بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵی پەنجاکان لە هەڵەبجە لەلایەن چەند وەرزشدۆستێکی تۆپیپێ لەو سەردەمەدا دامەزراوە، یاریزانانی بەتوانای شار لەم تیپەدا یارییانکردووە. لەبەر ئەوەی هەردوو تیپی (ئەهلی و قوتابییان) ماوەیەکی کەم مانەوە و تەمەنی تیپەکەیان زۆر نەبوو، بۆیە بە شێوەیەکی گشتی لە یاریزانانی ئەم دوو تیپە و چەند یاریزانێکی تر تیپی وەرزشی ئازادی دادەمەزرێت. تیپی وەرزشی ئازادی یەکەمین تیپی میللیی وەرزشیی ڕێکخراوە، کە لەو سەردەمەدا یاریزانانی لێهاتووی شار لە یاری تۆپیپێدا لەم تیپەدا یاریبکەن، چەندین یاریی بەهێزیان لە هەڵەبجەدا ئەنجامداوە. لەگەڵ تیپە میللییەکانی شارەکانی سلێمانی، دەربەندیخان، خانەقین و چەند شارێکی تریشدا، یارییانکردووە. (عەبدوڵا مەلا فەرەج) لێپرسراوی تیپی وەرزشی ئازادی بووە. لە یاریگای هەڵەبجە، کە ئەو کات دەکەوتە تەنیشت مزگەوتی حاجی کەریم یان پشت نەخۆشخانەی بەخشین "لە ئێستادا"، کە یارییان دەکرد خەڵکێکی زۆر دەهاتن بۆ تەماشای یاری و بە چواردەوری یاریگاکەدا دادەنیشتن و هانی یاریزانانی تیپی وەرزشی ئازادیان دەدا. یاریزانەکانیشیان ئەمانە بوون: عەبدوڵا مەلا فەرەج، ئەسعەد کەبابچی، ئیبراهیم ڕەسام، عەبدوڕەحمان محەممەد شەریف، مستەفا ئەحمەد شیرین، ئیبراهیم حاجی محەممەد مەلا حسەین، سەڵاح عەلی بەگ، تەهای ئامەی دایەن، لەتیف شاکر، تۆفیق باوەیس، محەممەد عەلی، عومەر مەغدوور، کەمالی ئیعاشە، مەحموود عەلی، دارا عەزیز ئۆتۆمبیلچی، ڕەئووف محەممەد سۆفی ئەحمەد، مەلا ڕەئووفی دەروێش تۆفیق، سەرداری مەلای ئۆتۆمبیلچی، تەها مستەفا، تەها وەسمان بەگ، ڕەئووف مەلا عابید، عەلی بارام، عومەر ڕەسام، (حەمید جەوە لەگەڵ عەبدولقادر) دوو کەسی عەرەب بوون بۆ تیپی ئازادی یارییاندەکرد. بەهۆی کێڵانی یاریگاکەوە لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، تیپەکە هەڵوەشاوەتەوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە پاش ساڵی ١٩٧٠ لە هەڵەبجە دامەزراوە، چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماون. ژمارەیەک یاریزانی دیاری ئەو سەردەمەی تیادا بووە، وەک: عارف ئاکۆ، عوسمان سەعید جەواهیر، عەلی حاجی ئەحمەد، نووری میرزا محەممەد، حەمەلاو محەممەد ئەمین، جەزا ئەحمەد حەمەمراد، جەبار ڕەشید عەزیز، جەمیل ڕەشید عەزیز، فایەق محەممەد ئامە، شێرکۆ مەلا عوسمان، شێرکۆ فازیل سادق خەیات، جەمال قادر، جەمالی ئاتە، ئیبراهیم مەحموود شەریف، ئیبراهیم حاجی مەولوود.
تیپێکی میللیی وەرزشی تۆپیپێیە. لە ساڵی شەستەکان لە هەڵەبجە لەلایەن (عارف محەممەد ئەحمەد) ناسراو بە (عارف ئاکۆ)وە دامەزرا. چەندین یاریزانی لێهاتووی لەخۆگرتبوو، لەوانە: عارف محەممەد ئەحمەد (سەرۆک تیپ)، حەمەجەزا ئەحمەد حەمەموراد، جەبار ڕەشید عەزیز، ئیبراهیم حاجی مەولوود، حەسەن محەممەد حیلمی، عەبدوڵا محەممەد شەریف "ناسراو بە عەبەی ئەمنە"، حەمەئەمین حەمەساڵح، جەمال عەبدولقادر، عەلی نووری قەساب، شەوکەت زۆراب، عومەر عەبدوڵا سەڕاج، جەمال حەمەفەرەج کوێخا و...
