بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
له چیای باڵامبۆوە لێژدەبێتە بە درێژایى (١.٦کم) بە ئاڕاستەى باکورى خۆرئاواى ناوچەکە، بە پانتایى (٥.٠کم) هەتاوەکو گوندى چاوگ و سەرچاوەى ئاوى چاوگ. جگە لەم سەرچاوە ئاوییه، هیچ کانیاوێکى وەهاى لێنییە تواناى سود لێوەرگرتنى هەبێت.
کەوتووەتە بەشی ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە گوندی (باخە کۆن)ـی سەر بە ناحیەی (بیارە)یە. لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. چیای لەشکرگا و چیای سافا و لوتکەی زەوی عەولە و لوتکەی سەرکۆرەگا و لوتکەی چیچە خەنینە و دۆڵی نساری پیر وەساڵ و لوتکەی مزگی وەرگا دەکەونە بەشی باکوری. دۆڵی گورگەدەر و لوتکەی قەڵای ناوەڕاست دەکەونە خۆرهەڵاتی. لوتکەی نەیجەکۆڵە و شوێنەواری قەڵای میران غال و تفە قەتارا و هەنارە کۆڵ دەکەونە باشوری. دۆڵی نساری پیر وەساڵ و چیای ملەی قڕاڵ و شوێنەواری ئاساوە کۆنە، دەکەونە بەشی خۆرئاوایەوە. نزمترین خاڵی (١١٤٢م) مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەوڵەمەندە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و چەندین ئەشکەوت و کەلەبەردی تێدایە، کە بوونەتە پەناگە بۆ پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانی ئەم ناوچەیە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و چەندین جۆری گژوگیای سروشتی. خەڵکی بۆ خواردن و فرۆشتنی سەردانیدەکەن. بووەتە لەوەڕگایەکی سروشتی بۆ کاری ئاژەڵداری لە سنوری گوندی باخەکۆن و گەچێنە و نارنجڵە و گوڵپ.
کەوتووەتە نێوان چیای (هەوار و حەبسێ لە باکور و هەرزگا و پەشتەوبانا و جەمباز و خەڵەفی لە خۆرهەڵات و هەوارە بەرزە لە خۆرئاوا)، درێژەی نزیکەی (١٠کم) و پانی (٦٧٥م) دەبێت. چەند دۆڵێکی لاوەکی تێدایە وەکو (دەرەتفێ، قوڵە، دەرەتاریک، کەمەر سپی، زاوەر، دەمەرە سورا، سۆفی جانە، دەرە وارین)، چەمی ئاوێسەر و زاوەری پێداتێپەڕدەبێت و چەمی تەوێڵە دروستدەکات و چەندین کانیاوی تێدایە وەکو(چەمی ئاوێسەر، کانی ئاوێسەر، هانە دەشتیلێ، هانە هەڵوچە، هانە دێوا، هانە کڵە، کانی وەستاڕەحیم، لێژڵە، حاجی ئایزە، سێمارەوار، دەرەتاریک، هانە سوسو، ژنان، پلورە، مزگەوت، پشتی حەوز، ماوەزا، هانە مڵک شا، سەعە، سۆفی جانە، گەڕیات، بەڵخ، وەزڵێ، وەزە زەرد). هەروەها چەندین شوێنەواری تێدایە وەکو(قەڵای گاوران) و بوونی(خانەقای تەوێڵە) و(مەزارگەی فەقێ ئەحمەد) وایکردووە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی تەوێڵە بکەن. بووەتە شوێنێکی گەشتوگوزاریی و چەند خزمەتگوزارییەکی تێدایە بەدرێژای دۆڵی تەوێڵە تاوەکو دەگاتە ئاوێسەر(چنار) و گەشتیاران بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانیدەکەن. لە نزیک گوندی سۆسەکان لەگەڵ دۆڵی سۆسەکان و پاڵانیان و جاور یەکدەگرێت و درێژەی دەبێت تاوەکو دەگاتە دۆڵی هاوار.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (بیاوێڵە). لە سنوری دەرەشیشی سەروو دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی ڕێگەی سەرەکیی هەڵەبجە - هەورامان درێژ دەبێتەوە. درێژییەکەی زیاتر لە کیلۆمەترێکە و پانییەکەی زیاتر لە ٥٠ مەتر ئەبێت، ناو دۆڵەکە وشکە و هیچ دار و درختێکی تێدانیيە. تەنها باراناوی زستان و بەهاری پێدا تێپەڕدەبێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە خۆرئاواوە بەرەو خۆرهەڵات لە نێوان چیانزمەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی (١٠٩٠) و بەرزترین خاڵی (١٥٨٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزی دەگاتە (١٣٣٧م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی هاوار و هاوارەکۆن و دۆڵی گریانە و پاشان دەڕژێتە ڕوباری سیروانەوە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (گوڵپ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا لە نێوان پێدەشتەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠،٠٣کم٢) و درێژیی (٠،٧٥کم) و پانییەکەی (٢٥٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی کارێزی باخەتازە و پاشان دەڕژێتە دۆڵی دەرەیاو لە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی خارگێڵان و دواتر بە دەشتی شارەزووردا ڕێڕەودەکات و تێکەڵی چەمی خڕی بیارە دەبێتەوە. جگە لەوەی بووتە لەوەڕگایەکی سروشتی، دەوڵەمەندە بە باخ و گژوگیای سروشتیش.
