بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٨٦ لە گەڕەکی (بەنزینخانە کۆنەکە)ی نزیک مزگەوتی (دار السلام) لە گەڕەکی مەرزەبۆتۆی ئێستا لەناو شاری هەڵەبجە دامەزراوە. لە سەرەتادا تیپەکە ناوی (کۆڵنەدەر) بووە. پاشان ناوەکەی بووە بە (کاروان). ئەندامانی دامەزرێنەرانی بریتیبوون له: (محەممەد ئەمین عەزیز، سەڵاح کەریم خەلیفە، ئەنوەر مەحموود ئەحمەد، لوقمان عەلی محەممەد، نەجمەدین ئەمین، یاسین محەممەد ئەمین، ئەکرەم عەبدوڵا و ئیبراهیم ئەمین عەزیز). لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتیی ناو هەڵەبجە و دەوروبەری لە شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا، بەشداریکردووە و تا ئێستا بەردەوامە و (هەڵکەوت نامیق) ڕاهێنەریەتی.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠٠٠ لە گەڕەکی (کانیعاشقان) لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. ئەندامانی دامەزرێنەرانی بریتین لە: (سۆران عومەر حسەین، بەهجەت محەممەد عەلی، گۆران ڕەشید عەبدوڵا و سەرکەوت فەتاح ساڵح). لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانیەتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە. ساڵی ٢٠١٨ بۆ پلەیەکەکانی هەڵەبجە سەرکەوتووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٧٣ لەلایەن (عەلی سەعید ئەحمەد)ەوە لە هەڵەبجە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و بەشداربوون لە خولەکانی نێو شار، کە ساڵانە ڕێکخراوە. ژمارەیەک گەنجی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە. بەشداری خول و پاڵەوانییەتیی هەڵەبجەیان کردووە. لە ئێستادا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیه. ساڵی ١٩٧٧ لە هەڵەبجە لەلایەن (جەلال مەحموود - سەعید عەبدولڕەحیم حەمەڕەزا) دامەزراوە، چەندین یاریزانی لێهاتوو و بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە. دوای هەڵوەشاندنەوەی، جارێکی تر و لە ساڵی ١٩٨٦ لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو تیپی سیروان و هێمن، بەناوی کوردستانەوە دامەزراوەتەوە. (عەلی سەعید، لەتیف ئەمین، ئیقبال ڕەشید) لە دەستەی دامەزرێنەرانین. لەگەڵ شنروێدا زۆرترین یاری کۆتایی و باشترین ئاستیان پێشکەشکردووە. دوای کیمیابارانیش لە وەرزشیی تاراوگەدا درێژەیان بە یاری داوە. لە دوای ڕاپەڕین بە گوڕوتینی نوێوە دروستکراوەتەوە و زۆرترین ئەنجامی بردووە. تا ئێستاش لە گۆڕەپانی یاریدا لە ئەنجامدانی یاری دۆستانە و بەشداریکردن لە خول و پاڵەوانێتیی لە ناو شاری هەڵەبجە و شارۆچکەکانی تری هەرێمدا چالاکییان هەیە. دەستەی کارگێڕیی تیپی وەرزشی کوردستان لە ئێستادا بریتیین لە: (عەلی سەعید ئەحمەد، لەتیف ئەمین خوادە، بێساران محەممەد حسێن). ڕاهێنەر و یاریدەدەری ڕاهێنەری تیپەکەش بریتین له: (تالیب کامیل، بیرەوەر ئەنوەر و هیوا ئەحمەد).
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێ بووە. ساڵی ١٩٨١ لە زەمەقی لە هەڵەبجە دامەزراوە. سەرپەرشتیاری ئەم تیپە (سەباح نەورۆڵی) بووە. بەشداربوون لە خولەکانی هەڵەبجە و دەوروبەری. ژمارەیەک لە وەرزشوانانی کۆمەڵگای زەمەقی بەتایبەتی لەم تیپەدا یارییانکردووە، یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە. لە ئێستادا نەماوە.
تێپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٦ لە هەڵەبجە دامەزراوە. بیرۆکەی دامەزراندنی لەلایەن (گۆران خەسرەو حەمەئەمین)ەوە بووە. دەستەی دامەزرێنەرانی ئەمانەن: (گۆڕان خەسرەو، کامەران حەبیب، دڵشاد سان ئەحمەد، کاروان سان ئەحمەد). چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و لە گۆڕەپانی یاریدا چالاکییان هەبووە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا زیاتر لە خولی نافەرمی و لە یاریی گۆڵی بچووک، واتە یاریی پێنج یان شەش یاریزانیدا چالاکی و یاریدەکەن.
تیپێکی میللیی وەرزشی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٧ لە هەڵەبجە لە گەڕەکی (تووەوشک)، کە لە ئێستادا بە فەرمانبەران ناسراوە دامەزراوە. دامەزرێنەرانی بریتیبوون لە: سیروان محەممەد، ئەردەڵان عەبدوڵا، سوورکێو محێدین. بەشداریی یاریی دۆستانە و خولی وەرزشییان کردووە. لە یاریزانانی تیپەکە: هەردی مەحموود، سیروان محەممەد، بەختیار حەسەن، ئەردەڵان عەبدوڵا، پشتیوان حسێن، هاودەنگ عەبدوڵڵا، پشتیوان مەحموود، سورکێو محێدین، کاروان ساڵح، نسار غەفور، عەدنان لوقمان، حەمزە عومەر و... هتد.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە شارەدێی (گڵێجاڵ)ی سەر بە شارۆچکەی (بەمۆ)، لە ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن چەند وەرزشەوانێکەوە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەی ناوخۆییان ئەنجامداوە و چەند خولێکی وەرزشی تۆپیپێیان هەبووە. بۆ یاریکردن، سەردانی چەند شار و شارۆچکە و گوندی سنورەکەیان کردووە. لە گرنگترین ئەو خولە وەرزشییانەی هەیانبووە: ساڵی ٢٠١٥ بە سەرپەرشتی مەریوان محەممەد عەلی و دانا فەرەج فەتاح بە ناوی خولی شەهید کامەران. دووەم: ساڵی ٢٠١٦ بە سەرپەرشتی هەرێم محەممەد عەبدوڕەحمان و دانا فەرەج فەتاح. سێیەم: ساڵی ٢٠١٧ بە سەرپەرشتی هەرێم محەممەد عەبدوڕەحمان و دانا فەرەج فەتاح. چوارەم: ساڵی ٢٠١٨ بە سەرپەرشتی لیژنەی تیپە میللییەکانی شارۆچکەی بەمۆ لەژێر چاودێریی لیژنەی باڵای تیپە میللییەکانی پارێزگای هەڵەبجە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٨٦ لە گەڕەکی (گوڵان) لەناو شاری هەڵەبجە دامەزراوە. ئەندامانی دامەزرێنەرانی تیپەکە بریتیین له: (کەمال عەبدولکەریم حەمە، محەممەد عەبدولقادر، ئەحمەد عەلی عەزیز، ئەکرەم جەمیل، بەهادین عەبدولقادر و خوالێخۆشبووان ئەحمەد فەتاح و ئیدریس حەمەسەعید غەفور). لە چەندین دیاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتیی ناو هەڵەبجە و دەوروبەری لە شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان بەشداریکردووە. لە ئێستادا لە چالاکییەکانی بەردەوامه.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە، چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولی ساڵانەی شاردا بەشدارییانکردووە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماون، بەڵام لە سەردەمی خۆیاندا ڕۆڵ و چالاکییان هەبووە. ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە، چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و ژمارەیەک لە لاوان و گەنجانی شار لەو سەردەمەدا لەو تیپەدا یارییانکردووە. لە ئێستادا لە گۆڕەکانی یاریدا نەماوە و هەڵوەشاوەتەوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیه. لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە. ئەم تیپە یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە، ماوەی مانەوەیان زۆر نەبووە، لە ئێستادا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێ بووە، لە ساڵانی حەفتاکان لە هەڵەبجە دامەزراوە. لە سەردەمی خۆیدا ژمارەیەک یاریزانی بەتوانای شار لەم تیپەدا یارییاندەکرد. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولەکانی شاردا بەشداربوون. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە. چەندین دیاری دۆستانەیان ئەنجامداوە و بەشداری خولەکانی شاریان کردووە. تیپێکی دیاری سەردەمی خۆی بووە، لە شاردا ژمارەیەک یاریزانی بە توانای شار لەم تیپەدا یارییانکردووە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماون.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپییە. لە کۆتایی پەنجاکاندا لە گەڕەکی مۆردانە لە هەڵەبجە لە لایەن (عەبدوڕەحمان فەرەج (مەلا عەبدول)، عوسمان سەعید جەواهێر، قادر سۆفی سەعید، عومەر عەبدوڵا (عومەری جەمیلە))وە دامەزراوە. لەگەڵ تیپەکانی تری گەڕەکەکاندا، یاریی دۆستانەیان ئەنجامدەدا، لە ئێستاد لە گۆڕەپانی یاریدا نەماون.
تیپێکی تایبەتە بەنابینایان بۆ هەموو یارییە وەرزشییەکان. سەر بە لقی هەڵەبجەی لیژنەی پارائۆلۆمپیی کەمئەندامانی عێراقە. ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە و هەشت یاریزان لەخۆدەگرێت. (چالاک تۆفیق ئەحمەد) سکرتێریەتی و وەک ڕاهێنەر سەرپەرشتی تیپەکە دەکات. ساڵی ٢٠١٩ لە پاڵەوانیەتیی کوردستان لە سلێمانی ، ساڵی ٢٠٠٠ لە پاڵەوانیەتیی عێراق لە دهۆک بۆ یاری گۆڵ بۆڵ و گۆڕەپان و مەیدان بەشدارییان کردووە. لە ڕاکردنی (١٠٠م) یاریزان (بلال حەمەساڵح ئەحمەد) پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و خەڵاتی وەرگرتووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٧٠ لە لایەن (عەلی سەعید ئەحمەد)ەوە لە هەڵەبجە بە ناوی شاعیری ناوچەکە (ناتیق)ـەوە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و بەشداریی خولی ساڵانەی شاری کردووە، ژمارەیەک یاریزانی بە توانای لە خۆگرتبوو. لە ئێستادا لە گۆڕەپان یاریدا نەماون.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ناوەڕاستی حەفتاکاندا لە هەڵەبجە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و بەشداریی خولی ساڵانەی شاریان کردووە. تیپێکی دیار و چالاکی سەردەمی خۆی بووە، ژمارەیەک یاریزانی بەتوانای ئەو سەردەمەی شاری لەخ گرتبوو.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠٠٨ لە شاری هەڵەبجە لەلایەن (هەرێم حامید)ەوە دامەزراوە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە. لە ئێستادا (هەرێم حامید مەحموود) ڕاهێنەری تیپەکەیە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵی پەنجاکان، لە گەڕەکی (کانی قوڵکە) لە هەڵەبجە دامەزراوە. بەشداری یاریی دۆستانەیان کردووە و ژمارەیەک یاریزانی بەتوانای ئەو سەردەمەی هەڵەبجەی لەخۆگرتبوو، لەوانە: جەبار سەعید خەڵەف، ئەنوەر ڕەشید والی، مەهدی مەلا عەلی، حەمە نووری میرزا محەممەد، حیکمەت حاجی عەزیز، ساڵحی حەمەی باوڵ، شێرکو عەبدوڵا مەنسوور، موحسین مەلا حەمەئەمین، ڕەئوف مەلا حسەین، ئازاد مەلا ئەحمەد ئۆتۆمۆبیلچی، نەوزاد مەلا ئەحمەد ئۆتۆمبیلچی، سەرچڵ عەزیز).