بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (گەچێنە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). ساڵی ١٩٧٢ دامەزراوە، یەکەم مامۆستاش لە قوتابخانەکەدا وانەى وتوەتەوە (مستەفا حەمەڕەشید بیارەیی) بووە، (حاجی حمەشەریف مەجید گەچێنەیی) یش یەکەم کارگوزرای قوتابخانەکە بووە، پاش کردنەوەى قوتابخانەى (گەچێنە)، بنکەی نەهێشتنی نەخوێندەواریش لە گوندەکەدا دەکرێتەوە و لەلایەن مامۆستا (حەمەئەمین محەممەد گوڵشەن)ەوە سەرپەرشتیدەکرێت و کۆمەڵێک لاوی نەخوێندەوار فێری نوسین و خوێندەواری دەبن. بەهۆی ڕاگواستنی گوندەکان و چوڵکردنی گوندی گەچێنە، هەم قوتابخانەکە و هەم بنکەی نەهێشتنی نەخوێندەواریش لە گوندەکەدا بە یەکجاری لەناودەچن، لە پاش ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١ هەرچەندە هەندێک ماڵ دەگەڕێنەوە و گوندەکە ئاوەداندەکەنەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە نەتوانراوە قوتابخانەکە بکرێتەوە.
لە دوای کیمیابارانی هەڵەبجە و بەزۆر نیشتەجێکردنی هەڵەبجەییە گەڕاوەکانی ئێران لەم سنورە، بۆ ساڵی خوێندنی ١٩٨٨ بۆ ١٩٨٩ لە گوندی (گردەچاڵ)ی سەر بە ناحیەی (بەحرکە) لە پارێزگای هەولێر، ئەم قوتابخانەیە کراوەتەوە. دوو دەوام بووە. یەکی سەرەتایی هەتا پۆلی شەش و یەکی ناوەندی هەتا شەشی ئامادەیی. ژوورێکی بچووک بۆ ئیدارە و بۆ قوتابیانیش خەیمە بۆ هەر پۆلێک هەڵدراوە. ساڵی دووەم باڵەخانە بۆ قوتابخانەکە لە بەرانبەر گەڕەکی بەرزانییەکان لەسەر جادەی سەرەکی بەرحوشتر دروستکراوە. نزیکەی ٢٠ مامۆستای هەبووە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە سنوری گوندی (گردیگۆ) و سەر بە شارۆچکەی (سیروان)ـە. ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە، هەمان ساڵ لەلایەن ڕێکخراوی (H. A. D)ی ئەڵمانی و ڕێکخراوی ECHO)) بینایەکی چوار پۆلی بۆ قوتابخانەکە دروستکراوە. ساڵی ٢٠١٠ لەسەر بودجەى پەرەپێدانی پارێزگان کاری ڕووخان و دروستکردنەوەى بۆ دەکرێت. یەک نهۆمە. لە شەش پۆل و سێ ئۆفیسی کارگێڕی و ژووری کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری (٤,٤٢٠م٢) یه. لەگەڵ خۆیان (قوتابخانەى کۆبانی بنەڕەتی)یش میوانن. مامۆستا (وریا حسەین ئەحمەد) بەڕێوەبەریەتی. ١٦ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٢٨ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە سنوری گوندی (گریانە). ساڵی ١٩٦٢ بۆ یەکەمجار قوتابخانە لە خانوویەکی قوڕ، کە ڕووبەرەکەی (١٥٠م٢) بووە و لە چوار ژوور پێکهاتووە، کراوەتەوە. یەک مامۆستای هەبووە، نزیکەی ٢٠ قوتابی وانەی لێ خوێندووە. تەنها یەک ساڵ دەوامی تێدا کراوە، بە هۆی نەبوونی مامۆستاوە داخراوە. ساڵی ١٩٧٠ حکومەت دوو مامۆستای بۆ ناردووە و دووبارە کراوەتەوە و هەتا ساڵی ١٩٧٨ و کاتی ڕاگواستنی گوندەکان کراوە بووە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیانە. ساڵی ١٩٩٢ لە گوندی (گڵێجاڵ) دروستکراوە. سەرەتا قوتابخانەکە لە خانوی هاوڵاتییەکی گوندەکەدا بووە بەناوی (حەسەن محەممەد عەبدوڵا)، پاشان ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن ڕێکخراوی (هابیتات)ـەوە بینای قوتابخانەکە کراوەتە شەش پۆلی. یەکەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکە ناوی (عەبدوڵا عەلی سلێمان) بووە. ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن حکومەتەوە قوتابخانەیەکی ١ بۆ ٩ی بۆ کراوەتەوه و لە ئێستادا مامۆستا (فەریدوون عەبدوڵڵا مستەفا) بەڕێوەبەرێتی.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گوندی (گمە)ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ). ساڵی ٢٠٠٦ بۆ یەکەمجار دروستکراوە. لە بینایەکی یەک نهۆمی پێکهاتووە و لە شەش پۆل پێکهاتووە. یەکەم مامۆستای قوتابخانەکە ناوی (ئەنوەر حەمەعەلی فەتاح) بووە.
