دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.

ناوەڕۆک

774 بابەت

بەردەبەل

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (بەردەبەل)ی سەر بە ناحیە‌ی (خورماڵ)‌. قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی تێدایە‌. ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە و سەرەتا لەناو کابینەدا دەوامیانکردووە. ساڵی ١٩٩٥ دەچنە بینایەکەوه،‌ کە (محەممەدی حاجی محموودی گوڵەخانە) پێشکەشیکردوون. ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن حکومەتەوە بینایەکی سەربەخۆیان بۆ دروستکراوە. یەک نهۆمە. شەش پۆل و دوو ژووری کارگێڕی هەیە. لەسەر ڕووبەری ٩٥٢م٢ دروستکراوە‌. مامۆستا (هاوکار عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەریەتی. دوو مامۆستای میلاک و حەوت مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٣٢ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

بەرزان

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە شارەدێی (تەوێڵە)وە. لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلولدا و دوای داخستنی قوتابخانەی ناوەندی تەوێڵە لە ساڵی ١٩٦٤دا، لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستای خۆبەخشی تەوێڵە و چەند مامۆستایەکی تر، کە مانگانەیان پێنج دینار بووه،‌ وانەیان تێدا وتووەتەوه، کراوەتەوە. ستافەکەی بریتیبوون لە (عەلی قادرئاغا تەوێڵەیی: بەڕێوەبەر، بارام بەگی سەعدی بەگی قادربەگی تەوێڵەیی: خوێندکاری زانکۆ، عەلی حەمەئەمین تەوێڵەیی: دەرچووی پیشەسازی، حەمەڕەشید عوسمان تەوێڵەیی: خوێندکاری پەیمانگا، عەباس حاجی محەممەد تەوێڵەیی: خوێندکاری پەیمانگا، بابا محەممەد حەسەن تەوێڵەیی: خوێندکاری ئامادەیی، ساجد ئاوارە: مامۆستا، کامیل "خەڵکی بەغداد بووە" مامۆستا، عیزەت ڕەحیم تەوێڵەیی: کارگوزار). دوای کودەتای عەبدولسەلام، مامۆستا (بارام بەگی سەعدی بەگ) بووە بە بەڕێوەبەر.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

بەشارەتی خواروو

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گوندی بەشارەتی خواروو و سەر بە ناحیە‌ی سیروان. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١-٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە، لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە بینایەکی بۆ دروستکراوە. ساڵی ١٩٨٧ لە کاتی ڕاگواستن دەڕوخێنرێت، ساڵی ١٩٩٥ جارێکی تر لەلایەن ڕێکخراوی ئەڵمانیی (H.A.D)یەوە بینایەکی چوار پۆلی بۆ دروستکراوەتەوە. ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن بەڕێز هێمن حامید خالیدەوە، نۆژەنکراوەتەوە و لە چوار پۆلییەوە کراوە بە شەش پۆلی. لە ئێستادا بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و یەک ئۆفیسی ئیداری و ژووری هونەر و چاخانەیەکی بچوک پێکهاتووە. ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (١,٥٣٨م٢)یە. هەموو ڕۆژێک دەوامیان بەیانیانە. مامۆستا فەلاح فایق محەممەد بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە تەنها ١٧ مامۆستای میلاکیان هەیە لەگەڵ ٦٦ قوتابی.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

بەشارەتی سەروو

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (بەشارەتی سەروو)ی سەر بە شارۆچکەی (سیروان). قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی تێدایە‌. ساڵی ١٩٧٦ لە خانوویەکی گڵدا بووە، ساڵی ١٩٨٣ حکومەت خانوویەکی بۆ دروستکردووە. ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن ڕێکخراوی (H. A. D) ئەڵمانی قوتابخانەیەکی چوار پۆلی بۆ قوتابخانەکە دروستکراوە. یەک نهۆمە. شەش پۆل و یەک ژووری کارگێڕی و کۆگایەکی هەیە. مامۆستا (عیسا سدیق ئەحمەد عەلی) بەڕێوەبەریەتی. ١٢ مامۆستای میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٣٠ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

بەکراوا

کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (بەکراوا). ساڵی ١٩٧٩ لەسەر ڕووبەری (٣٥٠م٢) دروستکراوە. هەتا قۆناغی سەرەتایی تێدا بووە. لە چوار ژووری لە دار و قوڕ و خۆڵ پێکهاتوو، دروستکراوە. هەتا ساڵی ١٩٨٥ دەوامی تێدا کراوە دواتر داخراوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

