بەرێوەبەرایەتیی یادگاریی هەڵەبجە

دواین نوێکردنەوە: 2026-07-13


سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجەیە، کە سەر بەوەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوانە. پڕۆژەی مۆنۆمێنتێک بووە بۆ پاراستنی یادەوەریەکانی ١٦ی ٣ لە لایەن هونەرمەند (ڕجا محەمەد عەلی)یەوە ئامادەکراوە و لە ١١ی ٣ی ٢٠٠٠ لەلایەن سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجەوە پێشکەش بە مامجەلال کراوە. ساڵی ٢٠٠٣ وەک یادگاریی هەڵەبجە دامەزراوە. لە بەشەکانی( دڵی هەڵەبجە، هۆڵی مەرگەسات، هۆڵی سەروەری، هۆڵی سیمینار، کافتریا و چەندین باخچەو پارکی وەستانی ئۆتۆمبێل) پێکهاتووە. لە ١٥ی٩ی ٢٠٠٣ بە ئامادەبوونی مامجەلال، کاک مەسعود، د. بەرهەم، نێچیرڤان بارزانی، پۆڵ بریمەر، کۆڵن پاوڵ..هتد کراوەتەوە. ئیبراهیم هەورامانی یەکەم بەڕێوەبەری بووە و دوای ئەو سەرخێڵ غەفار و لە ئێستادا محەمەد محەمەد سەعید بەڕێوەبەریەتی. ٥٣ کارمەندی هەیە، کەوتوەتە دەروازەی شار لە خۆرئاوای هەڵەبجە. زەویەکەی ٥٣ دۆنمە و ڕوبەری بیناکە ١١٠٠م چوارگەشەیە و یەک نهۆمە. لەسەر ئەرکی مامجەلال و بەبیرۆکەی ئەو دروستکراوە. چەنین کەرەستە و پەیکەر و نمادی هونەری بۆ هێشتنەوەی یادەوریی مەرگەساتی هەڵەبجەی تێدا پارێزراوە و چەندین کتێب و فلیم و شانۆ و کۆنفراسی ڕێکخستووە.. ڕۆژانە چەندین کاربەدەست و ڕۆژنامەنوس و خەڵکی لە چین و توێژەکان سەردانیدەکەن. تۆماری سەردانیکەرانی دەوڵەمەندە بە نوسینی هاوخەمی و پشتیوانیی چەندین کەسایەتیی جیهانی و پەرلەمانتار. هەر لەوێش دانیشتنی ژمارە دووی نائاسایی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی پێنجشەممە ٥/٢/٢٠١٥ بۆ دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ڕێکخراوە.

سەرچاوەکان:

  1. نوسراوی پڕۆژەی دوستکردنی مۆنۆمینێت و واژۆی ئەنجومەنی شارەوانی، بەڵگەنامە، لەبەردەست ئامادەکار.
  2. سەردانیکردنی ئامادەکار بۆ یادگاریی هەڵەبجە١٥ی ٥ی ٢٠٢٤.
  3. مۆنۆمێنتی هەڵەبجە پێناسەیەک بۆ جینۆساید. محەمەد محەمەد سەعید گۆمەلاری. ڕێبەرێک بۆ ناساندنی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، چاپی یەکەم. بەرگی یەکەم ٢٠١٩ ل١٢١.
  4. وەرگرتنی داتاو زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتیی یادگاریی هەڵەبجە ١٨ی ٣ی ٢٠٢٥.
  5. چاوپێکەوتن لەگەڵ محەمەد محەمەد سەعید، لە دایکبووی ١٩٨٢، بەڕێوەبەر، ١٧ی ٣ی ٢٠٢٥ مۆنۆمێنت.

ئامادەکردنی: هاوناز سەعید ئەمین

46

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئەمیر سلیم ئەمین بەگ

ڕاگەیاندن کارە، لە دایک بووی گوندی  بەڵخەی هەورامان ، ساڵی 1972. سەروتای خوێندنی لە زێدی خۆی دەستپێکردووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە، لەدواتێ قۆناغی ئامادەیی لە هەولێر خوێندووە، دەرچووی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان -زانکۆی بەغدا 1995، لە ساڵی 1995پیشەی مامۆستایە -پسپۆڕی زمانی عەرەبی، لە ساڵی 2000 وەک راگەیاندکارێک کاری ڕاگەیاندن ئەکات . دەستی نوسینی شیعری هەیە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی، 18ساڵە وەک پەیامنێر لە سنوری هەڵەبجە شارەزوور هەورامان کار ئەکات، لە ساڵی 2009  پەیامنێری کەناڵی سپێدە بووە،  لە 2018 پەیامنێری کەناڵی زاگرۆس عەرەبیە تا ئێستا بەردەوامە،  خاوەنی سێ منداڵە لە هەڵەبجە نیشتەجێیە

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

وەرزی هەڵەبجە

پڕۆژەیەکی گەورەی دانراوە لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. پانۆرامای بیرهێنانەوەی ڕووداوی کیمیابارانی هەڵەبجەیە. وەک مۆنۆمێنت و سونبولی نەمری و ژیانەوە خۆی دەنوێنێت. کاری هونەرمەند (ڕەجا محەممەد عەلی)یە و لە‌ بیرۆکە و بە سەرپەرشتی هونەرمەند خۆیشیەتی، بە کەرەستە و میتاڵی هەمان ئەو چەک و موشەکانەی بەعسن، کە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ دران بە شاری هەڵەبجەدا و نەتەقینەوە. ساڵی ٢٠٠١ جێبەجێکراوە. لە باخچەی تەنیشت بەڕێوەبەرێتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەدایە. بەردەکان لە عەنەب کۆکراونەتەوە بۆ بنکەی پڕۆژەکە، لە ناوەڕاستدا دەستی نزا بە نێرگزی ڕواوەوە بەرزبوونەتەوە، کە هێمای ژیانەوەن. لەبەر گۆڕانکاریی شەقامەکە ساڵی ٢٠٢٣ لابراوە.

ئامادەبوون بۆ چل ساڵی

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ١٣ خولەک فۆرمات: Dvcam، بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنان و بەرهەمهێن و دەنگدانەر و مۆنتێر: مهرداد سلێمانییە. وێنەگر: سیامەک سلێمانی. دەنگهەڵگر: ئارەش ڕەسافی. بێژەری دەق: سەعید سلێمانی. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی تێپەڕبوونی ژیانی دەرهێنەری فلیمسازی و تەنگەژە و هەڵچون و داچوونی ژیانی ئەو دەرهێنەرەیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. مهرداد سلێمانی: لە دایکبووی ١٩٧٤ی کرماشانە. بەکالۆریۆسی لە سینەمادا هەیە. مامۆستای دەرهێنان و مۆنتاژە. چەند ئەزمونێکی فلیمۆگرافی هەیە.

ئاوێنە

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠٠٥ بەرهەمهێنراوە. لە نوسین و سیناریۆیی (سەنعان فایەق هانەدنی)یە، دەرهێنانی (سەردار قادر)بووە، ئەنجومەن تەوێڵەیی کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە، تەلەفزیۆنی خاک مۆنتاژی بۆ فلیمەکە کردووە. ئەکتەرەکانی (شەیما حەمەئەمین، بابا سەنعان، شەیدا شارەزووری، هۆشمەن محەممەد، ئاشنا بورهان)بوون.

ئەنفال ئەڵقەی بووکێنی فڕاندم

فلیمێکی دیکۆمێنتەریی ١٨ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: تەلەفزیۆنی کەرکوک. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەق و خوێندنەوە و دەرهێنەر: محەممەد سەید. وێنەگر: شێرزاد ئەکرەم. دەنگهەڵگر: ئەحمەد قادر. دەنگدانەر و مۆنتێر: دەریا دڵشاد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەزیز. بابەتی فلیم: سیاسی، کۆمەڵایەتی. بابەت: دوو قەیرەکچی دەزگیراندار، ئامۆزا دەزگیرانەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون و... بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

ئەو ڕۆژەی هەناسەیان لێسەندمەوە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٦ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی کۆمپانیای (بەمۆ)یە. بیرۆکە و دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. مۆسیقا: ڕێباز سادق. باس لە سەختیی ژیانی بەرکەوتەی کیمیاباران (کامیل عەبدولقادر) دەکات. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری فیستیڤاڵی فیلیمس (سەلامەت)ی لە تاران کردووە.