ئەنجومەنی ئیدارەی قەزای هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
لەسەر ڕاسپاردەی (سێر پرسی کۆکس)ی مەندوبی سامی بەریتانی لە عێراق، بڕیاردراوه، کە لە هەر شار و قەزایەکدا ئەنجومەنێکی (میللی) دروستبکرێت. پاشان وردە وردە ئەو ئەنجومەنە فراوانبکرێت، هەتا ئەوەی ببێت بە حکومەتێکی میللی لە سایەی حکومەتی بەریتانیادا. بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژی ٢٤ی ٦ی ١٩٢١ (مێجەر گوڵد سمث)ی حاکمی سیاسیی سلێمانی، گەیشتووەتە هەڵەبجە و لە ٢٦ی٦دا و لە پاش کۆبوونەوە، بڕیار لەسەر ئەنجومەنەکە دراوە و ئەم کەسانە هەڵبژێرراون:
١- عەلی بەگی مەحموود پاشا(سەرۆکی عەشیرەتی جاف)
٢- کەریم بەگی فەتاح بەگ (جاف)
٣- ئەحمەد بەگی عوسمان پاشا (قایمقام) (جاف)
٤- ئەفراسیاب بەگی ڕۆستەم سوڵتان (هەورامی)
٥- قادر بەگی جەعفەر سوڵتان (هەورامی)
٦- حامید بەگی مەجید بەگ (جاف)
سەرچاوەکان:
- ڕۆژنامەی (پێشکەوتن)، وتاری (مجلس الحلبجە)، ؟، ژمارە٦٢، ساڵی دووەم ٣٠ی جونی ١٩٢١، ل٣-٤.
- هەڵەبجە ١٨٨٩-١٩٣٠، عادل صدیق عەلی، چاپی یەکەم، کۆمپانیای چاپ و پەخشی نوسەر، لە بڵاوکراوەکانی پڕۆژەی تیشک، سلێمانی، ٢٠٠٨، ل١٦٣-١٦٤.
ئامادەکردنی: د. عادل سدیق عەلی