بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (هانەیدن)ى سەر بە ناحیەی (بیارە) لە نێوان دۆڵی شەڵواندڕ و دۆڵی هەربەدۆڵ و دۆڵی ولا و دۆڵی نسارە سور لە باشور و دۆڵی هەسانا و کۆرێ و هانە توتمان و هانە نەوە و هانە تایلە و هانەو تێ و وەڵاو داڵی لە باکور و کاوەو سەڵمانا و دۆڵی ملەگاو وەنێ لە خۆرهەڵات و دۆڵی سەرگەت و هانەیدن و دۆڵی دارچەقالە و بان وانە و سێداران و دۆڵی دەرەسولان لە خۆرئاواو دروستبووە و کەوتووەتە نێوان چیای شرام و هەربەدۆڵ لە باشور و چیای تەتەو کەڵە لانکێ. لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی (١٤٤٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرەکەی (٠,١٢کم٢)یە، درێژیی (١,٣٣کم) و پانییەکەی (٥١٠م) دەبێت، دەچێتەوە سەر دۆڵی هەسانا و دۆڵی شەڵواندڕ و سەرگەت و دۆڵی دارچەقالە و بانی بەرمەڕان و خەندەق و خورماڵ و ئاوی باراناو و تواوەی بەفری چیاکانی شرام و شروانێ و تەتە و کەڵا لانکێ و دۆڵی سەرگەت و دەرەیمەڕ و هانەیدن و دۆڵی شەڵواندڕ و هانە توتمان دەوروبەری لێرەدا کۆدەبێتەوە و تێکەڵی دۆڵی خەندەق دەبێتەوە، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و دارستانی سروشتی.
کەوتووەتە سنوری شارەدێی (تەوێڵە). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا لە نێوان چیا بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی (٢٠٧٨) و بەرزترین خاڵی (٢١٥٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزیی دەگاتە (٢١١٦م). ڕووبەرەکەی (٠,٢کم٢)یە و درێژیی (٠,٤٠کم) و پانییەکەی (١٣٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی کەمەر سپی و دۆڵی دەرە تاریک و دۆڵی ئاوێسەر و دۆڵی تەوێڵە(دۆڵی زاوەریشی دێتەوە سەر)و دەرەوارینو دۆڵی دەرە قازان و دۆڵی سۆسەکان و پاڵانیا و دۆڵبیان پاشان چەندین دۆڵی تری لە سنوری گوندی بەڵخە تێکەڵدەبێت و لەگەڵ دۆڵی وەزەکۆر و دۆڵی کۆترە لیان لەوپەڕی خۆرئاوای تەوێڵە یەکدەگرن و چەمی گەورە دروستدەبێت و پاشان بە گوندی هاوار و هاوارەکۆندا تێپەڕدەبێت و دەڕژێتە چەمی گریانە و پاشان ڕوباری سیروانەوە. دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.
بەدووری (٢٥٠٠م) کەوتووەتە باشوری گوندی (بامۆک) لە تەنیشت چەمی (قەزقوانەکە). بیروڕا وایە کە (گا یان مانگا)یەک لەودێدا لەلایەن ئاژەڵی کێوییەوە خوراوە، بۆیە ئەو ناوەی وەرگرتووە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هانەی قوڵ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان دەشت و پێدەشتدا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٢٥کم٢) و درێژیی (١١کم) و پانییەکەی (٣٠٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی هانەی قوڵ و دەشتی خورماڵ و پاشان دەڕژێتە چەمی ئاوی زەڵم. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە دار و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە باکوری ڕێگای (نەورۆڵی) و باکوری خۆرهەڵاتی (گوندی پریسی سەروو)، باشوری دۆڵەکە لە سنوری زەوییەکانی (گوندی تریفەیە) و بەشی باکوریشی لە سنوری زەوییەکانی گوندی (پریسی خواروو)ە کەوتووەتە سنوری زەوییەکانی گوندی (تریفە) و درێژی نزیکەیشەش کیلۆمەترە. چوار کانی تێدابووە کە سەرچاوەی خواردنەوە و ئاودێری زەوییە کشتوکاڵییەکان و بەخێوکردنی ئاژەڵ بووە، بەهۆی ئەو سەرچاوە ئاوییانەوە چەندین جۆر درەخت و ڕووەک لە لێواری چەمەکەدا هەبوون، لەوەرزی بەهاردا یەکێکە لە ئەو چەمانەی کە دەوڵەمەندە بە (کوزەڵە)، بەڵام لە ئێستادا کانییەکان وشکیانکردووە و تەنها لە وەرزی بەهاردا ئاویان هەیە، زەوییەکانی دۆڵەکە دێمییە و دەچێنرێت بە دانەوێڵە و بێستان، بەشێکی زۆریشی بەهۆی لێژی و وشکییەوە کشتوکاڵی تێدا ئەنجامنادرێت، بەڵام دەوڵەمەندە بە کورتەگیا و وەک سەرچاوەی لەوەڕگا بەکاردێت.
کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان لە گوندی گردەناوێ و باشوری چیای باڵامبۆ، درێژدەبێتەوە لە باشوری چیاکە بە ئاڕاستەی ڕوباری سیروان لە سنوری عێراق - ئێران و درێژی دەگاتە نزیکەی(٢,٧کم).
کەوتووەتە نێوان هەردوو گوندى (هاوارەکۆن) و( گريانە). درێژ دەبێتەوە و (چەمى تەوێڵە)ى پێدا دەڕوات تا دەگات بە ڕوبارى سيروان، لايەکانى دۆڵەکە زۆر لێژن و بەرزييان نزيکەى (٢٠٠م)ە لە کاتێکدا پانى بەشەکانى خوارەوەى دۆڵەکە کەمترە لە (١٥م)، بەگشتى لە بەرزى (٧٠٠ بۆ ٩٠٠م) لە ئاستى ڕووی دەرياوە.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی ناوچەی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (دەرەیمەڕ)ى سەر بە ناحیەی (بیارە)یە. باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، لە ڕووی ئاڕاستە جوگرافییەکانیی بەم ڕواڵەتە سروشتیانە دەورەدراوە و دەکەونە باکوریەوە، دۆڵی دەرەیمەڕ و ئەشکەوتی گەردەنا دەکەونە بەشی خۆرئاوای، دۆڵی دۆڵاوە دەکەوێتە بەشی خۆرهەڵاتیەوە. دەشتڵێ و چاڵاوا دەکەونە باشوریەوە. تێکڕای (١٦١٢م)ە. ڕووبەرەکەی (٠٢کم٢)یە، درێژیی (٤٧کم) و پانییەکەی (٢٦٠م) دەبێت، دەچێتەوە سەر دۆڵی پەچەو سێ قادری و دۆڵی دەرەیمەڕ و دۆڵی سەرگەت و دارچەقالە و دەچێتەوە سەر دۆڵی بانی بەرمەڕان، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (دەرەیمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)، لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، تاقو دڕەیەکا و گڵوەو مەڕێ دەکەونە بەشی باکوریەوە، لە کاتێکدا لوتکەی هەسوون و هانەوتێ دەکەونە خۆرهەڵاتیەوە، چیای لاسەو فاتەخانێ دەکەوێتە باشوری، کە دۆڵی چاڵاوا و دۆڵی چیای لەنگەلەرز دەکەونە بەشی خۆرئاوایەوە. نزمترین خاڵی (٢٠١٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرەکەی (٠١,٠کم٢)یە، درێژیی (٨٦کم) و پانییەکەی (٢٥٠م) دەبێت. دەوڵەمەندە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و چەندین جۆری گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە سەر شاخی سورێن لە باکوری گوندی (عامورە) زياتر لە چوار کیلۆمەتر لە گوندەکەوە دوورە، درێژى دۆڵەکە کیلۆمەترێک دەبێت، وەک لەوەڕگا سوودی لێوەردەگیرێت. بەهۆى ئەوەى زوو خۆرى لێ ئاوادەبێت و تاریک دەبێت، بۆیە بە گوڵە تاریک ناسراوە.
کەوتووەتە باکورى خۆرهەڵاتى (پشتە) لە باکورى خۆرهەڵاتى ناحیەی (بەمۆ). (٨٢٠م) لەئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە. درێژيەکەى ناگاتە (٦٠٠م).
زنجيرە دۆڵێکە. کەوتوونەتە باکورى خۆرهەڵاتى گوندى (گمە). (٧٧٠م) لەئاستى ڕووى دەرياوە بەرزن. لەهاويندا وشک دەکەن.
کەوتووەتە سەر ڕێگەی سەرەکیی گوندی (دەرەتوێ). توێکی ڕەشی تێدابووە و بەو ناوەوە ناونراوە. لەوێوە دەڕواتەوە (باخچەی جانێ). بۆ ئاژەڵداری و وەک لەوەڕگا بەکارهاتووە. لە نزیک (جۆ جاڕێ) بە ئاڕاستەی گوندەکە هەڵکەوتووە.
بە دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (بۆین). بە هەنجیر و مێو دەوڵەمەندە. لە کۆندا لەو دۆڵەدا ئاژەڵداران ئاژەڵیان سەربڕیوە، گۆشتەکەی کراوەتە قاورمە هەندێکیش دەڵێن کەسێک ئاژەڵێکی ماڵی فڕاندووە و لەوێ گۆشتەکەی کردۆتە قاورمە و بەو ناوە ناونراوە، بە گشتی قەدپاڵەکانی دۆڵەکە ڕووتەنە و تاوێرەبەردەکانی ڕەنگێکی شین باویان هەیە.
کەوتووەته سنوری گوندى (بەڕووێن). له بنارى چياى (بەمۆ). دۆڵێکى نيمچە تەختى کوێستانييە. ٧٠٥م) لەئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە.
