تەڵاقەکانی بارام بەگ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەی شەهیدە. نوسینی: وەرزێر حەمەسەلیم. دەرهێنانی: جەلیل سەعید. نواندنی (جەلیل سەعید. کۆچەر نووری، تارا نووری، ڕێبوار فەرەج، ئاشتی عەبدوڵا، کاوان عەلوان، ئەردەڵان ڕەمەزان، قاسم ئەحمەد، یادگار ڕەئوف). یاریدەدەری دەرهێنەر: ڕێبوار فەرەج. بەڕێوەبەری شانۆ: گەشاو نووری، شوان نووری. نەخشەی ڕووناکی: دەرهێنەر، ڕێبوار فەرەج. دانانی ڕووناکی: ئەردەڵان ڕەمەزان. جێبەجێکردنی: ناسیح فایەق. نەخشەی دیکۆر: ڕێبوار فەرەج، دەرهێنەر. دانانی دیکۆر: محەممەد جەلال، بەشداران. نەخشەی مۆسیقا: دەرهێنەر. دانانی مۆسیقا: ئەردەڵان ڕەمەزان. جێبەجێکردنی: ئاری عومەر. جلوبەرگ: بەشداران. میکیاج: ئاوات عومەر، پەرێز سەعید. فەزای شانۆ: ڕۆشنا نووری، شارا ساڵح، شەنگەر ساڵح، ڕەنگین عەبدوڵا. فۆتۆگراف: یەحیا سەباح. بەڕێوەبەری وێنەگری بۆ تەلەفزیۆن: نەژاد شێخ کامیل. وێنەگرتنی: هێمن -یەحیا- قاسم. ئێکسسوارات: ئەردەڵان ڕەمەزان، کاوان عەلوان. ڕۆژانی ٧و ٨ی ٢ی ٢٠٠٦ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.
سەرچاوەکان:
- دەلیلی کارەکە لە سەندیکای هونەرمەندان، لقی هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ڕێبوار فەرەج عارف)، لەدایکبوو: ١٩٧٤، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٧ی ١ی ٢٠٢٣.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد عەبدوڵا ئەحمەد)، لەدایکبوو: ١٩٧١، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ١ی ٢ى ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم