بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
لە سنوری گوندی (زەڵم)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)ە. کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی زەڵم و خۆرهەڵاتی گوندی یاڵانپێ و هانەی قوڵ و باکوری گوندی ئەحمەدئاوا و ناوباخان و شاری خورماڵ و باکوری گوندی دەرەیمەڕ و سەرگەت و هانەیدن. لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە تاوەکو دەگاتە پلێ کەڕەجاڵێ و دۆڵی زەڵم و ئەشکەوتی مەڕەبەرزە دەکەونە بەشی باکوریەوە، بانە پەڵمنێ دەکەوێتە خۆرهەڵاتیەوە، دۆڵی ماسناوێ دەکەوێتە باشوری، کانی کەڕەجاڵ و هانە قوڵقوڵە دەکەونە بەشی خۆرئاوایەوە. نزمترین خاڵی(١١٣٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرەکەی (١٩کم٢) دووجایە، درێژیی (٠,٧٠کم) و پانییەکەی (٤٢٠م) دەبێت، دەچێتەوە سەر دۆڵی زەڵم و ئاوی باراناو و تواوەی بەفرەکەی دەبێتە سەرچاوەی ئاوپێدەری دۆڵی زەڵم و بوژاندنەوەی کانیاوە سروشتیەکانی دۆڵەکەن. ئەشکەوت و کەلەبەری زۆرە، کە بوونەتە پەناگە بۆ خۆحەشاردانی ئاژەڵ و باڵندەکانی. سەردەمانێک ئەشکەوتەکانی پەناگەی پێشمەرگەی حیزبە جیاوازەکانی ناوچەکە بووە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەک و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە باشورى گوندی (تریفە). دەوڵەمەندە بە دار بەڕوو. لەوەڕگایەکی گونجاوی تێدایە بۆ مەڕوماڵاتی دانیشتوانی گوند، هەرچی سەبارەت بە ناوکەشی گوایە گیانەوەری وەک گورگ و شێر لە کۆندا لەم دۆڵەدا گوێدرێژیان خواردووە، بۆیە ئەم ناوەی لێنراوە، کەر خوریاگ واتە کەر خوراو. درێژییەکەی نزيکەى (٥٠٠م)ـە.
کەوتووەتە نێوان گوندی باوەکۆچەک و چاوگ بەرانبەر بە ئاشی شێخ حسین دەستپێدەکات، تا دەگاتە خوێڕزگان و بەڕووی داربەلوچەدا دەڕوانێت. کانەبەردی تێدایە و بەردەکانی بۆ خانوبەرەی گوندەکە و تەنانەت هەڵەبجەش بەکارهاتوون. زەوییەکانی ناو چەمی بۆ کشتوکاڵ بەکارهاتوون.
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، دۆڵی لۆکەو عەزیز بەگی دەکەونە بەشی باکوریەوە، دۆڵی ڕەنگین و دۆڵی شەوگە دەکەونە باشوری و دۆڵی قۆلانچێ دەکەوێتە خۆرئاوایەوە و دۆڵی ڕاگاو پڵنگێ دەکەوێتە باشوریەوە. نزمترین خاڵی (١٧١٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرەکەی (٠,٢کم٢)یە، درێژیی (١,٠٩کم) و پانییەکەی (٩٠٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی سماقان و ڕاگاوپڵنگی و بەردە قایمێ و دۆڵی هەژگا و دۆڵی قۆلانچە و پاشان دەڕژێتە دۆڵی خۆرنەوەزان و دواتر دەگاتە دۆڵی بانە گەورێ، دەوڵەمەندە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، وەکو کەڵەکێوی و چەقەڵ و گورگ و بەراز و کەروێشک و کەمتیار و ڕێوی. چەندین ئەشکەوت و کەلەبەردی تێدایە، کە بوونەتە پەناگە بۆ پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانی ئەم ناوچەیە. لەوەڕگایەکی سروشتی و دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و چەندین جۆری گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (تریفە) لەسەر ڕێی چاوگ. زەويیەکانى دێمن و دەکرێنە گەنم و جۆ و نۆک. زەوییەکەی بەردی زۆر هەبووە و کەڵەکیان لێ دروستکردووە و هەر لەبەر ئەوەشە ئەو ناوەی لێنراوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٠٠ دۆنم دەبێت.
