بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە شارۆچکەی سیروان، لە گەڕەکی ئازادی نزیک مزگەوتی گەورەی سیروان. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. لە ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٧٨ بینای قوتابخانەکە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوه دروستکراوە، بینای قوتابخانەکە لە یەک نهۆم و نۆ پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و ژووری کۆگا پێکهاتووە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٢,٣٦١م٢)یە، دەوام لەم قوتابخانەیەدا هەموو ڕۆژێک بەیانیانە. خۆیان خاوەنی بیناکەن و جگە لە خۆیان قوتابخانەى (هەرەوەزی بنەڕەتیی ئێواران) لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن، مامۆستا سالار محەممەد ئەحمەد بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٧ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، لەگەڵ ١٢٣ قوتابی، کە ٦٤ لە ڕەگەزی نێر و ٥٩ لە ڕەگەزی مێیە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گەڕەکی (شارەوانی) لە سەنتەری پارێزگای (هەڵەبجە)، ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ١٩٧٨ لەلایەن (حکومەتی عێراق)ەوە دروستکراوە، بە ناوی قوتابخانەى (شارا) وە دەوامیانکردووە. پاش ڕاپەڕینەکەى بەهاری ساڵی ١٩٩١ ناوی قوتابخانەکە دەگۆڕێت بۆ (شەپۆل) و هەتا ساڵی ٢٠٠٦ دەوامی تێدا دەکرێت. پاشان بینای نوێ بۆ قوتابخانەى(شەپۆل) دروستدەکرێت. بیناکەی دەکرێت بە گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و پاش ماوەیەک چۆڵ دەکرێت. ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن ڕێکخراوی (Giz) ئەڵمانییەوە نۆژەندەکرێتەوە و دەدرێت بە قوتابخانەى (هەکاری). لە یەک نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیـسی کارگێڕی و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (٢,٧٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (هاشم حەکيم ڕەزا) بەڕێوەبەریەتی، بنکەی فێرکردنی (زمناکۆ) لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ٣٦ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢١٠ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
باخچەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی هەڵەبجەيە. ساڵی ١٩٨٧ دامەزراوە. ساڵی ١٩٩٤ تەلارى تایبەتی بۆ دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی (مامۆستایان) لە نزیک قوتابخانەى (شەهید ئازاد هەورامی)یەوە. لە یەک نهۆم و پێنج پۆل، دوو ئۆفیسی کارگێڕی، یەک هۆڵی کۆبوونەوە، هۆڵێکی داخراو بۆ یاریکردن، ژووری چیرۆکخوێندنەوە، ژووری هونەر، چێشتخانە، ژووری نانخواردن و یاریگایەک پێکهاتووە. ڕووبەری (١,٧٩٤م٢)یە. ١٤٦ قوتابی، ٢٣ مامۆستا و ١٦ فەرمانبەری هەیە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گەڕەکی مەرزەبۆتۆ و نزیک مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی(١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. لە ساڵی ١٩٦٧ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە سەرەتا بۆ باخچەی منداڵانی هەڵەبجە دروستکراوە. لە ساڵی ٢٠١٣ دەڕوخێنرێت و لەسەر بوجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی دروستدەکرێتەوە. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٣,٦٠٠م٢)یە، دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. خاوەنی بیناکەن و قوتابخانەى (شەنی بنەڕەتی) لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. مامۆستا بەختیار حەمە حەمەئەمین بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٥ مامۆستا و ٥ فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٤٢٧ قوتابی، کە ٢١٢ لە ڕەگەزی نێر و ٢١٥ لە ڕەگەزی مێن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و ئاستی (١ بۆ ٤)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گەڕەکی (مەرزەبۆتۆ) و لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە، ساڵی ٢٠٠٢ دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٩٦ بینای قوتابخانەکە دروستکراوە. پێشتر قوتابخانەى(شەهیدانی خێڵی حەمە)ی بنەڕەتی دەوامی تێدا دەکرد، بینای قوتابخانەکە لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیسی کارگێڕی و ژووری هونەر و وەرزش و ژووری کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری زەوی (٤٥٠م٢) دروستکراوە. مامۆستا (محەممەد کەريم محەممەد) بەڕێوەبەریەتی. دواناوەندی ئیسلامی لە بیناکەیاندا میوانن، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣، ١٨ مامۆستا و چوار فەرمانبەری میلاکیان هەیە، ٣٩ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
دامەزراوەیەکی پەروەردەیی هاوبەش (حکومی و ناحکومی)یە، واتە خوێندنگە بە هاوبەشی لە نێوان کەرتی تایبەت کۆمپانیای (یونایتد ساینس) و حکومەتەوە بەڕێوەدەبرێت. ساڵی ٢٠١٦ لەناو شاری هەڵەبجە دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی زەمەقی نزیک مزگەوتی (ئیمام ئەحمەد)، پێشتر لە بینای خوێندنگەی (باڵامبۆ)دا بووە. مامۆستای وانەکانی (ئینگلیزی، بیرکاری، فیزیا، کیمیا، کۆمپیوتەر و بایلۆجی) لە ئەستۆی کۆمپانیادایە و مامۆستای وانەکانی (هونەر، وەرزش، کوردی) و دابینکردنی بینا و کتێبەکانی لەئەستۆی وەزارەتی پەروەردەدایە. خوێندنگە، کرێی خوێندن لە خوێندکاران وەرناگرێت. خوێندن تێیدا بە زمانی ئینگلیزییە و قۆناغەکانی (١٠ بۆ ١٢) لەخۆدەگرێت و تایبەتە بە ڕەگەزی کچان. دوو نهۆمە و نهۆمی یەکەمی تایبەتە بە خوێندن و نهۆمی دووەمی بەشەناوخۆیی خوێندکارانە. لە ١٨ پۆل پێکهاتووە. تەنها بەشی زانستی تێدایە. لەئێستادا ٢٥ مامۆستا و فەرمانبەری هەیە و ١٨٠ خوێندکار وانەی لێ دەخوێنن. مامۆستا (ئیلهان فەیاز ڕەحیم)، کە خەڵکی تورکیایە، بەڕێوەبەریەتی.
دامەزراوەیەکی پەروەردەیی هاوبەش (حکومی و ناحکومی)یە. لە نێوان کەرتی تایبەت کۆمپانیای (یونایتد ساینس) و حکومەتەوە بەڕێوەدەبرێت. ساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١١ لەناو شاری هەڵەبجە دروستکراوە و کەوتووەتە پشتی گوندی (بامۆک)، پێشتر لە گۆران سیتی بووە. مامۆستای وانەکانی (ئینگلیزی، بیرکاری، فیزیا، کیمیا، کۆمپیوتەر و بایلۆجی) لە ئەستۆی کۆمپانیادایە و مامۆستای وانەکانی (هونەر، وەرزش، کوردی) و دابینکردنی بینا و کتێبەکانی لەئەستۆی وەزارەتی پەروەردەدایە. خوێندنگە، کرێی خوێندن لە خوێندکاران وەرناگرێت. خوێندن تێیدا بە زمانی ئینگلیزییە و قۆناغەکانی ١٠ بۆ ١٢ لەخۆدەگرێت و تایبەتە بە ڕەگەزی کوڕان. دوو نهۆمە و بەشەناوخۆیی خوێندکارانیش لەخۆدەگرێت. لە ١٨ پۆل پێکهاتووە. تەنها بەشی زانستی تێدایە. لەئێستادا ٢٨ مامۆستا و فەرمانبەری هەیە و ١٦٨ خوێندکار وانەی لێ دەخوێنن. مامۆستا (محەممەد لەتیف جەعفەر) بەڕێوەبەریەتی.