تیپێکی میللیی وەرزشی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠١٨ لە شاری هەڵەبجە و لەلایەن (ڕامیار تاریق، زیاد مەعرووف و وریا عابید) دامەزراوە. (ناسیح عوسمان) ڕاهێنەری تیپەکەیە بووە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجەدا بەشداریکردووە.
تیپێکی میللیی وەرزشی تۆپیپێیە، لە ساڵانی پەنجاکاندا لە هەڵەبجە دامەزراوە، چەند یارییەکی دۆستانەیان ئەنجامداوە، هەندێک لە یاریزانانی ئەمانە بوون: مەلا ڕەئووف دەروێش تۆفیق، عوسمان قادر کرێکار، ئەسعەد کەبابچی، سەڵاح عەلی بەگ، ئیبراهیم ڕەسام، مستەفا ئەحمەد شیرین، نووری عەلی و.. هتد.
تیپێکی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵانی پەنجاکان لە هەڵەبجە لەلایەن چەند وەرزشدۆستێکەوە دامەزراوە، دامەزرێنەرانی ئەمانەن: (عەبدوڵا حەمەئەمین حەمە، عومەر مەغدوور، ئیبراهیم حاجی جاسووس، عەبدوڵا کۆڕناڵ)، سەرپەرشتی تیپەکە(عەبدوڵا مەلا فەرەج) بووە. ماوەیەکی کەم یارییانکردووە، دواتر هەڵوەشاوەتەوە. بە زۆری لە یاریگا یان ساحەی جێ تەیارە (تەیارەخانە) یارییانکردووە، ئەم یاریگایە کەوتووەتە خوار بەنزینخانە کۆنەکەی هەڵەبجە، واتە نزیک مزگەوتی گەیلانی.
تیپێکى میللیى وەرزشیی یاریى باسکەیە. ساڵى ١٩٧٥ – ١٩٧٦ لە هەڵەبجە دامەزراوە. مەشق و ڕاهێنانیان لە یاریگاى (دواناوەندى هەڵەبجە) لە گەڕەکى سەرا ئەنجامداوە. یاریزانانى وەک (ئاسۆ عومەر، فەهمى حاجى محەممەد، شێرکۆ سڵێمان بەگ، هەڵکەوت عەبدولقادر و....) یارییان لێکردووە.
تیپێکى وەرزشیى یاریى تۆپى باسکەیە. ساڵى ١٩٨٣ لە هەڵەبجە لەلایەن چەند یاریزانێکەوە دامەزراوە. لە ٢٠ یاریزان پێکهاتبوون. لە یاریگاى ئامادەیى (ئەحمەدموختار جاف) مەشق و ڕاهێنانیان کردووە. (سامان یوسف) وەک یاریزان و ڕاهێنەر سەرپەرشتیکردووە، لە ئێستادا لە گۆڕەپانى یاریدا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە و بە تیپی (ئاگر و ئافات) ناسراوە. لە ناوەڕاستی ساڵانی حەفتاکاندا دامەزراوە. پاش چەند ساڵێک بەردەوامبوون لە چالاکییەکانی، لە ساڵانی نەوەدەکاندا جارێکی تر تیپەکە دەبوژێننەوە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە. لە ئێستادا (لوقمان ساڵح) ڕاهێنەری تیپەکەیە.
