دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.

ناوەڕۆک

774 بابەت

بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانان و ئاوەدانیی هەڵەبجە

سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە و لە نۆ بەش پێکهاتووە. ئەندازیار (تارق مەحموود فەرەج)، یەکەم بەڕێوەبەری بووە و هەتا ئێستا بەردەوامە. نۆ فەرمانبەری میلاکیان هەیە. بینای کرێیە و لە خانویەکدان. کەوتووەتە گەڕەکی مەرزەبۆتۆ، پشت قوتابخانەی مەرزەبۆتۆی بنەڕەتی. کاری دانانی ماستەرپلانی شار و شارۆچکەکان و نەخشەڕێ و دابینکردنی زەوی بۆ پرۆژە حکومی و ناحکومی و ڕێکخراوەکان و گۆڕینی جۆری زەوی و پەسەندکردنی مامەڵە جیاوازەکانی هاوڵاتیانە.

بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی هەڵەبجە

سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە. ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە. کەوتووەتە پارێزگای هەڵەبجە، لەسەر شەقامی گشتی، گەڕەکی هەورامان، بەرامبەر ئامادەیی هەڵەبجەی کچان. مقدم (هەژار کەمال مستەفا) هەتا ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوەبەری بووە. پاشان مقدم (مەریوان جمیل مستەفا) و هەتا ئێستا بەردەوامە. لە ١٤ بەش و هۆبە پێکهاتووە، سەرجەم هۆبەکانی کاران، جگە لە(هۆبەی پەنابەری، بەڕێوەبردنی جۆری)، کە تا ئێستا کارا نەکراون، ئەم فەرمانگەیە ٣٧ فەرمانبەری میلاکی هەیە، لە خانویەکی کرێدا دەوامدەکەن، کە لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) دروستکراوە، لە دوو نهۆم پێکهاتووە.

بەرێوەبەرایەتیی یادگاریی هەڵەبجە

سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجەیە، کە سەر بەوەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوانە. پڕۆژەی مۆنۆمێنتێک بووە بۆ پاراستنی یادەوەریەکانی ١٦ی ٣ لە لایەن هونەرمەند (ڕجا محەمەد عەلی)یەوە ئامادەکراوە و لە ١١ی ٣ی ٢٠٠٠ لەلایەن سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجەوە پێشکەش بە مامجەلال کراوە. ساڵی ٢٠٠٣ وەک یادگاریی هەڵەبجە دامەزراوە. لە بەشەکانی( دڵی هەڵەبجە، هۆڵی مەرگەسات، هۆڵی سەروەری، هۆڵی سیمینار، کافتریا و چەندین باخچەو پارکی وەستانی ئۆتۆمبێل) پێکهاتووە. لە ١٥ی٩ی ٢٠٠٣ بە ئامادەبوونی مامجەلال، کاک مەسعود، د. بەرهەم، نێچیرڤان بارزانی، پۆڵ بریمەر، کۆڵن پاوڵ..هتد کراوەتەوە. ئیبراهیم هەورامانی یەکەم بەڕێوەبەری بووە و دوای ئەو سەرخێڵ غەفار و لە ئێستادا محەمەد محەمەد سەعید بەڕێوەبەریەتی. ٥٣ کارمەندی هەیە، کەوتوەتە دەروازەی شار لە خۆرئاوای هەڵەبجە. زەویەکەی ٥٣ دۆنمە و ڕوبەری بیناکە ١١٠٠م چوارگەشەیە و یەک نهۆمە. لەسەر ئەرکی مامجەلال و بەبیرۆکەی ئەو دروستکراوە. چەنین کەرەستە و پەیکەر و نمادی هونەری بۆ هێشتنەوەی یادەوریی مەرگەساتی هەڵەبجەی تێدا پارێزراوە و چەندین کتێب و فلیم و شانۆ و کۆنفراسی ڕێکخستووە.. ڕۆژانە چەندین کاربەدەست و ڕۆژنامەنوس و خەڵکی لە چین و توێژەکان سەردانیدەکەن. تۆماری سەردانیکەرانی دەوڵەمەندە بە نوسینی هاوخەمی و پشتیوانیی چەندین کەسایەتیی جیهانی و پەرلەمانتار. هەر لەوێش دانیشتنی ژمارە دووی نائاسایی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی پێنجشەممە ٥/٢/٢٠١٥ بۆ دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ڕێکخراوە.

