ناوەندیی تەوێڵە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 295

قوتابخانە

دامەزراوەیەکی پەروەردەییە. سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بووە. لەسەر داوا و سکاڵای جەماوەری تەوێڵە و بە کۆششی مامۆستا ئیسماعیل محەممەد ڕەسوڵ، لە ١٥ى ١٠ى ١٩٦٨ فەرمانی کردنەوەی دەرچووە. دەوامی لە بینای قوتابخانەی تەوێڵەی سەرەتایدا بووە. دوای دوو ساڵ دەچێتە خانوەکەی مستەفا فەتاح لە پشتی حەوز لای بینای کارەباکە. مامۆستا بە وەکالەت دەبێتە بەڕێوەبەری و مامۆستایانی سەرەتایی دەبنە وانەبێژی. ساڵی ١٩٦٨بۆ ١٩٦٩ فەرەج ئەحمەد خەڵکی سلێمانی بە فەرمی دەبێتە بەڕێوەبەری. ١٩٦٩ بۆ ١٩٧٠ لەبەر نەبوونی مامۆستا دادەخرێت. ٢ى ١ى١٩٧٠ مامۆستا هۆشمەن مستەفا فەتاح دەبێتە بەڕێوەبەر و بە فەرمی قوتابخانەکە دادەمەزرێت. دواتر ئەم بەڕێزانە دەبنە مامۆستای قوتابخانەکە: (ئەنوەر ئیبراهیم عەبابەیلێی، بارام سەعدی، مەحیەدین سەلیم، محەمود عەبدالرەحیم، سەردار ئیبراهیم سلێمانەیی، نورەدین ئاڵتون کوپری تورکمان، موسا عەزاوی بەغدادی، عەبدولجەبار نەداوی کەربەلایی، مەنسور عەزیز تەوێڵەیی) و مامۆستا عوسمان هەورامی و حسێن محەممەد غەفور و ئەحمەد حاجی عەلی وانەبێژ بوون. لە بەهاری ساڵی ١٩٧٣ لەبەردەم پۆلیسخانە و لە پشت قوتابخانەی کچانەوە بیانەیەکی نوێی بۆدەرچوو. پێش وەرگرتنی بیناکە، شەڕی ١٩٧٤ دەستپێدەکات و ساڵی ١٩٧٥ بۆ ١٩٧٦ یەکەم ساڵی خوێندن دەچێتە بینا نوێکەوە. لە دوای نسکۆی شۆڕش مامۆستا بارام سەعدی دەبێتە بەڕێوەبەر. ساڵی ١٩٧٧ بۆ ١٩٧٨ پۆلی چواری گشتی و پێنج و شەشی زانستی تێدا کراوەتەوە و ساڵی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٢ بووەتە دواناوەندی. ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩ دوو دەوامی لێ جیابووەتەوە. لە ئێستادا شوێنی ئەم ناوەندییە ئامادەیی تەوێڵەیە و مامۆستا (نازم غەفوور محەممەد) بەڕێوەبەریەتی.

سەرچاوەکان:

  1. سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٠٥، ل٦٤٧-٦٥٣.
  2. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (نازم غەفوور محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٣، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٩ى ٩ى ٢٠٢٣، لە تەوێڵە.
  3. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (بارام سەعدی قادر)، لەدایکبوو: ١٩٤١، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٢٦ى ٧ى ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

