کوێخاکانی گوندی چنار

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 464

کوێخا

١- حسین پەروێز نەزەر خوڵاوەیس شاوەلید: لە نێوان ١٨٢٠ بۆ ١٨٣٠ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵانی ١٨٨٩ تا ١٩٦٠ کوێخای گوندەکە بووە. لە دەوروبەری ساڵی ١٨٩١ کۆچیدواییکردووە و لە گوندی چنار لە گۆڕستانی ئەسحابان بە خاکسپێرراوە.

٢- محەممەد حسین پەروێز نەزەر: لە نێوان ١٨٥٠ بۆ ١٨٦٠ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٨٩٠ کوێخای گوندەکە بووە. لە دەوروبەری ساڵی ١٩١٧ لە گوندی چنار کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی ئەسحابان بەخاکسپێرراوە.

٣- ئەحمەد حسین پەروێز نەزەر: لەنێوان ١٨٦٠ بۆ ١٨٧٠ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. ساڵی ١٩١٧ تا ١٩١٩، کە کۆچیدواییکردووه،‌ کوێخای گوندەکە بووە. لە گۆڕستانی ئەسحابان لە گوندی چنار بەخاکسپێردراوە.

٤- ئەمین محەممەد حسین پەروێز: لە نێوان ١٨٩٠ بۆ ١٩٠٠ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٢٥ کوێخایی گوندەکە بووە. لە دەوروبەری ساڵی ١٩٤٥ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی ئەسحابان لە گوندی چنار بەخاکسپێرراوە.

٥- عەلی حسین پەروێز نەزەر: لە نێوان ١٨٨٠ بۆ ١٨٩٠ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٣٦ تا ١٩٣٧ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٤٩ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی (ملەکەوە) بەخاکسپێرراوە.

٦- کەریم محەممەد حسەین پەروێز: لە دەوروبەری ساڵی ١٩١٤ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دە منداڵە. ساڵی ١٩٤٩ تا ١٩٥٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٨٧ لە شاری ‌هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گۆڵانی سەروو بەخاکسپێرراوە.

٧- ئەحمەد محەممەد نادر سەید محەممەد: ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. ساڵی ١٩٥٩ تا ١٩٨٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٨ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گۆڵانی سەروو بەخاکسپێرراوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (تۆفیق مستەفا ڕەحیم حەمەئەمین)، لەدایکبوو: ١٩٦٣، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٠ی ٩ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سڵێمان سان ئەحمەد حەمەئەمین)، لەدایکبوو: ١٩٥٩، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ١٠ی ٩ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سڵێمان تۆفیق عەبدولقادر فەتاح)، لەدایکبوو: ١٩٣٥، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ١٠ی ٩ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

کوێخاکانی گوندی کشەیەری

١- عەلی ساڵح ڕەحیم: به ‌کوێخا (عەلی ساڵح کشەیەری) ناسراوە. ‌ساڵی ١٩١٥ لەدایکبووە. لە عەشیرەتی سەدانی بووە لە هۆزی جاف‌. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. له ‌سەرەتای سییەکانی سەدەی ڕابردوو، تا ساڵی ١٩٥٩ کوێخای گوندەکە بووە. ‌ساڵی ١٩٨١ کۆچیدواییکردووە. ٢- ئیبراهیم مەحموود یاروەیس: ‌ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی (کشەیەر) لەدایکبووه. لە عەشیرەتی یوسوجانی لە هۆزی جاف بووە. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. ‌ساڵی ١٩٥٩، تا کاتی ڕاگواستنی گوندەکان لە ١٩٨٧دا، کوێخای گوندەکە بووە. ‌ساڵی ٢٠١٦ کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی کوڵکنی ئیسماعیل خەسرەو

١- ئیسماعیل خەسرەو مستەفا: گوندەکە بەناوی ئەمەوە ناونراوە. ساڵی ١٩٠٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٨٨، کە کۆچیدواییکردووە کوێخای گوندەکە بووە.

کوێخاکانی گوندی کوڵکنی سەروو

١- کوێخا ئیبراهیم ئەحمەد فەقیێ کەرەم: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٤٦ تا ساڵی ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٥ کۆچیدواییکردووە. ٢- محەممەد ئەحمەد بەکر: ساڵی ١٩٣١ لە (کوڵکنیی سەروو) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٦٥ تا ١٩٩٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٢ کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی کۆساوا

١- حەمەساڵح ئەحمەد کۆساوایی: ساڵی ١٨٨٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٣٠ تا ساڵی ١٩٦٧، کە کۆچیدواییکردووە کوێخای گوندەکە بووە. ٢- تۆفیق حەمە ساڵح ئەحمەد: ساڵی ۱۹۳۰ لە گوندی (کۆساوا)، لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی یەک منداڵە. ساڵی ١٩٦٨ تا ساڵی ١٩٨٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٢ کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی گەچێنە

١- حەبیب عەزیز نادر: کوێخای گوندەکانی (گەچێنە) و (دەرۆکیێ)یە. لە دەوربەری ساڵانی ١٨٨٠-١٨٨٥ لە گوندی (گەچێنە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ماوەیەک لە گەچێنە کوێخابووە و پاشان، کە لەگەڵ برایەکیدا کۆچدەکەن و گوندی (دەرۆکیێ) ئاوەدانیدەکەنەوە، لە ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٥٢، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. لە گۆڕستانی شێخ مارفی زەردەهاڵ بەخاکسپێرراوە. ٢- حاجی عەلی حاجی حەسەن: ساڵی ١٨٨٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی ١٢ منداڵە. ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٤٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی١٩٧٠ کۆچیدواییکردووە. ٣- مەجید مەلا مەحموود: ساڵی ١٩٠٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٤٠ تا ١٩٤٤ کۆچیدواییکردوە، کوێخای گوندەکە بووە. ٤- عەبدول کەريم محێدین حەسەن: ساڵی ١٩٠٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٤٤ تا ١٩٥٥ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٣ کۆچیدواییکردووە. ٥- حەمەخان محێدین حەسەن: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٥٥ تا ١٩٧٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٧ کۆچیدواییکردووە. ٦- خەسرەو حامید عەبدولقادر: لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٧ە، خوێندەوارە و تاکو شەشی سەرەتایی خوێندوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی١٩٧١ وەکو کوێخا دەستبەکاربووە، بەڵام تەنها حەوت مانگێک کاریکردوە، ناوبراو ئێستا لەژیاندا ماوە و لە هەڵەبجە نیشتەجێیە.

کوێخاکانی گوندی گردەناوێ

١- محەممەد ساڵح مستەفا : ساڵی ١٩٠٢ لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٢٨ تا ١٩٥٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٦٨ کۆچیدواییکردووە. ٢- محەممەد شەریف محەممەد ساڵح: ساڵی ١٩٣٢ لەگوندی (گردەناوێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی نۆ منداڵە. دوای کۆچیدوایی باوکی، ١٩٥٠ تا ١٩٩١ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٥ کۆچیدواییکردوە.