قوتابیانی ئەم گوندە پێش ساڵی(١٩٧٧)، لە لادێکانی دەوروبەر و بە تایبەتیش لە گوندی(ئیمامی زامن) خویندوویانە، کەسایەتیی گوندەکه (عبدالرحمن عبدالله محمد) بە هاوکاری کوێخای گوند، داواکاریی کردنەوەی قوتابخانە ڕادەستی پەروەردەی سلێمانی دەکات و ڕەزامەندیی کردنەوەی قوتابخانە وەردەگرن. دانیشتووانی گومد لەسەر زەوییەکی مەرەعە بە ڕووبەری نزیکەی(٥٠٠م) و کەڵک وەرگرتن لە دەرگا و پەنجەرە و داروپەردووی قوتابخانەی گوندی (گوندە) قوتابخانەکە درووستدەکەن. ساڵی١٩٧٧-١٩٧٨ بەڕووی قوتابییاندا دەکرێـتەوه. (م. عەبدوڵا محەممەد ئەحمەد) دەبێتە یەکەم بەڕێوەبەر و بەتەنهاش بۆ ماوەی سێ ساڵێک کاری مامۆستایەتی دەکات و خوێندنی(نەهێشتنی نەخوێندەواری) دەکرێتەوە و بەم شێوەیە سێ دەوام لە قوتابخانەکەدا دەکرێت. جبار أحمد، عزیز توفیق، دیاری نزهت لە قوتابخانەکە مامۆستا دەبن. ساڵی ١٩٨٦ ڕادەگیرێت. ساڵی ٢٠٠٢ بە هەوڵی و مامۆستا ئەرکان عبدالرحمن عەبدوڵا دەکرێتەوە و خانووەکەی خۆی دەکاتە قوتابخانه و م. کازم کمال شوکر له (١٨/١١/٢٠٠٢) دەبێتە بەڕێوەبەر، م. نورالدین أحمد باقی دەبێتە یەکەم مامۆستا، دواتر م. سلام کاکەبرا و م. بهمن عەبدوڵا دێنە قوتابخانەکەوە. دوای چوار ساڵ بینای قوتابخانەکە دەگوازرێتەوە بۆ خانوی هاوڵاتی عومەر محەممەد حەسەن و دواتریش لە ساڵی ٢٠٠٧ -٢٠٠٨ دا دەگوازرێتەوە بۆ نێو دوو کابینە، پاشان شێخ تایەر شێخ عزالدین و پەروەردەی هەڵەبجە و بەڕێوەبەر و مامۆستایان و خەڵکی ئاوایی بینایەکی خنجیلەی بۆ دروستدەکەن. ساڵی٢٠١٧ م. سلام کاکەبرا غەفور دەبێتە بەڕێوەبەر و ساڵی دواتر م. دڵشاد محمد علی. ساڵی(٢٠٢٤) بینایەکی شەش پۆلیی نوێ و گونجاو لە فایبەر گڵاس بۆ قوتابخانەکە دروستدەکرێت و هۆڵێک و ژووری کارگێری و مامۆستایان و کۆگاش لەخۆدەگرێت. ئێستا حەوت قوتابی و هەشت مامۆستا و کارگوزارێکی هەیە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (گوڵەخانە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە و لەلایەن جکومەتەوە بینای سەربەخۆ بۆ قوتابخانەکە و دوو خانووش بۆ مامۆستایانی دروستکراوە. یەک نهۆمە. چوار پۆل و دوو ژووری کارگێڕی هەیە. لەسەر ڕووبەری (١,٤٢٤م٢) دروستکراوە. مامۆستا (محەممەد ڕۆستەم حەبیب) بەڕێوەبەریەتی. شەش مامۆستای وانەبێژی هەیە. ١٠ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومی بووە. ساڵی ١٩٣٠ دروستکراوە. کەتووەتە بەشی باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (گوڵپ). مامۆستا (ڕەمزی) یەکەم مامۆستای بووە. لە بینایەکی (٣٠٠م) پێکهاتووە. قوتابخانەی سەرەتایی بووە و لە گوندەکانی (گەچێنە و هانەی دن، سەرگەت، دەرەی مەڕ)ەوە قوتابی بۆی هاتووە. یەکێک لە بەڵگەنامە گرنگەکانی دژی یاسای پەڕینەوەی قوتابیان لە ساڵی ١٩٥٨ لەم قوتابخانەدا بووە. هەتا سەردەمی ڕاگواستنی ساڵی ١٩٧٨ ماوە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کچانە. کەوتووەتە گەڕەکی (داڵانی) لە شارۆچکەی (خورماڵ)، ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن (حکومەتی عێراق)وە دروستکراوە و پێش دامەزراندانی قوتابخانەى (گوڵعەنبەر)، قوتابخانەى (قەڵا)ی بنەڕەتی و (ئامادەیی خورماڵ)ی کچان دەوامیان تێدا کردووە. بیناکەی لە یەک نهۆم و هەشت پۆل و چوار ئۆفیـسی کارگێڕی و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری هونەر و وەرزش و ژووری کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری (٣,٠٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (سەرکەوت محەممەد بارام) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ٢٢ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ١٥٢ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٣ دا و بە هەوڵی (کوێخا حەمەڕەشید مەجید) کراوەتەوە و خانوەکەی خۆی بەخشیوەتە قوتابخانەکە. حسەین ئەفەندی بۆتە بەڕێوەبەر و مامۆستایان حەمەئەمین و مەلا مستەفا بیاره، خزمەتیانکردووە، لە دوای ساڵی دووەمەوە، بۆ ماوەی چوار ساڵ داخراوە. ساڵی ١٩٦٨ جارێکی دیکە دەکرێتەوە لە کۆتایی شەستەکاندا میری بینایەکی بۆ قوتابخانەکە دروستکردووه، لە حەفتاکاندا قوتابخانەکە فراوانکراوە و ساڵی ١٩٧٢ بۆ یەکەمجار کچان لە قوتابخانەکە وەردەگیرێن. قوتابی گوندەکانی هانەسوورە، سەراو، کەوتە، هانەژاڵە، نوەر، میراولی، چرۆسانە، نێرگسەجاڕ لێی دەخوێنن. عبدالرحیم عبدالرحمن پریسی، عەبدوڵا حەمەمینی مریەم، حەمید مەجید موراد، تا کاتی ڕاگوێزانی ساڵی ١٩٧٨ بەڕێوەبەر بوون. ساڵی ١٩٩٢ بە هەوڵی فەرەج عەبدولقادر ئەوڕەحمان ئەنجومەنی گوند کراوەتەوە و خانووەکەی خۆی خستۆتە خزمەت قوتابخانەکه و کامەران عبدالرحمن شوکرە بووەتە بەڕێوەبەر. لەبەر نەبوونی مامۆستا بۆ ماوەی دوو ساڵێک وەستاوە، دواتر. لوقمان لەتیف ئیبراهیم بووەتە بەڕێوەبەر و قوتابخانەکەش گوازراوەتەوە بۆ ناو خانووی ئیبراهیم حاجی حەمەڕشید. لە ساڵی ١٩٩٨ م. عبدالرحمن حمەتاهیر ئەوڕەحیم وەک مامۆستا و بەڕێوەبەر خزمەتدەکات و بینای قوتابخانەکە دەگوازێتەوە بۆ ناو مزگەوتی گوندەکە. ساڵی٢٠٠٣ بینایەکی نوێی یەک نهۆمی شەش پۆلی و دوو خانوی مامۆستا لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە کراوەتەوە، عزالدین کەریم ئەمین، حەسەن عەبدوڵا حەمە، ئەیوب تاهیر عەلی بەڕێوەبەری بوون. ساڵی ٢٠٠٦ بەهۆی کەمبوونەوەی قوتابیان و چۆڵبوونی گوندەکەوە داخراوە.
قوتـــابخـانەیەکی حکومییە. کەوتووەته گەڕەکی فەرمانبەران و لە تەنیشت کتێبخانەى گشتی. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قـۆنـاغی (١-٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. لە ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە، پێشتر لە بینای قوتابخانەى حەمدونی بنەڕەتیدا دەوامیانکردووە. لە ساڵی ١٩٩٨ بینای بۆ دروستدەکرێت، لە سەرەتادا دوو دەوامی هەبووە لە کوڕان و کچان، بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ کراوە بە یەک دەوام ئەویش کوڕانە. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی کۆمپیوتەر و ژووری هونەر و وەرزش و تاقیگەی زانست و کتێبخانە پێکهاتووە، ڕووبەری بینای قوتابخانەکە ٣,٢٤٢ م٢یە، لە ساڵی ٢٠١٥ لە لایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی GIZ ی ئەڵمانیەوە نۆژەنکراوەتەوە. ساڵی ٢٠٢٢ لە لایەن شێخ عەلی شێخ عیزەدینەوە دەڕوخێنرێت و بەشێوەیەکی مۆدێرن دروستدەکرێتەوە، کە دوو نهۆم و دوازدە پـۆل و شەش ئـۆفـیـسی ئیداری و کـتـێبـخـانـە و ژوری وەرزش، هونەر ، کۆمپیوتەر، توێژەری کۆمەڵایەتی و کۆگـا لەخۆدەگرێت، کافتریا و هۆڵێکی مۆدێرینی تێدایە و لە حەوشەی قوتابخانەکەشدا گۆڕەپانێکی تاتان هەیە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە ٢,١٠٠ م٢یە، پاش دروستکردنەوەی بە شێوەیکی سەردەمیانە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە و کارگێڕیی قوتابخانەکە دەکرێتەوە. قوتابخانەى شەهیدانی خێڵی حەمەی بنەڕەتیش لە بیناکەدا میوانن، مامۆستا زانیار علی قادر بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢- ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣١ مامۆستا و ٨ فەرمانبەری میلاکیان هەیە و ٣١٩ قوتابی وانەی لێدەخوێنن.
بۆ یەکەمجار ساڵی ١٩٨١ قوتابخانە لە گوندی (گێڵەک) کراوەتەوه. یەکەمین مامۆستا و بەڕێوبەر مامۆستا (جەنگی حەمید بارام)ە، کە خەڵکی سلێمانی بووە. قوتابخانەکه لەناو خانویەکى قوڕی ناو گوندەکەدا بووە. هەتا ساڵی ١٩٨٦ خوێندن تێیدا بەردەوامبووە. بەڵام لەپاش ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ بەهۆی کەمیی دانیشتوانەوە قوتابخانە نەکراوەتەوه. قوتابیانی گێڵەک ساڵی ١٩٩٢ هەتا ئێستاش بۆ قوتابخانەی گوندی (تەپەڕێزینە) دەچن، کە کەوتووەتە باشوری گوندەکە بەدووری کیلۆمەتر و نیوێک.
قوتابخانەیەکی حکومییە کەوتووەتە گوندی لامەرکەزی سەر بە ناحیەی (سیروان)ـە لەسەر ڕێگای سیروان سەیدسادق. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. قۆناغی (١-٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. ساڵی ١٩٦٩ دامەزراوە، لە سەرەتادا لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە بینایەکی بچوک بۆ قوتابخانەکە لە ناو گوندەکەدا دروستدەکەن و تا ساڵی ١٩٨٦ و ڕووخانی گوندەکەیان قوتابخانەکەش دەڕوخێنرێت، پاشان دوای ئاوەدانکردنەوەی گوندەکەیان ساڵی ١٩٩٣ – ١٩٩٤ لەلایەن ڕێکخراوێکی فەڕەنسییەوە (فرانس لیبەرتی) بینای قوتابخانەکە دروستدەکرێتەوە. ساڵی ٢٠١٢یش لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستدەکرێتەوە. لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و ژوورى وەرزش پێکهاتووە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (١,٥٣٨م٢) مامۆستا ئامانج ئیبراهیم حەمەڕەسول بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٢٠ مامۆستا و یەک وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ٣٩ قوتابی، کە ٢٠یان لە ڕەگەزی نێر و ١٩ لە ڕەگەزی مێن.
باخچەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی هەڵەبجەيە. ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە. کەوتووەتە گەڕەکی (کانيقوڵکە). لە دوو نهۆم و حەوت پۆل، یەک ئۆفیسی کارگێڕی، هۆڵێکی داخراو بۆ یاریکردن، ژووری هونەر، ژووری وەرزش و چێشتخانە پێکهاتووە. ڕووبەری (٢٤٠م٢)یە. مامۆستا (سنور ڕزگار ئەحمەد) بەڕێوەبەری باخچەکەیە. ٦٧ قوتابی، ١٣ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری هەیە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گەڕەکی (مالیدەر) لە شاردەێی (تەوێڵە) و سەر بە شارۆچکەی (بیارە)یە. ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەسەر ڕووبەری زەویی (١,٧٠٠م٢) بۆ ئامادەیی تەوێڵە دروستکراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و شەش پۆل و سێ ئـۆفیسی کارگێڕی و تاقیگەى زانست و ژووری داتاشۆ و وەرزش و کۆگا پێکهاتووە، ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن ڕێکخراوی (Giz)ی ئەڵمانییەوە نۆژەنکراوەتەوە، مامۆستا (سەرکان سەرتیپ ئادەم) بەڕێوەبەریەتی. لە بینای ئامادەیی تەوێڵەدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١١ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و حەوت مامۆستای وانەبێژیان هەیە و ٩٥ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی هەڵەبجەيە. ساڵی ٢٠٢١ دامەزراوە. کەوتووەتە گەڕەکی (کانیقوڵکە) لە نزیک مزگەوتی جامیعە. لە یەک نهۆم و پێنج پۆل، دوو ئۆفیسی کارگێڕی، هۆڵی کۆبوونەوە، کتێبخانە و چێشتخانە و هۆڵی نانخواردن پێکهاتووە. ڕووبەری (٤٧٥م٢)یە. مامۆستا (بەهرە کامەران عەلی) بەڕێوەبەری باخچەکەیە. ٩٢ قوتابی، ١٤ مامۆستا و هەشت فەرمانبەری میلاکی هەیە.
دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحکومییە. ساڵی ٢٠١٧ لقی خۆی لە شاری هەڵەبجە کردووەتەوە. کەوتووەتە گەڕەکی (گۆران سیتی). پێشتر لە گەڕەکی (کانیقوڵکە) لە بینای کرێدا بووە. دەوامی کۆمەڵگەکە لە هەفتەیەکدا پێنج ڕۆژە. دوو نهۆمە و لە ١٨ پۆل پێکهاتووە. خوێندکاری قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی وانەی لێ دەخوێنن. لە ئێستادا ٣٥ مامۆستا و ١٥ فەرمانبەری هەیە و ٣٦٥ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.
قـوتـابخـانەیەکی حکومییە کەوتووەتە شارۆچکەی سیروان و لە گەڕەکی شەهیدان لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قـــۆنـــاغی (١ -٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ٢٠٠٠ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە لە ساڵی ٢٠١٠دا بەمەبەستی سەرلەنوێ دروستکردنەوە، دەڕوخێنرێت، بەڵام کارکردن تێیدا ڕادەگیرێت و هەتا ئێستاش دروستنەکراوەتەوە، پاش ڕووخانی بیناکەیان دەچنە بینای قوتابخانەى (ئاشتیی بنەڕەتی) و بە یەک دەوام و بەناوی قوتابخانەى (ماکوانی بنەڕەتی)يەوە دەوامدەکەن. بینای قوتابخانەکە لە ساڵی ٢٠٠٧ لە لایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوە، لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و ژووری هونەر و ژوورى وەرزش و تاقیگەی زانست و کتێبخانە و ژووری کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٦,٧٣٤م٢) سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خۆیان خاوەنی بیناکەن و جگە لە خۆیان قوتابخانەى (ڕەنگینی بنەڕەتی کچان)یش لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. ٤٠ مامۆستا و چوار فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، لەگەڵ ٢٨٧ قوتابی، کە ١٥٤ لە ڕەگەزی نێر و ١٣٣ لە ڕەگەزی مێن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوی تێدایە. کەوتووەتە گەڕەکی (بەرامبەر – پشتی حەوز) لە شارەدێ (تەوێڵە). ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە، لە هەمان ساڵدا بینای قوتابخانەکە لەلایەن ڕێکخراوێکی ئەمریکییەوە دروستکراوە، بینای لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئۆفیـسی کارگێڕی و ژووری کۆمپیوتەر و هونەر و وەرزش و ژووری کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری (٩٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (جاسم محەممەد ئەمین) بەڕێوەبەریەتی. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١١ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و پێنج مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٧٣ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.