شوێنی سروشتی

بەرگی یەکەم

شوێنی سروشتی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.

ناوەڕۆک

284 بابەت

سەرگەت - دەرەیمەڕ

کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەیمەڕ و سەرگەت)، لە چیای کەمانجەڕەوە لە لوتکەی وەزەرا و کەرەسەوە لێژدەبێتەوە بەرەو خۆرئاوا، لوتکەی(کەمایاکا، وڵەهەش، بەخشە) دەکەونە باکوری، چیای لەنگەلەرز و لاسەو فاتەخانێ و لوتکەی (دەشتڵێ، حاجیڕا) دەکەونە باشوری، چیای(هەسون و شەوگەودۆڵاوی و تاقودڕەیەکا) کەوتوونەتە خۆرهەڵاتی، درێژی(٦,٣٣کم) و پانی(٥٠١م) دەبێت، چەندین دۆڵی لاوەکی تێدایە وەکو دۆڵی (ملەکەوچێ، بەرزانەدۆڵ، بنەوگڵوەی، گیواوبڕ، پەچەوتاشی، وەنەناو، گڵوەومەڕێ، خەڕەنگەزێ، چاڵاوا، مرۆدۆڵە)، چەندین کانیاوی تێدایە وەک(هەمە شوانە، کلکەی ئەسپ، وەزەکۆر). خاوەنی ژمارەیەکی زۆر ئەشکەوت و پەناگەی بەردینە، هەربۆیە ناونراوە(دەرەیمەڕ)، واتە(دۆڵی ئەشکەوتەکان)، وەکو ئەشکەوتەکانی دەرەیمەڕ کە دەیان ئەشکەوتی قەبارە جیاوازن لە نمونەی ئەشکەوتی (گەردەنا). دۆڵی دەرەیمەڕ لەبەشی خوارەوەی دەگاتەوە بە دۆڵی سەرگەت و درێژەی دەبێت، ئاوێکی زۆر و باخ و باخاتێکی سەوزی زۆری تێدایە و گەشتیاران سەردانیدەکەن، هەروەها بەشی سەرەوەی ناوچەیەکی دارستانی سروشتی چڕە.

سەرگەت - گوڵپ

کەوتووەتە باکوری شارۆچکەی (بیاره) ‌و له ‌گوندی سەرگەتەوە درێژدەبێتەوه بۆ گوندی گوڵپ و دەگاتە ڕێگای سەرەکیی خورماڵ -بیارە، ئەم بانە لە وەرزی بەهاردا گەشتیار سەردانیدەکەن.

سەرلێژ

کەوتووەتە نێوان هاوینەهەواری باسک و بەرزایی سەربەرد لە سنوری گوندی (چنار)ی کۆکۆیی، ئاڕاستەی لێژبوونەوەی دۆڵەکە بەرەو باشور و گوندی (چنار)ە. بۆیە پێیدەوترێت سەرلێژ، بە داری سروشتی دەوڵەمەندە، ڕێگەی کۆنی گوندی (چنار)ی پێدا تێپەڕیوە.

سەروەزەن

کەوتووەتە سنوری گوندی (دەگاشێخان)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)‌. لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشور لە نێوان گرد و گردۆڵکە و چیا نزمەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی(١١٤٨م) و بەرزترین خاڵی(١٢٠٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. تێکڕای بەرزیی دەگاتە (١١٧٧م). ڕووبەرەکەی (٠,٠٤کم٢) و درێژیی (٠,٤٤کم) و پانییەکەی (١٨٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی بیارە و چەندین دۆڵی دیکەی تێکەڵدەبێت و پاشان دەچێتەوە سەر دۆڵی دەرەقەیسەر و دۆڵی هانەنەوتێ و دواتر لەگەڵ دۆڵی زەردەهاڵ یەکدەگرن و بە خڕی بیارە ناسراوە و بە گوندی خارگێڵاندا تێپەڕدەبێت. ئاوی چەند دۆڵێکی تری دێتە سەر وەک: دۆڵی خارگێڵان و دۆڵی خەرپانی و چەمی ڕاوی و بە دەشتی شارەزووردا ڕێڕەو دەکەن. جگە له ‌بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گـژوگیـای سـروشـتی.

سەیی

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (باوەکۆچەک). لە دوو دۆڵی درێژ پێکدێن و بە ئاڕاستەی گوندەکە درێژدەبنەوە، لە شوێنێکدا یەکدەگرن و پێیاندەوترێت دۆڵی سەیی. وشک و بێ ئاوە. چەمەکەی زەویی بەپیتە و کراوەتە دانەوێڵە. بانێکی بەرز و فراوانی هەیە و دەڕوانێت بەسەر هەڵەبجەدا.

سمایلە کوردە

کەوتووەتە سنوری گوندی (بەردەبەل). دۆڵێکی فێنک و ئاودارە. زیاتر لە دوو کیلۆمەتر درێژە. لە نێو چەمدا داری توو و دار بی تێدایە. بەڵام قەدپاڵەکانی دۆڵەکە ڕووتەنە. زەوییەکانیشی زیاتر وەک لەوەڕگا بەکاردێن. ڕێگەیەک دەڕوات بە ناویدا و دەیکاتە دوو بەشەوە. ڕێگاکان دەچنەوە سیامێوە. چەندین کانی و سەرچاوەی ئاوی دەڕژێنە ناوەوە، کە گرنگترینیان کانی قۆینەلووە. ئاڕاستەی زۆربەی چەمەکانی بناری سورێن بەرەو خوار لێژدەبنەوە. چەندین جۆگەی وەرزی تێدایە. ئاوی ئەو جۆگانە بە چەمدا دەڕۆن، تا نزیک دەبنەوە لە گوندی شانەدەری لە قەزای سەیدسادق و چەندین زەوی بەراوکردووە.

سورێن ١

لە باکوری چیای (سورێن) و لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە. لەسەر سنوری (ئێران و عێراق) دەستپێدەکات و تا دەگاتە دەشتی شارەزوور. دۆڵێکی لێژ و درێژ و قوڵە و لە نزیک کۆتاییەکەی فراوان دەبێت، درێژییەکەی (٢,٥کم) و پانییەکەی (٥٠٠م)ە.

سورێن ٢

کەوتووەتە سنوری گوندەکانی (جەلیلە، عەبابەیلێ، سەرگەت). داربەڕووی زۆرە. وشک و بێ ئاوە. وەک لەوەڕگایەکی ناوچەکە بەکاردێت. چیای شنروێ دەڕوانێت بەسەریدا. چەند ئەشکەوتێکی تێدایە بەناوی (کونیلێ) ناودەبرێن.

سۆفی جانە

کەوتووەتە سنوری شارەدێی (تەوێڵە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان چیا بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی(١٤٨٩م) و بەرزترین خاڵی (١٨٧٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزیی دەگاتە (١٦٨٢م)ە. ڕووبەرەکەی (٠,١٣کم٢) و درێژیی (١,٠٥کم) و پانییەکەی (٦٦٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی تەوێڵە و دۆڵی دەرەقازان و دۆڵی سۆسەکان و پاڵانیا و دۆڵبیان و چەندی دۆڵی دیکەی لە سنوری گوندی بەڵخە تێکەڵدەبێت و لەگەڵ دۆڵی وەزەکۆر و دۆڵی کۆترە لیان لەوپەڕی خۆرئاوای تەوێڵە یەکدەگرن و چەمی گەورە دروستدەبێت و پاشان بە گوندی هاوار و هاوارەکۆندا تێپەڕدەبێت و دەڕژێتە چەمی گریانە و پاشان ڕوباری سیروانەوە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سروشتی.

سۆڵەسیان

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (تریفە) لە پشت گردی ئیبراهیم و ملەی غەریبانەوە درێژ دەبێتەوە بە ئاڕاستەی شارى هەڵەبجە، کە بە دۆڵی سۆڵەسیان ناودەبرێت. ڕووبەرەکەی زیاترلە ٣٠٠ دۆنمە. شوێنی لەوەڕگایە.

