بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بە (مەلا مستەفا هەورامانی) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی (هانەیدن)ی سەر بە ناحیەی بیارە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. خوێندنی ئیسلامی خوێندووە و مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە دەعووە و بانگەواز بەدەستهێناوە. لە چەندین مزگەوت پێشنوێژ و وتاربێژ بووە و لە ئێستادا لە مزگەوتى (غزالی) لە ئۆردوگای (نەسر) بەدەوامە. ماوەی هەشت ساڵ لە مەدرەسەی (شێخ مەعروفی نێرگزەجاڕ) وانەی وتووەتەوە و ماوەی شەش ساڵ بەرنامەی ئاینی لە تەلەفزیۆن هەبووە. کتێبی (چل فەرموودەی پێغەمبەر) ی وەرگێڕاوە.
ساڵی ١٩٧٣ لە گڵیجاڵ لەدایکبووە. بەشی پێشنوێژ و وتاربێژی لە پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکان لە سلێمانی تەواوکردووە. ساڵی ٢٠١٣ لە زانکۆی الحرە لە کەرکوک بەشی علوم قورئانی تەواوکردووە و لە یەکەمەکانی زانکۆکە بووە. بەڕێوەبەری بنکەی پێشینە بۆ لە بەرکردنی قورئان و ئەندامی لقی شارەزوری یەکێتیی زانایانە. خێزاندارە و خاوەنی ٨ منداڵە. پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتی غوفرانە.
ساڵی ١٩٦٥ لە شاری هەڵەبجەى شەهید لەدایکبووە. سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. لە مەدرەسەى گەیلانی و ئوسامە زانستە شەرعییەکانی خوێندووە. بڕوانامەى بەکالۆریۆسی لە کۆلێژى کوردستان لە هەڵەبجەى شەهید بەدەستهێناوە. لە ساڵی ١٩٩٢ەوە تا ئێستا لە مزگەوتی حاجی محەممەد لە بامۆک پێشنوێژ و وتاربێژە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە.
بە مامۆستا (میهرەبان گوڵپی) ناسراوە. ساڵی ١٩٨٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ساڵی ٢٠٠٤ مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە. لە بەشی (دەعوەو خەتابە) لە کۆلێژی ئیمام ئەعزەمی بەغداد وەرگیراوە و پاشان لە موسڵ زانکۆی تەواوکردووە. ماستەری لە تەفسیر و زانستەکانی قورئان لە وڵاتی سودان بەدەستهێناوە و لە ئێستا قوتابی دکتۆرایە لە هەمان ڕشتەیە لە وڵاتی تورکیا. ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٢٢ ئیمام و خەتیب بووە لە مزگەوتەکانی (گردەنازێ، تەپی سەفا، حوزەیفە، بەهەشت). نوسین و وەرگێڕانی هەیە. لە کتێبەکانی: (نزا قورئانییەکان، درودی خوایی، کانیاوی تینوان، قیرائات و سەرچاوە و حوکمەکانی). ئامادەکار و پێشکەشکاری چەند بەرنامەیەکی ئایینی بووە لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن. لە کاری ڕێکخراوەیی و نا حکومیدا چالاک بووە و ماوەیەک لێپرسراوی لقی اقرا و دواتر سەرۆکی ڕێکخراوەکە بووە بۆ زانستەکانی قورئان لە کوردستان. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.
ناوی (نامیق محەممەد ئەمین حەمەسەعید)ە و بە (نامیق ئەحمەدئاوایی) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لە لە هەڵەبجە تەواوکردووە. خوێندنی ئیسلامی خوێندووە و مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە. بڕوانامەی بەکەلۆریۆسی بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. وەک پێشنوێژ و وتاربێژ چەندین ساڵ و لەچەندین مزگەوت خزمەتیکردووە. ماوەی ٢٠ ساڵە لە مزگەوتی حاجی قادری مەڵکەندی لە گەڕەکی هاوکاریی شاری سلێمانی وتارخوێن و پێشنوێژە.
پێشنوێژ و وتاربێژ، نوسەرە. ناوی (نەسرەدین تۆفیق نادر عەبدوڵا)یە و بە (دکتۆر نەسرەدین عەنەبی) ناسراوە. ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (عەنەب) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. قۆناغی ئامادەیی لە هەولێر تەواوکردووە. لە چەند مزگەوتێکی شاری هەڵەبجە خوێندویەتی و بڕوانامەی زانستی (الاجازە العلمیە)ی بەدەستھێناوە. بڕوانامەی دیبلۆمی لە پەیمانگای پێشنوێژ و وتارخوێنان لە سلێمانی بەدەستهێناوە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بانگەواز و وتاربێژیدا لە زانکۆی (ئیمام ئەعزەم) لە موسڵ و دکتۆرای لە فیکری ئیسلامی لە کۆلێژی ئیمام ئەعزەم لە بەغداد بەدەستهێناوە. ساڵی ١٩٩٦ تا ساڵی ٢٠٠٠ لە گوندی تەپەکوڕە لە شارەزوور، پاشان لە مزگەوتی شەھید عەلی لە سلێمانی، تا ئێستا پێشنوێژ و وتاربێژە. کتێبێکی چاپکراوی ھەیە بە ناونیشانی: (شێخ محەممەدی خاڵ، ھەوڵە زانستیی و ڕووناکبیریی و بانگەوازییەکانی).
بە مەلا (نەوزاد شەمێرانی) ناسراوە. ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (دڵف) لە سنوری ناحیەی سیروان لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. قۆناغی سەرەتایی لە سیروان و ئامادەیی لە سلێمانی خوێندووە. خوێندنی ئیسلامی خوێندووە و مۆڵەتی زانستی وەرگرتووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەری لە شەریعەدا بەدەستهێناوە. لە چەندین مزگەوت پێشنوێژ و وتاربێژ بووە و لە ئێستادا لە مزگەوتى (بەختیاری) لە شاری هەڵەبجە بەردەوامە. خاوەنی کتێبێکی چاپکـراوی (پەیامە قورئانییەکان)٢٠٢٤ـە.
ساڵی ١٩٧٧ لە شارى هەڵەبجە لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی زانستى زانکۆی دهۆک و دواتر لە کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى بەکالۆریۆسى لە بنەماکانى ئایندا بەدەستهێناوە. بڕوانامەی ماستەرى لە بەشی شەریعەی ئیسلامی کۆلێژی دارالعلوم لە زانکۆی قاهرە بەدەستهێناوە و لە ئێستادا خوێندکارى دکتۆرایە لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆی سلێمانى و هاوکات مامۆستایە لە بەشی بنەماکانی ئاینى کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانى زانکۆی هەڵەبجە و پێشنوێژ و وتاربێژى مزگەوتى (مەحوى)یە.
وتاربێژە، ناوى عەبدولوەهاب حەمەکەریم یوسفە، ساڵی ١٩٥١ لە گوندى (ھانەیدن) لەدایکبووە. لەلای مەلا مستەفای هانەیدن، شێخ سدیقی سەرگەتی، مەلا حەمەمینی دەرەیمەڕ، خویندوویەتی. بڕوانامەی فەرمیشی لە زانستە ئیسلامییەکاندا لەساڵى ١٩٩٥ بەدەستهێناوە، لە گوندەکانی (تەپی سەفا، سەرگەت، نارنجڵە، گەچینە، دەرەقەیسەر، گێڵەک و گردەنازێ و لە خوڕماڵ)، هەروەها لە ئۆردوگای دزڵی، مزگەوتی ئیمام موسلیم لە خوڕماڵ، چوار ساڵیش لە مزگەوتی بەهەشت لە هەڵەبجە بەفەرمى ئیمام و خەتیب بووە. موفتی و قازی بووە لە دەڤەرەکەدا و ڕۆڵی هەبووە لە چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا. ١٠ ساڵ ئەندامى شورای گوندى(هانەیدن) بووە، ئەندامى یەکێتیی زانایان و لیژنەى فتوا بووە لە هەڵەبجە و هەورامان. دووجار هاوسەرگیرى کردوە و خاوەنى ٩منداڵ بووە.ساڵی ٢٠٢٣ کۆچیدواییکردووە.
دوای ڕاپەڕینى ١٩٩١ و گەڕانەوەی خەڵک بۆ تەوێڵە، چەند کەسێک بەکاتی وەک ئەنجومەن ڕۆڵیان بینیوە. لەوانە (مامۆستا محێدین حاجی سەلیم، مەلا عەبدولقادر، حاجی حەمەساڵحی حاجی فەرەج، مامۆستا تاليب)، بەردەوامبون، تا هەڵبژاردنی ئەنجومەنێکی نوێ لە ساڵی ١٩٩٢، کە هەریەک لە(سابر ئەحمەد بابا، ڕەحیم کەنعان، شیروان جەلال، نەسرەدین مەحێدین، عەبدولعەزیز عەبدولوەهاب) بوونە ئەندامی ئەنجومەنەکە. ساڵی ١٩٩٣ هەڵبژاردنێکی تر ئەنجامدرا، ئەم کەسانە بوونە ئەنجومەن: (نیهاد عوسمان، عوسمان سۆفی حەمەکەریم، بەختیار عەبدولعەزیز، شیروان جەلال، اختيار عزيز ) ئەندام بوون تێیدا و تا ساڵی ١٩٩٧ بەردەوامبوون و لەوەو دوا (جەمیل حەبیب، دیاری عەبدولقادر، عەلی حەمەئەمین) هەڵبژێرراون.
عومەر ڕەحمان ڕۆستەم میرزا، موختاری گەڕەکی کاوات و ئەنجومەنی شارۆچکەی بیارەیە، ساڵی ١٩٤٩ لە بیارە لەدایکبووە، نەچووەتە بەر خوێندن، بەڵام کەسێکی لێهاتوو زیرەکە، لە گەڵ ئەوەشدا تەمەنی هەیە هێشتا خانەنشین نەکراوە، فەرمانبەرە لە گەنجینەی ١ی سلێمانی، خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە، ئێستا لە بیارە دەژی.
ساڵی ٢٠٢٤ بە شێوەیەکی فەرمی ئەم ئەنجومەنانە بۆ شارۆچکەکە دیاریکراون: ١- سامر ئەوڕەحیم ئەحمەد: ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی (یاڵانپێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ئەنجومەنی گەڕەکی (ئەردەڵان)ـه، کە لە ئێستادا سەدان ماڵی تێدایە و بە گەڕەکی (زەڵمیەکان و یاڵانپێیەکان)یش ناودەبرێت. ٢- ئاراس محەممەد ئەمین شەریف: لەساڵی ١٩٩٠ لە گوندی (تەپی سەفای خواروو) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە. ئەنجومەنی گەڕەکی (فەرمانبەران)ـە، کە یەکێکە لە گەڕەکە نوێکان و زۆربەی دانیشتوانەکەی فەرمانبەرانن و زیاتر لە سەد ماڵن. ٣- تەحسین محەممەد سەعید محەممەد: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ئەنجومەنی گەڕەکی (ئاشتی)یه، کە زیاتر لە ٤٥٠ ماڵ دەبێن. لەهەمان کاتدا ناوبراو بەرپرسی سەرجەم موختار و ئەنجومەنەکانی سنوری شارۆچکەکەیە. ٤- بەختیار عومەر شەریف: ساڵی ١٩٧٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ئەنجومەنی گەڕەکی (قەڵا)یە، کە لە زیاتر لە ٦٠٠ ماڵ دەبێت. ٥- فوئاد حەمەیوسف محەممەد: ساڵی ١٩٦٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ئەنجومەنی گەڕەکی (داڵانی)یە.
ناسر حەمەئەمین عەبدوڵا فەتحوڵڵا: ئەنجومەنی گەڕەکى (کانى قوڵکه) بووە لە شارى هەڵەبجە. ناوی (ناسر حەمەئەمین عەبدوڵا فەتحوڵڵا)یە. ساڵی ١٩٥٠ لە شارەدێی تەوێڵە لەدایکبووە و قۆناغی سەرەتایی لەوێ تەوێڵە تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٦٢ وە لە ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی هەڵەبجە بووە، ژیانی هاوسەرێتی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. لە ئێستادا بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستی وازی لە کارەکەی هێناوە.
١- ئەحمەد محەممەدئەمین مەحموود: ساڵی ١٩٤٦ لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. لەدوای مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە و دواتریش تا ٢٠١٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- سەرکەوت محەممەد ئەمین مەحموود: ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. بڕوانامەی ئامادەیی هەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠١٠ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- ناجی ئەحمەد محەممەد: ساڵی ١٩٦٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٤ەوە بە هەڵبژاردن بووە بە ئەنجومەنی گوندی (ئاواییی ڕۆستەم بەگ) و تا ئێستا بەردەوامە.
١- عەلی محەممەد عەلی: ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٧ لەگەڵ (نەجیب محەممەد کاکەبرا) پێکەوە بوونەتە ئەنجومەنی گوندەکە. ٢- نەجیب محەممەد کاکەبرا: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٧ لەگەڵ (عەلی محەممەد عەلی) پێکەوە بوونەتە ئەنجومەنی گوندەکە. ٣- ئەرکان محەممەد کاکە برا: ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- ئەنوەر نەسروڵڵا حەبیب: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٥- حەمەکەریم حەمە عەلی: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٩٨ لەگەڵ هەریەک لە (ئەرکان محەممەد کاکەبرا و ئەنوەر نەسروڵڵا حەبیب) ئەنجومەنی گوند بووە. ٦- عەبدوڵا محەممەد محەممەد ئەمین: ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٧ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٧- جەوهەر محەممەد کاکەبرا : ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ لەگەڵ (عەبدوڵا محەممەد) تا ٢٠٠٧ ئەنجومەنی گوندەکە بوون. ساڵی ٢٠٠٩ کۆچیدواییکردووە. ٨- عەبدولڕەحمان سەعید فەرەج : ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠٠٨ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٩- خەلیل حامید فەرەج : ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٥ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٨ کۆچیدواییکردووە. ١٠- ئەکرەم محەممەد فەتحوڵڵا: ساڵى ١٩٨٤ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵى ٢٠١٥ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- حەمەسەعید عەبدوڵلا عەبدولڕەحمان: ساڵى ١٩٤٨ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لەسەرەتاى حەفتاکانى سەدەى ڕابردوو تا ساڵى ١٩٨٧ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- عومەر عەلی قادر: ساڵى ١٩٦٩ لەدایکبووه. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لەپاش ڕاپەڕين تا سەرەتاى ساڵى ٢٠٢٤ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٣- فاروق حەمەسەعید عەبدوڵا: ساڵى ١٩٧٧ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە.
لالۆ غەمە: ناوی (مەعسوم حەسەن حسەین)ـە و بە (لالۆ غەمە) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٠ لە باخەکۆن لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
کاوە محەممەد حەمەعەلی: ساڵی ١٩٥٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ٢٠١٣ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
ڕەئوف حەمەعەزیز فەرەج: ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی (بانیشار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دە منداڵە. لە ساڵی ١٩٩٣ەوە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.