بەرگی حەوتەم
کەسەکان بەپێی پیشە
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
بەرگی حەوتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
ساڵی ١٩٨٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشە لە زانکۆی سلێمانی. لە ژیانی وەرزشیدا یاری بۆ تیپی وەرزشی شنروێ و یانەی هەڵەبجە کردووە. وەک گۆڵپارێز، گەلێک دەسکەوتی لەگەڵ تیپەکەیدا بە دەستهێناوە، لەوانە: ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ شنروێ، پلەی دووەمی تیپە پلە یەکەکان. لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە بووەتە ڕاهێنەری تیپی وەرزشی شنروێ و تا ئێستا بەردەوامە. پیشەی مامۆستایە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٧٩ لە سلێمانی لەدایکبووە. تا پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی خوێندووە. لە ئێستادا یاریزان و ڕاهێنەری یاری تۆپی سەرمێزە. لەم یانانەدا یاریکردووە: (سلێمانی، چوارباخ، بروسک لە هەولێر، سیروانی نوێ، پێشمەرگە، هەڵەبجە، دهۆک، برایەتی، سوپا "الجیش – بغداد"، پۆلیس، دەربەندیخان) و یاریی بۆ هەڵبژاردەی عێراقیش کردووە. لە چەندین خول و پاڵەوانیەتیدا لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی و ئاسیایی بەشداریکردووە، چەندین ناسناو و خەڵاتی بەدەستهێناوە. وەک ڕاهێنەریش چەندین یاریزانی بەتوانای بۆ یاریی تۆپی سەرمێزی بۆ ئاستی کوردستان و عێراق پێگەیاندووە.
ساڵی ١٩٧٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بەشی وەرزشی لە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. لە پۆلی دووەمی ناوەندییەوە گرنگیداوە بە وەرزش و بەتایبەتی یاریی تۆپی سەرمێز. لە ساڵی ١٩٩٢ەوە دەستیکردووە بە یاریی تۆپی سەرمێز. پاشان لە یانەی وەرزشی پەیام و لە چەندین خولی ناو شاری هەڵەبجە و کوردستان بەشداریکردووە و چەندجارێک ئەنجامی یەکەمی و دووەمی و سێیەمی بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٠٥ کۆچیدواییکردووە.
ساڵی ٢٠١٥ لە شاری هەڵەبجە لە دایکبووە. خوێندکاری پۆلی سێیەمی بنەڕەتییە. ساڵی ٢٠٢٠ لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە دەستی بە یاریی کاراتی کردووە. خاوەنی پشتوێنی قاوەییە. لەسەر ئاستی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. لە پاڵەوانیەتیی نیودەوڵەتی لە شاری تاران و شاری مازەندەران لە وڵاتی ئێران یەک مەدالیای ئاڵتون و یەک مەدالیای برۆنزی بەدەستهێناوە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (سازان) لەدایکبووە. پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە. لە ئێستادا مامۆستایە لە هەڵەبجە. ژیانی وەرزشیی بە یاری تۆپیپێ و تۆپی بالە دەستپێکردووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (بەڵێن، ڕاستی، بڕیار، دێرینەکانی هەڵەبجە)، هەروەها لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە و تیپی وەرزشی هیجرەت لە ئۆردووگای کامیاران یاریکردووە.
یاریزانى (فێرگەى کاراتیى کچانى خورماڵ)ـە. ساڵی ١٩٩٩ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە خورماڵ تەواوکردووە. دەرچووی بەشی کیمیای زانکۆی سلێمانییە. ساڵی ٢٠٢٣ پەیوەندیکردووە بە (فێرگەی کاراتیی کچانی خورماڵ)ـەوە. بەشداری پاڵەوانێتیی عێراقی کردووە له شاری سلێمانی و توانیەتی پلەی سێیەم بەدەستبهێنێت بۆ سەرووی ١٨ ساڵ. لە شارۆچکەی خورماڵ کافییەکی بۆ خانمانی شارۆچکەکە کردووەتەوە و کاردەکات.
ساڵی ٢٠٠٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. لەگەڵ هەڵبژاردەی هەڵەبجە بەشداری خولی پارێزگاکانی عێراقی کردووە و لە حەبانییە پلەی یەکەمیان بە دەستهێناوە. یاری بۆ نەفتی شیمال کردووە و لەخولی عێراقدا پلەی یەکەمیان بردووە. لە وڵاتی: ئوردن، ئێران و فەڕەنسا یاریکردووە. لە ئێستادا خوێندکاری قۆناغی دوازدەی ئامادەییە لە هەڵەبجە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی زانکۆیە. لەگەڵ تیپە وەرزشییەکانی: مەولەوی، شنروێ، یاریکردووە. ساڵی ١٩٨١ بۆ ١٩٨٥ لەگەڵ تیپی شنروێ پەلەی یەکەمی تیپە میللیەکانی هەڵەبجەی بەدەستهێناوە. لە ئێستادا لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (کاوە شەریف ئەحمەد حەمەئەمین)ـە. ساڵی ١٩٥٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی دووەمی کۆلێژی لە زانکۆی نەجەف خوێندووە. نزیکەی پێنج ساڵ زیندانی کراوە و ساڵی ١٩٧٩ بە بڕیارێک ئازادکراوە. یەکێک بووە لە یاریزانە بەتوانا و لێهاتووەکانی تیپی وەرزشی یەکگرتووی پیرمحەممەد لە هەڵەبجە. ساڵی ١٩٨٤ شەهیدبووە.
یاریزان، مامۆستا، ڕاهێنەر، بەڕێوەبەر. ساڵی ١٩٦٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازیی هەڵەبجەیە لە ساڵی ١٩٨٥ - ١٩٨٦. ژیانی وەرزشی بە یاریی تۆپی بالە دەستپێکردووە، لەبەرئەوە بووە یەکێک لە دیارترین و بەتواناترین یاریزانی تۆپی بالەی شار و خزمەتی بواری وەرزشی شاری کردووە و بۆ ماوەی هەشت ساڵ سەرۆکی یانەی وەرزشی هەڵەبجەی پێسپێردراوە. لە تیپەکانی تۆپیپێی ئاگرین، هەڵۆ، بێکەس، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، سپۆرت، یاریکردووە. ساڵی ١٩٨٦ تیپی وەرزشی بالەی سۆلاڤی دروستکردووە، لە ئێستاشدا بەڕێوەبەری چالاکیی وەرزشی و دیدەوانییە لە پەروەردەی هەڵەبجە.
وەرزشەوان و مامۆستایە. ساڵی ١٩٦٢ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، بەشی وەرزشی خانەی مامۆستایانی سلێمانی تەواوکردووە، یاریزانێکی دیاری شار بووە، لە یاریی تۆپیپێ و تۆپی بالە و گۆڕەپان و مەیدان لە تیپە میللییە وەرزشییەکانی سەروو و کاوە و نەورۆز و هیوا و خەباتی سلێمانی و لە یانەی سیروانی سلێمانی لە بەشی تۆپی بالە یاریکردووە. چەند ساڵێک سەرۆکی یانەی وەرزشی شارەزوور بووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (کەریم محەممەد مەحموود عەبدوڵا)یە. ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی (بیاوێڵە) لەدایکبووە. ئامادەیی کشتوکاڵی هەڵەبجەی تەواوکردووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە. یاریزای یاریی تۆپیپێ بووە. ساڵی ١٩٧٠ دەستی بە وەرزش کردووە، لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: بیاوێڵە، هێمن، کۆمەڵگای شارەوانی، تیپی ئامادەیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، تیپی تۆپیپێی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، تیپی ئاوارەکانی ئۆردوگای سەنغور کولیایی لە ئێران. ساڵی نەوەدەکان ئەندامی یەدەگی دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی هەڵەبجە بووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (کەمال حەمەسەعید شەریف حەمەئەمین)ـە. بە(کەمال پیچۆ) ناسراوە. ساڵى ١٩٨٦ لە گوندى (بیاوێڵە) لەدایکبووە. تا قۆناغى دووەمى ئامادەیى پیشەسازى لە هەڵەبجە خوێندووە. ژیانى وەرزشیى بە یارى تۆپیپێ لە گوندى بیاوێڵە دەستپێکردووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا لە هەڵەبجە یاریکردووە: (بیاوێڵە، خەبات، تیپى هەڵبژاردەى تۆپیپێى هەڵەبجە).
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (کەمال عەبدولکەریم محەممەد عەبدوڵا)یە. ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی (نەوەر)ی ناوچەی نەورۆڵی لەدایکبووە. تا پۆلی سێیەمی ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا فەرمانبەری گرێبەستە لە هەڵەبجە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (گوڵان، کاروان، خەبات، ماکۆک، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، ڕێبین).
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (کەیهان لەتیف مەولود عەلی)یە. ساڵی ١٩٦٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی خانەی مامۆستایانە لە سلێمانی. لە ئێستادا کارمەندی بنکەی بەرگریی شارستانیی شارەزوورە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (خەبات، هەڵبژاردەی خانەی مامۆستایان لە سلێمانی).
وەرزشەوانى گۆڕەپان و مەیدانە. ساڵى ٢٠٠٢ لەدایکبووە. لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە دەستی بە وەرزش کردووە و لە یاریی گۆرەپان و مەیداندا، نوێنەرایەتیی زۆربەی یانەکانی سلێمانی کردووە. لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٨ چووەتە ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق و بە نوێنەرایەتیی عێراق لە ٢٠ پاڵەوانییەتیی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی ئاسیا و وڵاتانی عەرەبی و خۆرئاوای ئاسیادا یاریکردووە. ١٤ مێدالیای زێڕ و زیو و برۆنزی بەدەستهێناوە. نازناوی پاڵەوانی عێراق و نازناوی پاڵەوانی وڵاتانی عەرەبی و خۆرئاوای ئاسیای بەدەستهێناوە لە یاری (١٠٠بۆ٤٠٠م) بەربەست لە یارییەکانی گۆرەپان و مەیدان. خاوەنی سێ ژمارەی پێوانەی (عێراق)ی و دوو ژمارەی پێوانەیی (کوردستان)ـە و ژمارەی پێوانەیی زانکۆکانی (عێراق) لە یاری (١٠٠م) بەربەست. خاوەنی نازناوی خێراترین ڕاکەری بەربەستی هەیە لە مێژووی (عێراق). لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەم یارییەدا لـە عێراق، تاوەکـو ئەم سـاتە، لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقدا بەردەوامە.
وەرزشەوانی دیرینە. ساڵی ١٩٧٨ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، کۆلێژی بنەماکانی ئایینی خوێندووە. لە یاری تۆپیپێدا، یەکێک بووە لە یاریزانە دیارەکانی سەردەمی خۆی لە شاردا. یاری بۆ ئەم تیپە میللییە وەرزشییانە کردووە: لە سلێمانی بۆ تیپی وەرزشی گۆڕان، بنکەی وەرزشی پەیام ١٩٩٥، تیپی وەرزشی کاروان، ڕێناسین، ڕاستی. هەروەها لە یانە وەرزشییەکانی: هەڵەبجە، سیروانی سلێمانی، بەختیاری، هاوکار، یارییکردووە و وەک دادوەر زۆرێک لە یاریی تیپە میللیەکانی بەڕێوەبردووە.
ساڵی ٢٠٠٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانە لە زانکۆی هەڵەبجە. لە یانە وەرزشییەکانی: (هەڵەبجە، سلێمانی، سیروانی نوێ) یاریکردووە. ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ یانەی سلێمانی پلەی یەکەمی جامی دۆستانە، پلەی یەکەمی خولی مام بۆ هەڵبژاردەی شارەکان، پلەی دووەمی مۆندیالی کوردستان، پلەی دووەمی هەڵبژاردەی شارەکانی لە سۆران بەدەستهێناوە. دەسکەوتی تاکەکەسی باشترین گۆڵپارێزی خولی مام بۆ هەڵبژاردەکان، باشترین گۆڵپارێزی مۆندیالی کوردستان، باشترین گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی شارەکانی لە سۆران بۆخۆی بردووە. لە ئێستادا گۆڵپارێزی یانەی وەرزشی سیروانی نوێ و ڕاهێنەری گۆڵپارێزەکانی قوتابخانەی تۆپیپێی ئاسۆیە.
یاریزانی (ئەکادیمیای کاراتیی خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠٠٧ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. خوێندکاری پۆلی ھەشتی بنەڕەتییە. ساڵی ٢٠١٧ دەستی بە کاراتی کردووە و خاوەنی پشتوێنی (ڕەشی دان یەک)ـە. چەندین نازناوی لە پاڵەوانییەتەکاندا وەرگرتووە، لەوانە: ساڵی ٢٠١٩ لە پاڵەوانیەتی لە وڵاتی ئێران پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە. ساڵی ٢٠٢١ لە پاڵەوانیەتیی کوردستان لە شاری کەرکوک پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٢٢ لە پاڵەوانیەتیی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و هەمان ساڵ لە پاڵەوانیەتیی جیھان لە وڵاتی تورکیا و لە پاڵەوانیەتیی ئاسیا لە وڵاتی ئۆزباکستان بەشداریکردووە. ساڵی ٢٠٢٣ لە پاڵەوانیەتیی کوردستان پلەی یەکەم و هەمان ساڵ پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستھێناوە.
ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (بامۆک) لەدایکبووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (مەولەوی، هەڵبژاردەی ئۆردۆگای شەهیدانی کانگاوەر، ڕێبەر و بامۆک و هەردوو یانەی وەرزشی پەیام لە هەڵەبجە و ئاشتی لە سلێمانی). یاریزانی هێڵی ناوەند لە تۆپیپێ و یاریزانی یاری شەتڕەنجیش بووە. لە چەندین خولدا لەسەر ئاستی ناوخۆی هەڵەبجە، پلەی یەکەم و دووەم و سێيەمی بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە فەرمانبەرە.