بەرگی حەوتەم
کەسەکان بەپێی پیشە
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
بەرگی حەوتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٣ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بەکالۆریۆسی لە زانکۆی سلێمانی لە بەشی یاسا وەرگرتووە. لە ئێستادا فەرمانبەری یاساییە لە بەڕێوبەرێتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە. یاریزانێکی دیاری سەردەمی خۆی بووە، لە تیپی وەرزشی (سپۆرت) یاریکردووە. لە ئۆردوگای هەرسین یاری تۆپی بالەی ئەنجامداوە، پاشان لە گەڕانەوەیان بۆ کوردستان لە قەزای شارەزور تیپی وەرزشی شۆڕش دادەمەزرێنێت، وەک یاریزان یاریدەکات.
ساڵی ١٩٨٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. لە تیپە وەرزشییەکانی: کوردستان، حەمرین لە هەڵەبجە و یانە وەرزشییەکانی: هەڵەبجە، سیروانی هەڵەبجە، بەختیاری، سلێمانی، ئاشتی، سیروانی نوێ، پێشمەرگەی سلێمانی و هەڵبژاردەی پەروەردەی هەڵەبجە یاریکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی یەک منداڵە. پیشەی مامۆستایە لە هەڵەبجە.
ساڵی ١٩٨١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە و دەرچووی بەشی وەرزشییە لە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی سلێمانی. لە ساڵی ١٩٩٤ەوە دەستی بە یاریی تۆپیپێ کردووە، لە تیپە وەرزشییەکانی: ڕێناسین، لاوانی کوردستان، کوردستانی هەڵەبجە، لاوانی خانەقای سلێمانی، هەڵبژاردەی هەڵەبجە، یانەی هەڵەبجە، پێشمەرگەی سلێمانی، سیروانی هەڵەبجە، سیروانی شارەزوور، نەورۆز، هەڵبژاردەی هەڵەبجە، هەڵبژاردەی کوردستان یاریکردووە. بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیی عێراق کراوە و بە هۆی بارودۆخی شەڕەوە نەیتوانیوە پەیوەندیبکات. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە، مامۆستایە و نیشتەجێی هەڵەبجەیە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (لایق حەمەئەمین حەمەسەعید حسەین)ـە. ساڵى ١٩٦٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى ئامادەییە. لە ئێستادا کارمەندە لە بەرگریى شارستانیى هەڵەبجە. لەم تیپە میللییە وەزرشییانەی هەڵەبجەدا یاریکردووە: (سپۆرت، هێمن، مەولەوى). لەکاتى ئاوارەیى لە ئێران لە ئۆردوگاى سەنغورى کولیایى لە (تیپى وەرزشیى ئۆردوگا) لە یارى تۆپى بالەدا یارىکردووە.
یاریزان، مامۆستا، ڕاهێنەر، سەرپەرشیاری پسپۆڕی وەرزش. ساڵی ١٩٦١ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لە زانکۆی موسڵ ساڵی ١٩٨٦ تەواوکردووە، یاریزانێکی دیاری هەڵەبجە بووە لە سەردەمی خۆی و خزمەتی وەرزشی شاری کردووە، ئەندامی یەکێتی ناوەندی تۆپیپێی کوردستان بووە لەسەر پشکی هەڵەبجە، چەند ساڵێک سەرۆکی یانەی وەرزشی هەڵەبجە بووە. لە تیپە میللییە وەرزشەکانی: مەریوان، بێستون، هێمن، کوردستان و هەڵبژاردەی هەڵەبجە یاریکردووە. لە ئێستادا خانەنشینە.
ساڵی ١٩٧٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندنی لە هەڵەبجە دەستپێکردووە و بەهۆی کیمیابارانەوە ئاوارەی ئێران بووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی کۆمپیوتەر بەدەستهێناوە. لە ژیانی وەرزشییدا یاری بۆ تیپی وەرزشی ڕێناسین و تیپی وەرزشی ڕاستی هەڵەبجە و کوردستان، ئەزمەڕی سلێمانی کردووە و لە گۆڵچییە ئاست بەرز و دیارەکانی کاروانی وەرزشیی هەڵەبجەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. پیشەی مامۆستایە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (لوقمان عەبدوڵا سادق کەریم)ـە. ساڵی ١٩٦٢ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە. لە ئێستادا سەرپەرشتیاری پەروەردەییە. لە تیپی وەرزشی مامۆستایان لە هەڵەبجە یاریکردووە. لە ئۆردوگای کەنگاوەر لە گەلیاران لە ئێران تیپی وەرزشی شەهیدان دادەمەزرێنن، پاش گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە هەڵەبجە، لە ساڵی ١٩٩٢ تیپی وەرزشی شەهیدان دادەمەزرێننەوە. ساڵی ١٩٩٤ لە یانەی وەرزشی پەیام لە هەڵەبجە، پاش ئەوەی مۆڵەتی فەرمی پێدەدرێت، دەبێتە سەرۆکی یانە.
وەرزشەوانە، ساڵی ١٩٧٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی شەشی خوێندووە. لە تیپە وەرزشییەکانی: کۆڵنەدەر، لاوانی شەباب، (دەروون) ی قەزای شارەزور، شەهیدانی پەیام لە هەڵەبجە و یانە وەرزشییەکانی: شارەزور، ئاشتی، ئستقلالی شاری سمنانی ئێران، تیپی وەرزشی شەهیدانی پەیام، یاری تۆپیپێی کردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. لە ئێستادا ڕاهێنەری تۆپی سەرمێز و یاری مەلەوانییە لە شاری هەڵەبجە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (لوقمان عوسمان محەممەد ناوخاس)ـە. ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی (هانەسوورە) لەدایکبووە. وەرزشەوانی تۆپی بالەیە. ساڵی ١٩٨٧ لە تیپی وەرزشی پەیامی زەمەقی یاری تۆپیپێی کردووە. لە هەڵبژاردی ئۆردوگای هەرسین تۆپی بالەی ئەنجامداوە. ساڵی ١٩٩١ بۆ ١٩٩٢ لە یانەی وەرزشی هەڵەبجەی یاری تۆپی بالەی ئەنجامداوە و ساڵی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٥ لە یانەی وەرزشی پەیام یاریی تۆپی بالەی ئەنجامداوە، تا وازهێنانی لە یاری تۆپی بالە، هەر لەم یانەیەدا بەردەوامبووە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (لوقمان محەممەد ئەمین عوسمان)ـە و بە (لوقمانی مەلا حەمەئەمینی زەمەقی) ناسراوە. دەرچووی خانەی مامۆستایانی سلێمانییە لە ئێستادا مامۆستایە لە هەڵەبجە. لەم تیپە وەرزشییە میللییانەدا یاریکردووە: هەژار، زەمەقیی خواروو، هێمن، شنروێ. ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠١٠ لە دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی هەڵەبجە خزمەتیکردووە. هەروەها بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە بەڕێوەبەرایەتیی چالاکیی وەرزشی و دیدەوانیی هەڵەبجە خزمەتیکردووە.
یاریزانى (فێرگەى کاراتیی کچانى خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠٠٨ له شارۆچکەی (خورماڵ)ی سەر بە پارێزگای (هەڵەبجە) لەدایکبووە. لە ئێستادا خوێندکاری پۆلی دەیەمی ئامادەییە. ساڵی ٢٠٢٣ پەیوەندیکردووە بە فێرگەی کاراتیی کچانی خورماڵەوه. ساڵی ٢٠٢٤ لە پاڵەوانێتیی عێراق لە شاری سلێمانی توانیویەتی خەڵاتی سێیەم بۆ تەمەنی ١٥ و ١٦ ساڵ بەدەستبهێنێت.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی شەشەمی ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا خانەنشینە. یاریزانی تۆپیپێ و تۆپی بالە بووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (تیپی ناوەندی شارەزوور" لە تۆپیپێ و تۆپی بالەدا"، تیپی وەرزشی کاوە، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، لاوانی تیپی وەرزشی هیوا، تیپی وەرزشی هیوا).
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بەکالۆریۆسی لە بەڕێوبردن و ئابوریدا هەیە. لە ئێستادا مامۆستایە. وەرزشەوانی تۆپیپێیە. لە تیپی وەرزشی بروسکە و تیپی وەرزشی ئاوێسەردا یاریکردووە. لە هەڵبژاردەی تۆپیپێی ئۆردوگای سەرچاوە لە شاری سەقز و لە تیپی هەڵبژاردەی تۆپیپێی کۆلێج یاریکردووە. ئێستا لە تیپی دێرینەکانی هەڵەبجە یاریدەکات.
ساڵی ١٩٨١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. لە ژیانی وەرزشیدا لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٨ بۆ ٢٠١٦ یاریی بۆ تیپی وەرزشی شنروێ و یانەکانی: هەڵەبجە، سیروان، شارەزوور، سەیدسادق کردووە. ساڵی ٢٠٠٠ لەگەڵ تیپی وەرزشی شنروێ پلەی دووەم و ساڵی ٢٠٠٥ لە میانی خولی تیپە میللییەکانی هەڵەبجە و شارەزووردا پلەی یەکەمیان بە دەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. پیشەی فەرمانبەرە لە فەرمانگەی کارەبای هەڵەبجە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (مەحموود حەمەئەمین مەحموود محەممەد)ە. ساڵی ١٩٦٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٨ تاوەکو قۆناغی سێیەمی کۆلێژی پەروەردە - بەشی کیمیای لە زانکۆی بەغداد خوێندووە. پاشان پەیمانگای زمانی ئینگلیزی ساڵی ٢٠٠٠ لە شاری ئیسلام ئابادی پاکستان خوێندووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە. لە قوتابخانە و خوێندنگەکان لە ساڵانی حەفتاکان یارییەکانی تۆپیپێ و تۆپی بالە و ڕاکردنی (ماراسۆن)ی ئەنجامداوە. یاریزانێکی دیاری تۆپیپێی شار بووە، لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تیپی وەرزشی شنروێ، تیپی وەرزشی کوردستان، هەڵبژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، تیپی ئۆردوگای هەرسین، تیپی ئۆردوگای کەنگاوەر، تیپی کوردستان لە شاری کۆەیتە لە وڵاتی بەلوجستانی پاکستان ساڵی ١٩٨٩.
