بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
کەوتووەتە گەڕەکى (کانیيە قوڵکە) لەناو شاری هەڵەبجە. ساڵى ١٩٥٥ دروستکراوە. لە کیمیابارانى هەڵەبجەدا وێرانبووە. ساڵى ١٩٩٣ لەسەر ئەرکى (ئازادى حاجى تۆفيق هەورامى) سەرلەنوێ دروستکراوەتەوە. ساڵى ٢٠١٦ نۆژەنکراوەتەوە و فراوانکراوە. مزگەوتەکە يەک نهۆمە و دوو دەروازە و یەک منارەى هەيە. پرسەى لێ دانانرێت و نوێژى هەينى تێدا ناکرێت. لە ئێستادا مامۆستا (ئیدریس ڕەحمان ڕەحیم) پێشنوێژی مزگەوتەکەیە.
کەوتووەتە گەڕەکى (يادگارى) بەرانبەر قوتابخانەى گۆران. ساڵى ١٩٥٦ لەسەر ئەرکى خێرخوازان دروستکراوە، يەک جار نۆژەنکراوەتەوە. مزگەوتەکە يەک نهۆمە و دوو دەروازە و یەک منارەى هەيه. هۆڵ و کتێبخانە و مەدرەسەى تێدايە و نوێژى هەينى تێدا دەکرێت. لە دوای شێخ نورەدينى باوکییەوە هەتا ئێستا مامۆستا (شێخ عومەر شێخ نورەدين) پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگەوتەکەيە.
کەوتووەتە گەڕەکى سەرا، زەوييەکەى موڵکى شێخ نوورى شێخ عوسمانى عەبابەيلێ بووە و بەخشيویەتى بە مزگەوت، ساڵى ١٩٨٢ لەسەر ئەرکى خێرخوازان دروستکراوە. لە کيمياباراندا ڕووخاوە. لە ناوەڕاستى نەوەدەکانى سەدەى ڕابردوودا جارێکى تر ڕابيتەى ئيسلامى کورد مزگەوتەکەى دروستکردووەتە، بەڵام بەشێوەيەکى بچووک و بە يەک نهۆمى، لە ساڵانى ڕابردوودا نۆژەنکرايەوە، جگە لە فراوانکردنى، کرا بە دوو نهۆم. نهۆمى خوارەوە بۆ نوێژ و سەرەوە بۆ پرسە و بۆنەکان. هۆڵى پرسە و یەک منارەى و دوو دەروازەى هەيە. نوێژى هەينى تێدا دەکرێت و پرسەشى لێ دادەنرێت. له دواى ساڵانى ٢٠٠٠ـەوە نوێژى هەينى تێدا دەکرێت، واتە پێشتر نوێژى هەينى تێدا نەکراوە. لە ئێستادا مامۆستاى فەرمی بۆ دانەمەزراوە. خەڵکى گەڕەک خۆيان بەرنوێژى بۆ خۆيان دەکەن، بەڵام مەلا (تەها حاجى حسەين بۆينى) وتارى هەینی پێشکەش دەکات.
کەوتووەتە سەروو گۆڕستانى گوڵانی ژووروو (گۆڕستانى شێخ مۆمن) و سەر ڕێگەى (هەڵەبجه - گوندى باوەکۆچەک). ساڵى ٢٠١٨ لەسەر ئەرکى (حاجى هەڵمەت حاجى شەفيق محەممەد) و چەند کەسێکی تریش دروستکراوە. زەوييەکەش هەر موڵکى ناوبراو بووە و بەخشيويەتى بە مزگەوت. مزگەوتەکە دوو نهۆمە، منارەى هەيه. پرسەى لێ دانانرێت و نوێژى هەينی تێدا ناکرێت. هەتا ئێستا مامۆستاى فەرمی بۆ دانەنراوە.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (دەرەشیشی سەروو). ساڵی ١٩٩٨ دروستکراوە. لەسەر ئەرکی دوو بنەماڵەی (مەلا عوسمان دەرەشیشی) و (محەممەدی حاجی عەلی) لەسەر ڕووبەری (٦٠٠م٢) دروستکراوە. مامۆستا (عەبدولکریم دەرەشیشی) وتاربێژی و پێشنوێژی تێدا دەکات، بەڵام لە ئێستادا بە فەرمی مامۆستای بۆ دانەمەزراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەقەیسەر). مێژووەکەی بەتەواوی نەزانراوە. بە نزیکی ساڵی ١٩٣٠ بە بەرد و خۆڵ و دار دروستکراوه. ساڵی ١٩٣٥ مەلا ڕەحمان ناوێک دەبێتە مامۆستای، چەند جارێک نۆژەن کراوەتەوە، لەپاش داگرتنی گوندەکە ساڵی ١٩٧٨ ڕوخاوە و دروستنەکراوەتەوە. خەڵکی گوندەکە هاتوونەتە زەردەهاڵ.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (دەریمەڕ) و هەر بە ناوی گوندەکەشەوە ناونراوە. مێژووی دروستکردنی دیار نییە. سەرەتا بە بەرد و قوڕ دروستکراوە، دواتر ساڵی ١٩٩٢ (حاجی سەید مەهدی) سەرلەنوێ لە شوێنی خۆیدا دروستیکردووەتەوە. ئەگەرچی گوندەکە لە ئێستادا چۆڵ بووە، بەڵام مزگەوتەکە لەبەردەم ڕێبوار و گەشتیاراندا کراوەیە.
کەوتووەتە گوندی دەگاشێخانی هەورامان. لە کۆندا ناوی مزگەوتی شێخ ئەحمەدی جامی بووە و ئەو دروستیکردووە. شێخ ئەحمەد و حەوت برای لەجام و لەنگەری پاکستانەوە لە دەوروبەری ٧١٦ کۆچییەوە هاتوونەتە ئێرە و ئاوەدانیانکردووەتەوە. لە سەردەمی مستەفابەگی جافر سوڵتاندا ساڵی ١٩٣٠ نوێکراوەتەوە و یەکەم مەلای مزگەوتەکە مەلاعوسمان بووە. دوای ئەو مەلا عەباس مەریوانی لە خانەقای بیارەوە نێرراوە بۆ مزگەوتەکە، مەلا مستەفا محەممەد (مەلا سوورەی بیارەیی) و مەلا ساڵحی قەرەداغی و مەلا کەریم فەقێ، مەلایەتیان تێداکردووە. بابا مستەفا شێخ عارف وتاربێژ و هاوکار و بانگبێژ و خزمەتکاری مزگەوت و باخەکانی بووە. هەتا ساڵی ١٩٧٨و ڕاگواستنی دەگاشێخان. دوای ڕاپەڕین خەڵکی ناچنەوە گوندە کۆنەکە، لە نزیک جادە خانوو دروستدەکەنەوە، بە هەوڵ و تێکۆشانی چەند مامۆستا و خێرخوازێک دیواری مزگەوتەکە بونیادنراوەتەوە. دەستگای خێرخوازیی ڕابیتەی ئیسلامی وەک یەکەم مزگەوتی کوردستان، سەرگرتنی دەگرێتە ئەستۆ و مزگەوتەکە ناودەنێن ئەبوعوبەیدە. مردوو شۆر و چەند سەرئاوێکی هەیە و لە پاڵیدا دوو ژوور و هەیوانێک بۆ حوجرەش دروستدەکات، دواتر مامۆستا ئەسعەد دەیکاتە قوتابخانەی گوندەکە. ساڵی ٢٠٠٢ مامۆستا ڕێبوار سەلیم حەیدەر بەڵخەیی دەبێتە مەلای مزگەوتەکە و دوای ئەویش مەلا فارس حەمەتەیب. ساڵی ٢٠٢٢ لەسەر ئەرکی خێرخواز شێخ جەمال شێخ کازم لە بناغەوە دروستکراوەتەوە. مامۆستا ڕابەر سەیفەدین تەوێڵەیی مامۆستایەتی. نوێژی هەینی تێدا دەکرێت.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (دەڵەمەڕ). لە دوای ڕاگواستنی گوندە سنورییەکانی باشوری کوردستان ساڵی ١٩٧٨دا ڕووخاوە. پاش ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکە، مزگەوتەکەش دروستکراوەتەوە. یەک نهۆمە. تەنها لە یەک ژووری گەورە پێکهاتووە. نوێژی هەینی تێدا ناکرێت. مامۆستای فەرمی نییە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (دێکۆن)ـەوە. ساڵی ١٩٢٠ لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە بە بەرد و دار و قوڕ دروستکراوە و تەنها لە یەک ژوور پێکهاتووە. ساڵی ١٩٩٤ و بۆ جاری دووەم و ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ئەرکی خێرخوازان بۆ جاری سێیەم نۆژەنکراوەتەوە و ڕووبەرەکەی (٢٥٠م) گەورەکراوە و کراوە بە چیمەنتۆ. لە ئێستادا مامۆستا (کاروان محێدین) وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتەکەیە.
کەوتووەتە گەڕەکى (بۆينييەکان) لە ناو شاری هەڵەبجە. زەویى مزگەوتەکە لەلايەن (عەبدوڵا حەمەئەمين عەلى وەيس)ەوە دابينکراوە، بەشێکی تری زەوييەکه موڵکى (عەزيز دەروێش مستەفا) بووە و ئەویش بەخشيویەتی بە مزگەوت. ساڵى ١٩٨٠ تەنها ژوورێکى بچووکى لە قوڕ و دار دروستکراوبووە. لەکاتى کيميیابارانی هەڵەبجەدا وێرانبووه. ساڵى ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٦ جارێکى تر ژوورێکى گەورەى لەسەر زەوييەکە دروستکراوەتەوە. لەسەرەتاشدا ناوى (النبى) بووە. لەسەر ئەرکى (حەمەى فەرەج هەڵەبجەيى) تێکدراوەوە کراوە بە پرسەخانەی(هۆڵى شەهيد عابد)، بەڵام خەڵکى گەڕەک زياتر بۆ نوێژکردن بەکاريانهێناوە، ساڵى ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ هۆڵى پرسەکە تێکدراوە و لەسەر ئەرکى خێرخوازان مزگەوتێکى گەورەى دوو نهۆمى لەسەر بونيادنراوە. نهۆمى يەکەمى کراوە به هۆڵى پرسەى ژنان و نهۆمى دووەميشى تەرخانکراوە بۆ شوێنى نوێژکردنى پياوان. ڕووبەرى مزگەوتەکە نزيکەى (٥٠٠م٢)یە. یەک گومەز و منارەى هەيه. نوێژى هەينى تێدا ناکرێت، مامۆستا (مەلا ڕەئوف مەعروف هەورامانى) مامۆستای مزگەوتەکەیە.
کەوتووەتە بەشى ڕۆژهەڵاتى گەڕەکى کیمیابارانى دوو (سەروەرانى دوو) له ناو شاری هەڵەبجە. ساڵى ٢٠١٠ لەسەر ئەرکى خێرخوازان دروستکراوه. ڕووبەرەکەى هێندەى خانوويەکى (٢٠٠م٢) دەبێت. يەک نهۆمە و يەک دەروازەى هەيه. منارەيەکى لە تەنەکە بۆ دروستکراوە. نوێژى هەينى تێدا ناکرێت و پرسەى لێ دانانرێت، مامۆستا (مەلا سەعيد عەلى) پێشنوێژى تێدا دەکات.
کەوتووەتە (گەڕەکى شارەوانى) لە شاری هەڵەبجە. ساڵى ٢٠٠١ لەلايەن ڕابيتەى ئيسلامیى کورد دروستکراوە، ساڵى ٢٠١٦ تێکدراوە و مزگەوتيکى دوو نهۆمى گەورەى لەسەر بونيادنراوه و ساڵى ٢٠١٩ بەڕووى نوێژخوێناندا کراوەتەوە. ڕووبەرى مزگەوتەکە (٦٢٥م٢)یە. هۆڵى پرسەى ژنان و پياوانى هەيە. نهۆمى يەکەمى مزگەوتەکە کراوە بە هۆڵى پرسەى پياوان. نوێژى هەينى تێدا ناکرێت. مامۆستایان (نەجيم حەمەئەمين محەممەد و محەممەد مەعروف محەممەد) پێشنوێژی مزگەوتەکەن.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (ڕیشێن). ساڵی ١٩٩٥ خەڵکی گوندەکە و ڕێکخراوێکی خێرخوازی لەسەر ڕووبەری (٢٥٠م) دروستیانکردووە. چەند جارێک لەسەر ئەرکی خێرخوازان نۆژەنکراوەتەوە. نوێژی تێدا دەکرێت، مامۆستا (سورکێو محەممەد عەبدوڵڵا) پێشنوێژی تێدا دەکات.
کەوتووەتە سنوری گوندی (کوڵکنی)، لەسەر ڕێگای سەرەکی خورماڵ و فولکەی گردیگۆ. ساڵی ٢٠٢١ لە لایەن هەردوو خێرخواز (مەهدی و ئیبراهیم) لەسەر ڕووبەری زیاتر لە(٣٠٠م٢) دروستکراوە.
تایبەتە بە پیاوان، کەوتووەتە وەزەنێ، نێوان دەگاشێخان و بەڵخە، بەرامبەر چێشتخانەی هانە. هاوڵاتی عومەر نادر عەزیز زەویەکەی پێبەخشیوە و هەر خۆیشی نیوەی تێچووی مزگەوتەکەی گرتووەتەئەستۆ. حەرەمەکەی ١٥بە ٢٠م دەبێت و دوو منارە و سەرئاو و شوێنی دەستنوێژی هەیە. ساڵی ٢٠٠٢ دەستکراوە بە دروستکردنی و لە کۆتایی ٢٠٢٤دا تەواوبووە. بڕیارە نوێژی هەینیشی تێدا بکرێت.
لەناو گوندی (ڕێشاو)دا دوو مزگەوت بەم ناوەوە هەن: ١- مزگەوتی پیاوان: کەوتووەتە بەشی خوارەوەی گوندەکە. ساڵی ١٩٦٥ بە بەرد و دار لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە دروستکراوە. تەنها ژوور و هەیوانێک، لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م) دروستکراوە. چەند مەلایەک وتار و پێشنوێژیان تێدا کردووە، لەوانە (مەلا عەزیز، مامۆستا عومەر ڕێشاوی). هەتا ساڵى ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکە کراوە بووە. ٢- مزگەوتی ژنان: لە تەنیشت مزگەوتی پیاواندا بووە. لە سییەکانی سەدەی ڕابردوودا دروستکراوە، حەوزی تێدا بووە. ئاوی دووکانی گوندەکە بەدرێژی (٧٠٠م)ی بە جۆگە بۆ هێنراوە. هەتا ساڵى ١٩٧٨ لەکاتی ڕاگواستنی گوندەکە کراوە بووە.
کەوتووەتە گوندی ئاوایی ڕستەم بەگ لە شارۆچکەی خورماڵ. مێژووەکەی بۆ پێش دروستبوونی دەوڵەتی عێراق دەگەڕێتەوە. بە بەرد و قوڕ و دار دروستکراوە. مردوشۆر و وسڵخانە و حەوز و شەش سەرئاوی هەبووە. دەرگا و پەنجەرەکانی تەختەبوون. ساڵی ١٩٦٠ چیمەنتۆ کراوە. ساڵی ١٩٧٨ لە گەڵ گوندەکەدا تەختکراوە. ساڵی ١٩٩٢ لە لایەن خەڵکی گوندەوە دروستیدەکەنەوە. لە ئێستادا ئاوەدانە و سەرجەم نوێژەکانی تێدا ئەنجامدەدرێت. چەندین مامۆستا خزمەتیان کردووە. لەوانە: سەید محەمەدی ئاسکۆڵ، مەلا فارسی دەگاشێخان، مەلا زوبێر، مامۆستا عەلی هانەقوڵی، حاجی مەلا خالید.
کەوتووەتە گوندی زەردەهاڵ، دوای ئەوەی خەڵکی دەرەقەیسەر و بنجۆی دڕە و زەردهاڵ لە گوندەکە کۆدەبنەوە و تێکەڵدەبن، لە ساڵی ١٩٩٧ لە سەر ڕووبەری ٣٠٠م٢، بە یەک نهۆم و بە بلۆک و کۆنکرێت دروستیدەکەن و تا ئێستا چەندجارێک نۆژەنکراوەتەوە. نوێژی هەینی تێدا دەکرێت و ڕۆستەم غەفوور سەرپەرشتیدەکات.
سەرەتاى دروستکردنی بۆ ساڵى ١٩٤٨ دەگەڕێتەوە. هەتا ساڵى ١٩٨٤ تەنها نوێژى بەکۆمەڵ و وتارى جەژنانى تێدا کراوە. ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن حکومەتەوە تەقێنراوەتەوە. لە پاش گەڕانەوەى خەڵکى ئاوارەبووی گوندەکە لە ئێران و ئاوەدانکردنەوەى گوندەکەیان، لە ساڵى ١٩٩٢ مزگەوتەکەیان ئاوەدانکردووەتەوە. لە ساڵى ٢٠٠٣ هەتا ئێستا مامۆستا (مەلا فەرەيدونى زەمەقى) بە فەرمی پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگەوتەکەیه. پێنج جار نۆژەنکراوەتەوه، کە کۆتا جاریان ساڵى ٢٠١٥ بووە.