کەوتووەتە گوندەکانی (باخەکۆن و گەچێنە). درێژییەکەی نزیکەی سێ کیلۆمەتر و پانی(٥٧٥م) دەبێت. چیاکانی (گەچێنە، سافا، دەرەوکێڵا، کەمەرەسور، شرام، سەرکۆرەگا، چیچەخەنینە، لەشکرگا) دەکەونە باکوری و چیای (ملەی قڕاڵ) کەوتووەتە خۆرئاوای و چیاکانی(قۆڵی بلچ و سێخڕان) دەکەونە خۆرهەڵاتی و چیای(نەیجەکۆڵە) کەوتووەتە باشوریەوە. چەند دۆڵێکی لاوەکی تێدایە وەکو دۆڵی (ئاوێزە، گورگەدەر، تایلەی دەرەتاریک، نسارەسور، دەرەوکێڵا، هەمزەیی، تایلەی خەرمانگا). چەندین کانیاوی سروشتی تێدایە وەکو کانیاوی (مەرقەد، گورگەدەر، سەرگەچێنە، حەوزەلارەی سەروو و خواروو، مەرەوێ، حەمەجافر، هەمزەیی، ناوەڕاست، حاجی مەحموود، باخەکۆن، وەرگەوەر). جگەلەوەی چەند شوێنەوارێکی تێدایە وەکو(ئاساوە کۆنە، ماڵی کەنعان، ئەشکەوتی هەلاجان، ئەشکەوتی شابازی)، هەروەها خانەقا و مەرقەدی(شێخ حیسامەدینی نەقشبەندی) تێدایە، کە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە سەردانیدەکەن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەگاشێخان)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان گرد و گردۆڵکە و چیا نزمەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی (١١٠٠م) و بەرزترین خاڵی (١٢٥٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزیی دەگاتە (١١٧٥م)ە. ڕووبەرەکەی (٠،٠٥کم٢) و درێژیی (١،١١کم) و پانییەکەی (١٧٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی بیارە و چەندین دۆڵی دیکەی تێکەڵدەبێت، وەکو دۆڵی وێڕگا و پاشان دەچێتەوە سەر دۆڵی دەرەقەیسەر و دۆڵی هانەنەوتێ و دواتر لەگەڵ دۆڵی زەردەهاڵ یەکدەگرن. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی باخ و باخات و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە دامێنى چياى (خۆشک)ـە لە نزيک گوندى (گڵێجاڵ)ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ)، (٧٢٨م) لەئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە. درێژيیەکەى نزيکەى (٦٥٠م)ە.
