ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

1049 بابەت

پێشمەرگە

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە. باسی داستان و نەبەردیی پردی زەڵم دەکات. ئامادەکردن و دەرهێنانی: (جەمالی مەلا قادر) و بەشداری (عیزەت سەید مەحموود، سەعید مەلامحەممەد، عەلی حەمەلەواش، تەهای حاجی شێخ حەمەمین، جەلالی عارف چاوەش، محەممەدی حەمەلاو بەگ). ساڵی ١٩٧٠ لەسەر شانۆی سانەویی هەڵەبجەی کوڕان پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

پێکەنین بەپێی یاسا

دووەم بەرهەمی تیپی شانۆیی پێشڕەوە. نوسینی: حسێن عارف. دەرهێنانی: فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل. ئەکتەرەکان (تارا نووری، کاوە عومەر، فەرهەنگ محەممەد، ڕێبوار نووری و عوسمان عەبدوڵا وەک میوانی بەرهەم، فاتیح عەزیز، موعتەسەم عوسمان، کامەران ئەحمەد شاه محەممەد، لەتیفی حەمەی عەبە قالانە). و چەند ئەکتەرێکی تر. ساڵی ١٩٨٤ لە سەر شانۆی مەڵبەندی لاوان پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

پێنوس و تاوان

بەرهەمی بەشی شانۆی دەزگای هونەریی پەیامە. نوسینی: لهۆن قادر. دەرهێنانی: محموود مەلا عەلی. ئەکتەرەکان: (مەحموود مەلا عەلی، یاسین ڕەسول، یاسین عەبدولقادر، کامەران ئەحمەد، عەبدولڕەحمان محەممەد، هۆشیار محێدین، لهۆن قادر، حەیدەر عەلی، سۆران عبدوڵڵا، شەهید سۆران مارف، شەهید ئیحسان). هۆنراوە و ئاوازی: مامۆستا بەختیار عەبدوڵا. وتنی: هیوا عەبدوڵا. مۆسیقا: ئەنوەر حەمەئەمین. لە یەکەم ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە مەزاری شەهیدان پێشکەشکراوە. دواتریش لە (شارۆچکەی عەربەت، ئۆردوگای باریکە، هەولێر، دەربەندیخان، دیانە) نمایشکراوەتەوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تابلۆیەک بۆ هەڵەبشیما

بەرهەمی گروپی هونەریی هەڵەبجەیە. نوسین و دەرهێنانی: هەردی هادی. ئەکتەرەکان: (ئوسامە ئەبوبەکر، کاروان ئەحمەد، ئەکرەم مەحموود، دیاری ئەنوەر، کەمال ئیبراهیم، هەڵشۆ عوسمان، کەیوان عەبدالرحمن، گۆران ئەکرەم، ژیار، ڕەهێڵ سابر، باوان کەمال). لە هەژدەیەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا بڕیار بوو لە مۆنۆمێنت پێشکەشبکرێت، بەڵام بە هۆی سووتانی مۆنۆمێنتەکەوە، لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

تابلۆی هەستانەوە

بەرهەمی قوتابخانەی هونەریی هاوکارە. نوسین و دەرهێنانی: وەرزێر حەمەسەلیم. بەڕێوەبەری بەرهەم: کەمال شێخ نووری. ڕووناکی و دەنگ: حەسەن حەمەئەمین. ماکیاج: موحسین مەحموود، ئیدریس لەتیف. ئێکسسوار: ئاراس محەممەد. دەنگە درامییەکان: ئەحسەن حەسەن. دیکۆر: کۆسار ڕەشید. جلوبەرگ: نزارحەمەسەعید، بەختیار محەممەد. لە هەژدەیەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ١٧ى ٣ى ٢٠٠٦ لە هۆڵی (ئەحمەدموختار) پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تاریک و ڕوون

بەرهەمی قوتابخانەی (حەسەنئاوا)ی بنەڕەتی کچانە. دەرهێنانی: مامۆستا زانا سدیق. ئەکتەرەکان: (ئەژی ڕزگار، تاژان خزر، ئەوین ئەنوەر، ترێ مەحموود، سۆما سەڵاح، شنیا کەریم، هەنار جەلال، ژیلا محەممەد، بەخشین کۆچەر، ئیلیان ئاراس، هێلین فایەق). یاریدەدەری دەرهێنەر: مامۆستا ماریا حەسەن. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا تەمەن عەزیز. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا ژووان وریا. بەشداریی یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٧ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

تاوان

یەکێکە لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆیی شنروێ. دەرهێنانی ساجد ئاوارە. نواندنی: (جەمالی مەلا قادر، سەعید مەلا محەممەد، کەمالی عاشە، حەمەی عەدە، مستەفا ئەحمەد شیرین و چەند هونەرمەندێک تر). ساڵی ١٩٦٢ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تا ماوم ناخۆمەوە

بەرهەمی تیپی هونەریی تەوێڵەیە. نوسینی: حەیدەرەسوور، دەرهێنانی: شاهۆ مستەفا. ئەکتەرەکان: (سەریاس جەبار، شاهۆ حاجی مستەفا، حەیدەرە سوور، غالب عبدولقادر) لە ١ی ٥ی ٢٠٠٣ لە سەیرانگای (ئاوێسەر) پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تاوانبار

بەرهەمی تیپی پێشەنگی خورماڵە. نوسینی: جەمال بنۆر. وەرگێڕانی: ئازاد هاشم عەبدوڵا. دەرهێنانی: عادل کۆچەری. ئەکتەرەکانی: (نەجمەدین عەلی، فاتیح ڕێکار، عومەر عەزیز، ڕاستگۆ خورماڵی، سەرکۆ خەلیل، ئیسماعیل سەعدی، ئوسامە عەبدولڕەحمان) بوون. ڕۆژی ٢٠ى ١٠ى ٢٠٠٠ لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تاوانی دەرەبەگ

بەرهەمی تیپی شانۆیی فرمێسکە. نوسینی: موعتەسەم ڕەشید. دەرهێنانی: جیهان سدیق شاوەیس. لە هەڵەبجە نمایشکراوە. پێداویستی و تێچووی شانۆییەکە (عومەر عاشق) دابینیکردووە. لەسەر داوای قایمقام بەهۆی پڕۆژەی دروستکردنی تونێلی دەربەندیخانەوە، شانۆیەکە بۆ چەند ڕۆژێک لە دەربەندیخانیش نمایشکراوە. ئەکتەرەکانی: (جەمالی مەلا قادر. موعتەسەم ڕەشید: ڕۆڵی کچی بینیوە. فاروق ئەحمەد موتەلیب، عەبدولڕەحمانی حسێنی نانەوا، نەورەس ڕەشید، تەهای حاجی شێخ حەمەمین، لەتیفی عەبدوڵای قالانە) و چەند کەسێکی تر بوون.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تاوانێک لە فەلەستین

بەرهەمێکی ئامادەیی پیشەسازیی سیروانە. نوسینی لەتیف هەڵمەت. دەرهێنانی فاتح عەزیز. ئەکتەرەکانی: (مەحموود حەمەئەمین، ڕێزان فەتاح، دیاری حامد، خەرمان حامد، موحسین جمیل، مستەفا عەبدوڵا، مستەفا جەمال، مەریوان عومەر، موحسین کاکە حەمە، ئەمیر تۆفیق، محەممەد ئەمین، غەریب عەبدوڵا، تارق حەمەکەریم، سەرکەوت نووری). ئاوازی گۆرانییەکان: عو‌مەر فەتاح. هۆنراوەی لەتیف هەڵمەت. وتنی مەریوان و غەریب. لە ١ى ١ى ١٩٨٧ و ڕۆژانی دواتر لەسەر شانۆی ئامادەیی هەڵەبجەی کچان پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تەبایی

بەرهەمی تیپی شانۆیی خەباتی سەر بە کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستانە. نوسینی: ئەحمەد محەممەد ئابڵاخی. دەرهێنانی: سەریاس عەلی. ئەکتەرەکانی (جەمال حەمەعەلی، بەهار جەمیل، نامیق هەورامی، سەرکەوت مارف، شۆڕش نووری، کاروان محەممەد، شیرین ئەحمەد) بوون. منداڵەکانیش: (شادان عەلی، بەفرین جەمال، سۆران هادی) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: جەمال حەمەعەلی. بەڕێوەبەری بەرهەم: نامیق هەورامی. دیکۆر: بەرزان حامید. ڕووناکی: ڕزگار عومەر. هۆنراوەی کۆتایی: هومایون ساحیب. لە ٨ی ٦ی ١٩٩٥ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تەرازوو

لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆی شەهید نیازی شارۆچکەی تەوێڵەیە. نوسینی: ئەمینی میرزا کەریم. دەرهێنانی: لوقمان عەزیز. ئەکتەرەکان: (ئادەم محەممەد ئەحمەد، حەیدەرە سوور، ستار مەجید، عەدنان محەممەد، مستەفا حەمەسەلیم، ئەختیار عەزیز، ئاوات عومەر، شلێر ئادەم، جەوهەر محەممەد) بوون. لە ١ی ٥ی ١٩٩٢ لە (تەویڵە) پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تەزبیحەکە

شانۆییە. بەرهەمی بەشی شانۆی دەزگای هونەریی پەیامە. نوسین و دەرهێنانی: بەختیار عەبدوڵا. ئەکتەرەکان: (شاخەوان، دارین هارونی، هوشیار مەحیەدین، حەبیب حەمەڕەشید، محەممەد جەبار، هەڵگورد عەلی، سەعید سابر، عەتا عەبدوڵا، عوسمان محەممەد، هاوار عەلی، بڕیار، ئەنوەر عەرەب، سالم حەمەخان). بەڕێوەبەری شانۆ: باوان هەورامی، دیکۆر و مکیاژ: عەدنان حەسەن. ڕووناکی: عومەر عیزەت. ئیکسوار و دەنگ: عیرفان ئەحمەد. ١٩-٢١ی ٢ی ٢٠٠٠ لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تەلەفۆن

بەرهەمێکی کۆمیدیی تیپی شانۆی میللیی وەفایییە. لە ئامادەکردن و دەرهێنانی: فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل. ئەکتەرەکانی: (فەرهەنگ محەممەد، بەهادین حاجی بەکر، عەبدوڵا حەمەلاو ئەحمەد شاسوار و ئیحسان شێخ حەسەن، فواد حەمەفەرج) و چەند ئەکتەرێکی تر بوون. لەسەر شانۆی گەڕەک، کە تیپی وەفایی بۆ خۆیان دروستیانکردووە، هاوینی ١٩٧٥ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تەڵاقەکانی بارام بەگ

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەی شەهیدە. نوسینی: وەرزێر حەمەسەلیم. دەرهێنانی: جەلیل سەعید. نواندنی (جەلیل سەعید. کۆچەر نووری، تارا نووری، ڕێبوار فەرەج، ئاشتی عەبدوڵا، کاوان عەلوان، ئەردەڵان ڕەمەزان، قاسم ئەحمەد، یادگار ڕەئوف). یاریدەدەری دەرهێنەر: ڕێبوار فەرەج. بەڕێوەبەری شانۆ: گەشاو نووری، شوان نووری. نەخشەی ڕووناکی: دەرهێنەر، ڕێبوار فەرەج. دانانی ڕووناکی: ئەردەڵان ڕەمەزان. جێبەجێکردنی: ناسیح فایەق. نەخشەی دیکۆر: ڕێبوار فەرەج، دەرهێنەر. دانانی دیکۆر: محەممەد جەلال، بەشداران. نەخشەی مۆسیقا: دەرهێنەر. دانانی مۆسیقا: ئەردەڵان ڕەمەزان. جێبەجێکردنی: ئاری عومەر. جلوبەرگ: بەشداران. میکیاج: ئاوات عومەر، پەرێز سەعید. فەزای شانۆ: ڕۆشنا نووری، شارا ساڵح، شەنگەر ساڵح، ڕەنگین عەبدوڵا. فۆتۆگراف: یەحیا سەباح. بەڕێوەبەری وێنەگری بۆ تەلەفزیۆن: نەژاد شێخ کامیل. وێنەگرتنی: هێمن -یەحیا- قاسم. ئێکسسوارات: ئەردەڵان ڕەمەزان، کاوان عەلوان. ڕۆژانی ٧و ٨ی ٢ی ٢٠٠٦ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تەمەنەکانی دوو سەدە

بەرهەمی ڕێکخراوی کچانی هەڵەبجەیە. بیرۆکە و دەرهێنانی: وەرزێر مەنسور. نواندنی (شنیار هوشیار). بەڕێوەبەری بەرهەم: عماد جەلال. چەند جارێک و لە چەند شوێنی جیا نمایشکراوە. ١١ و ٣٠ خولەکی ڕۆژی ١٦ی ٣ی ٢٠١٤، لە شەقامی هەڵەبجە لە هەولێر نمایشکراوە. کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی شەممە ١٩ی ٤ی ٢٠١٤ لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی کفری پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تەمەنی وەنەوشەیی

شانۆییە. بەرهەمی قوتابخانەی شەهید ئازاد هەورامیی بنەڕەتییە. نوسین و دەرهێنانی: بێریڤان غازی. ئەکتەرەکانی: (دالین زەمان، ئەوین پەروێز، ژیلیا بەختیار، ڕۆژی حەمەئەمین، دیما کاوان، ئایە بەختیار) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: هەوار مستەفا حەمە عەلی: موزیک: بەهجەت بەکر. لە خولی دووەمی شانۆی فیستیڤاڵی گۆراندا بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکان لە٢٨ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تیپی تۆپە باغەکە

بەرهەمی قوتابخانەی دەرسیمی بنەڕەتیە. نوسین و دەرهێنانی: ئاسۆ ڕەفیق. ئەکتەرەکان: (ئارش عەلی، پێشنیار ئومێد، پارسا هەوراان، ڕۆکان ئیبراهی، پاڤێڵ عوسمان، ژیوار شاخەوان، ئەحمەد تاریق، هاودین عوسمان، هێمن دلێر، بیتا ڕەفیق) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: سامان عەلی: بەڕێوەبەری شانۆ: پێشڕەو تاریق. لە خولی دووەمی شانۆی فیستیڤاڵی گۆراندا بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکان، لە ٢٩ی ٣ی ٢٠٢٢، لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تراژیدیای هەڵەبجە

بەرهەمی تیپی شانۆیی هەڵەبجەیە، کە دوای ڕاپەڕن ئەو تیپە دامەزراوەتەوە. نوسینی (سەڵاحەڕەش) دەرهێنانی (جەلال عوسمان). لە یەکەم فیستیڤاڵی یادکردنەوەی هەڵەبجەدا لە ١٦ی ٣ی ١٩٩٢ لە باخی گشتی هەڵەبجەدا نمایشکراوە. زیاد لە ١٥ ئەکتەری کوڕ و کچ ڕۆڵیانبینیوە. بەشێک لە ئەکتەرەکان: (سەمیعە محەممەد ئیسماعیل، یاسین ئەحمەد فەرەج، هەڵاڵە عومەر، فاتیح عەزیز، شلێر ساڵح، سەمیرە نەجمەدین و... هتد).

زیاتر بزانە
شانۆگەری
Before 1
...
28 29 30
...
53 Next