شنروێ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵـەبجەیە و قـۆناغی ١ بۆ ٩ ی بنەڕەتییە، لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە، لە هەمان ساڵدا بینای بۆ دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی شارەوانی و لە تەنیشت هۆڵی بۆنەی کاکەییەکاندایە. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئـۆفیسی ئیداری پێکـهاتووە، ڕووبەری بینای قـوتابخانەکە (٣,٨٠٠م٢)یە، ئەم قوتابخانەیە دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خاوەنی بیناکەن و قوتابخانەى کاردۆخیی بنەڕەتی لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. مامۆستا شۆڕش عەلی عەبدولکەریم بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٤٧ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٢٠٠ قوتابی، کە ٩٣ لە ڕەگەزی نێر و ١٠٧ لە ڕەگەزی مێیە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شۆڕشی نوێ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گەڕەکی (شەهیدان) لە سەنتەری پارێزگای (هەڵەبجە). ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن (وەزارەتی پەروەردە)وە بۆ ئامادەیی (پێشەنگ)ی کوڕان دروستکراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و هەژدە پۆل و دوو ئـۆفیسی کارگێڕی و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری هونەر ژووری وەرزش و تاقیگەی زانست و ژووری کومپیوتەر و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (٦,٣٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (زانا محەممەد عەبدولقادر) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ٤٤ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاکیان هەیە، ٢٠٨ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شیرەمەڕ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (شیرەمەڕ) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ـە، ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە، لە سەرەتادا لە خانویەکی بچوکی لە بەرد و گڵ دروستکراودا دەوامیانکردووە، کە خەڵکی گوندەکە بە هەرەوەزی دروستیانکردووە. مامۆستا عومەر شیرەمەڕی مامۆستا و بەڕیوەبەری بووە. پاش ڕاگواستنی گوندەکان و سەرلە نوێ ئاوەدانکردنەوەى گوندەکان ساڵی ١٩٩٦ جارێکی تر لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە بینای قوتابخانەکە دروستدەکرێتەوە، دڵشاد ڕەزا و عەلی حەیدەر بوونەتە بەڕێوەبەر. ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی خورماڵەوە بینای قوتابخانەکەیان لەسەر ڕووبەری زەوی (٦٥٠م٢) فراواندەکرێت، بە شێوەیەک یەک نهۆم و شەش پۆل و یەک ئـۆفیـسی کارگێڕی و ژوورێکی کۆگا لەخۆدەگرێت، مامۆستا(ستار نیعمەت فەرەج) بەڕێوەبەریەتی، قوتابخانەى (کوردستان)ی بنەڕەتیش لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١٢ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢٦ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

شێخ حەمەئەمین

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته ‌گەڕەکی کاژاو و و نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە. ئەم قوتابخانەیە لە بنەڕەتدا ناوی قوتابخانەى مامۆستا شێخ حەمەئەمین عەبابەیلێییە، بەڵام لە ئێستا بووە بە قوتابخانەى شێخ حەمەئەمین، بینای قوتابخانەکە لەساڵی ١٩٦٨ دروستکراوە بۆ قوتابخانەى بێسارانی، بەڵام پێش کارەساتی کیمیاربارانی هەڵەبجە ئەم قوتابخانەیە نەماوە، بیناکەی لە یەک نهۆم و حەوت پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی پێکهاتووە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٦٠٠م٢) یە، سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، مامۆستا دارا ئەحمەد حسەین بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٩ مامۆستا و نۆ فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، لەگەڵ ٣٠٧ قوتابی، کە ١٤٤ لە ڕەگەزی نێر و ١٦٣ لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

عادیلەخانم

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته ‌گەڕەکی کاژاو و و نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٩٥ بیناکەیان لەلایەن دەستگای کارگوزاری و فریاکەوتنی ئیسلامیی کوردستان (الأغاثە السلامیة)ەوە دروستکراوە بۆ پەیمانگای ئیسلامی. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسى ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی پێکهاتووە، ڕووبەری قوتابخانەکە (٥,٢٥٠م٢)یە. سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. لە بینای قوتابخانەى دەرسیمی بنەڕەتیدا میوانن و جگە قوتابخانەى عادیلەخانم و قوتابخانەى دەرسیم، قوتابخانەى ڕەهەندی ئێوارانیش دەوامی تێدا دەکات. مامۆستا (یادگار سەلاح ئیبراهیم) بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٠ مامۆستا و چوار فەرمانبەری میلاکی هەیە، لەگەڵ ٢٢٤ قوتابی، کە ١١٩ لە ڕەگەزی نێر و ١٠٥ لە ڕەگەزی مێیە، کەوتووەتە گەڕەکی سەرا، لە پشت بینای قایمقامیەتی هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

عاموورە

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (عامورە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)‌. قۆناغی ١ بۆ ٩ی بنەڕەتیی بە تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و لە هەمان ساڵدا لەلایەن ڕێکخراوی (هابیتات)ـەوە بینای سەربەخۆی بۆ دروستکراوە. یەک نهۆمە. نۆ پۆل و دوو ژووری کارگێڕی و ژووری کۆمپیوتەر، هونەر و کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (٤.١٨٤م٢) دروستکراوە‌. مامۆستا (جەبار مەهدی حەمەڕەشید) بەڕێوەبەریەتی. شەش مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و ١٠ مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٤٢ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە