بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٢ لە گەڕەکی (تووەوشک) و (کانی قوڵکه) لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. لە یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجەدا بەشداریکردووه. (فاروق عەلی سەعدوڵڵا) ڕاهێنەر تیپەکە بووە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە و هەڵوەشاوەتەوە. ساڵی ٢٠١٣ لە خولی تیپە میللییەکانی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، موسڵ، ئیدارەی گەرمیان)، کە دەزگای ڕوانگە ڕێکیخستبوو، لەگەڵ تیپی وەرزشی موسڵ گەیشتنە یاری کۆتایی و بە ئەنجامی (یەک بە هیچ) گۆڵ تیپی وەرزشی ڕێناس بووە پاڵەوانی تیپە میللییەکانی کوردستان و سەرجەم یاریزانانی تیپەکە مەدالیای زێڕیان پێشکەشکرا.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی (زەمەقی)ی نزیک شاری هەڵەبجە دامەزراوە. (ئیبراهیم حەمەڕەشید) سەرپەرشتیاری تیپەکەیە. ساڵی ١٩٧٨ چالاکی و ژمارەی یاریزانانیان زیاتر بووە. لە پاش ئاوارەی و دەربەدەری و ساڵی ١٩٩٤ گەڕانەوە بۆ گوندەکەیان، جارێکی تر چالاکییەکانی تیپەکە دەبوژێننەوە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە و لە ئێستادا (جوتیار حەسەن ئەحمەد) ڕاهێنەری ئەم تیپەکەیە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە، کۆمەڵێک گەنج و لاوی بە توانا و هاوتەمەن بوون، کە دەهاتنە یاریگاوە جلوبەرگی وەرزشیی جوانیان لەبەردەکرد، یاریزانەکانی ئەمانە بوون: لەتیف حەمەئەمین خدر، ئازاد شێخ حەمەئەمین، مەهدی شێخ عابد، ساڵح حەمە شوکر، ئاوات مەحموود تۆفیق، حەمە خالید حسەین، سابر تۆفیق، نەوزاد عەلی بەگ، ئەحمەد مەلا ئەمین، ئیسماعیل ئیبراهیم بەگ، نەبەز حەمەساڵح، عەلی تۆفیق، نووری غەفور ڕەسووڵ، جەماڵ شێخ کازم.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٦ لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە و تا ئێستا بەردەوامە لە چالاکییەکانی.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە، ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە و چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولەکانی ساڵانەی شاردا بەشداربوون. لە ئێستادا نەماوە.
تیپێکی میللی وەرزشی تۆپیپێیە. لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە، چەند یارییەکی دۆستانەیان ئەنجامداوە. ماوەی تەمەنی زۆر نەبووە، لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٧٨ لە هەڵەبجە لەلایەن (سالار محەممەد ئەحمەد)ەوە دامەزرا. تیپێکی دیار و چالاک بووە، ژمارەیەک یاریزانی بە توانا لەم تیپەدا یارییاندەکرد. یاریی دۆستانەیان ئەنجامدەدا و لە خول و پاڵەوانێتیی نێو شاردا بەشدارییاندەکرد. لە ئێستادا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠٢٠ لە شاری هەڵەبجە لەلایەن (سەردەشت حەمە غەریب حەمەئەمین)ەوە دامەزراوە. بەشداری چەندین یاریی دۆستانە و خولی تۆپیپێی لەنێو هەڵەبجە و لە شار و شارۆچکەکانی تردا کردووە، تا ئێستاش لە گۆڕەپانی یاریدا لە کار و چالاکیی وەرزشیی تۆپیپێدا بەشدارە. ڕاهێنەرەکەی (سەردەشت حەمە غەریب حەمە ئەمین)ە. لەم تیپەدا ژمارەیەک یاریزانی لاوی بەتوانا یارییانکردووە.
