ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

330 بابەت

پەنجەکان

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە. نوسینی: وەرزێر حەمەسەلیم. دەرهێنانی: ڕێبوار فەرەج. ئەکتەرەکان: (کۆچەر نووری، عوسمان محەممەد، ئەردەڵان ڕەمەزان). یاریدەدەری دەرهێنەر: جەلیل سەعید، ب. بەرهەم: گەشاو نووری. بەڕێوەبەری شانۆ: کۆچەر نووری. لە فیستیڤاڵی شانۆی شەقامی دەرەبەندیخان ٢٠١١ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

پەیکەر

بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. نوسینی: دڵشاد حسێن. سینۆگرافیا و دەرهێنانی: ڕاویار ئەحمەد. ئەکتەرەکان: (عوسمان جەمیل، تەها تاریق، دیار تۆفیق، شەپۆل جەواد، ڕەوا حەسەن). بەرێوەبەری بەرهەم: سەرۆکایەتیی بەشی شانۆ. ڕووناکی: دابان عوسمان. دیزاین: هەڵمەت لەتیف. لەڕۆژی جیهانی شانۆدا ٢٧ی ٣ی ٢٠١٦ لە هۆڵی پەیمانگا نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

پرتەقاڵی خوێن

بەرهەمی گروپی پانتایی شانۆی واڵایە. نوسین و دەرهێنانی: ڕاڤیار نەوزاد. نواندنی (شێنێ حەیدەر، خەڵات نەوزاد، ژینۆ کەمال، شنیار هوشیار، ڕاویار هوشیار، سەربەست میرزا، سۆزیار ئەحمەد، ژوان وریا، ڕابەر نووری). یاریدەدەری دەرهێنەر: کاوات هادی، هێدی ئیسماعیل. دەنگە بیسراوەکان: ڕابەر نووری. سێبەرەکان: هاوکار مالیک، تەها تاریق، بەرهەم سدیق. ڕووناکی: ڕاویەر ئەحمەد، عوسمان جەمیل. ڕیکلامی ڤیدیۆ: ڕێبار سەرح، محەممەد سەڵاح، ڕابەر ئیبراهیم، کۆساڵان ڕەشید. ١١ی ١١ی ٢٠١٧ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە پێشکەشکراوە. بەهەمان ستافەوە بەشداریی چوارەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێری کردووە، کە لە ١٧ بۆ ٢٢ی ١٢ی ٢٠١٧ ڕێکخراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

پرۆڤە

بەرهەمی تیپی نواندنی خورماڵە. نوسین و دەرهێنان: سەنعان فایق. ئەکتەرەکان: لایق ئەنوەر، سینا عەبدولڕەحمان، سامان کەریم، کوردە قادر، سەنعان فایق، ڕێباز ڕەشاد، هۆشمەند حەمەکەریم. بەڕێوەبەری بەرهەم: تیپی نواندنی خورماڵ، مکیاژ، کوردە قادر. جلوبەرگ: کارزان مەولود. مۆسیقا: کاروان یونس، ڕووناکی سینا عەبدولڕەحمان، ئێکسسوار لایق ئەنوەر لە ٢١ی ١ی ٢٠١٠ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

پیازەکانی عەواڵان

نوسین و دەرهێنانی: شاهۆ حاجی مستەفا. ئەکتەرەکان: (حەیدەرەسوور، شاهۆحاجی مستەفا، تایەر مستەفا، شاخەوان فەرەجوڵڵا، سەمەد نەسرەدین، ئاسۆ فەخرەدین...).

زیاتر بزانە
شانۆگەری

پیاوی چرووک یان پیسکه

لە چیرۆکێکی شیعرییەوە ئامادەکراوە. لەلایەن (م. کمال ڕیماوی) فەلەستینی، مامۆستای ناوەندیی هەڵەبجە بووە. لەلایەن قوتابیانی ناوەندیی هەڵەبجەوە لە ساڵی ١٩٥٠یان ١٩٥١ پێشکەشکراوە. پێدەچێت مامۆستا کەمال دەرهێنەر بووبێت. ئەم قوتابیانە لە کاری نواندندا بەشداربوون: (ڕەئوف حەمەئەمین، ئەحمەد ڕەشید، ئەحمەد جوتیار، کەریم شێخ محەممەد ئەمین) و چەند قوتابییەکی تر.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

پیاوی گێل

یەکێکە لە بەرهەمەکانی تیپی هونەر و شانۆی شنروێ. ئامادەکردن و دەرهێنانی: جەمالی مەلاقادر، ئەکتەرەکان: (مەهدی غەفور شەریف، جەلالی عارف چاوەش، عەبدوڵڵای حەمەخانە ڕۆڵە، تەهای حاجی شێخ حەمەمین، سەعید مەلا محەممەد). ساڵی ١٩٥٨ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

پیاوێکی ڕەزیل

بەرهەمی کۆمەڵێک گەنجی تەوێڵەبووە. دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول و وەستانی چالاکییەکانی تیپی شانۆی تەوێڵە، ئەم گەنجانە لە ئەشکەوتێکی پشت خانەقای تەوێڵەدا شانۆییەکە نمایشدەکەن. نوسینی (فەرید جەمال مستەفا) و بەشداری ئەم ئەکتەرانە: (فەرید جەمال، بەهرۆز عابید، حەیدەرەسوور، ئەیوب فەتحوڵا سادق، ڕێبین تەوێڵەیی).

زیاتر بزانە
شانۆگەری

پیسکەی تەڕپیر

دەقێکی شانۆییە. نوسینی مۆلێری فەڕەنسییە. وەرگێڕانی (ڕەفیق چالاک، نووری وەشتی). لە بەرهەمەکانی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی سلێمانییە. ساڵی ١٩٥٧ز ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە دوای گەشتێک بۆ ئەحمەدئاوا، گەڕاونەتەوە و لەسەرتەختەی شانۆی هەڵەبجە بۆ شەوێک شانۆکەیان نمایشکردووە. ئەکتەرەکان (ڕەفیق چالاک: پیسکەی تەڕپیر، نووری وەشتی: کوڕی پیسکە، تەهاخەلیل: باجی ئایشێی دەڵاڵ، عومەر چاوشین: دەزگیرانی پیسکە، نەوزاد مەجید، کەمال چالاک). هونەرمەند قادر دیلان بە گیتار و موعتەسەم ڕەشید و پەروین حاجی ڕەحیم، لەنێوان پەردەکاندا وەک پێشکەشکار ڕۆڵیانگێرأوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

پێشمەرگە

بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە. باسی داستان و نەبەردیی پردی زەڵم دەکات. ئامادەکردن و دەرهێنانی: (جەمالی مەلا قادر) و بەشداری (عیزەت سەید مەحموود، سەعید مەلامحەممەد، عەلی حەمەلەواش، تەهای حاجی شێخ حەمەمین، جەلالی عارف چاوەش، محەممەدی حەمەلاو بەگ). ساڵی ١٩٧٠ لەسەر شانۆی سانەویی هەڵەبجەی کوڕان پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

پێکەنین بەپێی یاسا

دووەم بەرهەمی تیپی شانۆیی پێشڕەوە. نوسینی: حسێن عارف. دەرهێنانی: فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل. ئەکتەرەکان (تارا نووری، کاوە عومەر، فەرهەنگ محەممەد، ڕێبوار نووری و عوسمان عەبدوڵا وەک میوانی بەرهەم، فاتیح عەزیز، موعتەسەم عوسمان، کامەران ئەحمەد شاه محەممەد، لەتیفی حەمەی عەبە قالانە). و چەند ئەکتەرێکی تر. ساڵی ١٩٨٤ لە سەر شانۆی مەڵبەندی لاوان پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

پێنوس و تاوان

بەرهەمی بەشی شانۆی دەزگای هونەریی پەیامە. نوسینی: لهۆن قادر. دەرهێنانی: محموود مەلا عەلی. ئەکتەرەکان: (مەحموود مەلا عەلی، یاسین ڕەسول، یاسین عەبدولقادر، کامەران ئەحمەد، عەبدولڕەحمان محەممەد، هۆشیار محێدین، لهۆن قادر، حەیدەر عەلی، سۆران عبدوڵڵا، شەهید سۆران مارف، شەهید ئیحسان). هۆنراوە و ئاوازی: مامۆستا بەختیار عەبدوڵا. وتنی: هیوا عەبدوڵا. مۆسیقا: ئەنوەر حەمەئەمین. لە یەکەم ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە مەزاری شەهیدان پێشکەشکراوە. دواتریش لە (شارۆچکەی عەربەت، ئۆردوگای باریکە، هەولێر، دەربەندیخان، دیانە) نمایشکراوەتەوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تابلۆی هەستانەوە

بەرهەمی قوتابخانەی هونەریی هاوکارە. نوسین و دەرهێنانی: وەرزێر حەمەسەلیم. بەڕێوەبەری بەرهەم: کەمال شێخ نووری. ڕووناکی و دەنگ: حەسەن حەمەئەمین. ماکیاج: موحسین مەحموود، ئیدریس لەتیف. ئێکسسوار: ئاراس محەممەد. دەنگە درامییەکان: ئەحسەن حەسەن. دیکۆر: کۆسار ڕەشید. جلوبەرگ: نزارحەمەسەعید، بەختیار محەممەد. لە هەژدەیەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ١٧ى ٣ى ٢٠٠٦ لە هۆڵی (ئەحمەدموختار) پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تاوان

یەکێکە لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆیی شنروێ. دەرهێنانی ساجد ئاوارە. نواندنی: (جەمالی مەلا قادر، سەعید مەلا محەممەد، کەمالی عاشە، حەمەی عەدە، مستەفا ئەحمەد شیرین و چەند هونەرمەندێک تر). ساڵی ١٩٦٢ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تا ماوم ناخۆمەوە

بەرهەمی تیپی هونەریی تەوێڵەیە. نوسینی: حەیدەرەسوور، دەرهێنانی: شاهۆ مستەفا. ئەکتەرەکان: (سەریاس جەبار، شاهۆ حاجی مستەفا، حەیدەرە سوور، غالب عبدولقادر) لە ١ی ٥ی ٢٠٠٣ لە سەیرانگای (ئاوێسەر) پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تاوانبار

بەرهەمی تیپی پێشەنگی خورماڵە. نوسینی: جەمال بنۆر. وەرگێڕانی: ئازاد هاشم عەبدوڵا. دەرهێنانی: عادل کۆچەری. ئەکتەرەکانی: (نەجمەدین عەلی، فاتیح ڕێکار، عومەر عەزیز، ڕاستگۆ خورماڵی، سەرکۆ خەلیل، ئیسماعیل سەعدی، ئوسامە عەبدولڕەحمان) بوون. ڕۆژی ٢٠ى ١٠ى ٢٠٠٠ لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تاوانی دەرەبەگ

بەرهەمی تیپی شانۆیی فرمێسکە. نوسینی: موعتەسەم ڕەشید. دەرهێنانی: جیهان سدیق شاوەیس. لە هەڵەبجە نمایشکراوە. پێداویستی و تێچووی شانۆییەکە (عومەر عاشق) دابینیکردووە. لەسەر داوای قایمقام بەهۆی پڕۆژەی دروستکردنی تونێلی دەربەندیخانەوە، شانۆیەکە بۆ چەند ڕۆژێک لە دەربەندیخانیش نمایشکراوە. ئەکتەرەکانی: (جەمالی مەلا قادر. موعتەسەم ڕەشید: ڕۆڵی کچی بینیوە. فاروق ئەحمەد موتەلیب، عەبدولڕەحمانی حسێنی نانەوا، نەورەس ڕەشید، تەهای حاجی شێخ حەمەمین، لەتیفی عەبدوڵای قالانە) و چەند کەسێکی تر بوون.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تاوانێک لە فەلەستین

بەرهەمێکی ئامادەیی پیشەسازیی سیروانە. نوسینی لەتیف هەڵمەت. دەرهێنانی فاتح عەزیز. ئەکتەرەکانی: (مەحموود حەمەئەمین، ڕێزان فەتاح، دیاری حامد، خەرمان حامد، موحسین جمیل، مستەفا عەبدوڵا، مستەفا جەمال، مەریوان عومەر، موحسین کاکە حەمە، ئەمیر تۆفیق، محەممەد ئەمین، غەریب عەبدوڵا، تارق حەمەکەریم، سەرکەوت نووری). ئاوازی گۆرانییەکان: عو‌مەر فەتاح. هۆنراوەی لەتیف هەڵمەت. وتنی مەریوان و غەریب. لە ١ى ١ى ١٩٨٧ و ڕۆژانی دواتر لەسەر شانۆی ئامادەیی هەڵەبجەی کچان پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تەبایی

بەرهەمی تیپی شانۆیی خەباتی سەر بە کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستانە. نوسینی: ئەحمەد محەممەد ئابڵاخی. دەرهێنانی: سەریاس عەلی. ئەکتەرەکانی (جەمال حەمەعەلی، بەهار جەمیل، نامیق هەورامی، سەرکەوت مارف، شۆڕش نووری، کاروان محەممەد، شیرین ئەحمەد) بوون. منداڵەکانیش: (شادان عەلی، بەفرین جەمال، سۆران هادی) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: جەمال حەمەعەلی. بەڕێوەبەری بەرهەم: نامیق هەورامی. دیکۆر: بەرزان حامید. ڕووناکی: ڕزگار عومەر. هۆنراوەی کۆتایی: هومایون ساحیب. لە ٨ی ٦ی ١٩٩٥ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری

تەرازوو

لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆی شەهید نیازی شارۆچکەی تەوێڵەیە. نوسینی: ئەمینی میرزا کەریم. دەرهێنانی: لوقمان عەزیز. ئەکتەرەکان: (ئادەم محەممەد ئەحمەد، حەیدەرە سوور، ستار مەجید، عەدنان محەممەد، مستەفا حەمەسەلیم، ئەختیار عەزیز، ئاوات عومەر، شلێر ئادەم، جەوهەر محەممەد) بوون. لە ١ی ٥ی ١٩٩٢ لە (تەویڵە) پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەری
پێشتر 1
...
3 4 5
...
17 دواتر