مەلا وەهاب هانەدنى

دواین نوێکردنەوە: 2026-10-16


لاپەڕەی 352

مامۆستایى ئاینى

وتاربێژە، ناوى عەبدولوەهاب حەمەکەریم یوسفە، ساڵی ١٩٥١ لە گوندى (ھانەیدن) لەدایکبووە. لەلای مەلا مستەفای هانەیدن، شێخ سدیقی سەرگەتی، مەلا حەمەمینی دەرەیمەڕ، خویندوویەتی. بڕوانامەی فەرمیشی لە زانستە ئیسلامییەکاندا لەساڵى ١٩٩٥ بەدەستهێناوە، لە گوندەکانی (تەپی سەفا، سەرگەت، نارنجڵە، گەچینە، دەرەقەیسەر، گێڵەک و گردەنازێ‌ و لە خوڕماڵ)، هەروەها لە ئۆردوگای دزڵی، مزگەوتی ئیمام موسلیم لە خوڕماڵ، چوار ساڵیش لە مزگەوتی بەهەشت لە هەڵەبجە بەفەرمى ئیمام و خەتیب بووە. موفتی و قازی بووە لە دەڤەرەکەدا و ڕۆڵی هەبووە لە چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا. ١٠ ساڵ ئەندامى شورای گوندى(هانەیدن) بووە، ئەندامى یەکێتیی زانایان و لیژنەى فتوا بووە لە هەڵەبجە و هەورامان. دووجار هاوسەرگیرى کردوە و خاوەنى ٩منداڵ بووە.ساڵی ٢٠٢٣ کۆچیدواییکردووە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ(یونس ڕەحیم محەمەد)،لەدایکبوو:١٩٥٣،بڕوانامە: سەرتایى،پیشە: خانەنشین/ ئەنجومەنى گوند،لە ٦ى٣ى٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (سەلمان وەهاب حەمەکەریم )،لەدایکبوو:١٩٨١،بڕوانامە: ماستەر، پیشە: مامۆستا، لە٦ى٣ى٢٠٢٤،خورماڵ.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

120

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

مەلا قادری قادری

زاناو خوێندەوار و مدرس و وتاربێژە، ئیمام جومعەی مزگەوتی پاوە. ساڵی ١٩٥٣ز لە نوریاو لە دایک بووە  لای مامۆستا هەڵکەوتووەکانی ئێران و عێراق خوێندوویەتی و خوێندنی تەواوکردووە.لە هەردوو کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە ١٩٨٨ز و کۆڕەوە گەورەکەی ساڵی ١٩٩١ز ڕۆڵێ بەرچاوی هەبووە لە فریاکەوتن و بەتەنگەوەچوونی کوردانی باشووردا. لە پاڵ هەستی کوردانەی گەنجانی تردا، لیژنەیەکی یاریدەدەری ئاوارەکان دروستدەکات و لە وتاری جومعەدا بەتەنگەوەچوونی ئاوارەو لێقەوماوان لە تاعەت و عیبادەت بانتر وەسف دەکات. بەو هۆیەوە کوردانی ڕۆژهەڵات دەمودەستر دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەئاوارەو بریندارانی هەردوو کارەساتەکە. دوای ڕاپەڕین ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە ڕوداوەکانی مەرزی نێوان باشور و ڕۆژهەڵات، خێزاندارەو  لە شاری پاوە نیشتەجێیە.

زیاتر بزانە
مامۆستایى ئاینى