رسول اللە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
کەوتووەتە گەڕەکى (بۆينييەکان) لە ناو شاری هەڵەبجە. زەویى مزگەوتەکە لەلايەن (عەبدوڵا حەمەئەمين عەلى وەيس)ەوە دابينکراوە، بەشێکی تری زەوييەکه موڵکى (عەزيز دەروێش مستەفا) بووە و ئەویش بەخشيویەتی بە مزگەوت. ساڵى ١٩٨٠ تەنها ژوورێکى بچووکى لە قوڕ و دار دروستکراوبووە. لەکاتى کيميیابارانی هەڵەبجەدا وێرانبووه. ساڵى ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٦ جارێکى تر ژوورێکى گەورەى لەسەر زەوييەکە دروستکراوەتەوە. لەسەرەتاشدا ناوى (النبى) بووە. لەسەر ئەرکى (حەمەى فەرەج هەڵەبجەيى) تێکدراوەوە کراوە بە پرسەخانەی(هۆڵى شەهيد عابد)، بەڵام خەڵکى گەڕەک زياتر بۆ نوێژکردن بەکاريانهێناوە، ساڵى ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ هۆڵى پرسەکە تێکدراوە و لەسەر ئەرکى خێرخوازان مزگەوتێکى گەورەى دوو نهۆمى لەسەر بونيادنراوە. نهۆمى يەکەمى کراوە به هۆڵى پرسەى ژنان و نهۆمى دووەميشى تەرخانکراوە بۆ شوێنى نوێژکردنى پياوان. ڕووبەرى مزگەوتەکە نزيکەى (٥٠٠م٢)یە. یەک گومەز و منارەى هەيه. نوێژى هەينى تێدا ناکرێت، مامۆستا (مەلا ڕەئوف مەعروف هەورامانى) مامۆستای مزگەوتەکەیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (عوسمان شاوەيس)، لە ١ی ١٢ی ٢٠٢٢، لە هەڵەبجە.
- هەڵەبجە شارێکى بچووک و مێژوويەکى دەوڵەمەند، عادل صديق عەلى، چ١، ناوەندى ڕێنوێن، ٢٠٢٠، ل٧٦.
ئامادەکردنی: د. عادل سدیق عەلی