کەوتووەتە سنوری شارەدێی (تەوێڵە). لە باکور و باکوری خۆرئاواوە بەرەو باشوری خۆرهەڵات لە نێوان چیا بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی(١٧٧١م) و بەرزترین خاڵی (٢٠٣٧م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزیی دەگاتە (١٩٠٤م). ڕووبەرەکەی (٠,١٤کم٢)یە و درێژیی (٢,٤٨کم) و پانییەکەی (٢٩٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی دەرەتاریک و دۆڵی ئاوێسەر و دۆڵی تەوێڵە و دەرەوارین و دۆڵی دەرە قازان و دۆڵی سۆسەکان و پاڵانیا و دۆڵبیان پاشان چەندین دۆڵی تری لە سنوری گوندی بەڵخە تێکەڵدەبێت و لەگەڵ دۆڵی وەزەکۆر و دۆڵی کۆترەلیان لەوپەڕی خۆرئاوای تەوێڵە یەکدەگرن و چەمی گەورە دروستدەبێت و پاشان بە گوندی هاوار و هاوارەکۆندا تێپەڕدەبێت و دەڕژێتە چەمی گریانە و پاشان ڕوباری سیروانەوە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەگاشێخان)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشور و خۆرئاوا لە نێوان گرد و گردۆڵکە و چیا نزمەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی(١٢٠٦م) و بەرزترین خاڵی(١٢٧٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. تێکڕای بەرزیی دەگاتە (١٢٣٩م). ڕووبەرەکەی (٠,٠٧کم٢)یە و درێژیی (١,٠٣کم) و پانییەکەی (٢٤٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی دەگاشێخان و دۆڵی بیارە و چەندین دۆڵی دیکەی تێکەڵدەبێت و پاشان دەچێتەوە سەر دۆڵی دەرەقەیسەر و دۆڵی هانەنەوتێ و دواتر لەگەڵ دۆڵی زەردەهاڵ یەکدەگرن و بە خڕی بیارە ناسراوە و بە گوندی خارگێڵاندا تێپەڕدەبێت. ئاوی چەند دۆڵێکی دیکەی دێتە سەر، وەک دۆڵی خارگێڵان و دۆڵی خەرپانی و چەمی ڕاوی و بە دەشتی شارەزووردا ڕێڕەو دەکەن. جگە له بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (دێکۆن)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی دوو دۆنم دەبێت درێژیيەکەی (٣٠٠م) دەبێت. له وەرزی بارانباریندا ئاوی تێدایە و درێژایی دۆڵەکە وەکو لەوەڕگە بەکار دەهێنرێت.
لە سنوری گوندی (دەرەشیشی خواروو)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ)ە. کەوتووەتە بەشی خۆرئاوای گوندەکەوە، درێژیی دۆڵەکە نزیکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت و زۆربەى زەوى ئەو دۆڵە وەک لەوەڕگا بەکاردەهێنریت و زەوییەکی سەخەریە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (عەبابەیلێ) لەنێوان (کڵاشدڕ) و چەمی (ئەشکەوڵ) و لە خۆرهەڵاتی (دارمازگێ) و لە باشوری گوندی (دەڵەمەڕ). درێژییەکەی لە دوو کیلۆمەتر زیاترە. چاڵەبەفری (ئەمینی هۆری خان) کەوتووەتە قەدپاڵیەوە. لە شوێنێکی کەنارە، بۆیە پێشیدەوترێت (کەوچ). ڕێگەی کۆنی نێوان (عەبابەیلێ - هاوار)ه، کە پێیدەڵێن (پێچان). لەسەرویەوە داوگەیەک هەیە بۆ ڕاوکردن بەکارهاتووە پێی دەڵێن (داوگە درێژ). (ناوچاڵی کەوچ) ناوەڕاستی دۆڵەکەیە. شانێکی تێدایە، کە لە بەشی نساری دۆڵەکەیە پێیدەوترێت (یاڵی مەجی بەگ).
کەوتووەتە سنوری گوندی (سازان) و شاخی سەرکەورگان دەڕوانێت بەسەریدا. لە کۆمەڵێک ئەشکەوت پێکهاتووە. گەورە و فراوانن بۆ ئاژەڵداری بەکارهاتووە.
