باڵامبۆی کوڕان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


خوێندنگەیەکی حکومییە. ساڵی خوێندنی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠١ لەناو شاری هەڵەبجە کراوەتەوە. سەرەتا لە گەڕەکی (گوڵان) بووە و ساڵی ٢٠١٣، گوازراوەتەوە بۆ گەڕەکی (مۆردانە). قۆناغەکانی (١٠ بۆ ١٢) زانستی و وێژەیی لەخۆدەگرێت و تایبەتە بە ڕەگەزی کوڕان. دوو نهۆمە و لە ١٨ پۆل و چوار هۆڵی تاقیگە و گۆرەپانێک پێکهاتووە. قوتابخانەی (کانیعاشقان) لە هەمان بینادا دەوامدەکەن. لەئێستادا ٤٥ مامۆستا و حەوت فەرمانبەری هەیە و ٢٨٨ خوێندکار وانەی لێ دەخوێنن. مامۆستا (ئەنوەر مەحموود ئەحمەد) بەڕێوەبەریەتی.

سەرچاوەکان:

  1. گفتوگۆی تەلەفۆنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (ئەنوەر مەحموود ئەحمەد)ی بەڕێوەبەری خوێندنگەکە، لە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٣

ئامادەکردنی: ئەرکان ئەحمەد جاف

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

شەهید عەبدولڕەحمان میرزا حەسەن

خوێندنگەیەکی حکومییە. ساڵی ١٩٩٨ بەناوی (ناوەندیی سازانی کچان)ـەوە کراوەتەوە. ساڵی ٢٠٠٠ گوازراوەتەوە بۆ بینای قوتابخانەی (مەرزەبۆتۆ) و بووە بە (دواناوەندیی سازانی کچان) و هەتا ساڵی ٢٠١٠ تەنها بەشی وێژەیی هەبووە و دواتر بەشی زانستیشی تێدا کراوەتەوە. ساڵی خوێندنی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٣ گوازراوەتەوە بۆ گەڕەکی کیمیابارانی یەک و ناوەکەی کراوە بە(خوێندنگەی شەهید عەبدلوڕەحمان میرزا حەسەن). قۆناغەکانی (١٠ بۆ ١٢)ی زانستی و وێژەیی لەخۆدەگرێت و تایبەتە بە ڕەگەزی مێ. سێ نهۆمە و لە ٢٧ پۆل، سێ ژوور بۆ تاقیگە، ژووری هونەر، کۆمپیوتەر، هۆڵی سیمینار، کتێبخانە و یاریگا پێکهاتووە. قوتابخانەی بەمۆی بنەڕەتیش لە هەمان بینا دەوامدەکەن. لە ئێستادا ٥٢ مامۆستا و فەرمانبەری هەیە و ٤٠٣ خوێندکار وانەی لێ دەخوێنن. مامۆستا (شەرمین غەریب عەبدولقادر) بەڕێوەبەریەتی.

زیاتر بزانە
خوێندنگە

هەڵەبجەی هاوبەشی کچان

دامەزراوەیەکی پەروەردەیی هاوبەش (حکومی و ناحکومی)یە، واتە خوێندنگە بە هاوبەشی لە نێوان کەرتی تایبەت کۆمپانیای (یونایتد ساینس) و حکومەتەوە بەڕێوەدەبرێت. ساڵی ٢٠١٦ لەناو شاری هەڵەبجە دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی زەمەقی نزیک مزگەوتی (ئیمام ئەحمەد)، پێشتر لە بینای خوێندنگەی (باڵامبۆ)دا بووە. مامۆستای وانەکانی (ئینگلیزی، بیرکاری، فیزیا، کیمیا، کۆمپیوتەر و بایلۆجی) لە ئەستۆی کۆمپانیادایە و مامۆستای وانەکانی (هونەر، وەرزش، کوردی) و دابینکردنی بینا و کتێبەکانی لەئەستۆی وەزارەتی پەروەردەدایە. خوێندنگە، کرێی خوێندن لە خوێندکاران وەرناگرێت. خوێندن تێیدا بە زمانی ئینگلیزییە و قۆناغەکانی (١٠ بۆ ١٢) لەخۆدەگرێت و تایبەتە بە ڕەگەزی کچان. دوو نهۆمە و نهۆمی یەکەمی تایبەتە بە خوێندن و نهۆمی دووەمی بەشەناوخۆیی خوێندکارانە. لە ١٨ پۆل پێکهاتووە. تەنها بەشی زانستی تێدایە. لەئێستادا ٢٥ مامۆستا و فەرمانبەری هەیە و ١٨٠ خوێندکار وانەی لێ دەخوێنن. مامۆستا (ئیلهان فەیاز ڕەحیم)، کە خەڵکی تورکیایە، بەڕێوەبەریەتی.

