بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
نوسین و دەرهێنانی: ئەیوب ڕۆستەم. یاریدەدەری دەرهێنەر: سەرتیپ سابر. بەڕێوەبەری بەرهەم: عەدنان نەجمەدین. سینۆگرافیا: عەتا حەمەساڵح. مۆسیقا: ئیحسان کەریم. گۆرانییەکان: مامۆستا عادل عوسمان. نمایشکاران: (سەرتیپ سابر، عەدنان نەجمەدین، عەدنان حەسەن، شاپور فەرەیدون، نیزام ڕەسوڵ، شۆڕش عەبدولکەریم، ئاسایش عومەر، ئەیوب ڕۆستەم). هاوکاران: (عەتا حەمەساڵح، هەردی ئەیوب، سامان حەسەن، کیسرا ئەحمەد، شنۆ عوسمان، هاژە مەحموود، نیان حەسەن، پەیمان جەبار، فەریق مەحموود، هاوژین مەحموود، چنوور محەممەد، هەلمەت ئەیوب، هەورامان موختار، لاژە عادل باخان جەمیل، شۆخان محەممەد، تەها مەحێدین، بەفرین حەمەساڵح، بەرزان عارف). لە ١٧ی ٣ی ١٩٩٨ لە فیستیڤاڵی ڕێزلێنان لە هەڵەبجەی شەهید پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی کوردستانە، بەهاوبەشی لەگەڵ خوێندنگەی خانزادی کچان. نوسین و دەرهێنانی: سۆران عوسمان، بەڕێوەبەری بەرهەم: هیوا ڕەئوف. ئەکتەرەکان: سەرکەوت حەمەسەعید، هیوا ڕەئووف، بەڕێوەبەری شانۆ: سۆزان عوسمان. جێبەجێکاری موزیک و ڕووناکی: عوسمان محەممەد قادر، لە ڕۆژی ١٦ - ٣ی ١٩٩٥ فیستیڤاڵی یادی هەڵەبجە لە سلێمانی و لە هۆڵی ڕۆشنبیری نمایشکراوە.
بەرهەمی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامانە. نوسینی: ئەیوب ڕۆستەم. دەرهێنانی: مۆفەق لهۆنی. ئەکتەرەکانی ئەم نماییشە هەموویان خوێندکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی بوون. لە ٢٣ی ٨ی ٢٠٠٤ لە گۆڕەپانی قوتابخانەی تەوێڵە و ڕۆژی ٢٣ی٨ی٢٠٠٤ لە گۆڕەپانی دواناوەندیی خورماڵ و دواتریش لە قوتابخانەی بورهان لە شاری هەڵەبجه و چەند شوێنێکی تریش نمایشکراوە.
یەکێکە لە بەرهەمەکانی تیپی هونەری و شانۆیی شنروێ. ئامادەکردنی ڕەئوف یەحیا. نواندنی ئەندامانی تیپ، وەک: (جەمال مەلا قادر، کەمالی عاشە، سەعید مەلا محەممەد. ساڵی ١٩٥٩ پێشکەشکراوە.
بەرهەمی (قوتابخانەی مەرزەبۆتۆی بنەڕەتی)یە. نوسین و دەرهێنانی: ڕەهێڵ سەفائەدین. بەڕێوەبەری شانۆ: ئەبوبەکر عوسمان. یاریدەدەری دەرهێنەر: ئیسماعیل حەمەئەمین. بەڕێوەبەری بەرهەم: سالار محەممەد. ئاواز و مۆسیقا: جەهانگیر جەلال. ئەکتەرەکان: (کانی نەوشیوان، ترێ جوتیار، ئارۆ ئەبوبەکر، ژیلا ڕابەر، ئەحمەد ئومێد، ئایە ئومێد، مەبەست عومەر، ئیناس فازل) بوون. لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٦ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران پێشکەشکراوە. ئارۆ ئەبوبەکر. دووەم خەڵاتی ئەکتەری کوڕی بردووە.
بەرهەمی بەشی شانۆی تیپی هونەریی پێشەنگە، نوسین و سیناریۆ و دەرهێنان: عومەر عەزیز عەلی. ئەکتەرەکان: عومەر عەزیز، نورس عەبدولڕەحمان، سامان کەریم، بەڵێن عیزەت، لایەق ئەنوەر، سەربەست عەلی. بەڕێوەبەری بەرهەم: تیپی هونەری پێشەنگ. بەڕێوەبەری شانۆ: ئوسامە عەبدولڕەحمان. جلوبەرگ: عومەر عەزیز. مۆسیقا: محەممەد ئەحمەد. ڕووناکی: کارزان مەولود، ئێکسسوار، بەشداران. ڕۆژی ١٠ی ٤ ی ٢٠١٠ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لەخورماڵ پێشکەشکراوە.
شانۆییە. بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە. نوسینی (ئەمینی میرزا کەریم) و دەرهێنانی (عوسمان چێوار). نواندنی: (جەمالی مەلا قادر عوسمان چێوار، شێخ عەلی، نەژاد شێخ عارف، ڕێبوار ئەحمەد غوڵام، بەختیار لەتیف قادر، نەجات شەریف، بەختیار مامە). لەسەر شانۆی سانەویی هەڵەبجەی کوڕان پێشکەشکراوە.
شانۆگەرییەکی کۆمیدییە. لە نوسین و دەرهێنان: دارا خالید. وەک ئەکتەر: (دارا خالید، سەنعان هانەدنی، نەبەز ئەنوەر، یوسرا ڕەزایی، ئاسۆ ئارام، سەربەست ئەنوەر) بەشداریییانکردووە. ناوەڕۆکی شانۆگەرییەکە باس لەو کاندیدانە دەکات، کە لەکات و بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێندەدەن و دواتر جێبەجێیناکەن. لە ٢٨ی ٣ی ٢٠١٨ لە هۆڵی بۆنەکانی (شەهید سامان) لە خورماڵ پێشکەشکراوە.
یەکێکە لە بەرهەمە شانۆییەکانی تیپی پێشڕەوی شانۆی هەڵەبجە. نوسینی (سید شوربچی). ئامادەکردنی: دڵشاد مەریوانی. دەرهێنانی: بەکر فەرج. ئەکتەرەکان: (سەڵاحەڕەش، محسین جەمیل، بەکر فەرج، فاتیح عەزیز). بەرێوەبەری بەرهەم: عەبدولقادر کەریم. لەسەر شانۆی مەڵبەندی لاوان، ٢٠ى ٣ى ١٩٨٧ پێشکەشکراوە.
ساڵی ٢٠٠٣ لە شارۆچکەی خورماڵ نمایشکراوە. لە نوسین و دەرهێنانی: (سەنعان فایەق هانەدنی)یە. (سینا عەبدولڕەحمان و دڵشاد محەممەد) وەک ئەکتەر و (حوزەیفە ئەدهەم) وەک بەشی ڕووناکی و (ڕەزوان ئەبوبەکر) وەک بەشی جلوبەرگ کاریان تێدا کردووە.
بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە. نوسینی: سەبا ئەحمەد. دەرهێنانی: ڕێبوار فەرەج. نواندنی (گەشاو نووری، عوسمان محەممەد). یاریدەدەری دەرهێنەر: گەشاو نووری. بەڕێوەبەری شانۆ: شوان نووری. دیکۆر: ناهیدە فەرەج. مەهدی عەزیز. مۆسیقا: ئەردەڵان کاکەیی. ڕووناکی و جێبەجێکردنی: محەممەد عەبدوڵا، ئاری عومەر. جلوبەرگ: هێمن هاشم، تەلار نووری. ئارایشت: تارا نووری. ١٤ی ١٢ی ٢٠٠٦ لەهۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکرا.
بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە. نوسینی: وەرزێر حەمەسەلیم. دەرهێنانی: ڕێبوار فەرەج. ئەکتەرەکان: (کۆچەر نووری، عوسمان محەممەد، ئەردەڵان ڕەمەزان). یاریدەدەری دەرهێنەر: جەلیل سەعید، ب. بەرهەم: گەشاو نووری. بەڕێوەبەری شانۆ: کۆچەر نووری. لە فیستیڤاڵی شانۆی شەقامی دەرەبەندیخان ٢٠١١ پێشکەشکراوە.
بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. نوسینی: دڵشاد حسێن. سینۆگرافیا و دەرهێنانی: ڕاویار ئەحمەد. ئەکتەرەکان: (عوسمان جەمیل، تەها تاریق، دیار تۆفیق، شەپۆل جەواد، ڕەوا حەسەن). بەرێوەبەری بەرهەم: سەرۆکایەتیی بەشی شانۆ. ڕووناکی: دابان عوسمان. دیزاین: هەڵمەت لەتیف. لەڕۆژی جیهانی شانۆدا ٢٧ی ٣ی ٢٠١٦ لە هۆڵی پەیمانگا نمایشکراوە.
بەرهەمی گروپی پانتایی شانۆی واڵایە. نوسین و دەرهێنانی: ڕاڤیار نەوزاد. نواندنی (شێنێ حەیدەر، خەڵات نەوزاد، ژینۆ کەمال، شنیار هوشیار، ڕاویار هوشیار، سەربەست میرزا، سۆزیار ئەحمەد، ژوان وریا، ڕابەر نووری). یاریدەدەری دەرهێنەر: کاوات هادی، هێدی ئیسماعیل. دەنگە بیسراوەکان: ڕابەر نووری. سێبەرەکان: هاوکار مالیک، تەها تاریق، بەرهەم سدیق. ڕووناکی: ڕاویەر ئەحمەد، عوسمان جەمیل. ڕیکلامی ڤیدیۆ: ڕێبار سەرح، محەممەد سەڵاح، ڕابەر ئیبراهیم، کۆساڵان ڕەشید. ١١ی ١١ی ٢٠١٧ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە پێشکەشکراوە. بەهەمان ستافەوە بەشداریی چوارەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێری کردووە، کە لە ١٧ بۆ ٢٢ی ١٢ی ٢٠١٧ ڕێکخراوە.
بەرهەمی تیپی نواندنی خورماڵە. نوسین و دەرهێنان: سەنعان فایق. ئەکتەرەکان: لایق ئەنوەر، سینا عەبدولڕەحمان، سامان کەریم، کوردە قادر، سەنعان فایق، ڕێباز ڕەشاد، هۆشمەند حەمەکەریم. بەڕێوەبەری بەرهەم: تیپی نواندنی خورماڵ، مکیاژ، کوردە قادر. جلوبەرگ: کارزان مەولود. مۆسیقا: کاروان یونس، ڕووناکی سینا عەبدولڕەحمان، ئێکسسوار لایق ئەنوەر لە ٢١ی ١ی ٢٠١٠ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ پێشکەشکراوە.
نوسین و دەرهێنانی: شاهۆ حاجی مستەفا. ئەکتەرەکان: (حەیدەرەسوور، شاهۆحاجی مستەفا، تایەر مستەفا، شاخەوان فەرەجوڵڵا، سەمەد نەسرەدین، ئاسۆ فەخرەدین...).
لە چیرۆکێکی شیعرییەوە ئامادەکراوە. لەلایەن (م. کمال ڕیماوی) فەلەستینی، مامۆستای ناوەندیی هەڵەبجە بووە. لەلایەن قوتابیانی ناوەندیی هەڵەبجەوە لە ساڵی ١٩٥٠یان ١٩٥١ پێشکەشکراوە. پێدەچێت مامۆستا کەمال دەرهێنەر بووبێت. ئەم قوتابیانە لە کاری نواندندا بەشداربوون: (ڕەئوف حەمەئەمین، ئەحمەد ڕەشید، ئەحمەد جوتیار، کەریم شێخ محەممەد ئەمین) و چەند قوتابییەکی تر.
یەکێکە لە بەرهەمەکانی تیپی هونەر و شانۆی شنروێ. ئامادەکردن و دەرهێنانی: جەمالی مەلاقادر، ئەکتەرەکان: (مەهدی غەفور شەریف، جەلالی عارف چاوەش، عەبدوڵڵای حەمەخانە ڕۆڵە، تەهای حاجی شێخ حەمەمین، سەعید مەلا محەممەد). ساڵی ١٩٥٨ پێشکەشکراوە.
بەرهەمی کۆمەڵێک گەنجی تەوێڵەبووە. دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول و وەستانی چالاکییەکانی تیپی شانۆی تەوێڵە، ئەم گەنجانە لە ئەشکەوتێکی پشت خانەقای تەوێڵەدا شانۆییەکە نمایشدەکەن. نوسینی (فەرید جەمال مستەفا) و بەشداری ئەم ئەکتەرانە: (فەرید جەمال، بەهرۆز عابید، حەیدەرەسوور، ئەیوب فەتحوڵا سادق، ڕێبین تەوێڵەیی).
دەقێکی شانۆییە. نوسینی مۆلێری فەڕەنسییە. وەرگێڕانی (ڕەفیق چالاک، نووری وەشتی). لە بەرهەمەکانی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی سلێمانییە. ساڵی ١٩٥٧ز ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە دوای گەشتێک بۆ ئەحمەدئاوا، گەڕاونەتەوە و لەسەرتەختەی شانۆی هەڵەبجە بۆ شەوێک شانۆکەیان نمایشکردووە. ئەکتەرەکان (ڕەفیق چالاک: پیسکەی تەڕپیر، نووری وەشتی: کوڕی پیسکە، تەهاخەلیل: باجی ئایشێی دەڵاڵ، عومەر چاوشین: دەزگیرانی پیسکە، نەوزاد مەجید، کەمال چالاک). هونەرمەند قادر دیلان بە گیتار و موعتەسەم ڕەشید و پەروین حاجی ڕەحیم، لەنێوان پەردەکاندا وەک پێشکەشکار ڕۆڵیانگێرأوە.