بەرگی سێیەم
مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
بەرگی سێیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
گردێکی شوێنەواریی شێوە خڕ و بازنەییە. بەشی سەرەوەی تەختانە. بەرزییەکەی نزیکەی پێنج مەتر لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە (تورەکە ڕێژە). کەوتووەتە سنوری گوندی (قوڵخورد) و لە تەنیشت گردی گەورەی قوڵخورد لەڕووی گوندی ڕیشێنەوە هەڵکەوتووە. ڕووبەرەکەی نزیکەی (٢٠٠٠م) دەبێت، سەر بەسنوری شارۆچکەی (خورماڵ)ە، بە دووریی (٢٠کم). هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ ئەم شوێنەوارە نەکراوە، (پاشماوە و کەرەستەی شوێنەواری و پارچەی گۆزە و ئێسک و پروسکی مرۆڤ) دۆزراونەتەوە. لەئەنجامی دۆزینەوەی ئەم پاشماوە شوێنەوارییانەوە دەردەکەوێت، کە گردەکە شوێنەوارییە و بۆ سەردەمە مێژوویەکانی پێش هاتنی ئیسلام دەگەڕێتەوە وەک (ئەشکانی و ساسان)ییەکان، شوێنەواری چەند خانوەیەکی گوندەکەی لەسەر بونیادنراوە، هەرچەندە شوێنەوارییە، بەڵام ساڵانە دەکێڵرێت و دەکرێت بەگەنم.
گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی هەشت مەتر لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە باشوری خۆرئاوایی شارۆچکەی سیروان بە دووریی دوو کیلۆمەتر، سەر بە سنوری جوگرافیی گوندی (دوانزە ئیمام)ە، لەڕۆژئاوای گردی دوازدە ئیمام، لەنزیک چەمی زەڵمدایە، ڕوبەرەکەی نزیکەی (٢٠٠م) دەبێت. بۆ یەکەمجار گردەکە ساڵی ١٩٥٩ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری عیراقی هەڵکۆڵینی تێدا کراوە و پارچەی گۆزەی سەردەمی )ئورک ٣٥٠٠ بۆ ٢٩٠٠ پ. ز و سەردەمی ئاشووری ٢٠٠٠ بۆ ٦١٢ پ. ز)ی تێدا دۆزراوەتەوە.
گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. نزیکەی سێ مەتر لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. بە دووریی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان، سەر بە سنوری جوگرافیی گوندی (کاگردەڵ)ە لە باشوری خۆرئاوایی گوندەکە و لەخۆرهەڵاتی چەمی زەڵمدایە و ڕووبەرەکەی نزیکەی (١٥٠م) دەبێت و ئەوساڵانەی کە ئاو زۆر دەبێت، ژێرئاو دەکەوێت بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەربەندیخان، کۆمەڵێک کەرەستە و پـاشـماوەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە.
گردێکی شوێنەواری شێوە لاکێشەییە. نزیکەی شەش مەتر لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان بە دووریی سێ کیلۆمەتر سەر بە سنوری جوگرافیی گوندی (کاگردەڵ)ـە لە باشوری خۆرئاوایی گوندەکە و لەخۆرهەڵاتی چەمی زەڵمدایە و ڕووبەرەکەی نزیکەی (٣٠٠م) دەبێت و ئەوساڵانەی، کە ئاو زۆر دەبێت، ژێرئاو دەکەوێت بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەربەندیخان. کۆمەڵێکی زۆر پاشماوەی گرنگی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ شوێنەوارەکە نەکراوە، بەپێی بوونی ئەو پشماوە شوێنەواریانەی، کە تێێدا دەرکەوتوون شوێنەوارەکە بۆ پێش دەورانی (ئیسلامی) دەگەڕێتەوە.
به دووریى کيلۆمەترێک کەوتووەتە باکورى گوندى (ئيمامى زامن) و گردێکى شوێنەواريیە و مێژوويەکى دێرينى هەيە و بەهۆى بوونى پاشماوەى دێرين لە کوپەڵە و کەلوپەلى مێژوويى بە گردێکى شوێنەوارى دادەنرێت.
بریتییە لە گردێکی شوێنەواری شێوە لاکێشەیی. بەرزییەکەی نزیکەی چوار مەترە. لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. بە دووریی چوار کیلۆمەتر، کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان. سەر بە سنوری جوگرافیی گوندی (بان بەیاخ)ە، لەنزیک گردی قۆرتاس، لە باشوری خۆرئاوای گوندەکە و شوێنی بەیەکگەیشتنی هەردوو ئاوی زەڵم و تانجەرۆیە، لەخۆرئاوای گردی شوێنەواری قۆرتاس، ڕووبەرەکەی نزیکەی (٣٠٠م) دەبێت و ئەوساڵانەی، کە ئاو زۆر دەبێت، ژێرئاو دەکەوێت بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەربەندیخان، کۆمەڵێک کەرەستە و پاشماوەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە.
گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەرزییەکەی نزیکەی پێنج مەترە. کەوتووەتە خۆرهەڵاتی شاری هەڵەبجە و چوار کیلۆمەتر لە گوندی (دەرەشیش)ەوە دوورە. ڕووبەرەکەی نزیکەی (٢٠٠م). هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە.
کەوتووەتە ناوەڕاستى گوندى بەشارەتى خواروو، گردێکى شوێنەواريیه و نزيکەى (٢٠ بۆ ٣٠م) بەرزە و دراوى سەردەمى ساسانيیەکان و کوپەڵە و زمروت و ئێسکى مرۆڤى تێدا دۆزراوەتەوە و لە بنکى گردەکەدا بەرد دانراوە و پاشان خاکى تێکراوە و بەشێوەيەکى ئەندازەيى دروستکراوە و گڵێکى ڕەنگ مۆرى هەيه، کە پێدەچێت بۆى هێنرابێت، چونکە جياوازترە لە ڕەنگى خاکەکانى دەوروبەرى.
شوێنەوارێکی مێژووییە. پێنج کیلۆمەتر لە باکوری شاری هەڵەبجەوە دوورە. درێژییەکەی لەبەشی خوارەوە و بنکەکەیەوە (٢٧٧م) و لە سەرەوە نزیکەی (٢٠٠م)ە. پانییەکەی لە بەشی خوارەوە نزیکەی (١٦٠م) و لە سەرەوەی (١٣٧م)ە. چاڵێکی گەورە بە پانیی (١٠ بۆ ١٥م) بە چواردەوریدا هەڵکەندراوە. بە بۆچوونی شوێنەوارناسان، گردەکە لە سەردەمی حورییەکان و لۆلۆییەکاندا، ناوەندی کارگێڕيی دەشتی شارەزوور بووە. لە هەندێک سەرچاوەدا هاتووە، کە له سەرەتاکانى سەدەى حەڤدەوە لەلايەن (بەکر بەگى سوور) دروستکراوە. ساڵی ١٩٦١ لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کاری کنەوپشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووه، کە لە هەشت چینی نیشتەجێبوونی شارستانێتی پێکهاتووە. بەپێی پشکنینی تیمێکی ئەڵمانی، مێژووەکەی بۆ ٣٥٠٠ ساڵ پێش زاین دەگەڕێتەوە. دەفری گڵین، دراوی مس، گۆڕ، ئاڵتون و تەنووری تێدا دۆزراوەتەوە.
گردێکی شوێنەواریی شێوە لاکێشەییە. بەشی سەرەوەی تەختانە. بەرزییەکەی نزیکەی حەوت مەترە. لەچاو زەوییەکانی دەوروبەریدا بەرزترە. گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە (تورەکە ڕێژە)، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە نیوان هەردوو گوندی (تەپی سەفا و بەشارەتی سەروو)، و ڕوبەرەکەی نزیکەی (١٠٠٠م) دەبێت، سەر بە شارۆچکەی خورماڵە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە، چەندین کەرەستەی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە، وەک گۆزە و سکە و دراو و شتی گرانبەها و بەنرخ. هەروەها بەهۆی کێڵان و کشتوکاڵکردنەوە، بەشێک لەگردەکە تێکدراوە و شێوەکەی گۆڕاوە، هەروەها ڕێگەی سەرەکیی قیرکراویش لە تەنیشتیەوە تێدەپەڕێت، کە بووەتە هۆی هەڵکەندن و تێکدانی بەشێک لەگردە شوێنەواریەکە.
گردێکی شوێنەواریی شێوە خڕ و قوچەکییە. بەرزییەکەی نزیکەی شەش مەترە. لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە. گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان، بە دووریی پێنج کیلۆمەتر لە خۆرئاوای هەڵەبجەوە لە سنوری جوگرافیی گوندی (پریسی خواروو)ە، لە باشوری گوندەکەدایە و ڕووبەرەکە نزیکەی (١٠٠م) دەبێت. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. بەپێی لێکدانەوەی ئەو کەرەستە شوێنەواریانەی تێێدا دۆزراوەتەوە، مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئاشووری دەگەڕێتەوە.
گردێکی شوێنەواریی شێوە خڕ و قوچەکییە. بەرزییەکەی نزیکەی (١٥م)ە. لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ دروستبووە، بۆ سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێتەوە. بەپێی ئەوەی چەند کەرەستەیەکی شوێنەواری سەردەمی ساسانییەکانی تێدا دەرکەتووە، هەروەها لە بەشی سەرەوەی گردەکەدا خانوی لەسەر دروستکراوە. تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. بە دووریی پێنج کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری گوندی (پریسی سەروو) و لە باشوری خۆرهەڵاتی ناحیەی (سیروان). ڕووبەرەکە نزیکەی (٣٠٠م) دەبێت. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە.
گردێکی شوێنەوارییە، شێوەکەی خڕە. بەرزییەکەی نزیکەی پێنج مەترە لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری. گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. بە دووریی یەک کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان. سەربە سنوری جوگرافیی گوندی (کاگردەڵ)ـە لە باکوری خۆرهەڵاتی گوندەکەوە، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی قیرتاوکراوی (قۆرتاس و گورگەچیا و ئیمامی زامن)ە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. بەپێی ئەو پاشماوە شوێنەواریانەی، کە تێیدا دەرکەوتوون، مێژووەکەی بۆ (سەردەمی ئیسلامی) دەگەڕێتەوە.
گردێکی شوێنەوارییە. بەرزییەکەی نزیکەی سێ مەترە لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستبووە (تورەکە ڕێژە). کەوتووەتە سنوری گوندی (عەنەب) و دوو کیلۆمەتر لە باکوری خۆرهەڵاتی شاری هەڵەبجەوە دوورە. داڕوبەرەکەی نزیکەی (٣٠٠م)دەبێت، هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە.
گردێکی شوێنەوارییە. کەوتووەته سنوری گوندی (تەپەتۆڵەکە)ی سەر بەشارۆچکەی (خورماڵ) لەتەنیشت سێڕیانی (هەڵەبجە - گردیگۆ - سەیدسادق). ڕووبەرەکەی (٣٠٠م) زیاترە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی بۆ نەکراوە. بەهۆی ئەوەی خانوی لەسەر دروستکراوە لە ئێستادا بەرزیی و ڕووبەرەکەی گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
گردێکی شێوە لاکێشەییە. کەوتووەتە ناو گوندی (تەپە سەرە قوڵە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). یەکێک بووە لەگردە پان و فراوانەکانی ناوچەکە، بەڵام لەکاتی شەڕی ئێران و عێراقدا، سوپای ئێران بە (ئامیری شۆفڵ) گردەکەی تێکداوە بەسەریەکدا و کردویەتی بە بنکەیەکی سەربازی، چونکە پیشڕەوییەکانی (سوپای ئێران) بەو ناوچانە گەشتووە. ڕووبەری ئەم گردە زیاتر لە ٢٥٠٠مەتر و بەرزییەکەی (١٥م) بووە. بەڵام لەساڵانی دواتر و بەتایبەت لەدوای ئاوەدانکردنەوەی گوندی تەپە سەرە قوڵە، لە دوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١، گردەکە بە تەواوی تێکراوە و خانوی لەسەر دروستکراوە، بەهۆی ئەو دەستدرێژیانەی، کە کراونەتە سەری، لە ئێستادا تەنها نزیکەی دوو مەتر بەرزە، هەر بۆیە بە تەواوەتی شێوە شوێنەواریەکەی لەدەستداوە. چەندین کەرەستەی شوێنەواری وەک: گۆزە و سکە و دراو و شتی گرانبەها و بەنرخ و زێڕ و زیو، لەکۆتایی ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا تێیدا دۆزراوەتەوە.
گردێکی شوێنەواریی شێوە خڕە و بەشی سەرەوەی قوچەکییە. بەرزییەکەی نزیکەی (١٠م). کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەشیش) لە خۆرهەڵاتی شاری هەڵەبجە. ڕووبەرەکەی نزیکەی (١٠٠٠م)ە. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. چەند کەستە و ئامڕازێکی لێ دۆزراوەتەوە. لەتەنیشت گردەکەوە شوێنەواری گۆڕستانێکی دێرین هەیە، کە بە چەند شێوازێکی جیاجیا گۆڕی تێدا بەخاکسپێرراوە، کە بەڵگەیە بۆ سەردەمی جیاواز و مێژوویەکی دێرین.
گردێکی شوێنەواریی شێوەکەی لاکێشەییە و بەشی سەرەوەی تەختانە، کەوتووەتە خۆرهەڵاتی شاری هەڵەبجە، بە دووریی چوار کیلۆمەتر لە گوندی (دەرەشیش)ەوە دوورە. ڕوبەرەکەی نزیکەی (٤٠٠م) دەبێت، بەرزییەکەی نزیکەی (١٠م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، تەنیشتەکانی بۆ خوارەوە لێژ بوونەتەوە. کاری کشتوکاڵی کاریگەری لەسەر گردەکە هەبووە و بوەتە هۆی تێکدانی هەیکەل و شێوەکەی، لەبەر ئەوەی ساڵانە دەوروبەری گردەکە کێڵراوە و کراوە بەگەنم و جۆ. هەتا ئێستا کاری هەڵکۆڵینی زانستی بۆ نەکراوە. بەپێی وتەی دانیشتوانی گوند، لە ڕابردوودا گردەکە کەرەستە و ئامڕازی شوێنەواری تێدا دۆزراوەتەوە.
لە سنوری گوندی بەردەبەلە لە بناری چیای سورێن. کەوتووەتە نێو دەشتی گردی. مێژووەکەی زۆر کۆنە و پێدەچێت مێژووەکەی بۆ هەمان گردەکانی دەشتی شارەزوور بگەڕێتەوە. هەر بەهۆی ئەو گردەوە بەم دەشتەش وتراوە دەشتی گردی. شێوەکەی خڕە. تاڕادەیەک بەرزە و دەڕوانێت بەسەر دەشتەکانی دەوروبەریدا. کانییەکی بەناوبانگی هەیە و هەر بەناوی کانی گردی ناودەبرێت.
گردێکی شوێنەوارییە و شێوەکەی هێلکەییە و بەرزییەکەی نزیکەی (٢٠م) لەچاو زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە، گردێکی دەستکردی مرۆڤە و لە خۆڵ و دروستکراوە (تورەکە ڕیژە)، تەنیشتەکانی هاوشێوەی یەکن. کەوتووتە سنوری گوندی (کاگردەڵ) و سێ کیلۆمەتر لە باشوری خۆرئاوای شارۆچکەی (سیروان)ەوە دوورە. ڕووبەرەکەی زیاتر لە (یەک دۆنم/ ٢٥٠٠م) زەوی دەبێت. بۆ یەکەمجار ساڵی ١٩٥٩ لەلایەن بەڕیوەبەرایەتیی شوێنەواری عیراقی هەڵکۆڵینی زانستی تێدا ئەنجامدراوە، گڵێنەی سەردەمی (ئورک) و (خوری) و (ئاشووری) و (ئیسلامی) تێدا دۆزراوەتەوە. گۆزەی هەمەجۆر و ڕەنگاوڕەنگ و نەخشدار و بێنەخش و خشتی سورکراوەی لەقوڕ دروستکراوی تێدایە.