ئامادەبوون بۆ چل ساڵی
کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ١٣ خولەک فۆرمات: Dvcam، بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنان و بەرهەمهێن و دەنگدانەر و مۆنتێر: مهرداد سلێمانییە. وێنەگر: سیامەک سلێمانی. دەنگهەڵگر: ئارەش ڕەسافی. بێژەری دەق: سەعید سلێمانی. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی تێپەڕبوونی ژیانی دەرهێنەری فلیمسازی و تەنگەژە و هەڵچون و داچوونی ژیانی ئەو دەرهێنەرەیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. مهرداد سلێمانی: لە دایکبووی ١٩٧٤ی کرماشانە. بەکالۆریۆسی لە سینەمادا هەیە. مامۆستای دەرهێنان و مۆنتاژە. چەند ئەزمونێکی فلیمۆگرافی هەیە.
ئەنفال ئەڵقەی بووکێنی فڕاندم
فلیمێکی دیکۆمێنتەریی ١٨ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: تەلەفزیۆنی کەرکوک. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەق و خوێندنەوە و دەرهێنەر: محەممەد سەید. وێنەگر: شێرزاد ئەکرەم. دەنگهەڵگر: ئەحمەد قادر. دەنگدانەر و مۆنتێر: دەریا دڵشاد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەزیز. بابەتی فلیم: سیاسی، کۆمەڵایەتی. بابەت: دوو قەیرەکچی دەزگیراندار، ئامۆزا دەزگیرانەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون و... بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.
ئەو ڕۆژەی هەناسەیان لێسەندمەوە
فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٦ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی کۆمپانیای (بەمۆ)یە. بیرۆکە و دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. مۆسیقا: ڕێباز سادق. باس لە سەختیی ژیانی بەرکەوتەی کیمیاباران (کامیل عەبدولقادر) دەکات. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری فیستیڤاڵی فیلیمس (سەلامەت)ی لە تاران کردووە.
ئەوکاتەی بابا نۆئێل گریا
سیناریۆ و دەرهێنانی ڕەحیمی زەبیحی. کامێرا: ئەمیر عەلی وەیسی. دەنگهەڵگر: ئەرستۆ موسەخەری. نواندنی: (سەڵاحەڕەش، شوان عەتووف، جەلیل ڕەحمان زادە، جەبار محەممەد، نیگا بەکر، نەوزاد مەجید، دەوەن نەوزاد، عەلی زەبیحی، جەلیل سەعید، ئاشتی عەبدوڵڵا، بەرزان حامید و چەند بەشداربوویەکی تر). لاوانەوە و گۆرانیی سەرەتا و کۆتایی: هومایون ساحیب. یادکردنەوەی بیست و دوو ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٦-١٧ی ٣ی ٢٠١٠ لە هۆڵی ئەحمەد موختار پیشاندراوە.
ئەو هەنارەی بە (با) نەخنکا
فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. کاری ڕەحیمی زبیحییە. لەڕێگەی جوڵەی کۆمەڵێک وێنەوە باس لە ژیان و هەستانەوە و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە دەکات. لە نێوان خورماڵ و هەڵەبجەدا وێنە گیراوە. ڕۆژی ١٦ی ٣ی ٢٠٠٩ لە یادی بیست و یەکەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە هۆڵی بۆنەکان و دواتر لە سەتەلایتی کوردساتدا پیشاندراوە.
ئێمە
فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. باس لە ئازار و مەینەتییەکانی دوای جەنگ و کیمیابارانی هەڵەبجە و یادەوەریی تاڵی ئاوارەیی و پەرتەوازەیی کۆمەڵایەتی و برینداربوون و هتد. لە زاری شایەتحاڵەکانەوە دەکات. ئامادەکردن و دەرهێنانی سەلاحەڕەش. بەرێوەبەری بەرهەم: بێستوون محەممەد. جێبەجێکاری بەرهەم: هێمن لەتیف. یاریدەدەری بەڕێوەبەر: تارا ئیسماعیل، هەردی وەهبی. بابەت: سەڵاحەڕەش. وەرگێڕان: سیڤەر دارا. ڕووناکی: دیدار بەکر. یاریدەدەری کامێرا: عەلی ڕەزا مورادی. دەنگهەڵگر: سەیوان مەحموودی. دەنگدانان و میکس و مۆنتاژ: ئەحمەد مەحموود. موزیک: سەروەر قادر. کامێرا: ئەمیر عەلی وەیسی. لە یادی سی و چوارساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە سینەما پیشاندراوە.