کەوتووەتە گوندی (عەبابەیلێی) لەودیو چەمی تەقتەقان. زەوییەکی بەپیتی تەسکە. بە درێژایی دۆڵەکە درێژ بووەتەوە. لە سەرووی گەڕەکی بەختیاری لەگەڵ تەقتەقان یەکدەگرن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باشورەوە بەرەو باکوری لە نێوان چیا نزمەکاندا درێژدەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠,٥کم٢) و درێژیی (٠,٥٧کم) و پانییەکەی (١٣٠م)ە. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتیش.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتفێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا لە نێوان چیا نزمەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی (١٢٢٤) و بەرزترین خاڵی (١٣٦٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزیی دەگاتە (١٢٩٣م). ڕووبەرەکەی (٠,٤کم٢) و درێژیی (١,٢٢کم) و پانییەکەی (٦٣٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر چەمی دەروەنی و دۆڵی هاوارەکۆن و دۆڵی گریانە و پاشان دەڕژێتە ڕوباری سیروانەوە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان پێدەشت و گرد و گردۆڵکەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠,٢٧کم٢) و درێژیی (١,٥٧کم) و پانییەکەی (٢٩٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی بانیشار و شیرەمەڕ و پاشان دەڕژێتە چەمی ئاوی زەڵم. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، بە گژوگیای سروشتی دەوڵەمەندە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بانیشار)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکورەوە بەرەو باشور لە نێوان گرد و گردۆڵکە و چیا نزم و بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠,٩٨کم٢) و درێژیی (٢,٤٣کم) و پانییەکەی (٧٣٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی خۆرنەوەزان و دۆڵی بانەگەورێ و بانیشار و شیرەمەڕ و پاشان دەڕژێتە چەمی ئاوی زەڵم. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان چیا نزمەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی (١٣٠٩) و بەرزترین خاڵی (١٤٦٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزیی دەگاتە (١٣٨٧م). ڕووبەرەکەی (٠,١١کم٢) و درێژیی (١,٣١کم) و پانییەکەی (٢٧٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی هەڕەسیاو و دۆڵی سۆڵێ و دۆڵی جاور و لەگەڵ دۆڵی وەزەکۆر و دۆڵی تەوێڵە و سۆسەکان و پاڵانیا لە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی هاوار یەکدەگرن و چەمی گەورە دروستدەکەن، پاشان بە گوندی هاوار و هاوارەکۆندا تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە چەمی گریانە و پاشان ڕوباری سیروانەوە. جگە له بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سروشتی.
بەدوری نزیکەی سێ کیلۆمەتر، کەوتووەتە باشوری گوندی (بامۆک). لەم دۆڵەدا بەردێکی گەورە یان چەند بەردێک هەبوون، کە چاڵ بوون و ئاوی بارانیان تێدا کۆبوووەتەوە و ڕێبواران و شوانکارەکان ئاویان لێخواردۆتەوە.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی (خورماڵ). سنوری جیاکەرەوەی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و قەزای پێنجوێن پێکدەهێنێت. لە (باکوری خۆرهەڵاتەوە) بەرەو (باشوری خۆرئاوا) درێژ بووەتەوە. کەوتووەتە نێوان (چیای سورێن و و جۆمەڕەش و بۆریدەی خواروو و سیامێوە) لە باکور. (بانی بنۆک و گوندی گەچێنەی زێڕینۆک گوندی کانی ئێسکان و نەوێ و دەرە گوڵان و گوندی میری سوور) لە خۆرهەڵات و (گوندی قاینجە و قوڵخورد و گامێش تەپە) لە باشور و (قەڵبەزە و تازەدێ و وڵەسمت) لە خۆرئاواوە. دواتر بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە و دێتە نێو دەشتی شارەزوور و سنوری گوندی قاینەجە و شانەدەری. (١٣٦٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ (٦٢٥م) درێژ دەبێتەوە. درێژییەکەی سێ کیلۆمەتر دەبێت، چەندین کانیاوی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.
کەوتووەتە ئەوپەڕی باکوری هەورامان و لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)ە. لە باکورەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە. بەم ڕواڵەتە سروشتیانە دەورەدراوە: دۆڵی ڕاگاو پاڵنگی و دۆڵی سماقان و لوتکەی پلەکێ دارانگەل، کە دەکەونە بەشی باکوریەوە، دۆڵی هاژگا و لوتکەی ڕاپانەو غازی و گڵوەو چنوری، دەکەونە خۆرهەڵاتیەوە. دۆڵی قۆلانچێ و کانی حاجی حەمەسیاو کانی هاڵ و بانی کونەسەرد و کانی پەڵگا، دەکەونە باشوری. دۆڵی هەنگە چاڵەکێ و دۆڵی دۆڵاوە سوورە و کانی وەرزی ڕێزینە، دەکەونە بەشی خۆرئاوایەوە. نزمترین خاڵی (١٣٣٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. درێژیی (٠,٢٠کم) و پانییەکەی (١٣٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی قۆلانچە و پاشان دەڕژێتە دۆڵی خۆرنەوەزان و دواتر دەگاتە دۆڵی بانەگەورێ. دەوڵەمەندە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، چەندین ئەشکەوت و کەلەبەردی تێدایە، کە بوونەتە پەناگە بۆ پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان. بووەتە لەوەڕگایەکی سروشتی بۆ کاری ئاژەڵداری لە سنوری گوندی یاڵانپێ و هانەی قوڵ. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و چەندین جۆری گژوگیای سروشتی تێدایە.
کەوتووەتە بەشی باکوری خۆرهەڵاتی هەورامان و لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (دەرەیمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)یە. لە باکورەوە بەرەو باشور درێژ دەبێتەوە. بەم ڕواڵەتە سروشتیانە دەورەدراوە: دۆڵی ملەکەوچێ و وڵە هەش دەکەونە بەشی باکوریەوە، دۆڵی خەڕەنگەزێ و دۆڵی وەنەناو بنەوگڵەی و گیواوبڕ دەکەونە خۆرهەڵاتیەوە. دۆڵی ئەشکەوتی گەردەنا و بانی دەرەیمەڕ، دەکەونە باشوریەوە، دۆڵی گۆڕیچێ و قەڵاو سوللێ دەکەونە بەشی خۆرئاوایەوە. تێکڕای (١٧٤٥م)ە. ڕووبەرەکەی (٠,٠٦کم٢) و درێژیی (٠,٧٣کم) و پانییەکەی (١٦٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی وەنەناو و دۆڵی پەچە و سێ قادری و دۆڵی دەرەیمەڕ و سەرگەت و دۆڵی دارچەقالە و بانی بەرمەڕان و خەندەق و خورماڵ. ئاوی باراناو و تواوەی بەفری چیاکانی هەسوون و دەورەبەری و دەرەیمەڕ، لێرەدا کۆدەبێتەوە و تێکەڵی دۆڵی دارچەقالە دەبێتەوە. دەوڵەمەندە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، کە هەمەجۆرییەکی ژینگەیی دروستکردووە، چەندین ئەشکەوت و کەلەبەردی تێدایە، کە بوونەتە پەناگە بۆ پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و دارستانی سروشتی وەکو داری بەڕوو هەرمێ کێویلە و هەنجیرە کێوی و تایلە. چەندین جۆری گژوگیای سروشتی تێدایە، وەکو: بنەسوورە و گیلاغە و تاڵیشک و پسڵ و ڕوسقە و کنگر و تۆڵەکە.. هتد. بووەتە لەوەڕگایەکی سروشتی بۆ کاری ئاژەڵداری لە سنوری گوندی دەرەیمەڕ و سەرگەت و هانەیدن.
کەوتووەتە باکور و باکوری خۆرئاوای هەورامان و لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (گوڵپ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)یە. دۆڵێکی باریک و درێژە و لەنێوان بانی بەرمەڕان و بانی سێتەپان لە خۆرئاوا و بانە وانە لە خۆرهەڵات و بانی سێ داران و بابازەردەڵە لە باکور و تەوەنە قایمێ لە باشور، دروستبووە. لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، تاوەکو دەگاتە دۆڵی خەنەق. بانی بەرمەڕان و بانی سێتەپان و بان وانە و دۆڵی دارچەقاڵە و دەرە سولان و لوتکەی سێداران دەکەونە بەشی باکوریەوە. دەرە فێڵان و دۆڵی کۆڵیت و لوتکەی ملەی قڕاڵ و گوڕستانی گوندی گوڵپ دەکەونە خۆرهەڵاتیەوە، تەوەنە قایمێ و تەپی تلەوەر و دۆڵی نسار و شەمێ و دۆڵی باخەتازە و کارێز، دەکەونە باشوری. دۆڵی کەمتارەوڵە و گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگ دەکەونە بەشی خۆرئاوایەوە. نزمترین خاڵی(٧٠٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. درێژییەکەی نزیکەی سێ کیلۆمەتر و پانییەکەی (١٦٠م) دەبێت، دەچێتەوە سەر دۆڵی خەندەق و خورماڵ. ئاوی باراناو و تواوەی بەفری چیاکانی گوندی سەرگەت و هانەیدن و دەرەیمەڕ و باخەکۆن و گەچێنە لێرەدا کۆدەبێتەوە و تێکەڵی دۆڵی سەرچاوەی ئاوی زەڵم و گەنجان دەبن و یەکدەگرن و بە نێو شاری خورماڵدا تێپەڕدەبن و دەچنەوە پردی کۆنی زەڵم و پاش بڕینی دەشتی شارەزوور، دەڕژێتە نێو ڕوباری سیروان. لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا لانکەی شۆڕش بووە. بە ڕووپۆشی ڕووەکی دەوڵەمەندە و چەندین جۆری گژوگیای سروشتی تێدایە وەکو بنەسوورە و گیلاغە و ڕوسقە و کنگر و تاڵیشک و پسڵ و تۆڵەکە.