باخچەیەکی ناحکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی هەڵەبجەيە. ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە. کەوتووەتە گەڕەکی (کانيعاشقان) لە تەنیشت مزگەوتی گەورە. لە یەک نهۆم و شەش پۆل، ئۆفیسێکی کارگێڕی و هۆڵێکی داخراو بۆ یاریکردن، ژووری هونەر، چێشتخانە و هۆڵی نانخواردن، پێکهاتووە. ڕووبەری (١٠٠٠م٢)یە. مامۆستا (خاوێن ڕەئوف حەمەغەریب) بەڕێوەبەری باخچەکەیە. ١١٧ قوتابی، ١١ مامۆستا و شەش فەرمانبەری هەیە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و قۆناغی ٧ بۆ ٩ی بنەڕەتیی کچانە. کەوتووەتە گەڕەکی (ئاشتی) لە شارۆچکەی (خورماڵ). ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەسەر ڕووبەری ٤,٣٠٠ م٢ بۆ ئامادەیی (خورماڵی تێکەڵاو) دروستکراوە. بیناکە لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیـسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژوورى وەرزش و تاقیگەی زانست و کتێبخانە ژووری کۆگا پێکهاتووە، مامۆستا (ئامانج یاسین ئیبراهیم) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ٢١ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و چوار مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢٤١ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی(٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گوندی (زەردەهاڵ) و سەر بە شارۆچکەی (بیارە)یە. ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ١٩٧٧ لەلایەن (حکومەتی عێراقی)یەوە بۆ قوتابخانەى (زەردەهاڵ)ی بنەڕەتی دروستکراوە. ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن وەزراەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم و ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن دەستگای خێرخوازی بارزانییەوە نۆژەنکراوەتەوە. بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئـۆفیسی کارگێڕی و کتێبخانە و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری(٢,٦٠٠م٢) دروستکراوە. مامۆستا(جەلال خەسرەو ئەحمەد) بەڕێوەبەریەتی. لە بینای قوتابخانەى (زەردەهاڵ)ی بنەڕەتیدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە هەشت مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢٧ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە لە گەڕەکی (ڕاپەڕێن) لە شارۆچکەی (سیروان). قۆناغی بنەڕەتی (٧ بۆ ٩)ی کوڕانی تێدایە. ساڵی ١٩٨٠ بەناوی ناوەندی (هیوا)وە دامەزراوە. لەکاتی کارەساتی کیمیابارانکردنەکەدا ڕوخاوە و دوای ڕاپەڕین و ساڵی ١٩٩٢ لە بینایەکی تردا کراوەتەوە و لە ناوەندییەوە کراوە بە ئامادەیی و ناوەکەشی بووە بە (ئامادەیی سورێنی تێکەڵاو). ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن حکومەتەوە بینایەکی نوێی بۆ دروستکراوە و ناوەکەشی کراوەتەوە بە قوتابخانەى (هیوای بنەڕەتیی تێکەڵاو). ساڵی ٢٠١١ کوڕان و کچان جیا کراونەتەوە دەوامی کچان لە هەمان بینادا بە ناوی قوتابخانەى (ڕەنگینی بنەڕەتی کچان)ەوە دامەزراوە. ساڵی ٢٠١٩ بۆ بینای قوتابخانەى (ماکوان) گوازراوەتەوە و دەوامی کوڕانیش بە هەمان ناوی خۆیانەوە ماونەتەوە. دوو نهۆمە. دوازدە پۆل، دوو ئۆفیسی کارگێڕی، هۆڵێک، ژووری کۆمپیوتەر و هونەر و وەرزش، تاقیگەی زانست و کتێبخانە، دوو ژووری کۆگاشی هەیە. لەسەر ڕووبەری (٤,٩٦٠م٢) دروستکراوە. مامۆستا (ئاسۆ محەممەد مەعروف) بەڕێوەبەریەتی. ٢٦ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٣٣٤ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی ٧ بۆ ٩ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گوندی (قەدەفەری) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکەیان ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن ڕێکخراوێکی کەنەدییەوە لەسەر ڕووبەری (٩٥٠م٢) بۆ قوتابخانەى (قەدەفەری) سەرەتایی دروستکراوە. ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن ڕێکخراوی (Unicef) و ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن دەستگای خێرخوازی بارزانییەوە نۆژەنکراوەتەوە، بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیـسی کارگێڕی و ژووری کۆگا پێکهاتووە. مامۆستا (هۆشمەن فارس ئەوڕەحيم) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە پێنج مامۆستای میلاک و چوار مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٣٥ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کوڕانە. کەوتووەتە گەڕەکی (گۆران سیتی) لە سەنتەری پارێزگای (هەڵەبجە). لە ٢٨ی ٦ی ٢٠٢٢ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ٢٠١٢ لە چوارچێوەی پرۆژەى وەبەرهێناندا دروستکراوە. لە دوو نهۆم و هەژدە پۆل و پێنج ئۆفیـسی کارگێڕی و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و هونەر و وەرزش و تاقیگەی زانست و کتێبخانە و ژووری کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری زەوی (٧,٥٠٠م٢) دروستکراوە و کراوە بە دوو بەشەوە، لە بەشێکی بیناکەدا قوتابخانەى (لیدەرسی ناحکومی بنەڕەتی) و لە بەشەکەی تریشدا هەر دوو قوتابخانەى (سەردەشت) و قوتابخانەى (هێمن موکریانی) دەوامدەکەن. مامۆستا (قەدریە حەسەن مەحموود) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە تەنها ٢٠ مامۆستای میلاکیان هەیە، ١٠٠ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. وەک یەکەم قوتابخانەی سەرەتایی لە گوندی (کانی وەیسکێ) ساڵی ١٩٩٨ لەسەر ئەرکی حکومەت کراوەتەوە. هەتا پۆلی شەشەمی سەرەتایی تێدا بووە. لە بینایەکی یەک نهۆمی پێکهاتووە.
قوتابخانەیەکی حوکومییە. ساڵی ١٩٧١ بۆ یەکەم جار قوتابخانەى یاڵانپێ لە گوندی (یاڵانپێ) کراوەتەوە و لە خانوی دانیشتویەکی گوندەکەدا بەناوی (باقی حەمەکەریم)ەوە دەوامیانکردووە. یەکەم مامۆستاش، کە لە قوتابخانەکەدا وانەى وتوەتەوە ناوی (عەلی تورکمان) بووە، پاشان مامۆستا (حەمە عەزیز) وەک یەکەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەستبەکاربووە. پاشان بە هۆی نسکۆی شۆڕشەوە ساڵی ١٩٧٥ قوتابخانەکە داخراوە، بەڵام لەلایەن شۆڕشگێرانی کوردەوە بەردەوامییان بە قوتابخانەکە داوە و لەلایەن مامۆستا (بابا تەوێڵەیی و ڕەزا بیارەیی)یەوە، قوتابخانەکە بەردەوامی پێدراوە، هەتا ساڵی خوێندنی ١٩٧٦ بۆ ١٩٧٧ جارێکی تر لەلایەن میرییەوە قوتابخانەکە دەکرێتەوە و مامۆستا (عابد) و دواتریش مامۆستا (شاهۆ) وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەستبەکاردەبن. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکان بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان و داخستنی قوتابخانەکە بە یەکجاری، بەردەوامبووە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گەڕەکی کیمیابارانی دوو و نزیک مۆنۆمێنتی هەڵەبجە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. لە ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە، لە هەمان ساڵدا بیناکەیان لەلایەن کۆمپانیای (United Brother)ەوە، بینای قوتابخانەکە دەڕوخێنرێت و سەرلەنوێ دروستدەکرێتەوە و پاشان ناوی قوتابخانەکەش دەگۆڕن بۆ قوتابخانەى (یەکێتیی برایان). بیناکەی لە سێ نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی، ژوورێکی خاوەنپێداویستیی تایبەت و ژوورێکی وەرزش پێکهاتووە. ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٤,٠٠٠م٢)یە، ئەم قوتابخانەیە دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. خاوەنی بیناکەن و قوتابخانەى (حەسەنئاوای بنەڕەتیی کچان) لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. مامۆستا عیزەدین نەسرەدین محەممەد بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٤٣ مامۆستا و چوار فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ٣٢١ قوتابی، کە ١٦٢ لە ڕەگەزی نێر و ١٥٩ لە ڕەگەزی مێیە.
لەسەر ڕاسپاردەی (سێر پرسی کۆکس)ی مەندوبی سامی بەریتانی لە عێراق، بڕیاردراوه، کە لە هەر شار و قەزایەکدا ئەنجومەنێکی (میللی) دروستبکرێت. پاشان وردە وردە ئەو ئەنجومەنە فراوانبکرێت، هەتا ئەوەی ببێت بە حکومەتێکی میللی لە سایەی حکومەتی بەریتانیادا. بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژی ٢٤ی ٦ی ١٩٢١ (مێجەر گوڵد سمث)ی حاکمی سیاسیی سلێمانی، گەیشتووەتە هەڵەبجە و لە ٢٦ی٦دا و لە پاش کۆبوونەوە، بڕیار لەسەر ئەنجومەنەکە دراوە و ئەم کەسانە هەڵبژێرراون: ١- عەلی بەگی مەحموود پاشا(سەرۆکی عەشیرەتی جاف) ٢- کەریم بەگی فەتاح بەگ (جاف) ٣- ئەحمەد بەگی عوسمان پاشا (قایمقام) (جاف) ٤- ئەفراسیاب بەگی ڕۆستەم سوڵتان (هەورامی) ٥- قادر بەگی جەعفەر سوڵتان (هەورامی) ٦- حامید بەگی مەجید بەگ (جاف)
ئەنجومەنێکی سەربەخۆی قازانج_نەویستە. پاش ئەو بۆشاییە نوێنەرایەتییە جەماوەرییەی دوای بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و دروستنەبوونی ئەنجومەنێکی ئیداری و چاودێریکەری ڕەسمی، بە هۆی ململانێی لایەنە سیاسییەکان، بیر لە پێکهێنانی کراوەتەوە. دەستەیەکی خۆبەخشی مامۆستای ئایینی و هەندێک کەسایەتی، پاش چەندین کۆبوونەوە لە مانگی ١٠ی ٢٠٢٢ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بڕیاردرا دەستەکە ببنە ئەندام. لە ٩ی ١١ی ٢٠٢٣ ناوەکان جێگیرکران. تاهر ئەحمەد قادر (مەلا تاهر بامۆکی، تەحسین میرزا حەسەن، کاوان حەمەسەعید کەریم، ئەکبەر سان ئەحمەد قادر، ئاکۆ شاوەیس مەجید، ماجد کەمال ڕەشید، موحسین ئەسعەد عەلی، محەمەد عەبدوڵا عەبدولکەریم، فەتاح مەحمود نادر، تۆفیق کەریم ساڵح، خورشید یارئەحمەد ئەفراسیاب، ئەحمەد تەحسین میرزا). لە پێناو خزمەتی پارێزگاکەدا، سەردانی لایەنە سیاسیەکان و دامەزراوە شەرعییەکانی هەرێم و بەغدایان کردووە. ئەنجومەنی شارەوانیی هەڵەبجە لە ساڵی(٢٠٠٠) پێکهێنراوە و خولی یەکەمی ئەنجومەنەکە تا ساڵی ٢٠٢٢ لە کاردابوون، پاشان لە ژێر ڕۆشنایی پەیڕەوی ژمارە ٢ ی ساڵی ٢٠١٩ ی تایبەت بە پێکهێنانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان و نوسراوى ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران، بە ژمارە ١٦٤٢٨ لە ڕێکەوتی ٢٢/١٢/٢٠٢١، فەرمانی کارگێڕیی پارێزگای هەڵەبجە ژمارە ١٠/٢٥١ لە ڕێکەوتی ٢٧/١/٢٠٢٢، فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ خولی دووەمی ئەنجومەنی شارەوانیی هەڵەبجە دەرکردووە. ئەم ئەنجومەنە لە١٣ ئەندام پێکدێت، کۆێستان ئەکرەم فەرەج، سەرۆکی ئەنجومەنەکەیە و هەموو ڕۆژانی چوارشەممەیەک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە گشتییەکان، کۆبوونەوەى خۆیان لە بەشی ئامێرەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانی ئەنجامدەدەن. ئەنجومەنەکە لە ڕێکەوتی ١٣/٢/٢٠٢٢ دەستبەکاربووە، لە ڕێکەوتی ١٦/٢/٢٠٢٢ یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجامداوە، لە کاتی دەستبەکاربوونی هەتاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ چل دانیشتنی ئەنجامداوە.
فەرمانگەیەکی حکومییە. لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لەلایەن حکومەتەوە لە نزیک مەرکەزی پۆلیسی سیروان دامەزراوە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ سەر ڕێگای سەرەکیی سیروان -هەڵەبجە. پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی هاوڵاتی و فەرمانگەکانی بەستووە بەیەکەوە.
سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، مێژووی دروستبوونی بۆ ١٥ی ٧ی ٢٠١٠ دەگەڕێتەوە. پێشتر سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە بووە و دواتر به فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران وەک فەرمانگەی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کارەکانی ئەنجامداوه. لە ساڵی ٢٠١٥ بووەتە بەڕێوەبەرایەتی. یەکەم بەڕێوەبەریش (هادی نەجیب عەبدولقادر)بووە و تائێستاش بەردەوامە. ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە یازدە بەش پێکهاتووە، کۆی گشتیی فەرمانبەرانی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە ٤٣ فەرمانبەرە و ٣٩ یان میلاکن و چوار فەرمانبەریان گرێبەستە. بیناکەیان یەک نهۆمە و لە بلۆک و لەسەر ڕووبەری (٤٢٠٠م٢) لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، لە ساڵی ٢٠١٨دا دروستکراوە. ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە تایبەتە بە بیناکاری و جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری، ئەم فەرمانگەیە کەوتووەتە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە، لە دەروازەی شار، نزیک پەیمانگای تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکان.