(مدرسة شهداء حلبجة المخطلة للنازيحين) و قوتابخانە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12


لاپەڕەی 292

ثانوية کردستان مخلفة

دوو ناوەندی خوێندنن لەیەک بینادا. کەوتوونەتە گەڕەکی کانیعاشقان. دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ داعش هێرشی بۆسەر ناوچە عەرەبنشینەکان کرد، ژمارەیەکی زۆر ئاوارەی عەرەب ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد. ژمارەیەک لەوانيش لە شاری هەڵەبجە نیشتەجێبوون. لە ١ی ١١ی ٢٠١٤ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی عێراقەوە کراونەتەوە. لە ئێستادا تەنها چوار مامۆستا و کارمەندێک و یەک کارگوزاریان هەیە. لە پۆلی یەکی بنەڕەتییەوە هەتا ١٢ی ئامادەیی وانەی لێ دەخوێنن. دوو دەوامی لێ دەکرێت، دەوامی یەکەم بەیانیانە و تایبەتە بە (شهداء حلبجة المخطلة للنازيحين) نزیکەی ٣٥٠ قوتابی هەیە. دەوامی دووەم تایبەتە بە (ثانوية کردستان مخلفة)، کە ١٠٠ قوتابی هەیە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکاران لەگەڵ (مەحموود عەبدولعەزیز وەهاب حەسەن)ی بەڕێوبەری قوتابخانەی (ثانوية کردستان مخلطة)، لەدایکبوو: ١٩٩١، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ٣٠ی ٨ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
  2. سەردانی مەیدانیی ئامادەکاران بۆ شوێنەکە، لە ٢٩ی ٨ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: حەمزە محەممەد ساڵح,ڕەنجدەر عومەر عەبدوڵا

4

هاوبەشی پێبکە