ئەنجومەنی شارۆچکەی بیارە: دەستەی داکۆکیی بیارە
عومەر ڕەحمان ڕۆستەم میرزا، موختاری گەڕەکی کاوات و ئەنجومەنی شارۆچکەی بیارەیە، ساڵی ١٩٤٩ لە بیارە لەدایکبووە، نەچووەتە بەر خوێندن، بەڵام کەسێکی لێهاتوو زیرەکە، لە گەڵ ئەوەشدا تەمەنی هەیە هێشتا خانەنشین نەکراوە، فەرمانبەرە لە گەنجینەی ١ی سلێمانی، خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە، ئێستا لە بیارە دەژی.
ئەنجومەنەکانی شارۆچکەی خورماڵ
ساڵی ٢٠٢٤ بە شێوەیەکی فەرمی ئەم ئەنجومەنانە بۆ شارۆچکەکە دیاریکراون: ١- سامر ئەوڕەحیم ئەحمەد: ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی (یاڵانپێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ئەنجومەنی گەڕەکی (ئەردەڵان)ـه، کە لە ئێستادا سەدان ماڵی تێدایە و بە گەڕەکی (زەڵمیەکان و یاڵانپێیەکان)یش ناودەبرێت. ٢- ئاراس محەممەد ئەمین شەریف: لەساڵی ١٩٩٠ لە گوندی (تەپی سەفای خواروو) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە. ئەنجومەنی گەڕەکی (فەرمانبەران)ـە، کە یەکێکە لە گەڕەکە نوێکان و زۆربەی دانیشتوانەکەی فەرمانبەرانن و زیاتر لە سەد ماڵن. ٣- تەحسین محەممەد سەعید محەممەد: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ئەنجومەنی گەڕەکی (ئاشتی)یه، کە زیاتر لە ٤٥٠ ماڵ دەبێن. لەهەمان کاتدا ناوبراو بەرپرسی سەرجەم موختار و ئەنجومەنەکانی سنوری شارۆچکەکەیە. ٤- بەختیار عومەر شەریف: ساڵی ١٩٧٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ئەنجومەنی گەڕەکی (قەڵا)یە، کە لە زیاتر لە ٦٠٠ ماڵ دەبێت. ٥- فوئاد حەمەیوسف محەممەد: ساڵی ١٩٦٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ئەنجومەنی گەڕەکی (داڵانی)یە.
ئەنجومەنی گەڕەکی کانیقوڵکە
ناسر حەمەئەمین عەبدوڵا فەتحوڵڵا: ئەنجومەنی گەڕەکى (کانى قوڵکه) بووە لە شارى هەڵەبجە. ناوی (ناسر حەمەئەمین عەبدوڵا فەتحوڵڵا)یە. ساڵی ١٩٥٠ لە شارەدێی تەوێڵە لەدایکبووە و قۆناغی سەرەتایی لەوێ تەوێڵە تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٦٢ وە لە ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٢٢ ئەنجومەنی هەڵەبجە بووە، ژیانی هاوسەرێتی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. لە ئێستادا بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستی وازی لە کارەکەی هێناوە.
ئەنجومەنەکانی گوندیئاوایی حاجی حەمەئەمین
١- ئەحمەد محەممەدئەمین مەحموود: ساڵی ١٩٤٦ لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. لەدوای مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە و دواتریش تا ٢٠١٠ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٢- سەرکەوت محەممەد ئەمین مەحموود: ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە. بڕوانامەی ئامادەیی هەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠١٠ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
ئەنجومەنی گوندی ئاواییی ڕۆستەم بەگ
١- ناجی ئەحمەد محەممەد: ساڵی ١٩٦٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٤ەوە بە هەڵبژاردن بووە بە ئەنجومەنی گوندی (ئاواییی ڕۆستەم بەگ) و تا ئێستا بەردەوامە.
ئەنجومەنەکانی گوندیئەحمەدئاوا
١- عەلی محەممەد عەلی: ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٧ لەگەڵ (نەجیب محەممەد کاکەبرا) پێکەوە بوونەتە ئەنجومەنی گوندەکە. ٢- نەجیب محەممەد کاکەبرا: ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٧ لەگەڵ (عەلی محەممەد عەلی) پێکەوە بوونەتە ئەنجومەنی گوندەکە. ٣- ئەرکان محەممەد کاکە برا: ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٤- ئەنوەر نەسروڵڵا حەبیب: ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٥- حەمەکەریم حەمە عەلی: ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٩٨ لەگەڵ هەریەک لە (ئەرکان محەممەد کاکەبرا و ئەنوەر نەسروڵڵا حەبیب) ئەنجومەنی گوند بووە. ٦- عەبدوڵا محەممەد محەممەد ئەمین: ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٧ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٧- جەوهەر محەممەد کاکەبرا : ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ لەگەڵ (عەبدوڵا محەممەد) تا ٢٠٠٧ ئەنجومەنی گوندەکە بوون. ساڵی ٢٠٠٩ کۆچیدواییکردووە. ٨- عەبدولڕەحمان سەعید فەرەج : ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠٠٨ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ٩- خەلیل حامید فەرەج : ساڵی ١٩٥٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٥ ئەنجومەنی گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٨ کۆچیدواییکردووە. ١٠- ئەکرەم محەممەد فەتحوڵڵا: ساڵى ١٩٨٤ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵى ٢٠١٥ تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.