بەڕێوەبەرێتیی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی هەڵەبجە

ناوەندێکی خزمەتگوزاریی چاودێری و سەرپەرشتیکردنی کۆمەڵایەتیی حکومییە و سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان. لە بەرواری ٢٠ی ١ی ٢٠٢٠ بڕیاری کردنەوەی دراوە. کاوە مستەفا محەممەد خاوەن بڕوانامەی ئامادەیی پیشەسازی، بووەتە یەکەم بەڕێوەبەر و هەتا ٢٦ی ٤ی ٢٠٢١ لەکارەکەی بەردەوامبووە. دواتر چیمەن محەممەد حسێن، خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کارگێڕی دەبێتە بەڕێوەبەر و هەتا ئێستا لە کارەکەی بەردەوامە. لە ئێستادا فەرمانگەکە پێکهاتووە لە بەشەکانی: کارگێڕی، ژمێریاری، وردبینی، کاروباری یاسایی، تەکنەلۆژیای زانیاری، یارمەتیی دارایی کەمئەندامان و چاودێریی خێزان. بینای فەرمانگەکە لە یەک نهۆم پێکهاتووە و موڵکی فەرمانگەکە خۆیەتی. دەکەوێتە گەڕەکی کانی قوڵکە - کۆڵانی بەرامبەر ئامادەیی ئەحمەدموختار جاف. کاری فەرمانگەکە بریتییە ڕاییکردنی مامەڵەی چاودێریی خێزان و خاوەنپێداویستیی تایبەت و بڕینەوەی بڕێک هاوکاری بۆیان. بە گشتی ٣٧ فەرمانبەری میلاکی هەیە، کە ١٦ نێر و ٢١ یان لە ڕەگەزی مێن.

بەڕێوەبەرێتیى باجى دەرامەتى هەڵەبجە

سەر بە وەزارەتی داراییە. ساڵی ٢٠١٠ فەرمانی کردنەوەى بۆ دەرچووە و لە ساڵی ٢٠٢٠دا کراوەتەوە و سەرەتا تەنها کارە کارگێڕییەکانى تێدا ئەنجامدەدرا. ساڵی ٢٠٢١ یەکەمین کارى ژمێریاریى هاوڵاتیانی تێدا ئەنجامدراوە. لە ١٤ هۆبە پێکاتووە و تەنها هۆبەى یاسایى نەبێت هەموویان لەکاردان. ١٨ فەرمانبەری میلاکی هەیە. بیناکەی حکومییە و لە سێ نهۆم پێکهاتووە. کەوتووەتە گەڕەکى شارەوانى (شوقەکان)، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى شارەزوور. لە ئێستادا (سیروان فەرەج محەممەد) بەڕێوبەریەتی. کاری بەڕێوەبەرێتییەکە بریتییە لە وەرگرتنى باجى دەرامەت لە خاوەن پیشە و بازرگانەکان.

بەڕێوبەرێتیی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە

سەر بەوەزارەتی سامانە سروشتیەکانە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستانە. ساڵی ٢٠٢٢ و بە فەرمانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دامەزراوە. لە نۆ بەش پێکهاتووە، بەڵام هەتا ئێستا چەند بەشێکی نەکراونەتەوە. حەوت فەرمانبەری میلاک و فەرمانبەرێکى خۆبەخشی هەیە. بیناکەی کرێیە و لە دوو نهۆم پێکهاتووە و کەوتووەتە گەڕەکی باخی میر، نزیک مزگەوتی ئیمامى بوخاری. (ژیار ئەکرم کەریم محەممەد) بەڕێوبەریەتی. کارى بەڕێوەبەرێتییەکە بریتییە لە سەرپەرشتیکردنی کۆگای سوتەمەنی بەتایبەت غاز، نەوت و بەنزین، هەروەها سەرپەرشتیکردن و دابەشکردنی ئەو سووتەمەنیانەی، کە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بۆ هاوڵاتیان دابین دەکرێت.

