دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.

ناوەڕۆک

774 بابەت

مەرزەبۆتۆ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٥٨ قوتابخانەى (الزعیم) دروستکراوە. ساڵی ١٩٦٣ ناوەکەی کرا بە (الانتصار) و دواتر لە ساڵی ١٩٧٠ ناوەکەی دیسان گۆڕرا بۆ (سەرکەوتن) و لە هەمان قوتابخانەدا خوێندکارانی ناوەندی (شارەزوور) و دواتريش ناوەندی (مەولەوی) دەوامیان تیادا دەکرد. پاش کیمیابارانی هەڵەبجە ساڵی ١٩٨٩ ڕژێمی بەعس خوێندنگاکەی ڕوخاند و پاش ڕاپەڕین جارێکی تر بەردی بناغەی دانرایەوە و لەلایەن سەندیکای نەقاباتی ئیتاڵیاوە بودجەی بۆ دابینکراو لەماوەی ١٥٠ ڕۆژدا تەواوکرا و بەناوی مەرزەبۆتۆی ئیتاڵیاوە ناونرا:(مەرزەبۆتۆی سەرەتایی کوڕان).

زیاتر بزانە
قوتابخانە

مەشخەڵان

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کوڕانە. کەوتووەتە گەڕەکی (مەرزەبۆتۆ) لە سەنتەری پارێزگای (هەڵەبجە)یە. ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە. بینای قوتابخانەکە لە ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن (تیمێکی ئەمریکی)وە دروستکراوە و سەرەتا بۆ پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی هەڵەبجە و دواتریش بۆ کۆلێژی هەڵەبجەی هاوبەش بەکارهاتووە. بینای قوتابخانەکە لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و چوار ئـۆفیسی کارگێڕی و تاقیگەی زانست و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆگا و ژووری پرسگە پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (٥,٥٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (دیاری حەمەساڵح محەممەد) بەڕێوەبەریەتی، ئامادەیی هەڵەبجەی ئێواران لە بینای قوتابخانەکەیاندا میوانن، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ٢١ مامۆستا و چوار فەرمانبەری میلاک سێ مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ١٩١ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

مەکتەبى ئەوەڵى هەڵەبجە

يەکەمين خوێندنگايە لە شارى هەڵەبجه. ديار نييە چ ساڵێک ئەم خوێندنگايە لە هەڵەبجە کراوەتەوە، بەڵام بەپێى بەڵگەکان مێژووى کردنەوەى دەگەڕێتەوە بۆ کۆتايى سەدەى نۆزدە و سەرەتاکانى سەدەى بيست، خوێندنگاکە لە خانويەکى گڵدا بووە، کە موڵکى حاميدبەگى جاف بووە، لە سەرەتادا هەتا پۆلى چوارەمى سەرەتايى تێدابووە، ٣٠ خوێندکار و يەک مامۆستاى هەبووە، خوێندکارەکان بە (شاگرد) و مامۆستاکانيش بە (ئەفەندى) ناوبراون و بانگکراون، دواتر بيناى تايبەتى بۆ دروستکراوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

مەلاوەیسە

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە سنوری گوندی (مەلا وەیسە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)‌. قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوی‌ تێدایە. ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە و سەرەتا لە خانووی دانیشتویەکی گوندەکەدا بووە‌. ساڵی ٢٠٠٥ گواستوویانەتەوە بۆ خانویەکی دیکە، کە بەکرێ تێیدابوون‌. ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن حکومەتەوە بینای سەربەخۆی بۆ دروستکراوە. یەک نهۆمە. شەش پۆل و دوو ژووری کارگێڕی هەیە. مامۆستا (بەرزان ئەسکەندەر یارئەحمەد) بەڕێوەبەریەتی. هەشت مامۆستاى میلاک و چوار مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٤٨ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

مەولەوی

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته ‌گەڕەکی دەروازەی شار، لە نزیک یاریگای نێودەوڵەتیی هەڵەبجە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە، پێشتر لە بینایەکی بچوکدا بوون لە نزیک بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەى پەروەردەی هەڵەبجە، دواتر لە ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن تیمێکی ئەمەریکییەوە بینا بۆ قوتابخانەکە دروستکراوە، بینای قوتابخانەکە لە دوو نهۆم و هەژدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و شەش ژووری تاقیگە و ژووری هونەر و وەرزش و کۆگاکان پێکهاتووە. دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خاوەنی بیناکەن و جگە لە خۆیان، قوتابخانەى شارۆی بنەڕەتی لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. مامۆستا هەردی عیززەت وەلی بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٤٥ مامۆستا و چوار فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٣٨٠ قوتابی، کە ١٧٧ لە ڕەگەزی نێر و ٢٠٣ لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

(مدرسة شهداء حلبجة المخطلة للنازيحين) و قوتابخانە

دوو ناوەندی خوێندنن لەیەک بینادا. کەوتوونەتە گەڕەکی کانیعاشقان. دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ داعش هێرشی بۆسەر ناوچە عەرەبنشینەکان کرد، ژمارەیەکی زۆر ئاوارەی عەرەب ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد. ژمارەیەک لەوانيش لە شاری هەڵەبجە نیشتەجێبوون. لە ١ی ١١ی ٢٠١٤ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی عێراقەوە کراونەتەوە. لە ئێستادا تەنها چوار مامۆستا و کارمەندێک و یەک کارگوزاریان هەیە. لە پۆلی یەکی بنەڕەتییەوە هەتا ١٢ی ئامادەیی وانەی لێ دەخوێنن. دوو دەوامی لێ دەکرێت، دەوامی یەکەم بەیانیانە و تایبەتە بە (شهداء حلبجة المخطلة للنازيحين) نزیکەی ٣٥٠ قوتابی هەیە. دەوامی دووەم تایبەتە بە (ثانوية کردستان مخلفة)، کە ١٠٠ قوتابی هەیە.

زیاتر بزانە
ثانوية کردستان مخلفة

مۆردانە

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته ‌گەڕەکی مۆردانە و لە سەنتەری ڕاهێنانی ژناندایە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە، لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ بینای قوتابخانەکە دروستکراوە، کە لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و هونەر و وەرزش و تاقیگەی زانست و کتێبخانە پێکهاتووە. ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٩,٢٣٠م٢)یە، لەو ڕووبەرەش (٦,٠٠٠م) کراوەتە بینا بۆ قوتابخانەکە، سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خاوەنی بیناکەن و جگە لە خۆیان، قوتابخانەى چوارچرای بنەڕەتیی کچانیش، لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. مامۆستا محەممەد حسن ئەحمەد بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٦ مامۆستا و هەشت فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٤٥١ قوتابی، کە ٢٣٥ لە ڕەگەزی نێر و ٢١٦ لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

مۆردین

کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (مۆردین). ساڵی ١٩٧١ کراوەتەوه و لەو بینایەدا بووە کە بۆ نەخۆشخانە دروستکراوە. لە شەش ژوور پێکهاتووە. هەتا ڕاگواستنی گوندەکان ساڵی ١٩٧٨ کراوەبووە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

میر

قوتابخانەیەکی بنەڕەتیی ناحکومییە. کەوتووەتە گەڕەکی شافیعی، پشت باخی گشتی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢١ کراوەتەوە. لە بینای کرێدان و بیناکەیان‌ لە یەک نهۆم پێکهاتووە و ساڵی ١٩٨٧ لەسەر ڕووبەری (٦٠٠م٢) دروستکراوە. سەرەتا و بۆ ماوەی ساڵێک (ئەژی سۆران محەممەد) بەڕێوبەر بووە و دواتر (خاوێن محەممەد ڕەئووف) هەتا ئێستا وەک بەڕێوەبەر بەردەوامە. ١٧ فەرمانبەریان هەیە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

میری سوور

قوتابخانەیەکی حکومییە لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشـتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە، کەوتووەتە سنوری گوندی (میری سور) لە بناری سورێن سەر بە ناحیەی (خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە. بینای قوتابخانەکە لە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن بەڕێز (محەممەدی حاجی مەحموود)ەوە دروستکراوە، کە لە یەک نهۆم و پێنج پۆل و یەک ئـۆفیسی کارگێڕی پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (٢٥٠م٢) دروستکراوە. مامۆستا (هۆشمەند فارس) بەڕێوەبەری بووە، بەهۆی کەمیی ڕێژەى قوتابیان ساڵی ٢٠١٨ داخراوە و دواتر لە ٢٠ی ١٠ی ٢٠٢٢ جارێکی تر قوتابخانەکە کراوەتەوە، مامۆستا (دانا حەسەن محەممەد) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە حەوت مامۆستای وانەبێژی هەیە، نۆ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

نارنجڵە

یەکەم قوتابخانەی‌ گوندی (نارنجڵە)یە. ساڵی ١٩٦٠ کراوەتەوە و مامۆستا (نیزام عەبدوڵا مستەفا) یەکەم مامۆستای بووە. به ‌کرێی مانگانەی شەش دینار لە خانوویەکدا بووە. ساڵی یەکەم ٢٤ قوتابی هەبووە. دواتر کارگوزار و چەند مامۆستایەکی تری بۆ دامەزراوە. دوای تێکچوونی بارودۆخی ناوچەکە و هاتنی زەعیم سدیق، دادەخرێت و هەندێک لە قوتابیەکانی بۆ خوێندی پۆلی سێیەم، دەچنە گوندی گوڵپ، دواتر دەکرێتەوە. ساڵی ١٩٧١ بۆ ١٩٧٢ مامۆستا حەمەڕەشید نادر بەڕێوەبەری بووە. لەگەڵ ڕاگواستنی گوندەکاندا ساڵی ١٩٨٧ قوتابخانەکە داخراوە. لەدوای ڕاپەڕین تا ساڵی ٢٠١٤ دووبارە دەوامی تێدا کراوەتەوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

نالی

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (شەکرالی) و سەر بە شارۆچکەى (سیروان)ە، ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن ڕێکخراوی (H. A. D)ی ئەڵمانیەوە بۆ قوتابخانەى (شەکرالی)ی سەرەتایی دروستکراوە، کە لە یەک نهۆم و شەش پۆل و یەک ئۆفیسـی کارگێڕی و ژووری کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری زەوی (٦٥٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (کاروان مەحموود حەسەن) بەڕێوەبەریەتی، لە بینای قوتابخانەى (شەکرالی)ی بنەڕەتیدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣، قوتابخانەکە ١٣ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٣٣ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

ناوەندیی تەوێڵە

دامەزراوەیەکی پەروەردەییە. سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بووە. لەسەر داوا و سکاڵای جەماوەری تەوێڵە و بە کۆششی مامۆستا ئیسماعیل محەممەد ڕەسوڵ، لە ١٥ى ١٠ى ١٩٦٨ فەرمانی کردنەوەی دەرچووە. دەوامی لە بینای قوتابخانەی تەوێڵەی سەرەتایدا بووە. دوای دوو ساڵ دەچێتە خانوەکەی مستەفا فەتاح لە پشتی حەوز لای بینای کارەباکە. مامۆستا بە وەکالەت دەبێتە بەڕێوەبەری و مامۆستایانی سەرەتایی دەبنە وانەبێژی. ساڵی ١٩٦٨بۆ ١٩٦٩ فەرەج ئەحمەد خەڵکی سلێمانی بە فەرمی دەبێتە بەڕێوەبەری. ١٩٦٩ بۆ ١٩٧٠ لەبەر نەبوونی مامۆستا دادەخرێت. ٢ى ١ى١٩٧٠ مامۆستا هۆشمەن مستەفا فەتاح دەبێتە بەڕێوەبەر و بە فەرمی قوتابخانەکە دادەمەزرێت. دواتر ئەم بەڕێزانە دەبنە مامۆستای قوتابخانەکە: (ئەنوەر ئیبراهیم عەبابەیلێی، بارام سەعدی، مەحیەدین سەلیم، محەمود عەبدالرەحیم، سەردار ئیبراهیم سلێمانەیی، نورەدین ئاڵتون کوپری تورکمان، موسا عەزاوی بەغدادی، عەبدولجەبار نەداوی کەربەلایی، مەنسور عەزیز تەوێڵەیی) و مامۆستا عوسمان هەورامی و حسێن محەممەد غەفور و ئەحمەد حاجی عەلی وانەبێژ بوون. لە بەهاری ساڵی ١٩٧٣ لەبەردەم پۆلیسخانە و لە پشت قوتابخانەی کچانەوە بیانەیەکی نوێی بۆدەرچوو. پێش وەرگرتنی بیناکە، شەڕی ١٩٧٤ دەستپێدەکات و ساڵی ١٩٧٥ بۆ ١٩٧٦ یەکەم ساڵی خوێندن دەچێتە بینا نوێکەوە. لە دوای نسکۆی شۆڕش مامۆستا بارام سەعدی دەبێتە بەڕێوەبەر. ساڵی ١٩٧٧ بۆ ١٩٧٨ پۆلی چواری گشتی و پێنج و شەشی زانستی تێدا کراوەتەوە و ساڵی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٢ بووەتە دواناوەندی. ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩ دوو دەوامی لێ جیابووەتەوە. لە ئێستادا شوێنی ئەم ناوەندییە ئامادەیی تەوێڵەیە و مامۆستا (نازم غەفوور محەممەد) بەڕێوەبەریەتی.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

نەوێ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی ١ بۆ ٩ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گوندی (نەوێ) لە بناری سورێن و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ە، ساڵی ١٩٥٤ دامەزراوە، هاوڵاتیەکی گوندەکە بەناوی (عێزەت بەگ) بینای بۆ قوتابخانەکە دروستکردووە بە کرێ پێیداون، کە پێکهاتبوو لە چوار پۆل و ژوورێک بۆ ئیدارە، کە لە بەرد و گڵ دروستکرا بوو، هەتا ڕاگواستنی گوندەکان لە ٢٧ی ١٠ی ١٩٧٨ دەوامی تێدا کراوە، پاشان لەگەڵ ڕوخانی گوندەکاندا قوتابخانەکەش ڕووخاوە. پاش ئەوەى ساڵی ١٩٩٢ گوندەکە ئاوەداندەکرێتەوە، لەلایەن دەستگای (ئۆکس فام) و (فرانس لیبەرتی)ی فەرەنسـی بە سـەرپەرشـتی فابیەن بۆڵی، بینایەکی شەش پۆلی بۆ قوتابخانەکە دروستدەکرێت، قوتابی گوندەکانی دەوروبەریش بۆ خوێندن ڕوویان تێکردووە، ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن (وەزارەتی پەروەردەوە) بینایەکی نوێ بۆ قوتابخانەکە دروستدەکرێت، بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیـسی کارگێڕی و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (عەلی محەممەد فەتاح) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە حەوت مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و نۆ مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٨٠ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

نێرگز

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته ‌گەڕەکی فەرمانبەران و لە تەنیشت کتێبخانەى گشتیی هەڵەبجە. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هـەڵـەبجــەیە و قـۆنـاغی (٧ -٩)ی بنەڕەتیی کچانە. ساڵی ١٩٨٣ دامەزراوە، سەرەتا بینای قوتابخانەکە لە جێگای پارکی پەڕلەماندا بووە لە نزیک مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب و لە کارەساتی کیمیبارانی هەڵەبجەدا بیناکەیان دەڕوخێنرێت، پاش ئاوەدانکردنەوەى هەڵەبجە لە بینای قوتابخانەى شەهیدانی کیمیاباراندا دەست بە دەوامدەکەنەوە، هەتا ساڵی ٢٠٠٤، پاشان دەخرێنە سەر دواناوەندی شەهیدانی کیمیاباران، پاشان ساڵی ٢٠٠٧ دەوامی کچانی قوتابخانەى گۆران دەکرێت بە قوتابخانەى نێرگزی کچان و جارێکى تر قوتابخانەکە کراوەتەوە و پاشان ساڵی ٢٠١٧ دەگوازنەوە بینای قوتابخانەى مەرزەبۆتۆی بنەڕەتی. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و کتێبخانە و ژووری کۆگا پێکهاتووە. سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ نیوەڕوانن و لە بینای قوتابخانەى مەرزەبۆتۆی بنەڕەتیدا میوانن. مامۆستا شەهلا حەمەعەزیز حەمەیوسف بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٣ مامۆستا و حەوت فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ٢٤١ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هانەژاڵە

ساڵی(٢٠٠٣)ی زاینی بە فەرمانی کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی کراوەتەوە. کەوتووەتە گوندی هانەژاڵە. لە سەرەتادا لە خانوویەکی گڵدا بووە و پاش ساڵێک گواستراوەتەوە بۆ بینای مزگەوتی گوندەکە و خانوویەک، کە لەوکاتەدا بۆ مامۆستای مزگەوت دروستکراوە لەگەڵ کابینەیەک، کە بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی دابینیکردووە. یەکەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکە(م. شاهۆ حەمەڕشید فەتاح) بووه.‌ مامۆستاکانی بریتیبوون لە بەڕێزان: م. عبدالقادر احمد محمود، م. کامل احمد حسین، م. هەڵاڵە لەتیف عبدالرحمن، م. بەناز حمەسعید. لە ساڵی (٢٠٠٦)دا(م. کامیل احمد حسین) بووەتە دوایین بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و لە ئەرکەکەی بەردەوام بووە تا کاتی داخرانی قوتابخانەکە. لە ڕێکەوتی(١/ ١١/ ٢٠١١) و بەهۆی چۆڵبوونی گوندەکە و نەمانی قوتابی بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە قوتابخانەکە داخراوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هانەى دن