تیپێکی میللی وەرزشی تۆپیپێیە. لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە، ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە، چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و بەشداریی خولەکانی هەڵەبجەیان کردووە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن (وەهبی ڕەشید، ئیقباڵ ڕەشید، ئیسماعیل محەممەد، بەرزان شێخ حەمەئەمین و ئەردەڵان ساڵح) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولەکانی نێو شاردا بەشدارییانکردووە. ساڵی ١٩٨٦ لەگەڵ تیپی وەرزشی هێمن یەکیانگرتووە و تیپی وەرزشی کوردستانیان پێکهێناوە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٢ لە گوندی (شەکرالی) لەلایەن (ئومێد حەمەئەمین، مەحموود عەلی عەبدولقادر، ئەکرەم عەلی ئەڵماس)ـەوە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و لە خولی نێوان گوندەکاندا بەشدارییانکردووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٢ لە هەڵەبجە لەلایەن (لوقمان عەبدوڵڵا سادق، عەبدوڵڵا حەمەسەعید، حەمەساڵح، سۆران عەبدوڵڵا سادق)ەوە دامەزراوە، لە گۆڕەپانی یاریدا ماوەتەوە و لە ئەنجامدانی یاریی دۆستانه و بەشداریکردن لە خول و پاڵەوانێتیی ناو شاری هەڵەبجە و دەوروبەریدا بەشداریدەکات. یەکەم خولی ساڵانەیان ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤ بۆ چەند تیپێکی ناو شار و دەرەوەی شاری هەڵەبجە ڕێکخست. چەندین یاریزانی بەتوانا و لێهاتوو یارییانکردووە. لە ئێستادا (بەختیار ئەحمەد) سەرپەرشتیار و ڕاهێنەرە و عەتا ئەحمەد و مەروان عومەر ڕاهێنەری گۆڵچین و عەبدولسەمەد تەها یاریدەدەری پزیشکی تیپەکەیە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە، ساڵی ١٩٨١ لە گەڕەکی (کانی قوڵکه) لە هەڵەبجە لەلایەن (مەحموود حەمەئەمین مەحموود، ئیسماعیل جەمیل، سەرتیپ تۆفیق و ئاسۆ سەعید، وریا حەمەفەرج، سالم ئەسعەد)ەوە دامەزراوە. ساڵی ١٩٨١ بۆ ١٩٨٨ سێ جار پلەی یەکەمی بەدەستێهناوە. چەندین یاریزانی ئاستبەرزی بە هەڵەبجە و کوردستان بەخشیوە. لەوانە، شاهۆ، جەعفەر، حەمەی ئەوڵا بەگ..هتد. لە ئەنجامدانی یاریی دۆستانە لەناو شاری هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری هەرێمدا بەشدارن. هەندێک لە یاریزانەکان بۆ هەڵبژاردەکانی هەڵەبجە و سلێمانی و کوردستان یاریانکردووە. لەگەڵ کوردستاندا زۆرترین یاری کۆتایی و باشترین ئاستیان پێشکەشکردووە. دوای کیمیابارانیش لە وەرزشی تاراوگەدا درێژەیان بە یاری داوە. لە دوای ڕاپەڕین بە گوڕوتینی نوێوە دروستکراوەتەوە و درێژەی بە کاروانی وەرزشی داوە. دەستەی کارگێڕیی تیپەکە لە ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢٠ بریتیبوون له: (ئیسماعیل جەمیل، سالم ئەسعەد ئەحمەد، موحسین حەمەغەریب حەمەعەلی، وریا حەمەفەرەج عەلی و یاسین ڕەسول) و لە لایەن چەند کەسێکی ترەوە هاوکاری کراون. لە ئێستادا (کارزان عەزیز) ڕاهێنەری تیپەکەیە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٧١ لە هەڵەبجە لەلایەن (حەسەن نووری، عەدنان ئەنوەر میرزا تۆفیق، محەممەد دادە ئامین، نەجیم محەممەد ئەحمەد)ەوە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و بەشداری خولی ناوخۆیی شاریان کردووە، لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە ساڵی ٢٠٠٧ لە گەڕەکی گوڵانی هەڵەبجە لەلایەن چەند گەنجێکی وەرزشوانەوە دروستبووە، لەوانە:(سۆران ڕەشید، محەممەد حەسەن، فریا غەفور، ئەنسار ئیبراهیم، جیهاد حیکمەت، محەممەد عەبدوڵا، محەممەد لەتیف، محەممەد سەعید). سەرەتای دروستبوونی ساڵی ٢٠٠٧ بە ناوی شۆڕشەوە بووە. لە پاش ساڵێک لە دروستبوونی کار و چالاکییان، بڕیاریاندا ناوەکەی بگۆڕن بە تیپی لاوانی پۆڵا. ڕاهێنەری (سۆران ڕەشید محەممەد) بووە. هەتا ساڵی ٢٠١٧ وێڕای بەشداریکردنیان لە چەند یارییەکی دۆستانە و بەشداری خولی نێو هەڵەبجە، ئێستا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماون، ژمارەیەک لاوی بەتوانا لەم تیپەدا یارییاندەکرد.