زیاتر بزانە
خوێندنگە

هەڵەبجەی هاوبەشی کوڕان

دامەزراوەیەکی پەروەردەیی هاوبەش (حکومی و ناحکومی)یە. لە نێوان کەرتی تایبەت کۆمپانیای (یونایتد ساینس) و حکومەتەوە بەڕێوەدەبرێت. ساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١١ لەناو شاری هەڵەبجە دروستکراوە و کەوتووەتە پشتی گوندی (بامۆک)، پێشتر لە گۆران سیتی بووە. مامۆستای وانەکانی (ئینگلیزی، بیرکاری، فیزیا، کیمیا، کۆمپیوتەر و بایلۆجی) لە ئەستۆی کۆمپانیادایە و مامۆستای وانەکانی (هونەر، وەرزش، کوردی) و دابینکردنی بینا و کتێبەکانی لەئەستۆی وەزارەتی پەروەردەدایە. خوێندنگە، کرێی خوێندن لە خوێندکاران وەرناگرێت. خوێندن تێیدا بە زمانی ئینگلیزییە و قۆناغەکانی ١٠ بۆ ١٢ لەخۆدەگرێت و تایبەتە بە ڕەگەزی کوڕان. دوو نهۆمە و بەشەناوخۆیی خوێندکارانیش لەخۆدەگرێت. لە ١٨ پۆل پێکهاتووە. تەنها بەشی زانستی تێدایە. لەئێستادا ٢٨ مامۆستا و فەرمانبەری هەیە و ١٦٨ خوێندکار وانەی لێ دەخوێنن. مامۆستا (محەممەد لەتیف جەعفەر) بەڕێوەبەریەتی.

زیاتر بزانە
خوێندنگە

أعدادیة زراعة الطلیعة

خوێندنگەیەکی ئامادەیی حکومییە. سەر بە دامەزراوەی خوێندنی پیشەیی (مؤسسة التعەلیم المهني)ی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق بووە. ساڵی ١٩٧٩ لە بینایەکی یەک نهۆمی نزیک بە بازاڕی سیروان و مزگەوتی کێلەسپی لە شارۆچکەی (سیروان) کراوەتەوە. یەکەم بەڕێوەبەری ناوی (شێخ عەبدولکەریم حەسەن عەبدوڵڵا) بووە. ساڵی ١٩٨٢ شوێنەکەی گوازراوەتەوە بۆ هەڵەبجە و لە بینایەکی دوو نهۆمیدا لە زەمەقی جێگیر بووە.

زیاتر بزانە
خوێندنگە

ئامادەیی پیشەسازیی هەڵەبجە

خوێندنگەیەکی حکومییە‌. ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن حکومەتەوە‌ لە شاری هەڵەبجە دروستکراوە. پێشتر لە گەڕەکی (گوڵان) بووە و لە ئێستادا لە گەڕەکی (فەرمانبەران)ـە. دوو نهۆمە. لە ١٨ پۆل پێکهاتووە. قۆناغی ئامادەیی (١٠ بۆ ١٢) تێیدایە. ٥٦ مامۆستا و فەرمانبەری هەیە. ١٨٠ خوێندکار وانەی تێدا دەخوێنن. مامۆستا (حیکمەت مەحموود مستەفا) بەڕێوەبەریەتی. قوتابخانەی (پێشکەوتنی بنەڕەتی) بە شێوەی میوان لە هەمان بینادایە.

زیاتر بزانە
خوێندنگە

ئامادەیی پیشەیی هەڵەبجەی تێکەڵ

دامەزراوەیەکی حکومییە، کەوتووەتە گەڕەکی دەروازەی شار، خوار بینای کۆلێژی هاوبەشی هەڵەبجەی کچانەوە. لە سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. لە ئەنجامی یەکگرتنی ئامادەیی کشتوکاڵ و ئامادەیی بازرگانیی هەڵەبجە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە. قۆناغی ١٠-١٢ ی ئامادەییە بۆ هەردوو رەگەزی نێر و مێ. ئامادەییەکە لە بینای قوتابخانەی مەولەویی بنەڕەتی، کە ١٨ پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵی بۆنە و چالاکی و ژووری هونەر و وەرزش و کۆگا و شەش ژووری تاقیگەیان هەیە، میوانن. ڕووبەری بیناکە ١٠٠٠٠م٢یە. نزار فەتاح عەبدوڵڵا بەڕێوەبەریەتی و بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢، ٥٣ قوتابی و ٢٦ مامۆستا و شەش فەرمانبەری هەیە.

زیاتر بزانە
خوێندنگە