بە کتێب چاپکردوون.
١-دیداری عوسمان محەمەد هەورامی. ٣٠ی ١٠ی ٢٠٢١، چەند وتارێک و پڕۆژەی خوێندن بە هەورامی لەلایەن حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیرییەوە. سێ پانێڵە، بە بەشداری: حەمەڕەشیدی ئەمینی، کورش ئەمینی، ئیرەجی مرادی، عادل محەمەد پور، سوهەیب فاروق، ڕەئوف مەحمود پور، ڕزگار جەباری، هومایون ساحێب، نامق هەورامی. بەڕێوەبەرانی پانێڵەکان: عەبدولخالق یەعقوبی، شاخەوان سدیق، جەلیل عەباسی.
٢-دیداری جەمال بێدار. ١٩ی١١ی ٢٠٢٢، چەند وتار و خەڵات و سێ پانێڵی لەخۆگرتووە. بە بەشداری توێژەران و نوسەران: ڕێباز لوقمان، ڕێژەن حەسەن، زریان حاجی، د. بێستوون حەسەن، جەلیل عەباسی، حەمەکەیم هەورامی، عەبدولخالق یەعقوبی، لوقمان کەریم، هومایون ساحێب. پانێڵەکان لەلایەن (ئیبراهیم هەورامانی، شاخەوان سدیق، سوهەیب فاروق)ەوە بەڕێوەبراون.
٣- دیداری پرۆفیسۆر محەمەد ئەمین هەورامانی. ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ١٠ی ٢٠٢٣. بەخشینی خەڵاتی دامەزراوە بە نوێنەری بنەماڵەی محەممەد ئەمین هەورامانی، شیعرێک لەلایەن مەهوەش دروستکار. سێ پانێڵ بە بەشداری: د.لهۆن قادر، هەدیە عەلی عابد، ڕێباز حەمەغەریب، جەلیل عەباسی، فەرشید ڕۆستەمی، سەلمان خوامرادی، هومایون ساحیب، پەروێز ڕۆستەمی، د. موئمین زەڵمی. بەڕێوەبەری پانێڵەکان: (شاخەوان سدیق، ئاهورا کوردستانی، سوهەیب فاروق) بوون.
٤- دیداری خاتوو جیهاننارا، خانمی پاوەیی بۆ ڕەخنەی ئەدەبی: ڕۆژی شەممە ٥ی ١٠ی ٢٠٢٤. بەرنامەکان: چەند وتارێک و سێ پانێڵ بە بەشداری: د. لهۆن قادر عەبدولڕەحمان، ئاوێنە ئەحمەدی، سابیر عەزیزی، د. ڕێباز لوقمان مستەفا، نامق هەورامی، یوسف باقی عەبدولقادر، ڕەئوف محەممەد پوور، ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەرشەد یامەولا، د. ئیبراهیم حاجی زەڵمی. پانێڵەکان لەلایەن (شاخەوان سدیق، د.دیلان سەلام، سوهەیب فاروق)ەوە بەڕێوەبراون.
سەرچاوەکان:
- دەلیل و پروشەر و کتێبی هەر چوار دیدارەکە.
- ئامادەبوونی ئامادەکار وەک نوسەر لە دیداری یەکەم و دووەم و سێیەمدا.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (شاخەوان سدیق)، لەدایکبوو: ١٩٨٣، پیشە: بەڕێوەبەری دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، لە ١٤ی ١٠ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: ڕێبوار حەمەتۆفیق