تیپێکی میللیی تۆپیپێیە ساڵی ٢٠١٠ لە هەڵەبجە لەلایەن (زانیار عوسمان عەلی)یەوە دامەزراوە. چەند یاریزانێکی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە، چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و لەو خول و پاڵەوانێتییانەی، کە لە هەڵەبجە سازکراوە، بەشداریکردووە. لە ئێستاد لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٦ لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. لە چەندین خول و پاڵەوانێتیی ناو هەڵەبجەدا بەشداریکردووه. لە ئێستادا بەردەوامە لە چالاکییەکانی.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە، لە ساڵی ١٩٨٩ لە ئۆردوگای (سەریاس) لە ئێران لەلایەن (عەبدولڕەحمان عەبدولڕەحیم و عابید حەسەن)ەوە دامەزراوە. یەکەم ڕاهێنەری تیپەکە (سەلام مەحموود) بووه. چەندین یاری لە ئۆردوگاکانی تر ئەنجامداوە، وەک (کامێران، جوانڕۆ). پاش گەڕانەوە بۆ کوردستان لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ەوە، چالاکییەکانی تیپەکە لە هەڵەبجە بەردەوامبووە و لە چەندین خول و پاڵەوانێتیی ناو هەڵەبجە و دەرەوەی شاردا بەشداریکردووه و چەندین نازناوی بەدەستهێناوە. لە ئێستادا تیپەکە لە گۆڕەپانی یاریکردندا نەماوه و هەڵوەشاوەتەوە.
تیپێکی میللی وەرزشیی تۆپیپێیە، ساڵی ١٩٨١ -١٩٨٢ لە هەڵەبجە لەلایەن (ئارام محەممەد) و چەند لاوێکی ترەوە دروستبووە، چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٦ لە هەڵەبجە لەلایەن (ستار ئەنوەر)ەوە دامەزراوە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە. لە ئێستادا (٢٠٢٣) (موهاجیر کەمال محەممەد) ڕاهێنەری تیپەکەیە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێ بووە، ساڵی حەفتاکان لە هەڵەبجە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و لە خولەکانی شاردا بەشداربوون. تیپێکی دیاری سەردەمی خۆی بووە، ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە. لە ئێستادا لە یاریدا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٧٠ لەلایەن (نەبەز محەممەد کاکە شێخ) و هاوڕێکانییەوە دامەزراوە. لە گوندی بیاوێڵە نزیک هەڵەبجە دامەزراوە. چەندین یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە، لە خولەکانی ساڵانەی هەڵەبجەدا بەشداریانکردووە. چەندین یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییاندەکرد، جگە لە یاریزانەکانی بیاوێڵە، چەند یاریزانێکی بەتوانای (عەنەب و دەرەشیش) لە ڕیزی پێکهاتەی تیپی بیاوێڵەدا یارییاندەکرد.
بێسارانی تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن چەند گەنج و لاوێکی ئەو سەردەمەوە لە هەڵەبجە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و دامەزرێنەرەکەی عەدنان عەبدلکەریم بووە. ئێستا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە. یاریزانەکانی ئەمانەبوون: عەدنان عەبدولکەریم، ڕاغیب عابید، عەلی عەبدوڵا، مەسعوود شەفیق، فەلاح عەبدوڵا، فارووق محەممەد، ئیبراهیم باقی، بەختیار ئەحمەد، ئاراس شەریف، غالب حەمەساڵح، نازم شەریف.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٦٤ لە هەڵەبجە لەلایەن (مەحموود عینایەت حەمە سەعید و حەمە عەزیز ئەڵڵا کەرەم)ەوە دامەزراوە، ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە، یاریزانەکانی ئەم تیپە ئەمانەبوون: حەمە عەزیز ئەڵڵاکەرەم، مەحموود عینایەت حەمە سەعید، فەرەج شاسوار، عومەر عەبدوڵا (عومەری جەمیلە)، سەڵاح محەممەد غوڵام، عوسمان جۆڵا، عوسمان وەستا ڕەشید، جەبار ئەمین خوادە، غازی مەلا عەلی، تەیموور عەلی بەگ، نووری محەممەد مەحموود، حەمە ئەمین تۆفیق، لەتیفی پۆلیس (عەرەب بوو خەڵکی دیوانیە بوو)، عومەر عینایەت حەمە سەعید.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە، چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و لە خولەکانی شاردا بەشداربوون. لەم تیپەدا ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا یارییانکردووە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠٠٩ لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە. یەکەم خولی تۆپیپێیان ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ بە ناوی خولی ساڵانەی تیپی وەرزشی پێشمەرگەوە ڕێکخست، کە ژمارەیەک لە تیپەکانی هەڵەبجە و ژمارەیەک لە تیپە میللیەکانی شار و شارۆچکەکانی دەوروبەری هەڵەبجە تێیدا بەشداربوون. لە ئێستادا (کێوان بورهان) ڕاهێنەری تیپەکەیە.