کەوتووەتە دامێنی چیای (شنروێ) لە نێوان (دۆڵی کەوچ و لاپاڵی سەرکۆ)یە. بەشێکی زۆری دۆڵەکە بەردەڵانە. کڵاشی دڕیوە بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە. لە بەشی خوارەوەی کانیەکی هەیە هەر بەو ناوە ناودەبرێت. ئاوەکەی هەمیشەییە بەڵام کەمە. کەورگی کڵاش دڕی تێدایە، کە شوێنی لەوەڕگا و ڕاوکردن بووە.
کەوتووەتە نزیک ملە هومڵە لەگوندی ڕێشاو لە ناوچەی سازان. درێژییەکەی نزیکەی (٢٠٠٠م) دەبێت. چەمەکەی زۆر قوڵ نیيە. خاکێکی بەپیتی هەیە. لە کۆندا بە گاجوت کێڵراوە خەڵکی سازان و ڕێشاو کشتوکاڵیان تێداکردووە. ناوەکەی بەهۆی تەسکیی چەمەکەوەیە، کە گاجووت هێڵێ کورتی لێداوە، ئیدی بەو ناوە ناونراوە (کورتە هێڵە) دواتر بۆتە کورتەیەرە.
کەوتووەتە سەرووی گوندی (عەبابەیلێ) لە سەرووی (هەوارگەی شێخان) و قەدپاڵی چیای (شنروێ) و دەڕوانێت بەسەر گوندەکەدا. بەهۆی بوونی چەند کونەگورگێک لەکاتی خۆیدا، ئەو ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (مۆردین). بەهۆی بوونی گوڵە هەرمەڵە ناوەکەی لێنراوە. ناو دۆڵەکە داربەڕووە. قەدپاڵەکانی دەڕوانێت بەسەر ڕێگەی مۆردیندا و لەوێوە گوندی گردەناوێش دیارە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان چیا نزم و بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی(١١٢٧م) و بەرزترین خاڵی(١٤١٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزی دەگاتە (١٢٦٩م). ڕووبەرەکەی (٠,١٨کم٢)یە و درێژیی (١,٨٨کم) و پانییەکەی (٢٩٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی بیارە و دەرە قەیسەر و پاشان چەندین دۆڵی دیکەی تێکەڵدەبێت وەکو دۆڵی باخی خول و سەر وەزەن و دۆڵی دەرە شوڵای و پاشان دەچێتەوە سەر دۆڵی دۆڵی هانە نەوتێ و دواتر لەگەڵ دۆڵی زەردەهاڵ یەکدەگرن و بە خڕی بیارە ناسراوە و بە گوندی خارگێڵاندا تێپەڕدەبێت و چەند دۆڵێکی دیکەی دێتە سەر وەک چەمی ڕاوی و دۆڵی خارگێڵان و دۆڵی خەرپانی و بە دەشتی شارەزووردا ڕێڕەو دەکەن. جگە له بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (دەرەیمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، چیای لاسوە فاتە خانێ دەکەونە بەشی باکوریەوە، چیای تەتە و کەڵە لانکێ دەکەونە خۆرهەڵاتیەوە، دۆڵی هانە نەوە و هانە تایلە دەکەونە باشوری، کە دۆڵی چیای لەنگەلەرز و دەشتڵێ دەکەونە بەشی خۆرئاوایەوە. ڕووبەرەکەی (٠,٤٢کم٢)یە، درێژیی (١,٢٢کم) و پانییەکەی (٤٨٠م) دەبێت، دەچێتەوە سەر دۆڵی پەچەو سێ قادری و دۆڵی دەرەیمەڕ و سەرگەت و دۆڵی دارچەقالە و بانی بەرمەڕان و خەندەق و خورماڵ و ئاوی باراناو و تواوەی بەفری چیاکانی هەسوون و لاسەو فاتەخانێ و دەرەیمەڕ و هانەیدن و دۆڵی شەڵواندڕ و هانە توتمان دەوروبەری لێرەدا کۆدەبێتەوە و تێکەڵی دۆڵی دارچەقالە دەبێتەوە، ناوچەیەکی گەشتوگوزارییە سەرتاپا سەوزە و سێبەرو دارو درەختی زۆری هەیە بۆ دانیشتنی سەیرانکەران لە سێبەریاندا، دەوڵەمەندە بە ڕەزە دێم کە خاوەنداریەتیان دەگەڕێتەوە بۆ دانیشتوانی گوندی دەرەیمەڕ و ساڵانە داهاتێکی باشیان لە ڕێگەوە دەست دەکەوێت، هەروەها دۆڵەکە دەوڵەمەندە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و دارستانی سروشتی.
لە دوو دۆڵ پێکهاتووە. کەوتوونەتە سنوری گوندی (چنار)ی کۆکۆیی لە نزیک شەخسی. ڕێگەی ڕۆیشتن بۆ کەورگی حەمەڕەشید بەگ پیایدا تێپەڕدەبێت، دۆڵەکە بە ئاڕاستەی سی کەورگ و ڕوباری سیروان شۆڕ ئەبێتەوە، بە داربەڕوو دەوڵەمەندە، لە کۆڵیتی ئەمبەر و ئەوبەر پێکدێت، لەوێ خەڵکی گوندەکە تەڕواڵەیان دروستکردووە و بەڕوویان لەسەر داناوە. تەڕواڵە وەک کەپرێکی نزم وایە و بەرزیەکەی ئەوپەڕی مەترێکە. ڕووی سەرەوەی بەڕوویان لەسەرداناوە و لەژێرەوەش ئاگر و دوکەڵیان لێداوە، تاکو کرم بەڕووەکە نەخوات. دواتر بۆ خواردنی ئاژەڵ بەکارهاتووە.
کەوتووەتە باکور و ناوەڕاستی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (گوڵپ)ى سەر بە ناحیەی (بیارە). کۆتایی سنوری زەوییەکانی گوندی گوڵپە و جیای دەکاتەوە لە سنوری زەویەکانی گوندی سەرگەت و هانەیدن، دۆڵێکی باریک و درێژە و لەنێوان دۆڵی دارچەقالە لە باکور و دۆڵی دەرە فێڵان و تفە قەتاراو هەنارە کۆڵە و ئاوێزە و باخەکۆن لە خۆرهەڵات و دۆڵی شەوگای لە باشور و بان وانە لە خۆرئاواو دروستبووە. تێکڕای بەرزیی (٤٨٩٨م)ە. ڕووبەرەکەی (٠,٠٨کم٢)یە، درێژیی (٠,٨٩کم) و پانییەکەی (٣٦٠م) دەبێت، دەچێتەوە سەر دۆڵی دارچەقالە و خەندەق و خورماڵ و ئاوی باراناو و تواوەی بەفری چیاکانی ملەی قڕاڵ و دەوروبەری لێرەدا کۆدەبێتەوە و تێکەڵی دۆڵی خەندۆقی دەکاتەوە و لە خوار شاری خورماڵەوە جارێکی دیکە دەڕژێتە سەرچاوەی ئاوی زەڵم و گەنجان دەبن و یەکدەگرن و بە نێو شاری خورماڵدا تێپەڕ دەبن و دەچنەوە پردی کۆنی زەڵم و دەڕژێتە نێو ڕوباری سیراوان، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و چەندین جۆری گژوگیای سروشتی تێدایە وەکو بنە سوورە و گیلاغە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (ڕێشاو) و دەڕوانێت بەسەر چەمی گەچیدا، چەند کانیەکی تێدایە بەناوبانگەکانیان پێیان ئەوترێت کانی سەختە و کانی چەمەکە، دۆڵەکە بە ئاڕاستەی گوندی (کۆساوا) ئەڕوات، قەدپاڵەکانی بەرزە، دەربەندێکی قوڵە و بە داری ئەرخەوان دەوڵەمەندە، بەهۆی قوڵییەکەیەوە دەنگی مرۆڤ دەنگیداوەتەوە و خەڵکی گوندەکە زۆرجار بۆ خۆشی هاواریانکردووە: کۆڵێ من بمرم یان تۆ؟ وشەی (تۆ) دەنگیداوەتەوە و کۆڵێ وتویەتی: تۆ. یاخود پێچەوانەی دەکەنەوە و دەڵێن: کۆڵێ تۆ بمری یان من؟ وشەی (من) دەنگدەداتەوە و کۆڵێ دەڵێت من.