سۆڵێ

کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان چیا نزمەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی(١١٤٠م) و بەرزترین خاڵی(١٣١٣م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. ڕووبەرەکەی (٠,٢٢کم٢) و درێژیی (٢,١٥کم) و پانییەکەی (٤٨٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر هەڕەسیاو و دۆڵی جاور و دۆڵی مروەو بەگلەی و لەگەڵ دۆڵی وەزەکۆر و دۆڵی تەوێڵە و سۆسەکان و پاڵانیا لە باشوری خۆرئاوای سەیرانگای مێشلە یەکدەگرن و چەمی گەورە دروستدەکەن و پاشان بە گوندی هاوار و هاوارەکۆندا تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە چەمی گریانە و پاشان ڕوباری سیروانەوە. جگەلەوەی دەوڵەمەندە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی وەکو ڕێوی و بەراز و کەروێشک، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی وەکو دارستانی سروشتی و بەڕوو و تایلە کێویلە و گۆیژ و گژوگیای سروشتی، لە وەرزی بەهاردا دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە و دەبێتە جێگای سەیران و گەڕانی دانیشتوانەکەی، هەروەها لەوەڕگایەکی سروشتیە بۆ ئاژەڵدارەکانی بەڵخەو گوندەکانی دەوروبەری.

سینەسەحاب

کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکورەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان چیا نزم و بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی (١٤٧٢م) و بەرزترین خاڵی (١٦٨١م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزیی دەگاتە (١٥٧٦م). ڕووبەرەکەی (٠,٠٧کم٢) و درێژیی (١,٠٦کم) و پانییەکەی (٣٤٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی باواندەرە و دۆڵی ئەسحابەسحاب و دۆڵی هەڕەسیاو و دۆڵی سۆڵێ و دۆڵی جاور و لەگەڵ دۆڵی وەزەکۆر و دۆڵی تەوێڵە و سۆسەکان و پاڵانیا لە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی هاوار یەکدەگرن و چەمی گەورە دروستدەکەن و پاشان بە گوندی هاوار و هاوارەکۆندا تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە چەمی گریانە و پاشان ڕوباری سیروانەوە. جگە له ‌بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سروشتی.

شەڵواندڕ

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی(هانەیدن و سەرگەت). درێژی (٣,٢٢کم) و پانی (٥٧٦م) دەبێت، لوتکەی(شروانێ، کاوەوسەڵمانا، ملەپسک، ڕاسوورە، کەڵگا) دەکەونە خۆرهەڵات و باشورییەوە، چەند دۆڵێکی لاوەکی تێدایە وەکو دۆڵی(هەسانە، کێڵا، ملەگاو وەنێ، ڕاسوورە).

شەمێ

کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشور لە نێوان چیا نزم و بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی (١٣٤٥م) و بەرزترین خاڵی (١٧٣٣م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزیی دەگاتە (١٥٣٩م)ە. ڕووبەرەکەی (١٧کم٢) و درێژیی (٩٣کم)و پانییەکەی (٣١٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی مروە و بەگلەی و دۆڵی جاور و لەگەڵ دۆڵی وەزەکۆر و دۆڵی تەوێڵە و سۆسەکان و پاڵانیا لە خۆرئاوای پاڵانیا یەکدەگرن و چەمی گەورە دروستدەبێت و پاشان بە گوندی هاوار و هاوارەکۆندا تێپەڕدەبێت و دەڕژێتە چەمی گریانە و پاشان ڕوباری سیروانەوە. جگە له ‌بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سروشتی.

شەوگای

کەوتووەتە سنوری گوندی (گوڵپ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکورەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، چیای ملەی قڕاڵ و دۆڵی کۆڵیت دەکەونە بەشی باکوریەوە، دۆڵی هەنارەکۆڵە و تفەقەتاراو دەکەونە خۆرهەڵاتیەوە، کانی شێخ سادق و تەوەنەقایمێ و تەپی تلەوەر دەکەونە باشوری، دۆڵی دار چيقالە و هانەلیمۆ دەکەونە بەشی خۆرئاوایەوە. نزمترین خاڵی(٩٠٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرەکەی (٠٣,٣کم٢)یە، درێژیی (٠,٨١کم) و پانییەکەی (١٩٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی تفەقەتاراو دۆڵی تەوەنە قایمێ و دۆڵی بانی بەرمەڕان و دۆڵی خەندەق و تێکەڵی ئاوی زەڵم دەبێتەوە و دەڕژێتە ڕوباری سیروانەوە. چەندین ئەشکەوت و کەلەبەردی تێدایە، کە بوونەتە پەناگە بۆ پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانی ئەم ناوچەیە، دەوڵەمەندە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و ڕووپۆشی ڕووەکی و چەندین جۆری گژوگیای سروشتی تێدایە.

