بەرگی سێیەم
مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
بەرگی سێیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
هەڵدانەوەی گۆڕی شێخانی نەقشەبەندیی هەورامان و بردنی ڕوفاتەکانیان بوو لەلایەن چەند کەسێک لە هێزەکانی جوند و ئەنساری ئیسلام لە ناوەڕاستی ئابی ٢٠٠٢ لە شارۆچکەی بیارە، کە لە بەیاننامەکانیاندا پشتیوانیان لە کارەکە کردووە. ڕووداوەکە کاردانەوەی جۆراوجۆری لە ڕاگەیاندنەکاندا لێکەوتووتەوە. لە ناوکۆمەڵی کوردەورای وەک دیاردەیەکی نامۆ بە دابونەریت سەیرکراوە و ناڕەزایی زۆری لێکەوتووەتەوە.
کە شێخ مەحموود لە ناوچەی ڕیشێن و ڕێگەی هەڵەبجە - سلێمانی هێزی جێگیرکردووە و لە ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٣١ بەرەو هەڵەبجە جوڵەیکردووە، بۆ پاراستنی ناوچەکە لە شەڕ و پێکدادان، ژمارەیەک لە خەڵکی تاوەگۆزی لە شارۆچکەی عەربەت سەردانی شێخ مەحموودیان کردووە و داوایانلێکردووه، کە پەیوەندی لەگەڵ بەگزادەکانی هەڵەبجەدا ئاساییبکاتەوە و هێرشنەکاتە سەر هەڵەبجە. شێخ داوای لە تاوگۆزییەکان کردووە لایەنگریی بکەن و بەرانبەر حامید بەگ و حەسەن بەگ بووەستنەوە، بەڵام تاوگۆزییەکان ئەوەیان نەکردووە و پاساویان بەوە بۆ هێناوەتەوە کە تێکەڵاوی و خزمایەتییان لەگەڵ جافەکاندا هەیە. سەرەنجام هەڵەبجەیان لە شەڕی ناوخۆیی دوور خستووەتەوە.
سەردانکردنی شاندێک لە خەڵکانی هەڵەبجەیە. لە دانیشتوانی ئاوارەی ئۆردوگاکانی ئێران لە ٢٠ی ٧ی ١٩٨٨ پێکهێنراوە. بەمەبەستی سەردانی حزبە کوردستانییەکان سەبارەت بە داواکاریی ئێران بۆ چەکهەڵگرتنی هەڵەبجەییەکان و پرسی دەرچوونی بڕیاری لێبوردنی حکومەتی عێراقی. ئەندامانی وەفدەکە لە (مەلا لەتیف بامۆکی، سەلاح حەمەنووری، حەمەی عەبدوڵای دەڵەمەڕی، حاجی ئەوڕەحیم، ئەنوەر حەمەئەمین بەگ، تەهای شێخ عابد) پێکهاتبوون. سەردانی (مەسعود بارزانی، مەلا عوسمان عەبدولعەزیز، د. کەمال خۆشناو، مەلا ناسیح و ڕەسوڵ مامەند و محەمەد شاکەلی)یان کردووە.
سەردانکردنی شاندێک لە خەڵکانی هەڵەبجەیە بۆ لای عەلی حەسەن مەجید (کیمیاوی)، ئەمەیش بەمەبەستی دیاریکردنی چارەنوسی ئەو هەڵەبجەییانەبوو، کە چوونەتە ئێران و پاش لێبوردنی سەددام لە ئێران گەڕابوونەوە. سەرەتا (مەلا لەتیف بامۆکی، عبدوڵڵا عەبدولعەزیز، مامۆستا ڕەحیم، قادری سۆفی سەعید)، سەردانی شێخ جەعفەر عەبدولکەریمی پارێزگاری سلێمانی دەکەن و هیچیان بۆ ناکات. پاشان مەلا لەتیف و مەلا غەفوور دەچنە بەغداد و بە ڕاوێژی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس دەچنە ماڵی شێخ عوسمان و بە لیوا موهەند تکریتیدا نامەیەک ئاڕاستەی عەلی کیمیاوی دەکەن و ناوی عەبدولکەریمی مودەڕیس و شێخ عوسمان لە نوسراوەکەدا دەنوسن و سێ داواکاریان دەبێت. یەکەم: گەڕانەوە بۆ سەر وەزیفە، دووەم: ڕێگرینەکردن لە هەڵەبجەییەکان لە مانەوە و ژیانکردن لەناو شارەکان و سێیەم: وەرگرتنەوەی قوتابیان بۆ خوێندن. دوای مانگێک لە ڕێگەی شێخ نووری شێخ ڕەشیدی عەبابەیلێیەوە عەلی کیمیاوی داوای بینینی وەفدی هەڵەبجەییەکان دەکات و هەر یەک لە (شێخ نووری شێخ ڕەشیدی عەبابەیلێ، مەلا لەتیفی بامۆکی، شێخ خالیدی موفتی، شێخ موحسینی موفتی، شێخ نورەدینی موفتی، مەلا محەممەدی دارۆغا، مەلا محەممەدی سەوڵێ، مەلا کەریمی مۆردێنی، عەلی سۆفی ساڵح، حاجی محەممەدی بامۆکی، فەیسەڵی حاجی کەریم) چاویان بە عەلی کیمیاوی دەکەوێت و باری ژیانی هەڵەبجەییەکان چارەسەردەکەن.
ساڵی ١٩٧١ لافاوێکی زۆر لە سنوری گوندی (ئاوایی حەمەی مرواری)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) دروستبووە. زۆربەی ماڵەکان بەهۆی لافاوەکەوە بوون بەژێرئاوەوە و بە ناچاری دانیشتوانی گوندەکە گوندەکەیان چۆڵکردووە و ئاوارەی ناو شارۆچکەی خورماڵ و گوندی تازەدێ بوون، هەرچەندە کەس نەخنکاوە، بەڵام زیانی مادیی زۆری بە خەڵکی گوندەکە گەیاندووە.