بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
١- ئەمین ئەحمەد خەزان: ساڵی ١٨٩٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٣٥ تا ١٩٦٠، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٢-عەزیز عەبدوڵا کەریم: ساڵی ١٩٢٥ لەدایکبووە. خاوەنی حەوت منداڵە. لە دوای ساڵی ١٩٧٨ەوە کوێخا بووە. ساڵی ٢٠١٤ کۆچیدواییکردووە. ٣-حسەین ئەمین ئەحمەد: ساڵی ١٩٢٥ لەگوندی (چواردارانی سەروو) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٦٢ تا ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٧ کۆچیدواییکردووە.
١- عەبدولقادر حەمەشەرف: ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لەسەرەتاوە تا ساڵى ١٩٤٥ کوێخاى گوندەکە بووه. ٢- حەمەمينى فلامەرز: لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو کوێخای گوندەکە بووە. ٣- حەمەى حەمەمینی فلامەرز: پاش باوکی تا کۆتايى شەستەکانی سەردەلی ڕابردوو کوێخای گوندەکە بووە.
١- کوێخا حەمەحەسەن حەمەکەریم مەحموود: بە (کوێخا حەمەهەسەن) ناسراوە. ساڵی ١٨٨٠ لەدایکبووە. هەشت جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٤ منداڵە. ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٦٩ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٧٠ کۆچیدواییکردووە. ٢- ڕۆستەم حەمەحەسەن حەمەکەریم: ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی (خارگێڵان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵێک پێش مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٦٩ تا ١٩٨٦، کە بە هۆی بۆردومانەکانی وڵاتی ئێرانەوە بۆ ناوچەکە کۆچیدواییکردووه، کوێخای گوندەکە بووە.
١- حاجی عەلی سەمین قادر: ساڵی ١٩٣٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لە ساڵی ١٩٦٢ەوە تا ١٩٩١ کوێخای گوندی (خاکوخۆڵ) بووە. لە ئێستادا لە ژیاندا ماوە و لە گوندەکەدا نیشتەجێیە.
١- کوێخا محەممەد: ناوی (محەممەد عەبدول محەممەد محەممەد)ە. ساڵی ١٨٩٥ لە گوندی (خێڵی حەمه) لەدایکبووه. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٢٦ تا ساڵی ١٩٦٢، کە کۆچیدواییکردووه، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- حاجی حەمەساڵح محەممەد عەلی، ساڵی ١٩٢٤ له گوندی (خێڵی حەمه) لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. ساڵی ١٩٦٢ تا ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووه. ساڵی ١٩٨٧ کۆچیدواییکردووە. ٣- کوێخا ئیبراهیم: ناوی (ئیبراهیم عەزیز عەبدول محەممەد)ە. ساڵی ١٩٣٩ له گوندی (خێڵی حەمە) لەدایکبووه. چوارجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٦٥ تا ساڵی ١٩٨٧ کوێخای گوندەکەبووه. ساڵی ٢٠١٨ کۆچیدواییکردووە.
١- حەمەیوسف خواکەرەم محەممەد: ساڵی ١٩١٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٧١ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٨٨ لەکاتی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە، لە وڵاتی ئێران کۆچیدواییکردووە. ٢- زۆراب مستەفا فەتحوڵڵا: ساڵی ١٩٣٠ لە گوندی (دەرەتفێ) لەدایکبووە. ساڵی ١٩٧١ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٥ کۆچیدواییکردووە.
١- حەمەئەمین عەبدولقادر مەحموود: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە، ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٨ تا ١٩٧٢، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- حەمەئەمین محەممەد عەبدوڵا: ساڵی ١٩٢٤ لەدایکبووە، ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٧٢ تا ١٩٨٥، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە.
١- عەلی سۆفی حەمەڕەش: ساڵی ١٩٠٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لەساڵی ١٩٤١ تا ١٩٧٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٣ لە شاری هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە. ٢- حەمەمحەممەد ساڵح: ساڵی ١٩٣٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٨٤، کە کۆچیدواییکردووه، کوێخای گوندەکە بووە. ٣- کەریم محەممەد ساڵح: لە دایکبووی ساڵی ١٩٣٠یە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٨٤ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە. لە ئێستادا لە شاری هەڵەبجە نیشتەجێیە.
١- عەلی مەحموود مەحموود: بە (کوێخا عەلی دەرەقەیسەری) ناسراوە. ساڵی ١٩٢٧ لەدایکبووە. تا دووی سەرەتایی خوێندووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دە منداڵە. ساڵی ١٩٥١ بووە بە کوێخای گوندی (دەرەقەیسەر) و تا ساڵی ١٩٩١ بەردەوامبووە. ساڵی ٢٠٠٩ لە شارۆچکەی خورماڵ کۆچیدواییکردووە.
١- عەلی حەمەلاو گوڵ محەممەد: ساڵی ١٩٣٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵ بووە. ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٧٩ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٠ کۆچیدواییکردووە.
١- عەبدوڵا عەزیز نادر: ساڵی ١٩٢٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٤٩ تا ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکان، کوێخای گوندەکەبووە. ساڵى ١٩٨٦ کۆچیدواییکردووە.
١- سادق قادر حەمەئەمین: لە سەرەتاى سییەکانی سەدەی ڕابردووەوە تا ساڵى ١٩٥٠ کوێخاى گوندەکە بووە. ساڵى ١٩٠٠ لە هەمان گوند لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى هەشت منداڵ بووە. ساڵى ١٩٦٣ کۆچىدواییکردووە. ٢- حاجى مەعروف فەرەج: ساڵی ١٩٢٨ لەدایکبووە. لەدوای: عەبدوڵا سەید ئەحمەد ١٨٧٤-١٩٣٤، قادر حەمەئەمین محەممەد، عەلی محەممەد ئیسماعیل، سادق قادر، حەمەمراد عەزیز، سەید تالب حەبیب، زۆراب محەممەد حەمەکەریم، بووە بە کوێخا و تا ڕاگواستنی گوندەکان ماوەتەوە. ساڵی ٢٠٠٣ کۆچیدواییکردووە. ٣- حاجى ڕەحیم مەعروف فەرەج: ساڵى ١٩٥٩ بووە بە کوێخاى گوندەکە و دواتریش تا ساڵى ١٩٩٢ موختار بووە. ساڵى ١٩٢٤ لە هەمان گوند لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى سێ منداڵ بووە. ساڵى ٢٠٠١ لە شارۆچکەی خورماڵ کۆچیدواییکردووه.
بە هەڵبژاردنی ئەنجومەن، ڕۆڵی کوێخاکان کۆتاییپێهات. ئەوانیش، کوێخا (ئیبراهیم عەبدوڵا ١٩١٥کۆچیدواییکردووە. حەمەڕەشید کوێخا ئیبراهیم، حەمەساڵح، عیزەت ئیبراهیم، حسێن ئەڵڵاکەرەم، شەوکەتی کوێخا عیزەت). پاش ئەمان ئەنجومەن بۆ گوندەکە دروستکراوە.
١- عەبدوڵا تەماس: ناوی تەواوی (عەبدوڵا تەماس ڕوبیتن)ـە. ساڵی ١٩٣٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە وخاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٦٥ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە و دواتریش و تا ساڵی ٢٠٢٠، کە کۆچیدواییکردووە، ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
١- شێخ حەسەن عەبدوڵا: ئەم پیاوە ساڵی ١٨٩١ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٢٨ تا ١٩٤٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٨٠ کۆچیدواییکردووە. ٢- حەمە مەولود مەحموود محەممەد: ساڵی ١٩٢١ لە گوندی (ڕیشێن) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٤٠ تا ١٩٩١ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٦ کۆچیدواییکردووە.
١- محەممەد ئەحمەد ئەلیاس: ساڵی ١٩٧٠لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٥٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٨٤ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە. ٢- محەممەد ڕۆستەم محەممەد: ساڵی ١٩٠٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٦١ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٨٨ کۆچیدواییکردووە. ٣- نوری حەمەساڵح محەممەد: ساڵی ١٩٤٣ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٦١ تا ١٩٧٨ و کاتی ڕاگواستنی گوندەکان کوێخای گوندەکە بووە.
١- کوێخا ڕەحیم ڕەحمان محەممەد: ساڵی ١٨٨٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩١٨ تا ١٩٣٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٨١ لە شارۆچکەی خورماڵ کۆچیدواییکردووە. ٢- محەممەد بەختیار مستەفا: بە (حەمەگردە) ناسراوە. ساڵی ١٨٩٠ لەدایکبووە. ژیانی هەوسەری پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٤٥ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٦٨ کۆچیدواییکردووە. ٣- محەممەد کەریم جوامێر: ساڵی ١٩١٦ لە گوندی (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هەوسەری پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٤٥ تا ١٩٦٢ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٨٣ لە شارۆچکەی خورماڵ کۆچیدواییکردووە. ٤- سادق محەممەد سەلیم: ساڵی ١٩١٤ لە گوندی (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٦٢ تا ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٤ کۆچیدواییکردووە. ٥- مستەفا عەبدوڵا ڕەمەزان : ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هەوسەری پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٧٨ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢١ کۆچیدواییکردووە.
١- مەلا محەممەدی زەمەقیی خواروو: ناوی (محەممەد ئەحمەد مستەفا)يه و ناسراوە بە مەلا محەممەدی زەمەقیی خواروو، ساڵی ١٩١٢ی زاینی لەدایکبووە، لە سیەکانی سەدەی بیست لە (گوندى زەمەقیی خواروو) جێگیربوون. هەر لە منداڵیەوە بۆ فێربوونی زانستە ئایینییەکان چووەتە حوجرە و لە زۆرێک لە خوێندنگاکانی ناوچەکە خوێندویەتی، وەک: (پریسى سەروو، عەبابەیلێ، نێرگسەجاڕ، گێڵدەرە) و چەند شوێنێکی تر. بەهۆی ئەوەی خانەوادەکەی بەکاری کشتوکاڵەوە خەریکبوون، وازی لەخوێندن هێناوه و شانبەشانی باوکی و براگەورەکەی کارى کشتوکاڵى کردووە. ناوبراو دوو جار هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی شەش منداڵە. بەهۆی ئەوەی خوێندەوار بووە و لەهەمان کاتدا خەڵکانێکیش لە دەوری کۆبونەتەوە، کە زۆربەیان خزم و کەسی خۆی بوون، بووەتە کوێخا و ڕیشسپی (گوندى زەمەقیی خواروو) و توانیویەتی بە ڕۆحێکی ئایندارانە و لێبوردانەوە سەرپەرشتی کاروباری گوندەکە بکات و بووەتە جێگەی متمانەی خەڵکی ئاوایی و گوندەکانى دەوروبەریشی، هەر لەبەرئەوە بە (کاکە مەلا) ناویان هێناوە، لەساڵی ٢٠١٦ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گوڵان لە هەڵەبجە بەخاکسپێرراوە.
١- ئۆل محەممەد محەممەد سازانى : ساڵی ١٨٨٠ لەدایکبووە. وەک یەکەم کوێخا ساڵی ١٩٢٠ تا ١٩٤٢، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- عەبدوڵا سلێمان عەزیز حەیدەر: ساڵی ١٩١٤ لە گوندى (سازان) لەدایکبووە. ساڵی ١٩٤٢ تا ١٩٧٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٨٣ کۆچیدواییکردووە. ٣- محەممەد ئۆلمحەممەد محەممەد: ساڵی ١٩٢٠ لە گوندى (سازان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٨٥، کە کۆچیدواییکردووه، کوێخای گوندەکە بووە. ٤- مستەفا محەممەد ئۆلمحەممەد: ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی (سازان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٨٥ تا ١٩٩١ کوێخای گوندەکە بووە.
١- عەبدوڵا محەممەد خەسرەو زۆراب: لە گوندى (سەراو)ى ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. لە ساڵى چلەکانی سەدەی ڕابردوودا کوێخاى گوند بووە. ژیانى هاوسەر پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵە. ٢- غەفور محەممەد خەسرەو زۆراب: لە گوندى (سەراو)ى ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا کوێخاى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى شەش منداڵە. ٣- محەممەد عەبدولڕەحمان محەممەد خەسرەو: ساڵى ١٩١٢ لە گوندى (سەراو)ى ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. لە ساڵى شەستەکاندا تا ساڵی ٢٠٠٩، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخا و دواتریش ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵى ٢٠٠٩ لە شاری هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى سێ منداڵە.