بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە. ساڵی ١٩٨٣ دامەزراوە. کەوتووەتە گەڕەکی شەهیدان و لەسەروی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەڵەبجە. (مەهدی غەفوور) یەکەم بەڕێوەبەری بووە، هەتا ساڵی ١٩٩١ بەردەوام بووە، لە ئێستادا (ئەلەند تۆفیق محەممەد) بەڕێوەبەریەتی. لە ١٥ بەش و هۆبە پێکهاتووە. ٤٨ فەرمانبەری میلاک و ٢٥ فەرمانبەری گرێبەستی هەیە. لەبینای حکومیدا دەوامدەکەن، کە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە. ڕووبەری بینای فەرمانگەکە (١٠٠٠م٢)، لە دوو نهۆم پێکهاتووە.
سەر بە وەزارەت دارایی و ئابورییە. ساڵی ٢٠٠٥ وەک تێبینەرایەتی کراوەتەوە و هەتا ساڵی ٢٠٠٧ دەوامیانکردووە. پاشان بەهۆی ڕاگیرانی پێدانی عقارەوە سێ ساڵ بانکەکە داخراوە. ساڵی ٢٠١٠ جارێکی تر وەک تێبینەرایەتی کراوەتەوە و هەتا ساڵی ٢٠١٢ بەردەوامبووە. پاشان کراوە بە بەڕێوەبەرایەتی و ڕاستەوخۆ سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە پسپۆڕییەکان بووە لە هەولێر. لە یازدە بەش پێکهاتوو. ٢٢ فەرمانبەری میلاک و چوار فەرمانبەری گرێبەستیان هەیە. کەوتووەتە ناو کۆمەڵگەی فەرمانگە داراییەکان، لەسەر ڕێگای چاوگ، نزیک هۆڵی فەقێ. بینای فەرمانگەکە موڵکی حکومییە و یەک نهۆمە و لەسەر ڕووبەری (٨٠٠م٢) دروستکراوە. (زەمان جافر حەمەسەلیم) بەڕێوەبەری فەرمانگەکەیە. کاری فەرمانگەکە پێدانی پێشینەی خانووبەرەیە بە هاوڵاتیان.
سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکەکان و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانە، مێژووی کردنەوەی ئەم فەرمانگەیە بۆ ٢٨ی ٢ی ٢٠٠٢ دەگەڕێتەوە. یەکەم بەڕێوەبەری ئەم فەرمانگەیە (جەمال کەریم مەعروف) بووە، لە ئێستادا (جەلال عەبدوڵا ئەحمەد) بەڕێوەبەریەتی. لە حەوت بەش پێکهاتووە. ٤٣ فەرمانبەری میلاک و شەش فەرمانبەری گرێبەستیان هەیە. ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە بینای حکومیدا دەوامدەکەن، کە لە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دروستکراوە. ڕووبەری بینای فەرمانگەکە (٦٥٠م٢)، لە دوو نهۆم پێکهاتووە و بیناکە لە بلۆک و چیمەنتۆ دروستکراوە. ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە بریتییە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و ڕێکخستنی کاروبارەکانی دارایی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، ئەم فەرمانگەیە دەکەوێتە پارێزگای هەڵەبجە، شەقامی گشتی، نزیک قایمقامییەتی هەڵەبجە.
ئەم نوسینگەیە لەسەر بنەمای یاسایی ژمارە ٢٨ ی ساڵی ٢٠١٢ ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەمواری یاسای ژمارە شەش لە ڕێکەوتی ٢٤ی ٩ی ٢٠١٨ی پەرلەمانی کوردستان، کراوەتەوە. ئەم نوسینگەیه لە پێنج هۆبە پێکهاتووە، کە بریتین لە کارگێڕی، لێکۆڵینەوه، جوڵانەوە و یاسایی، بەدواداچوون، هۆشیاری. یەکەم بەڕێوەبەری ئەم فەرمانگەیە( غالب فەرەج عارف) بووە، تائێستا بەردەوامە لەکارەکەی. حەوت فەرمانبەری میلاکیان هەیە، بیانایان نییە و لە بەڕێوەبەرێتیی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەدا دەوامدەکەن. ڕووبەری زەویی فەرمانگهکە (٢٠٠م٢) یە، ئیشوکاری ئەم نوسینگەیە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی تاوان و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە. ئەم نوسینگەیە کەوتووەتە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە، گەڕەکی شەهیدان ناو مەزارگەی شەهیدان.