یاریزانی لەشجوانی و بەرزکردنەوەی قورساییە. ساڵی ١٩٨٤ لەدایکبووە. خەڵکی گوندی (خێڵی حەمە)یە. قۆناغی خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە. لە هۆڵی لەشجوانیی شەهرام لە شارۆچکەی خورماڵ وەرزش دەکات و لە چەند پاڵەوانیەتییەکدا بەشداریکردووە و ئەنجامی باشی هەبووە، لەوانە: ساڵی ٢٠٢٣ لە پاڵەوانیەتیی پارێزگای سلێمانی پلەی یەکەم، هەمان ساڵ لە پاڵەوانیەتیی عێراق لە شارۆچکەی دەربەندیخان پلەی دووەم و لە پاڵەوانیەتیی عێراق لە شاری سلێمانی پلەی یەکەم و لە پاڵەوانیەتیی لەسەر ئاستی پارێزگای هەڵەبجە لە شارۆچکەی بیارە پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (مەریوان حەمەئەمین مستەفا محەممەد)ە. ساڵی ١٩٧٠ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانە. لە ئێستادا مامۆستای وەرزشە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: سیروان لە هەڵەبجە، بڵێسە لە سلێمانی، هەڵبژادەی پەیمانگا بۆ یاری تۆپیپێ و تۆپی بالە، تیپی میللیی وەرزشی کاروان لە هەڵەبجەی تازە، تیپی وەرزشی شەباب لە هەڵەبجەی تازە، کۆڵنەدەر لە هەڵەبجەی تازە. سڵێخ لە بەغداد، باب موعەزەم لە بەغداد، تیپی وەرزشی تۆپیپێی دێرینەکانی هەڵەبجە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵى ١٩٧٠ لە (تەوێڵە) لەدایکبووە. دەرچووى پەیمانگاى تەکنیکیى سلێمانییە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە شارەوانیى تەوێڵە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: ( سپۆرت، هێمن، کوردستان، مەڵبەندى لاوانى هەڵەبجە). لە(تیپى وەرزشى سەرچنار) لە سلێمانیش یاریکردووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٧٤ لە (تەوێڵە) لەدایکبووە. بەکالۆریۆسی لە زمانی کوردی هەیە. لەئێستادا سەرپەرشتیارە لە یەکەی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی بنەڕەتیی هەڵەبجە. لە یاری تۆپیپێدا یاریزانێکی دیاری سەردەمی خۆی بووە، لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تیپی وەرزشی چیا ساڵی ١٩٨٥، تیپی وەرزشی مەولەوی لە ئۆردوگای جوانڕۆ لە ئێران، تیپی وەرزشی کاروان، تیپی وەرزشی نەوڕەسی، تیپی وەرزشی شنروێ، تیپی هەڵبژاردەی زانکۆی سلێمانی ٢٠٠٤.
وەرزشەوان، ڕۆژنامەوان و وتەبێژی وەزارەتە. ناوی (مەریوان مەحموود کاکەشێخ)ـە. ساڵی ١٩٦٦ گوندی (باخەکۆن)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە گوندی عەنەب و ئامادەیی لە هەڵەبجە و پەیمانگای لە کەرکوک تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لە ساڵانی هەشتاکاندا وەزرشەوانێکی دیار بووە و بۆ ماوەی سێ ساڵ ڕاهێنەری تۆپیپێی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە بووە. لە تیپەکانی (چیمەن، خەبات، مەڵبەندی لاوان، سیروانی سلێمانی، زانکۆ) یاریکردووە و لە سلێمانی و شارەزووریش ڕاهێنەرێتی کردووە. ساڵی ١٩٩٤ وەک فەرمانبەر دامەزراوە و بۆ ماوەی ١٥ ساڵ وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بووە. وەک ڕۆژنامەوان زیاتر لە ٣٠٠٠ هەزار بابەت و ڕاپۆرت و چاوپێکەوتنی بڵاوکراوەی هەیە. ژمارەیەک خەڵات و ڕێزلێنانی پێدراوه، کە دیارترینیان ساڵی ٢٠١٩ خەڵاتی نێودەوڵەتیی (هەماهەنگی ڕۆحی) دەزگای (ئایدیان)ی لـوبنانی لـە بـواری ئاشـتی و پەیوەندیی کۆمەڵایەتییە.