شەوگە

کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکورەوە بەرەو باشوری خۆرهەڵات لە نێوان چیا نزم و بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٢٥کم٢) و درێژیی (٧٤کم) و پانییەکەی (٤٢٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی ڕەنگین و وشکەناوی سەروو و خواروو، پاشان دەڕژێتە دۆڵی زەڵمەوە لە خۆرئاوای گوندی زەڵم و باشوری ناوچەی وشکەناو. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.

شنگە دۆڵە

کەوتووەتە سنوری شارەدێی (تەوێڵە). لە باکوری خۆرئاواوە بەرەو باشوری خۆرهەڵات لە نێوان چیا بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی(٢٠٢٤م) و بەرزترین خاڵی(٢٠٨٨م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزیی دەگاتە (٢٠٥٦م). ڕووبەرەکەی (٠,٣کم٢)یە و درێژیی (٠,٩٣کم) و پانییەکەی (٢٧٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر هانەدەشتڵێ و چەمەوچناریو دۆڵی ئاوێسەر و دۆڵی تەوێڵە(دۆڵی زاوەریشی دێتەوەسەر) و دەرەوارین و دۆڵی دەرەقازان و دۆڵی سۆسەکان و پاڵانیا و دۆڵبیان پاشان چەندین دۆڵی دیکەی لە سنوری گوندی بەڵخە تێکەڵ دەبێت و لەگەڵ دۆڵی وەزەکۆر و دۆڵی کۆترەلیان لەوپەڕی خۆرئاوای تەوێڵە یەکدەگرن و چەمی گەورە دروستدەبێت و پاشان بە گوندی هاوار و هاوارەکۆندا تێپەڕدەبێت و دەڕژێتە چەمی گریانە و پاشان ڕوباری سیروانەوە. دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.

شێخان

کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەتفێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باشوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا لە نێوان چیا نزمەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی(١٣٥٢) و بەرزترین خاڵی(١٤٦٨م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزیی دەگاتە (١٤١٠م). ڕووبەرەکەی (٠,٠٢کم٢)یە و درێژیی (٠، ٧٢کم) و پانییەکەی (٢٥٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی دەرەتفێ و چەمی دەروەنی و دۆڵی هاوارەکۆن و دۆڵی گریانە و پاشان دەڕژێتە ڕوباری سیروانەوە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سروشتی.

شێراو

کەوتووەتە ناو باخەکانی گوندی (سەرگەت) و تا گوندی (دەرەیمەڕ) درێژ دەبێتەوە. چەندین کانیی گرنگی تێدایە، وەک کانیی (هەمەشوانە و هانەوا " کلکی ئەسپی")، کە بۆ باخەکان و ئاودێری بەکاردێن. ساڵی ٢٠٢٢ تۆڕی دابەشکردنی ئاوی سەرگەت لەسەر(هەمەشوانە) نۆژەنکراوەتەوە. دوو سەرچاوەی ئاوی کاتی هەن، کە پێیاندەوترێت (قاڵاوڵێ) و لە تەنیشت یەکترن و کاتێک دەتەقن دیمەنێکی دڵڕفێن بەو قەدپاڵە دەبەخشن، کە لێیەوە هەڵدەقوڵێن. ڕێژەی بارانبارین لەناوچەکە و لەماوەیەکی دیاریکراودا لە نێوان (٨٠ بۆ ٩٠ملم) بێت و لە هاویناندا وشکدەکەن.

عاموورە

کەوتووەتە بەشی باکوری خۆرهەڵاتی ناحیەی (خورماڵ). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ بووەتەوە. کەوتووەتە نێوان چیای سورێن و گوندی میری سوور لە باکور و بانیشاری کۆن لە خۆرهەڵات و سێ تەپانی گەورە و گوندی گوڵەخانە لە باشور و چاوگی ڕیشێن و گوندی ڕیشێن لە خۆرئاواوە، دواتر بە ئاڕاستەی باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە و دێتە نێو دەشتی شارەزوور و سنوری گوندی ڕیشێن و مەلا وەیسە و گوڵەخانە. (١٠٩٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات بۆ (٥٩٥م) درێژ دەبێتەوە، درێژی (٠٥,٣کم) دەبێت، چەندین کانیاوی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.

پێشتر 1
...
7 8 9
...
15 دواتر