ئەنجومەنەکانی گوندیئەحمەدئاوا
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
١- عەلی محەممەد عەلی: ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٧ لەگەڵ (نەجیب محەممەد کاکەبرا) پێکەوە بوونەتە ئەنجومەنی گوندەکە.
٢- نەجیب محەممەد کاکەبرا: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٧ لەگەڵ (عەلی محەممەد عەلی) پێکەوە بوونەتە ئەنجومەنی گوندەکە.
٣- ئەرکان محەممەد کاکە برا: ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٤- ئەنوەر نەسروڵڵا حەبیب: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٥- حەمەکەریم حەمە عەلی: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٩٨ لەگەڵ هەریەک لە (ئەرکان محەممەد کاکەبرا و ئەنوەر نەسروڵڵا حەبیب) ئەنجومەنی گوند بووە.
٦- عەبدوڵا محەممەد محەممەد ئەمین: ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٧ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٧- جەوهەر محەممەد کاکەبرا : ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ لەگەڵ (عەبدوڵا محەممەد) تا ٢٠٠٧ ئەنجومەنی گوندەکە بوون. ساڵی ٢٠٠٩ کۆچیدواییکردووە.
٨- عەبدولڕەحمان سەعید فەرەج : ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠٠٨ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٩- خەلیل حامید فەرەج : ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٥ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٨ کۆچیدواییکردووە.
١٠- ئەکرەم محەممەد فەتحوڵڵا: ساڵى ١٩٨٤ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵى ٢٠١٥ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (ئەکرەم محەممەد فەتحوڵڵا)، لە ١٥ى ٩ى ٢٠٢٣، لە ئەحمەدئاوا.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (ئەرکان محەممەد کاکەبرا)، لە ١٥ى ٩ى ٢٠٢٣، لە ئەحمەدئاوا.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (عەبدوڵا محەممەد محەممەد)، لە ١٥ى ٩ى ٢٠٢٣، لە ئەحمەدئاوا.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی