ئەنجومەنەکانی گوندی بەڕوێن
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
١- یوسف محەممەد ڕۆستەم: ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی (بەڕوێن) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٤ منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ دوای دووبارە ئاوەدانکردنەوەی گوندەکە، خەڵکی گوند بە ئەنجومەن دیارییانکردووە و تا ٢٠٠٠ وەکو ئەنجومەن گوندەکە بووە.
٢- سابیر فەتاح عەلی: ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (بەڕوێن) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. سأڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٣ ئەنجومەنی گوندەکە بووە.
٣- حەسەن فەتاح ئەمین: ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی (بەڕوێن) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ٨ منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٦ بە هاوبەشی (ئەحمەد فەتاح و یوسف محەممەد) ئەنجومەنی گوندەکه بووە.
٤- ئەحمەد فەتاح ڕۆستەم: ساڵی ١٩٥١ لە گوندی (بەڕوێن) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٦ بە هاوبەشی (حەسەن فەتاح و یوسف محەممەد) ئەنجومەنی گوندەکه بووە.
٥- قازی ئەحمەد فەرەج. لە دایکبووی ١٩٥٧. خێزاندارە و خاوەنـی پینج منداڵە.
٦-سابیر محەممەد ڕۆستەم: ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (بەڕوێن) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ٦ منداڵە. ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠٢٠ ئەنجومەنی گوندەکه بووە.
سەرچاوەکان:
- گوندەکانی ناحیەی بەمۆ، سارەوان عەبدوڵا و ئیسماعیل حاجی زەڵمی، چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، ٢٠١٨، ل٢٢.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ڕەمەزان یوسف محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٨١، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢١ى ١٠ى ٢٠٢٣، لە بەڕوێن.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی