ئەنجومەنەکانی گوندی خێڵی حەمە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
١- عومەر سەعید ئەحمەد: ساڵی ١٩٥٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵه. ساڵى ١٩٩١ تا ٢٠٠١ بە هاوبەشی لەگەڵ (بەکر عەلی عەبدولقادر، نوری حاجی حەسەن ئەڵڵا) ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٢- نوری حاجی حەسەن ئەڵڵا موراد: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵه. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ساڵى ١٩٩١ تا ٢٠٠١ بە هاوبەشی لەگەڵ (عومەر سەعید ئەحمەد، بەکر عەلی عەبدولقادر) ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٣- بەکر عەلی عەبدولقادر: ساڵی ١٩٦٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵه. ساڵى ١٩٩١ تا ٢٠٠١ بە هاوبەشی لەگەڵ (عومەر سەعید ئەحمەد، نوری حاجی حەسەن ئەڵڵا) ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٤- عومەر سەعید ئەحمەد: بۆ جاری دووەم و ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠١٠ بە هاوبەشی لەگەڵ (ساڵح حسێن حەمەئەمین) ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٥- ساڵح حسێن حەمەئەمین: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵه. ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠١٠ بە هاوبەشی لەگەڵ (عومەر سەعید ئەحمەد) و دواتریش بە تەنها و تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپیکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عومەر سەعید ئەحمەد)ی ئەنجومەنی گوندی (خێڵی حەمە)، لەدایکبوو: ١٩٥٦، پیشە: خانەنشین، لە ٩ی ٢ی ٢٠٢٤ لە خێڵى حەمە.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (بورهان خالید محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: فەرمانبەر، لە ٩ی ٢ی ٢٠٢٤، لە خێڵى حەمە.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (زانا محەممەد محەممەد ئەمین) لەدایکبوو: ١٩٩٠، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: کاسب. لە ٩ی ٢ی ٢٠٢٤، لە خێڵى حەمە.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی خێڵی حەمە