کەوتووەتە بەشی ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی هەورامان و لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (باخە کۆن)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، لە ڕووی ئاڕاستە جوگرافییەکانی بەم ڕواڵەتە سروشتیانە دەورەدراوە: لوتکەی سەرکۆرەگا دەکەونە بەشی باکوریەوە، لە کاتێکدا لوتکەی ساراى حەمەهەجیجی باشوری، دۆڵی ئاوێزە و چیای ملەی قڕاڵ و شوێنەواری ئاساوە کۆنە دەکەونە بەشی خۆرئاوایەوە. تێکڕای (١٣٣٨م)ە. ڕووبەرەکەی (٠, ١کم٢)، درێژیی یەک کیلۆمەتر و پانییەکەی (٣٢٠م) دەبێت، دەچێتەوە سەر دۆڵی تایلەی خەرمانگا و دۆڵی باخە کۆن و تفە قەتارا و هەنارە کۆڵە و دۆڵی شەوگای و تەوەنە قایمێ و بانی بەرمەڕان، دەوڵەمەندە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی وەکو گورگ و کەروێشک و کەمتیار و ڕێوی و چەقەڵ و چەندین ئەشکەوت و کەلەبەردی تێدایە، کە بوونەتە پەناگە بۆ پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوی و دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و چەندین جۆری گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بۆین). لە خوارووی کانیە هەنارەیە. تەختایی و پانتاییەکی خۆشە. خەڵکی ناوچەکە بۆ بازرگانی و کۆڵبەری بەکاریدەهێنن. دەڵێن ناوەکەی بۆ تەرمی فاتمە ناوێک دەگەڕێتەوە، کە ڕوباری سیروان هێناویەتی و لەوێدا نێژراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (زەڵم)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە خۆرهەڵاتی گوندی زەڵم لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە تاوەکو دەگاتە پلێ کەڕەجاڵێ و دۆڵی زەڵم، پلێ کەڕەجاڵێ و قەڵاو سمۆران دەکەونە بەشی باکوریەوە، بەرزانە دۆڵ و وڵە هەش دەکەونە خۆرهەڵاتیەوە، قەڵای سوللێ و بانی دەرەیمەڕ و دۆڵی دەرەیمەڕ و سەرسیپە و هانەو وەزە کۆرێ و دەکەونە باشوری، کە هانە قوڵقوڵە و تاڤگەی زەڵم دەکەونە بەشی خۆرئاوایەوە. تێکڕای بەرزیی (١٤٦٥م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی زەڵم و ئاوی باراناو و تواوەی بەفرەکەی دەبێتە سەرچاوەی ئاو_پێدەری دۆڵی زەڵم و بوژاندنەوەی کانیاوە سروشتیەکانی دۆڵەکە، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و چاندین جۆری درەخت و گژوگیای سروشتی تێدایە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەیمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشور درێژ دەبێتەوە، بەم ڕواڵەتە سروشتیانە دەورەدراوە. لوتکەی وەزەرەی و لوتکەی کەرەسی دەکەونە باکوریەوە، دۆڵی وەنەناو دەکەوێتە بەشی خۆرئاوای، دۆڵی خەڕەنگەزێ دەکەوێتە بەشی خۆرهەڵاتیەوە، دۆڵی پەچەو سێ قادری دەکەونە باشوریەوە. تێکڕای (١٨٥٨م)ە. ڕووبەرەکەی (٠,٢٥کم٢)یە، درێژیی (١,٥٧کم) و پانییەکەی (٢٧٠م) دەبێت، دەچێتەوە سەر دۆڵی پەچەو سێ قادری و دۆڵی دەرەیمەڕ و دۆڵی سەرگەت و دارچەقالە و دەچێتەوە سەر دۆڵی بانی بەرمەڕان بە نێو شاری خورماڵدا تێپەڕدەبێت و تێکەڵی ئاوی زەڵم دەبێت، دەوڵەمەندە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی و ڕووپۆشی ڕووەکی وەکو دارستانی سروشتی.
کەوتووەتە ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی هەورامان و لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (گەچێنە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)، لە باشوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، لوتکەی نەیجەکۆڵا دەکەوێتە بەشی باکوریەوە، لوتکەی سەر گەچێنە و لوتکەی قوڵتا دەکەونە باشوری، دۆڵی شەوگای دەکەوێتە بەشی خۆرئاوایەوە. نزمترین خاڵی(٩٤٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. تێکڕای (١١٤٥م)ە. ڕووبەرەکەی (٠.٢٩کم٢)یە، درێژیی (١.٦٩کم) و پانییەکەی (٤١٠م) دەبێت، دەچێتەوە سەر دۆڵی تفەقەتارا و شەوگای و دۆڵی تەوەنە قایمێ و دۆڵی بانی بەرمەڕان و دۆڵی خەندەق و تێکەڵی ئاوی زەڵم دەبێتەوە و لە باکوری شاری خورماڵ لەگەڵ ئاوی گەنجان و گەڕاو تێکەڵدەبێت و بە دەشتی شارەزووردا تێپەڕدەبێت تاوەکو دەڕژێتە ڕوباری سیروان.