تیپی بالەیە. ساڵی ١٩٩٤ لە گوندی شیرەمەڕی سەر به شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین دەورەی بالەی بۆ سنوری خورماڵ و هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان کردووەتەوە و تا ئێستا بەردەوامە. ساڵی ٢٠٢٤ خولێکی بۆ ١٨ تیپی بالە بۆ سنوری پارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق کردووەتەوە. شوێنی یاریگاکەی کەوتووەتە باکوری گوندی شیرەمەڕ لە نێوان گردەگڕێ و گۆڕستانی گوندەکەدایە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە، ساڵی ٢٠٠٦ لە هەڵەبجە دامەزراوە. بە (قەڵای سەردەم، زەمەقی، هەڵەبجە) ناسراوە، دامەزرێنەرانی ئەمانە بوون: (هەردی هادی، تەها تاریق، ئامانج حەمەکەریم، ڕابەر هادی، سەروان حەمەکەریم، محەممەد تاریق). ڕاهێنەری ئەم تیپە (هەردی هادی)یە. لە ئەنجامدانی چەندین یاریی دۆستانە و بەشداریکردن لە خولەکانی ناوشاری هەڵەبجەدا بەشداربووە. ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا یارییان بۆ کردووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە ساڵی ١٩٩٦ لە هەڵەبجە دامەزراوە، پێشتر ناوی بڕیاری٩٦ بووە. چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و لەو خول و پاڵەوانییەتیانەی، کە لە هەڵەبجە سازکراوە، بەشداریکردووە. ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو لە شاری هەڵەبجە لەلایەن چەند وەرزشدۆستێکی یاریی تۆپیپێوە، دامەزراوە. لە یاریگەی جێ تەیارە یان تەیارەخانە لە نزیک شوێنی مزگەوتی گەیلانی لە هەڵەبجە یارییاندەکرد. یاریزانەکانی ئەمانە بوون: (ساڵح مەلا محەممەد گوڵچین، عەلی حاجی میرزا تۆفیق، حیکمەت ئەحمەدبەگی سۆسەن، کەمالی حەمەتۆفیقی پاڵانیا، عەبدوڕەحمانی حاجی شەریف، مەحموود عەلی، سەرداری مەلای ئۆتۆمبیلچی). ماوەیەکی کەم وەک تیپ ماوەتەوە، دواتر هەڵوەشاوەتەوە.
تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٨٣ لە زەمەقی لە هەڵەبجە لەلایەن (سەڵاحەددین ئەبوبەکر، عەبدوڵڵا حەمەسەعید حەمەساڵح، موحسین حاجی سەعید)ەوە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و لە خول و پاڵەوانێتیی شاردا بەشدارییانکردووە، جگە لە تیپی پێشکەوتووان، تیپی لاوانیشیان هەبووە. لە سەردەمی خۆیاندا چالاکییان هەبووە، ژمارەیەک لە یاریزانەکانی ئەمانەبوون: سەڵاحەدین ئەبوبەکر، عەبدوڵا حەمەسەعید حەمەساڵح، موحسین حاجی سەعید، ئەنوەر حەمەخان، عەبدوڵا عەلی محەممەد، خەلیل نەسروڵڵا حەبیب، موختار عەبدوڵا عەزیز، ڕزگار عەبدوڵا عەزیز، سەرکەوت جەعفەر عەنایەت، ئیختیار حەمەڕەحیم، ستار ڕەحیم، محەممەد سەعید ئەحمەد، ئیدریس حەمەسەعید حەمەساڵح، عادل عوبێد ئەحمەد (عادل باخەوان)، جەلال سوور، خەلیل شەمێرانی، جەواد جەمیل.