فەرمانگەیەکی حکومەییە و سەر بەوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمە. کەوتووەتە گەڕەکی دەروازەی شاری هەڵەبجە، ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە. لە هەشت بەش و ٢٦ هۆبە و نوسینگەیەک پێکهاتووە. لە ئـێستادا بەشی ژمێریاری و سەربازی و کارگێڕی لە کاردان و لەبەر نەبوونی فەرمانبەری میلاک بەش و هۆبەکانی تر نەکراونەتەوە. یەکەم بەڕێوەبەری مقدمی مافپەروەر (بورهان ئەحمەد عەبدوڵا) بووە و هەتا ئێستا بەردەوامە. ١٢ فەرمانبەری میلاکی هەیە. لە بینای کرێدان. ئیشوکاری فەرمانگەکە لێکۆڵێنەوە لە توندوتیژیی خێزانی و چاوپێکەوتنی قوربانیان و هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی خێزانی و چالاکیی یاسایی و دەروونی و کۆمەڵایەتییە.
فەرمانگەیەکی حکومییە و سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمە. کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی لە نزیک یاریگای شاهۆی حەمەفەرەج. لە پاش بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە. لە بەشەکانی: ئامێرسازی، ژمێریاری، هونەری، کارگێڕی، یاسا، پێداویستی، وردبینی، لە کاردان و لەبەر نەبوونی پسپۆڕی و میلاک بەشی تریان نەکراوەتەوە. یەکەم بەڕێوەبەری عەمیدی پۆلیس (عابدین عەبدولڕەحمان محەممەد) بووە و هەتا ئێستا بەردەوامە. ٢٠١ فەرمانبەری میلاکی هەیە. بیناکەی ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (١٨٠٠م٢) بە دوو نهۆم دروستکراوە. حەوت ملیۆن بودجەیان هەیە. کاری فەرمانگەکە، بە دەمەوەچوونی هاوڵاتیان لە کارەساتی سروشتی و لافاو، بومەلەرزە، خنکانی ناو ئاو، کوژانەوەی ئاگرە.
سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان/ وەزارەتی ناوخۆیە. لە ٢٤ی ٣ی ٢٠١٩ دامەزراوە. یەکەم بەڕێوەبەری (عەقید سالار سەردار ڕەشید) بووە و تائێستا بەردەوامە. لە چوار بەش و یەک نوسینگە بۆ کاروباری پاسپۆرت پێکهاتووە. ١٦ فەرمانبەری میلاک و ١١ کارمەندی تەنسیبی هەیە. لە بینایەکی خێرخوازیدا دەوامدەکەن، کە پێشتر بۆ هۆڵی بۆنەکان (هۆڵی قەیوان) دروستکراوە و لە ساڵی ٢٠١٢دا لە لایەن خێرخواز (شێخ فاخری قەیوان)ەوە دابینکراوە. ڕووبەری زەویی فەرمانگەکە (٦٠٠م٢)، لە یەک نهۆم پێکهاتووە و لە بلۆک و چیمەنتۆ دروستکراوە. ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە بریتییە لە دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت، ئەم فەرمانگەیە دەکەوێتە گەڕەکی سەرا.
سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە، بە گوێرەی داتاکانی فەرمانگەی پۆستە و گەیاندنی هەڵەبجە، ئەم فەرمانگەیە ساڵی ١٩٤٥ دامەزراوە. هەرچەندە مێژووی دامەزراندنی ئەم فەمانگەیە بۆ ساڵانی سییەکان دەگەڕێتەوە، وەک لە کتێبی: (هەڵەبجە یادەوری و شارستانێتی)دا هاتووە، ساڵی ١٩٣٥ دەستکراوە بە دروستکردنی فەرمانگەی پۆستی هەڵەبجە و لە ماوەی دوو ساڵ و نیودا تەواوکراوە. واتە ساڵی ١٩٣٨ بە فەرمی فەرمانگەی پۆستی هەڵەبجە کراوەتەوە. ئەم فەرمانگەیە بەگشتی لە هەشت بەشی سەرەکی پێکهاتووە، ٧٥ فەرمانبەری میلاکیان هەیە، بینای فەرمانگەکە موڵکی حکومییە، دوو نهۆمە و بە بلۆک و چیمەنتۆ لە ڕووبەری زەوی فەرمانگە (١٠,٠٠٠م٢) ڕووبەری بینای فەرمانگە (٤٠٠م٢) دروستکراوە، (خەلیل بارام محەممەد ئەمین) بەڕێوەبەری فەرمانگەکەیە، ئیشوکاری ئەمە فەرمانگەیە کاری پۆستەی فەرمانگە حکومییەکان و هاوڵاتیان بۆ دەرەوەی هەڵەبجە و بە پێچەوانەوەیە، ئەم فەرمانگەیە کەوتووەتە سەنتەری شار و لە تەنیشت گەراجی هەڵەبجەی تازەدایە.
فەرمانگەیەکی حکومییە و سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمە. کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی لە نزیک مزگەوتی (مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس). ساڵی ٢٠١٦ کراوەتەوە. لە ٢٠ بەش و ١٢ بنکەو ٢٩ هۆبە پێکهاتووە. ١٧ بەش و ١٠ بنکە و ١٠ هۆبەیان لە کاردان و لەبەر نەبوونی شوێن و میلاک، بەشەکانی تر نەکراونەتەوە. یەکەم بەڕێوەبەری عەمیدی پۆلیس (کازم عەبدوڵا محەممەد) بووە و دواتر عەمیدی مافپەروەر (ئەنوەر عومەر عەلی) و هەتا ئێستا بەردەوامە.
فەرمانگەیەکی حکومییە و سەر بەوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمە. کەوتووەتە گەڕەکی دەروازەی شار و بەرانبەر مۆنۆمێنتی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٦ کراوەتەوە. لە هۆبەی جوڵان و کارگێڕی پێکهاتووە. یەکەم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە، ڕائید (ستار حەمەئەمین ئەولمحەمەد) بووە و هەتا ئێستا بەردەوامە. ٥١ فەرمانبەری میلاکی هەیە. بیناکەی ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن حکومەتەوە و لەسەر ڕووبەری (٣٠٠٠م٢) بە دوونهۆم دروستکراوە. ئیشوکاری فەرمانگەکە بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی خۆپیشاندان و چالاکیی مەدەنی و نەهێشتنی ئاژاوەگێڕی و پاراستنی هێمنیی یاریگاکان و دەرچوونی مەفرەزەی هاوبەشە.
مێژووی دروستبوونی ئەم فەرمانگەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٦، کە پێکهاتووە لە یەک بەش و سێ بنکە، یەکەم بەڕێوەبەری فەرمانگەکە ئەرسلان غەفوور عەبدوڵا بووە و هەتا ئێستا لەسەر کارەکەی بەردەوامە، ژمارەی فەرمانبەرانی ١١٢ فەرمانبەر و هەموویان لە ڕەگەزی نێرن، فەرمانگەکە کەوتووەتە پارێزگای هەڵەبجە و لەناو سەنتەری شاری هەڵەبجەدایە لە گەڕەکی شارەوانی، جۆری بیناکەیان باڵەخانەیە و لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە، ڕووبەرەکەی (٢٠٠م٢) و سێ نهۆمە، ئیشوکاری ئەم بەڕێوەبەرایەتیە بریتییە لە پاراستنی ژینگەی پارێزگای هەڵەبجەیە.
سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیە، سەرەتا لق بووە و ساڵی ٢٠١٣ فەرمانی کردنەوەى دەرچووە. ساڵی ٢٠١٥ دەستبەکاربووە. ساڵی ٢٠٢٢ کراوە بە بەڕێوبەرایەتی. لە ئێستادا لە بەشەکانى (کارگێڕى، ژمێریارى، خۆڵکارى، تەکنیک، کۆنکرێت، کیمیا، جیاکردنەوە و کەرەستە) پێکهاتووە و هەندێک بەشی تری تێدا نەکراوەتەوە. ١١ فەرمانبەری میلاک و چوار فەرمانبەری گرێبەست و ١٨ کرێکاری هەیه، کە بە کرێی ڕۆژانە کاردەکەن. بیناکەیان لە ساندیج پەناڵ دروستکراوە و یەک نهۆمە. کەوتوەووەتە ناوچەى پیشەسازى. (باخان عەبدولڕەحمان مستەفا) بەڕێوبەریەتی. کارى فەرمانگەکە بریتییە لە پشکنینی مەوادی بیناسازی بۆ سەرجەم پرۆژە حکومی و ئەهلییەکان.
کەوتووەتە تەنیشت نەخۆشخانەی گشتیی هەڵەبجە، ساڵی ٢٠١٩ لەسەر ڕووبەری (٨٨٩م٢) دروستکراوە. پێشتر ناوی (تاقیگەی نەخۆشخانەی گشتیی هەڵەبجە) بووە. لە لایەن ڕێکخراوی خێرخوازیی قەندیلەوە دروستکراوە، دەوام تێیدا شەش کاتژمێرییە. لە بەشەکانی: تاقیگە، ڤایرۆسات، فۆرمۆنات، بایۆکیمستری، هیماتۆلۆجی، سیرۆلۆجی، بەکتریۆلۆجی، پاراسایتۆلۆجی، مۆلی کۆلەر، ئێچ پی، ئیلکترۆ فۆرد، وەرگرتنی نموونەکان (سەحب)، ئەنجامەکان، پێشوازی، بەڕێوەبەر، خۆیەتی، ژمێریاری، بلیتبڕ، خزمەتگوزاریی کارەبایی، پێکهاتووە. یەک نهۆمییە. ٢٥ کارمەندی هەیە. لە ئێستادا (عەلی عەزیز عەلی کەریم) بەڕێوەبەریەتی.
سەر بە وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. ساڵی ١٩٣٣ کراوەتەوە، پێشتر سەر بە فەرمانگەی تاپۆی سلێمانی بووە. ڕۆژی ٢٨ی ٨ی ١٩٣٣ یەکەمین مامەڵە لە ئاموریەتی تاپۆی هەڵەبجه تۆمارکراوە، ئەم فەرمانگەیە لە ناوشاری هەڵەبجەیە و کەوتووەتە نزیک سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، لە ٤ی ٧ی ٢٠١٢ فەرمانگەی تاپۆی هەڵەبجە لە تێبینەرایەتیەوه گۆڕاوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەڵەبجە. (دیاری ڕەفیق) بەڕێوەبەری فەرمانگەکە بووە و هەتا ٢٢ی ٤ی ٢٠١٤ بەردەوام بووە. لە ئێستادا (عومەر محەممەد محەممەد) بەڕێوەبەری فەرمانگەکەیە. ٥١ فەرمانبەری میلاک و یەک فەرمانبەری گرێبەستیان هەیە. بینای ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە دوو نهۆم پێکهاتووە. لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و لە ساڵی ٢٠٠٢دا لە بلۆک و چیمەنتۆ دروستکراوە. ئیشوکاری ئەم فەرمانگەیە تایبەتە بە تۆمارکردن و تاپۆکردنی موڵک و ماڵی هاوڵاتیان.
سەر بە وەزارەتی دارای و ئابورییە. سەرەتا وەک دائیرەی تێبینەرایەتی لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە و سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی بووە. دواتر ساڵی ٢٠٠٧ بە فەرمانێکی وزاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، کراوە بە بەڕێوەبەرایەتی. لە ئێستادا لە ١٥ بەش پێکهاتووە و ١٠ بەشیان لە کاردان و پێنج بەشیان کارا نەکراون. ٢٩ فەرمانبەری میلاک و یەک فەرمانبەری گرێبەستی هەیە. بیناکەی موڵکی حکومەتە و لەسەر ڕووبەری (٦٠٠م٢) دروستکراوە. کەوتووەتە سەرو مزگەوتی سڵاوات. (محەممەد ساڵح فەتاح ئیبراهیم) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و هەتا ساڵی ٢٠٢١ بەردەوام بووە. دواتر (سامان حەمەئەمین عەبدولقادر) بووە بە بەڕێوەبەر و هەتا ئێستا بەردەوامە. کاری فەرمانگەکە تایبەتە بە کاروباری ئەو مووچەخۆرانەی، کە لە بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان خانەنشین دەبن.
سەر بە وەزارەتی کارەبایە. لە ٤ی ٥ی ٢٠٠٤ کراوەتەوە. کەوتووەتە ناو سەنتەری شار و لە گەڕەکی شەهیدانە، نزیک فەرمانگەی ئاوی هەڵەبجە. (حەمەتاهیر عەلی مولوود) هەتا ساڵی ٢٠٠٦ بەڕێوەبەری بووە و دواتر (سەعید قادر فەرەج) بووە بە بەڕێوەبەر و هەتا ئێستا بەردەوامە. ساڵی ٢٠٢١ کراوە بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی. لە حەوت بەش پێکهاتووە و چەند بەشێکی هێشتا کارا نەکراون. ٤٩١ فەرمانبەری میلاک و یەک فەرمانبەری گرێبەستی هەیە. بیناکەی موڵکی حکومییە و لە دوو نهۆم و ژێرزەمینێک پێکهاتووە و لەسەر ڕووبەری زەوی (٣,٢١٢م٢) دروستکراوە. کار بۆ ڕێکخستن و پێدانی وزەی کارەبا بە هاوڵاتیان دەکات.
سەر بە وەزارەتی کار و باری شەهیدان و ئەنفالکراوانە. کەتووەتە گەڕەکی یادگاری و نزیک مۆنۆمێنتی هەڵەبجە. مێژووی دروستبوونی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٣، یەکەم بەڕێوەبەری (محەممەد عەلی عەبدولڕەحمان) و هەتا ساڵی ٢٠٠٨ دەوامی کردووە، دواتر (سەعدون ساڵح) هەتا ساڵی ٢٠١٧ بەڕێوەبەر بووە، پاشان (کامەران مستەفا عەبدوڵا) بووە بە بەڕێوەبەر و هەتا ئێستاش لە کارەکەی بەردەوامە، ئەم فەرمانگەیە لە شەش بەڕێوەبەرایەتی و سێ بەش و ١٠ هۆبە پێکهاتووە، ١٠٣ فەرمانبەری میلاکیان هەیە، لە بینایەکی حکومیدا کار دەکەن، کە لەسەر ڕووبەری زەویی فەرمانگە (٤٧٠م٢)، ڕووبەری بینای فەرمانگە (٢٥٠م٢) دروستکراوە، لە دوو نهۆم پێکهاتووە لە بەرد و چیمەنتۆ دروستکراوە، ئیشوکاری ئەم بەڕێوەبەرایەتییە ڕایکردنی ئیشوکاری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانە.
دەکەوێتە گەڕەکى مامۆستایان، پشت خلیج مۆڵ و نزیک قوتابخانەى شەهید ئازادى بنەڕەتیى کچان. ڕاستەوخۆ سەر بە وەزارەتی کار و کاروبارى کۆمەڵایەتییە، لە ڕێکەوتی ١٣ى٥ى٢٠٢٢ لەلایەن بەڕیوەبەرایەتیى گشتیى کار و دەستەبەرى کۆمەڵاتییەوە، فەرمانی کردنەوەى بۆ دەرچووە. ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە ١٢ هۆبە پێکاتووە و سەرجەمیان لە کاردان. ژمارەی فەرمانبەرەکانی لە ٤ فەرمانبەری میلاک و ٢١ فەرمانبەرى گرێبەست پێکهاتووە، کە ١٤ فەرمانبەرى نێر و ١١ فەرمانبەر مێیە. بینای ئەم بەڕێوبەرایەتییە کرێیە. لە بلۆک و چیمەنتۆ دروستکراوە و لە دوو نهۆم پێکهاتووە و ڕووبەری زەویى فەرمانگەکە لە ٢٣٠م٢ و بیناى فەرمانگەکە لە ١٦٠م٢ پێکهاتووە. لەسەرەتاوە تاوەکو ئێستا (ئاسۆ ئیسماعیل ڕەشید) بەڕێوبەری ئەم بەڕێوبەرایەتییەیە. بەشێوەیەکى گشتى کاروبارى ئەم بەرێوەبەرایەتییە بریتییە لە ڕایکردنى مامەڵەى خاوەن کارەکان و دابینکردنى دەستبەرى(بیمە) بۆ کرێکارن.
ساڵی ٢٠١٨ فەرمانی کردنەوەى لە هەڵەبجە بۆ دەرچووە و دامەزراوە. کەوتووەتە سەنتەری شار و لە گەڕەکی جولەکەکاندایە لە نزیک مزگەوتی تەکیە. (مەریوان هادی عابد) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و هەتا ئێستا بەردەوامە. لە پێنج بەش پێکهاتووە. پێنج فەرمانبەری میلاک و سێ فەرمانبەری خۆبەخشی هەیە. بینای تایبەت بە خۆی نییە و بە شێوەی کرێ لە خانوویەکدایه، کە لە دوو نهۆم پێکهاتووە و لەسەر ڕووبەری زەوی (٢٠٠م٢) دروستکراوە. کاری ڕێکخستن و دیاریکردن و گواستنەوەى بەشە خۆراکی هاوڵاتیانە.
سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە. ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە. لە حەوت بەش پێکهاتووە و لە ئێستادا تەنها بەشی کارگێری و پشکنین کاران. بەهۆی کەمیی میلاکەوە، بەشەکانی تر پێکنەهێراون. هەشت فەرمانبەری هەیە، کە حەوت فەرمانبەریان لە فەرمانگەکانی ترەوە تەنسیب کراون. بینای ئەم فەرمانگەیە لە شوقەدایە و موڵکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیە. ڕووبەری بینای فەرمانگەکە (٦٠م٢)یە. (کاروان ئیسماعیل ئەوڕەحمان) بەڕێوەبەری فەرمانگەکەیە، کاری فەرمانگەکە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی ناوچە شوێنەواری و کەلەپورییەکان و پیشاندانی پارچەی شوێنەواری لە مۆزەخانەدا و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و نۆژەنکردنەوەی ئەو ناوچە شوێنەواری و کەلەپورییانەی پێوستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، پێدانی مۆڵەت بە هەموو ئەو پرۆژانەی مۆڵەتی حکومییان دەوێت. کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی (شوقەکان).