بەشی باخچەکانی شارەوانی سیروان

بەشێکە سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سیروان، کەوتووەتە پشتی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی سیروان لە تەنیشت قوتابخانەی سیروانی بنەڕەتیی لە گەڕەکی ڕاپەڕین. ڕووبەری بیناکەی (٢٠٠م٢)یە. ٢٧ کارمەندی هەیە. بەرپرسی پێشووی ئەم بەشە (سروشت حەمەتۆفیق) بوو، کە ئەندازیاری کشتوکاڵە، لە ئێستادا (مەهدی عەبدولقادر فەرەج) بەرپرسی بەشەکەیە. کاری سەرەکیی ئەم بەشە، هەڵسوڕاندنی کاروباری باخچەکانی سنوری شارەوانیی سیروان و جەزرەی ناوەندی شەقامی سەرەکیی ڕیگای سیروان – هەڵەبجەیە، کە ڕووبەرەکەی (٤١٠٠م٢)یە، هەوەها درەختی سەرشۆستەکان، کە ڕووبەرەکەی (٣١٥٠م٢)یە. هاوکات تەواوی ئەو باخچە و درەختانەی سنوری سیروان، کە موڵکی حکومەتە- وەکو نەمامگەی سیروان، کە ڕووبەرەکەی (٣١٦١٣٢م٢)یە، پێکەوە (٣٣٨٤٥٥م٢) پێکدەهێنێت. هەروەها باخەکانی خەڵکی، کە ڕووبەری هەموویان دەکاتە (٤٥٠٠٠٠م٢)، پێکەوە موڵکی حکومەت و خەڵک دەکاتە (٧٨٨٤٥٥م٢)، هەموویان بەشێکن لە ڕووبەری تۆمارکراو لەسەر بەشی باخچەکانی شارەوانیی سیروان.

بەشی پۆلیسی گومرگی هەڵەبجە

سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە. ساڵی ٢٠١٨ فەرمانی کردنەوەى بۆ دەرچووە. لە هەشت بەش پێکهاتووە و جگە لە بەشی مەدەنی، هەموویان لەکاردان ١٧٣ فەرمانبەری میلاکی هەیە، بیناکەی لەلایەن پارێزگای هەڵەبجەوە لەسەر ڕووبەری چوار دۆنم زەوی دروستکراوە و لە یەک نهۆم پێکهاتووە. کەوتووەتە ناوچەى پیشەسازى، پشت یاریگای نێودەوڵەتیی هەڵەبجە. سەرەتا عەمیدی یاسایی (بیلال عەبدولجەبار سەید عەلی) بەڕێوەبەر و لە ئێستاشدا عەمید (کارزان ڕەشاد ڕەشید) بەرێوەبەرێتی. ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە بریتییە لە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچییەتی و وەرگرتنی ڕسومات.

بەشی ڕۆشنبیری و هونەریی خورماڵ

فەرمانگەیەکی حکومییە. سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و لاوانی پارێزگاری هەڵەبجەیە. کەوتووەتە سەر شەقامی مەحوودخانی دزڵی لەسەر ڕێگای گشتیی خورماڵ – بیارە. ساڵی ٢٠١٨ کراوەتەوە. لەیەک بەش پێکهاتووە. (محەممەد ئەحمەد عەزیز) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و تا ئێستا بەردەوامە. بیناکەی لە یەک نهۆم پێکهاتووە و پێنج ژوور لەخۆدەگرێت. لەسەر ڕووبەری (٦٠٠م) زەوی لە تەنیشت سەرۆکایەتیی شارەوانی دروستکراوە. لەئێستادا بە گشتی ١٠ فەرمانبەری هەیە.

بەشی کشتوکاڵی بیارە

سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە. کەوتووەتە شارۆچکەی (بیارە) لە گەڕەکی (هارە گلان). مێژووی کردنەوەى ئەم بەشە لە شارۆچکەی بیارە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٢ یەکەم بەڕێوەبەری (سەلاح حەمەسێن ئەحمەد) بووە، هەتا ١ى ٧ى ٢٠١٨ بەڕێوەبەر بووە، پاشان (ڕزگار کوێخا ڕۆستەم) هەتا ساڵی ٢٠٢٠ دەبێتە بەڕێوەبەر، دواتریش (بەهادین عوسمان) و لە ئێستاشدا (ئومێد ئەحمەد حەمەوەلی) بەرێوەبەری بەشی کشتوکاڵی بیارەیە. ٢٥ فەرمانبەری میلاکیان هەیە، بینای فەرمانگەکە حکومییە و لە یەک نهۆم پێکهاتووە و لەسەر ڕووبەری زەوى (٣٠٠م٢) دروستکراوە، مێژووی دروستکردنی بیناکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حکومەتی پێشووی عێراق، کە ئەوکات بۆ نەخۆشخانەى بیارە دروستکراوە، ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە بریتییە لە ڕێکخستن و ڕاییکردنی کاری باخداری، زەویوزار، سامانی ئاژەڵ و ڕاییکردنی کاری جوتیاران و هەنگەوانان و هاوڵاتیان.

بەشی کشتوکاڵی سیروان

کەوتووەتە گەڕەکی ڕاپەڕین، لە نزیک نەمامگەی سیروان. سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەیە. دوو بینای هەیە و ڕووبەری (٥٠٠٠م٢) دەبێت. دوو هۆبەی هەیە (زەویوزار و پاراستنی ڕووەک). سەلام عوسمان ڕەشید بەرپرسی بەشەکەیە. ١١ فەرمانبەری هەیە. کاروباری سیروان و ٦٨ گوند دەگرێتەخۆی.

بەشی هاتوچۆی ناوشاری هەڵەبجە

ناوەندێکی ڕێکخستنی هاتوچۆی حکومییە و سەربە وەزارەتی ناوخۆیە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕوی کارگێڕیشەوە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگاری هەڵەبجەیە. ساڵی ٢٠٠٣ لە هەڵەبجە کراوەتەوە و لە یەک بەش و بنکەی هاتوچۆی هەڵەبجە پێکهاتووە، کە بریتین لە بەشەکانی کارگێڕی و داواکاری. هەروەها بەهۆی کەمیی کارمەند و نەبوونی جێگاوە، هەریەک لە هۆبەکانی قەپان، کاروباری شۆفێری، پێبژاردن و دەستبەسەرداگرتن نەکراونەتەوە. دوای کردنەوەی فەرمانگەکە، کەسایەتی (فاروق مەعروف نادر) خاوەن بڕوانامەی بەکارلۆریۆس لە یاسا، دەبێتە یەکەم بەڕێوەبەری فەرمانگەکە و ماوەی ٢ ساڵ لەکارەکەی بەردەوام بووە، دواتر کەسایەتی (محەممەد چاوشین ئەمین) خاوەن بڕوانامەی ئامادەیی بۆ ماوەی سێ ساڵ بووەتە بەڕێوەبەر. ڕوبەری زەویی فەرمانگەکە ١٨٢ مەترە، ١٥٤ مەتری بینایە لە یەک نهۆم پێکهاتووە و موڵکی بەشەکە خۆیەتی. دەکەوێتە سەرشەقامی سەرەکیی دەروازەی هەڵەبجە لە نێوان لقی دوانزە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، کاری فەرمانگەکە بریتییە لە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و ڕێکخستنی هاتوچۆی ناوشاری هەڵەبجە. لە ئێستادا ٥١ فەرمانبەری میلاک و چوار فەرمانبەری گرێبەستی هەیە و سەرجەم فەرمانبەرانی لە ڕەگەزی نێرن و (ئامانج حەمەعەلی مەجید) بە پلەی وەزیفی موقەدەمی هاتوچۆ و خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس، بەڕێوەبەری فەرمانگەکەیە.

بنکەی بەرگریی شارستانیی بەمۆ

لە ٢٣ی ١٠ی ٢٠٠٥ کراوەتەوە. کەوتووەتە ناو کۆمەڵگەی فەرمانگەکانی ناحیەی بەمۆ. ئۆتۆمبێلی تایبەت و کۆڵەپشت و پێداویستییەکانی فریاگوزرای و بەدەمەوەچونیان هەیە. ٢٥کارمەندی هەیە و لە ئێستادا مقەدەم (عوسمان عەلی ڕەمەزان) لێپرسراوی بنکەکەیە.

بنکەی بەرگریی شارستانیی خورماڵ

ناوەندێکی خزمەتگوزاریی حکومییە. سەر بە بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەڵەبجەیە. ساڵی ٢٠٠٥ کراوەتەوە. (بەرزان شێخ حەمەئەمین)، یەکەم بەڕێوەبەری بنکەکە بووە و هەتا ساڵی ٢٠٠٧ بەردەوامبووە. لەسەر ڕووبەری (١٢٠٠م) بینا و (٢٥٠٠م) زەوی دروستکراوە. لە یەک نهۆم پێکهاتووە. موڵکی بنکەی بەرگری و شارستانی خۆیەتی. کەوتووەتە گەڕەکی ئاشتی لە دەروازەی شار. لە ئێستادا ٢٨ فەرمانبەری هەیە و (سەروەر محەممەد سلێمان همیرخان) بەڕێوەبەریەتی.

بنکەی پۆلیسی بەمۆ

ساڵی ٢٠٠٤ کراوەتەوە. سەرەتا سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بووە. لە سەرەتادا بۆ ماوەی چەند مانگێک لە ناحیەی مەیدان بووە. ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ گواستنەوەی ناحیەی بەمۆ بۆ سەر پارێزگای هەڵەبجە، بنکەی پۆلیسی بەمۆش گواستراوەتەوە سەر بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە. یەکەم لێپرسراوی بنکەکە (نەریمان فەتاح سلێمان) بووە و لە ئێستاشدا ملازم (ژێوار وەهاب ئەمین) لێپرسراویەتی و ٢٠ کارمەندی هەیە.

بنکەی پۆلیسی بیارە

سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە، مێژووی کردنەوەی ئەم فەرمانگەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٨، بەڵام بەهۆی کارەساتی کیمیابارانەوە داخراوە و دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ جارێکی تر دەکرێتەوە، دوای کردنەوەشی هەتاوە ساڵی (٢٠٠٣) بە هۆی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکەوە، چەندین جار دوچاری داخستن و کردنەوە هاتووە، نەقیب (تاهیر حەمەعەلی عەزیز) هەتا ٢١ى ٣ى ٢٠٠٣ بەڕێوەبەری فەرمانگەکەبووە، پاشان (سمکۆ سالار مشیر) دەبێتە بەڕێوەبەر، هەتا ٧ى ٨ى ٢٠٠٣، لە ئێستادا نەقیب (عادل حەمید باقی) لێپرسراوی بنکەکەیە، ئەم بنکەیە لە چوار بەش پێکهاتووە، کە بریتین لە بەشی لێکۆڵینەوە، کارگێڕی، جوڵان، بەڵگە و تاوان، ٢٥ فەرمانبەری میلاکیان هەیە، بینای ئەم فەرمانگەیە حکومییە و لە یەک نهۆم پێکهاتووە و لە بەرد و چیمەنتۆ و لەسەر ڕووبەری (٥٧٥م٢) دروستکراوە، ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە بریتییە لە جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان، کەوتووەتە شارۆچکەی بیارە و لە گەڕەکی کاواتە.

بنکەی پۆلیسی تەوێڵە

دامەزراوەیەکی حکومییە. مێژووی کردنەوەی بۆ ساڵی ١٩٥٦ دەگەڕێتەو‌ە. سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە. پێشتر بیناکەی لە گەڕەکی مالیدەر بووە لە پشت شارەوانی، لە ئێستادا کەوتووەتە لای پردی گەڕیات لە شارۆچکەی تەوێڵە، کە ساڵی ١٩٩٦ لەسەر ڕووبەری (٦٠م٢) دروستکراوە. لە بەشەکانی: کارگێڕی، لێکۆڵینەوە، جبەخانە، کۆمپیوتەر، باوەڕپێکراوی بنکە، پێکهاتووە. ساڵی ١٩٦٢ (خاڵۆ بلە) ناوێک مەئموری بووە. لەو مەخفەرانەی پۆلیس بووە لە شۆڕشی ئەیلوولدا دەستی بەسەرداگیراوە. لە ئێستادا عەقید (دیاری محەممەد حەمەیوسف). ١٨ فەرمانبەری میلاکی هەیە.

بنکەی پۆلیسی پشتە

لە سەردەمی پاشایەتیدا و ساڵی ١٩٣١ بۆ یەکەمجار مەخفەر (بنکەی پۆلیس) لە گوندی (پشتە) کراوەتەوە. یەکەم پێگەی میری بووە لە ناوچەکە و وەک خاڵێکی چاودێری بەسەر ناوچەکەوە کاریکردووە و تا ساڵی ١٩٧٨ لە کاردا بووە.

بنکەی پۆلیسی خورماڵ

سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگاری هەڵەبجەیە. ساڵی ٢٠٠٢ کراوەتەوە. (حەمەسەعید قادر عەلی) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و هەتا ساڵی ٢٠٠٣ بەردەوام بووە. ڕووبەری بیناکەی (٦٠٠م)ە و لەسەر ڕوبەری (٨٠٠م) زەوی دروستکراوە. لە دوو نهۆم پێکهاتووە. کەوتووەتە گەڕەکی ئەردەڵان نزیک بازار لەتەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی خورماڵ. لە ئێستادا ٣٦ فەرمانبەری هەیە و (بەختیار مەنوچەر سلێمان همیرخان) بەڕێوەبەریەتی.

بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەمۆ

ساڵی ٢٠٠٣ کراوەتەوە. کەوتووەتە ناو فەرمانگەکانی ناحیەی بەمۆ. سنوری کارکردنی سەنتەری ناحیەی بەمۆ و گوندەکانی ناحیەکەیە. ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ گواستنەوەی ناحیەی بەمۆ بۆ سەر پارێزگای هەڵەبجە، بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەمۆش گواستراوەتەوە سەر بەڕێوەبەرایەتی. لە ئێستادا مفەوز (عادل حەبیب ساڵح بەگ)، لێپرسراویەتی.

پێشتر 1
...
29 30 31
...
39 دواتر