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە ناو گوندی (هانەی قوڵ). مێژووی دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠١، ئەمەیش پاش داواکاری و هەوڵی ئەنجومەن و خەڵکی گوند بۆ کردنەوەى قوتابخانەکە. یەکەم مامۆستا، کە لە قوتابخانەکەدا وانەی وتەوەتەوە مامۆستا(عوسمان عومەر گوڵپی) بووە، کە لە ١٨ى ٩ى ٢٠٠٤پەیوەندی بە قوتابخانەکەوە کردووە. پاشان لە ٢٨ى ١١ى ٢٠٠٤ مامۆستا (کوردستان عەبدوڵا تەوێڵەیی)، وەک یەکەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەستبەکاربووە. ئەم قوتابخانەیە لە چوار قۆناغی خوێندن پێکهاتبوو، قوتابی دوای تەواوکردنی پۆلی چوارەم بۆ درێژەدان بە خوێندن ڕوویان لە قوتابخانەى (سەرگەت)ی بنەڕەتی کردووە، ساڵى ٢٠١٨ بەهۆی کەمبوونەوە و نەمانی قوتابییەوە، لە ئێستادا قوتابخانەکە داخراوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هانەی قوڵ

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گوندی (هانەی قوڵ). مێژووی دامەزراندنی قوتابخانەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧١ و لەلایەن میرییەوە بڕیاری دامەزراندن بۆ قوتابخانەکە دراوە. یەکەم مامۆستا لە قوتابخانەکەدا وانەی وتووەتەوە (مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهادین) بووە. لە سەرەتای کردنەوەى قوتابخانەکە نزیکەی بیست قوتابی وانەی لێ خوێندوە و هەتا ساڵی ١٩٧٤ بۆ ١٩٧٥ خوێندن تێیدا بەردەوام بووە. پاشان دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول دروستبوونەوەى شۆڕشی نوێ و نا_سەقامگیریی بارودۆخی ناوچەکە، قوتابخانەکەش دادەخرێت، پاشان لەلایەن شۆڕشگێرانەوە قوتابخانەکە دەخرێتەوە سەرپێ و هەر دوو مامۆستا (بابان تەوێڵەیی و ڕەزا بیارەیی) وانەی تێدا دەڵێنەوە. قوتابخانەکە بەوشێوەیە بەردەوام دەبێت هەتا ڕاگواستنی گوندەکان بۆ ئۆردوگا زۆرەملێیەکان و قوتابخانەکەش بەیەکجاری دادەخرێت.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هاوار

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گوندی (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). ساڵی ١٩٥٣ قوتابخانە لە گوندەکەدا کراوەتەوە. سەرەتا لە ماڵی (نامیق براخاس)دا بووە و لە چوار ژوور پێکهاتووە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و سەردەمی ڕاگواستنی گوندەکان بەردەوام بووە. ساڵی ١٩٩٦ لە باکوری خۆرئاوای گوندەکە بینای نوێ بۆ قوتابخانەکە لەسەر ڕووبەری (٣٥٠م٢) دروستکراوە، کە لە شەش ژوور پێکهاتووە. بەڵام بەهۆی کەمی خوێندکارەوە دەوامی تێدا نەکراوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

هەرەوەزی ئێواران

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گەڕەکی (ئازادی) لە شارۆچکەی (سیروان). قۆناغی (٧ - ٩) ی بنەڕەتیی ئێوارانی تێکەڵاوە، لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە، لە بینای قوتابخانەی هەرێزی بنەڕەتیدا میوانن. بینای قوتابخانەکە لە ساڵی ١٩٧٨ لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە دروستکراوە، لە یەک نهۆم و نۆ پۆل و دوو ژووری کارگێڕی و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری (٢,٣٦١م٢)یە. مامۆستا (ئەفراسياب سەعيد عەلى) بەڕێوەبەریەتی. ١٠ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٥٩ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە
پێشتر 1
...
25 26 27
...
39 دواتر