بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (مۆردین). بە ئاڕاستەی ڕوباری سیروان لێژدەبێتەوە. قەدپاڵەکانی دەڕوانێت بەسەر کانیلێ و باخەکانی گوندی گردەناوێ. داروەن و قەزوانی زۆری تێدایە. لە کۆندا عەشیرەتێک هاتوون بەناوی قادری و دواتر ئەو ناوەی لێنراوە. گۆڕستانێکی تێدایە. خەڵکی گوندەکە پێیانوایە گۆڕەکانی هی سەردەمانی زۆر کۆنن و هی خەڵکی گوندەکە نین.
لە خۆرئاوای گوندی (بەردەبەل)ـەوە لێژ دەبێتەوە، تا دەگاتە باشوری گوندی (وڵەسمت). درێژییەکەی نزیکەی چوار کیلۆمەتر و پانییەکەشی نزیکەی (٥٠م)ـه و قوڵییەکەی نزیکەی (١٠ بۆ ١٥م)ـە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (مۆردین) و بە ئاڕاستەی ڕوباری سیروان لێژدەبێتەوە، قەد پاڵەکانی دەڕوانێت بەسەر کانیلێ و باخەکانی گوندی گردەناوێدا، ڕێگای ملەی مۆردینی پێدا تێپەڕدەبێت. بە دارەوەن و قەزوان دەوڵەمەندە، لە کۆندا عەشیرەتێک هاتوون بەناوی قادری و دواتر ئەو ناوەی لێنراوە. گۆڕستانێکی تێدایە، شوێنەواری چەندین گۆڕستانی تێدایە، کە دەگێڕنەوە زۆربەیان ناویان قادر بووە و بە نەخۆشی ئاوڵە گیانیانلەدەستداوە، هەر بەو هۆیەوە زۆربەیانی کوشتووە و بە دۆڵی قـادریـان یـان لـەسـەر زاری گـوندەکـە بـە قـاوریـان ناوی دەرکردووە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەگاشێخان)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان چیا نزم و بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠. ١کم٢) و درێژیی (٠. ٦١کم) و پانییەکەی (٢٤٠م)ـە. دەچێتەوە سەر دۆڵی ملەخانەگای سەرین و وارین و دۆڵی دەگاشێخان و پاشان دەڕژێتە دۆڵی بیارەوە. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە دار و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە بەری گوندی (عەبابەیلێ) بەرانبەر بە(مزگەوتی بەختیاری) درێژدەبێتەوە. ڕێڕەوی لافاو و باراناوی عەبابەیلێ و دەڵەمەڕە. دۆڵەکە و زەوییەکانی لە نەخشەی شارەوانیدا بە ناوی گەڕەکی (زانکۆ و شنروێ) ئیفرازکراون. بە (گۆڕە جولەکەش) ناودەبرێت.
کەوتووەتە دامێنی قەڵای سازان و باوەخەمان. بەهاران هەندێکجار ئاوی دەتەقێت. بەگشتی وشک و بێ ئاوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی(دەرەتفێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باشوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا لە نێوان چیا نزمەکاندا درێژ دەبێتەوە. تێکڕای بەرزیی دەگاتە (١٤٢٥م). ڕووبەرەکەی (٠,٠٦کم٢)یە و درێژیی (٢٤کم) و پانییەکەی (١٨٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی ترجان و دۆڵی باسێرەی و چەمی دەروەنی و دۆڵی هاوارەکۆن و دۆڵی گریانە و پاشان دەڕژێتە ڕوباری سیروانەوە. دەوڵەمەندە بـە گـژوگیـای سـروشتـی.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (تەکیە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). بەهۆی ئەوەی چەند گۆڕێک لەنزیک شوێنەکه بەو ناوەوەیە، دۆڵەکەش بەوناوەوە ناونراوە. درێژییەکەی نزیکەی (٤٠٠م) دەبێت و بە گژوگیا و پوش و پاوان داپۆشراوە.
کەوتووەتە باشوری کانیماران لە گوندی (بامۆک)، لەنێویدا زەوییەکی تەخت هەیە و بە دۆڵە دڕکین ناودەبرێت. بە گا کێڵراوە و کراوەتە گەنم و جۆ. بەهۆی بوونی پێچ و پەناو حەشارگە لەم دۆڵەدا خەڵکی بامۆک لە ترسی سەربازی خۆیان تێدا حەشارداوە.
کەوتووەتە نێوان (پڵنگەکون) و (کەنگەڕەشە) لە زنجیرە چیای شنروێ لە سنوری گوندی (بۆینە). لەسەرووی شاخی مای داڵانە. دارەبەنێکی زۆری تیایە. بە ئاڕاستەی سەرڕەوەنی دڵێ شۆڕ دەبێتەوە لەوێوە دەڕواتەوە بۆ سەر هانە ڕەیانێ.
کەوتووەتە سنوری گوندی (چنار)ی کۆکۆیی. بە بەشی خوارەوەی دۆڵی سەرلێژ دەوترێت. هەتا گۆڕستانی ئەسحابان کۆتایی پێدێت، لەم شوێنەوە چەمی چنار دەستپێدەکات، بەهۆی ئەوەی کە لێژیەکەی کەمترە بە بەراورد بە دۆڵی سەرلێژ و تاڕادەیەک تەختە پێیدەوترێت قن لێژ و ڕێگەی هاتوچۆی خەڵکی گوندی (چنار)ە بۆ هەڵەبجە.
کەوتووەتە باکورى خۆرهەڵاتى (کانى وشک) لەدامێنى چياى (بەمۆ). (٩٧٤م) له ئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە. هاوينان وشک دەکات. درێژيیەکەى نـزيـکەى (٥.١کم)ـە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان چیا بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠٤,٠کم٢) و درێژیی (.٠کم) و پانییەکەی (١٥٠م)ـە. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)، لە باکورەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، دۆڵی هەنگە چاڵەکێ و دۆڵی ڕاگاو پاڵنگی دەکەونە بەشی باکوریەوە، دۆڵی بەردە قایمێ و دۆڵی هاژگا دەکەونە خۆرهەڵاتیەوە، دۆڵی هەزار دۆڵاو دەکەوێتە باشوریەوە، کانی ڕێزینە و دۆڵی وەرنەوەزان دەکەونە بەشی خۆرئاوایەوە، نزمترین خاڵی (١١٨٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرەکەی(٠٧,٠کم٢)یە، درێژیی (٦٠کم) و پانییەکەی (٢٧٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی خۆرنەوەزان و دواتر دەگاتە دۆڵی بانەگەورێ، دەوڵەمەندە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی. بووەتە لەوەڕگایەکی سروشتی بۆ کاری ئاژەڵداری لە سنوری گوندی یاڵانپێ و هانەی قوڵ، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەک و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بەردەبەلو). بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا درێژدەبێتەوە. کانیەکی بەناوبانگی هەیە و وشک ناکات. ئاوەکەی لەهەموو کانیەکانی دیکە زۆرترە. لە شاخێکی سەخت و ڕووتەنەوە هەڵدەقوڵێت. بەرزایەکەی پێیدەوترێت ملەی قۆینەلوو. ئاوەکەی زیاتر بۆ گوندەکانی قەڵبەزە و تازەدێ سوودیلێوەردەگیرێت. ئاوەکەی بە جۆگەیەکی سەرەکی دەڕواتەوە بۆ دۆڵی سمایلە کوردە. لەنزیک ناوچەی قۆینەلوو هەنجیری دەیمی زۆری لێبووە، کە لە کۆندا نێژراون بەڵام ساڵانە کەمدەبنەوە و وشکدەبن. بە گشتی ئەم کانیە بووەتە هۆی فێنکردنەوەی چەم و دۆڵەکانی دەوروبەری.
زنجيرە دۆڵێکە. کەوتوونەتە نزيک گوندى (گمه) له باشورى خۆرئاواى ناحیەی (بەمۆ). (٨٠٥م) لەئاستى ڕووى دەرياوه بەرزن.
کەوتووەتە بەشی باکوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی خورماڵ، ئەم دۆڵە لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە، و کەوتووەتە نێوان (چیای سورێن و گوندی نەوێ و چنارە و گەچێنەی زێڕینۆک و بەردەبەل و قەڵبەزە و بانی بنۆک) لە باکور و (دەرە گوڵان و گوندی میری سوور و شەخسەکەی میری سوور و بانیشاری کۆن و دۆڵی بانە گەورێ) لە خۆرهەڵات و (گوندی ڕیشێن و قاینجە و قوڵخورد و مەلا وەیسە) لە باشور و (شانەیەری و تازەدێ و وڵەسمت) لە خۆرئاواوە، دواتر بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە و دێتە نێو دەشتی شارەزوور و سنوری گوندی قاینجە و قوڵخورد. ئەم دۆڵە لە (١٤٢٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ (٥٦٠م) درێژ دەبێتەوە، درێژیی ئەم دۆڵە (٤.٨٥کم) دەبێت، چەندین کانیاوی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (تریفە) لە خۆرئاواى دۆڵی زەلەکێ بە ئاڕاستەی گوندی پریسی سەروو. گژوگیای زۆرە و وەک لەوەڕگا بەکاردێت. لەبەر ئەوەی ماری زۆر بووە ئەم ناوەیان لێ ناوە، ڕووبەرەکەی زیاترلە ١٠٠ دۆنمە.
کەوتووەته لە نزیک چياى (بەمۆ) و (٧٩٠م) لەباشورى خۆرئاواى (کانى وشک)ـەوەیە. هاوينان وشکدەکات. درێژيیەکەى کەمترە لە یەک کیلۆمەتر.
کەوتووەتە سنوری شارۆچکەی (بیارە). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا لە نێوان گرد و گردۆڵکەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی (١٠٧٨م) و بەرزترین خاڵی (١١٤٦م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. تێکڕای بەرزیی دەگاتە(١١١٢م). ڕووبەرەکەی (٠٢,٠کم٢) درێژیی (٠,٨١کم) و پانییەکەی (١٣٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی بیارە و بە ناو شارۆچکەی بیارەدا تێپەڕدەبێت و پاشان دەڕژێتە دۆڵی دەرەقەیسەر و دۆڵی هانەنەوتێ و دواتر لەگەڵ دۆڵی زەردەهاڵ یەکدەگرن و بە خڕی بیارە ناسراوە و بە گوندی خارگێڵاندا تێپەڕدەبێت. ئاوی چەند دۆڵێکی دیکەی دێتە سەر وەک دۆڵی خارگێڵان و دۆڵی خەرپانی و چەمی ڕاوی و بە دەشتی شارەزووردا ڕێڕەو دەکەن. جگە له بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سروشتی.