بەڵخە

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی بەڵخەوە. ساڵی ١٩٥١ دامەزراوە، سەرەتا لە خانووی (ئەحمەد عەبدولقادر)، کە دانیشتوی گوندەکە بووە وانەیان خوێندووە، پاشان قوتابخانەکە دەگوێزرێتەوە بۆ (سەریاڵ)، پاش ڕاگواستن و چوڵکردنی گوندەکان ساڵی ١٩٩١دا دووبارە قوتابخانەکە دەکرێتەوە. ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن ڕێکخراوێکی خێرخوازی کەنەدییەوە، بینایەکی شەش پۆلی بۆ قوتابخانەکە دروستدەکرێت، بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئـۆفیسی کارگێڕی و ژووری هونەر ژووری وەرزش و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (٣٨٧م٢) دروستکراوە. مامۆستا (سەنا عوسمان ئەبوبەکر) بەڕێوەبەریەتی. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە تەنها هەشت مامۆستای میلاکیان هەیە، شەش قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

بزاڤ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە. ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی پێکهاتووە، ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٦,٠٧٢م٢)یە، ئەم قوتابخانەیە دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. لە بینای قوتابخانەى شەهید ئازاد هەورامی بنەڕەتیدا میوانن. مامۆستا ڕێبوار حەمەسەلیم لەتیف بەڕێوەبەر و مامۆستا نازم عەزیز میرزا و مامۆستا فریشتە باقی محەممەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکەن. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥١ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٤١٥ قوتابی، کە ٢٠٩ لە ڕەگەزی نێر و ٢٠٦ لە ڕەگەزی مێن. کەوتووەتە گەڕەکی مامۆستایان و نزیک باخچەى منداڵانی هەڵەبجەیە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

بەمۆ

قوتابخـانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گەڕەکی کیمیابارانی یەک و نزیک مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیە. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قـۆنـاغی (١ - ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، ساڵی ١٩٩٨دامەزراوە، ساڵی ٢٠١١ لەسەر بودجەی پترۆ دۆلار لەگەڕەکی دەروازەى شار دەستدەکرێت بە دروستکردنی بینا بۆیان، لە نیوەی کارکردندا ڕاگیراوە و هەتا ئێستاش تەواو نەکراوە، لە ناو بینای ئامادەیی شەهید عەبدلڕەحمانی میرزا حەسەنی کچاندا میوانن. بیناکەی لە سێ نهۆم و هەژدە پۆل و چوار ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری پەروەردەی تایبەت و ژووری هونەر و ژوورى وەرزش و تاقیگەی زانست و ژووری کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری بینای قوتابخانەکە ٨٨٥٠م٢یە، دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ نیوەڕوانن، مامۆستا نیان فەرەج فەتاح بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٨ مامۆستا و ٤ فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ٣٢٠ قوتابی، کە ١٨٠ لە ڕەگەزی نێر و ١٤٠ لە ڕەگەزی مێیە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

بورهان حاجی محەممەد

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گەڕەکی کانی قوڵکە و نزیک پەیکەری مامۆستای نەناسراوە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، ساڵی ١٩٩٥دامەزراوە، لە سەرەتادا بینای قوتابخانەى شنروێ بووە، پاش ئەوەى لە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا دەڕوخێت، ساڵی ١٩٩٤ بینای قوتابخانەکە لەسەر ئەرکی بنەماڵەی حاجی محەممەد بامۆکییەوە دروستدەکرێتەوە و ناوەکەشی دەگۆڕن بۆ قوتابخانەى بورهانی حاجی محەممەد بامۆکی بنەڕەتی، لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری هونەر و ژووری وەرزشی کوڕان و کچان و تاقیگەی زانست و ژووری کۆگاکان پێکهاتووە، ڕووبەرەکەی(٢,٧٠٠م٢)یە، دوو دەوامن و دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خاوەنی بیناکەن و جگە لە خۆیان دەوامی تر لە بیناکەیاندا نیە، مامۆستا فەردین دارا حەمەئەمین بەڕێوەبەر و مامۆستا سەردار مستەفا عەبدولکەریم و مامۆستا کامەران عەباس محەممەد یاریدەدەرن، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٧٠ مامۆستا و ١٠ فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٤٨٠ قوتابی، کە ٢٦٤ لە ڕەگەزی نێر و ٢١٦ لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

بۆین

لە ناو گوندی (بۆین) بووە. ساڵی ١٩٧٠ بۆ یەکەمجار لە گوندی بۆین قوتابخانە کراوەتەوە. قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی بووە. بە هۆى نەبوونی بینای قوتابخانە یەکێک لە ماڵەکانی گوندەکە کراوە بە قوتابخانە. لەخانویەکی گڵی چوار ژووریدا بووە. مامۆستا (حەمەحسین) تەنها مامۆستای بووە. لە ساڵی یەکەمیدا نزیکەی ٤٥ قوتابی هەبووە. ١٩٧٧ لە کاتی تۆپبارانی گوندەکە و دواتر ڕاگواستنی گوندەکە، داخراوە و نەکراوەتەوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

بیارە

باخچەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی هەڵەبجەيە. ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە و ساڵی ٢٠١٣ تەلارى تایبەت بە باخچەکە دروستکراوە. کەوتووەتە سنورى شارەدێی (بیارە) لە گەڕەکی (ملەی چنار) نزیک قوتابخانەى (بیارەی شەریف). لە یەک نهۆم و سێ پۆل، دوو ئۆفیسی کارگێڕی، کۆگا، چێشتخانە و هۆڵی نانخواردن پێکهاتووە. ڕووبەری (٨٠٠م٢)یە. مامۆستا (بێخاڵ هۆشیار یار ئەحمەد) بەڕێوەبەری باخچەکەیە. ٣٠ قوتابی، ٧ مامۆستا و ٨ فەرمانبەری هەیە.

زیاتر بزانە
باخچەی منداڵان

بیارە

خوێندنگەیەکی حکومییە. ‌ساڵی ١٩٧٠ دروستکراوە، بەڵام لەنێوان ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩دا کراوەتەوە، ئەوکاتەی، کە دروستکراوە بە یەکجاری تەواونەکراوە و هاوکات خوێندکاریش لەم خوێندنگایەدا دەوامیکردووە، بیناکەی ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩ لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە و لەلایەن حکومەتیشەوە نۆژەن کراوەتەوە. قۆناغی (١٠ بۆ ١٢)ی ئامادەییە‌، کە ڕووبەرەکەی (٢٨٠٠م٢)، ژمارەی خوێندکارەکانی بەشێوەیەکی نایەکسان دابەشبوون بەسەر پۆلەکاندا، کە ژمارەی گشتیی پۆلەکانی ١٢ پۆلە، پۆلی وا هەیە شەش خوێندکاری تێدایە و پۆلی واش هەیە ٣٧ خوێندکاری تێدایە. ژمارەی مامۆستاکانی نزیکەی ٢٣ مامۆستایە، ١٨ مامۆستای میلاک و چوار مامۆستای وانەبێژ و دوو کارگوزاریش لەم خوێندنگایەدا هەن. ڕووبەری سەوزاییش لەم خوێندنگایەدا نزیکەی (٥٠م٢) دەبێت. دوو دەوام لەم بینایەدا تێدادەکرێت، کە بریتین لە خوێندنگای دواناوەندیی (بیارە)ی کوڕان و قوتابخانەی (بیارە)ی بنەڕەتی. شوێنی ئەم خوێندگەیە دەکەوێتە سەر ڕێگای (تەوێڵە - بیارە) و پێیدەوترێت کاوات.

زیاتر بزانە
خوێندنگە

بیارە

مێژووی کردنەوەی قوتابخانەی سەرەتایی لە بیارە بۆ ساڵی خوێندنی ١٩٣٣-١٩٣٤ دەگەڕێتەوە. ساڵی ١٩٣٥ ئەفراسیاوبەگ لە باخەکەی زەوی دەبەخشێتە میری بۆ دروستکردنی بینای قوتابخانەکە. یەکەم مامۆستای قوتابخانەکە عەبدوڵڵا سەبری سلێمانی بووە. یەک لەدوای یەک تاساڵی ١٩٨١ ئەم بەڕێوەبەرانەی هەبووە: عەلی ئەمین، شێخ سەفادین، محەمەد مەلا حسێن بیارەیی، حەبیب فەرەیدوون، مەنسور زاهیر، برهان محمود، سەلاح قادر. لە پەنجاکانیش قوتابخانەی کچان دەکرێتەوە و لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی بیستەوە، دووەم قوتابخانەی سەرەتایی بەناوی ڕەنگین دەکرێتەوە و مامۆستا ئیقباڵ میرزا ئەحمەد بیارەیی دەبێتە بەڕێوەبەر و دوای ئەویش زاهیر محەمەد سەعید تا ساڵی ١٩٨١ دەبێتە بەڕێوەبەری. سەرەتای حەفتاکانیش دواناوەندی تێدا دەکرێتەوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانەی سەرەتایی

بیارەی شەریفە

قوتابخانەیەکی حکومییە. بۆ یەکەمجار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دروستکراوە ساڵی ١٩٦٨ بۆ ١٩٧٠، کە سەرەتا تایبەت بووە بە قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی، هەتا ساڵی ١٩٨٨یش ئەو بینایە هەر هەبووە، بەڵام ساڵی ١٩٨٨ لە جەنگی (عێراق - ئێران) جارێکی تر لەلایەن (حاجی یاسین مستەفا) نۆژەنکراوەتەوە و تایبەت کراوە بە‌ قۆناغی (٧ بۆ ١٢) . ڕووبەری بیناکە نزیکەی (٦٨٧م٢)ە، کە بەگشتی لە ١٤ پۆل پێکهاتووە. ژمارەی قوتابیانی پۆلی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتی ٤٧ قوتابی و ژمارەی خوێندکارانی پۆلی (١٠ بۆ ١٢) خوێندکارە. ٢١ مامۆستا و یەک توێژەر و یەک کارگوزاری هەیە. لەم قوتابخانەیەدا بۆ هەریەک لەوانەکانی (کیمیا، فیزیا، کۆمپیوتەر) سێ تاقیگە هەیە. ئەم قوتابخانەیە لەگەڵ (قوتابخانەی پیرشالیار)دا لە هەمان بینادا دەوامدەکەن، بەڵام لە دوو کاتی جیاوازدا، ڕێژەی سەوزایی لەم قوتابخانەیەدا لەسەدا پێنجە. دەکەوێتە (ملەی چنار) لەسەر ڕێگای سەرەکی. (موحسین حەمەلاو تۆفیق) بەڕێوەبەری خوێندنگاکەیە.

زیاتر بزانە
خوێندنگە

بینایی

باخچەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی هەڵەبجەيە، ساڵی ٢٠١٠ دامەزراوە. کەوتووەتە گەڕەکی کیمیابارانی یەک لە خوار بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی هەڵەبجە. لە دوو نهۆم و چوار پۆل، ئۆفیسێکی کارگێڕی، هۆڵێکی بچوک بۆ چالاکی، ژوورێک بۆ وێنەکێشان و چێشتخانەیەک پێکهاتووە. ڕووبەری (٢٠٠م٢)یە. مامۆستا (نهایەت عومەر محەممەد) بەڕێوەبەرى باخچەکەیە. ٧٥ قوتابی و نۆ مامۆستا و ١٠ فەرمانبەری هەیە.

زیاتر بزانە
باخچەی منداڵان

بێسارانی

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گەڕەکی (قەڵا) لە شارۆچکەی (خورماڵ)، ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن دەستگای فریاگوزاریی ئیسلامی (الأغاثە)وە دروستکراوە بۆ قوتابخانەى (ئاوێسەر)ی بنەڕەتی، بیناکەی لە یەک نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیـسی کارگێڕی و ژووری وەرزش و ژووری کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری (١,٥٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (هادی حەسەن محەممەد) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ٢٧ مامۆستا و شەش فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢٧٣ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

پاڵانیا

کەوتووەتە سنوری گوندی (پاڵانیا)ی سەر بە ناحیە‌ی (بیارە). لە ساڵی ١٩٦٩ کراوەتەوە، هەتا پۆلی پێنجی سەرەتایی لەم قوتابخانەیە خوێندراوە، سەرەتا قوتابخانەکە لە خانوی کەسێکدا بووە بۆ ماوەی چەند ساڵیک، کە لە سێ ژوور پێکهاتووە و لەبەشی خۆرهەڵات و سەرەتای چوونەناو گوندەکەدایە، هەتا ساڵی ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکان لەم قوتابخانەیە دەوامکراوە، دوو مامۆستای دیار لەوێ دەوامیان کردووە بەناوەکانی (مەعسوم عەلی، مامۆستا فەخرەدین) بەهۆی کەمی خوێندکارەوە، دوای ڕاپەڕین قوتابخانەکە نەکراوەتەوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

پەریان

باخچەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی پەروەردەی هەڵەبجەيە. ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە. ساڵی ٢٠١٣ بینای تایبەت بە باخچەکە دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی (شارەوانی) لە خوار مزگەوتی (بیلال). لە یەک نهۆم و شەش پۆل، سێ ئۆفیسی کارگێڕی، هۆڵێکی کۆبوونەوە و هۆڵێکی داخراو بۆ یاریکردن، کتێبخانە، چێشتخانە و ژوورێکی نانخواردن و باخچەیەک پێکهاتووە. ڕووبەری (٦٨٦٤م٢)یە. مامۆستا (ئارام ئيبراهیم فەرەج) بەڕێوەبەرى باخچەکەيە. ١٩٠ قوتابی، ٢٢ مامۆستا، هەشت فەرمانبەری ميلاک و یەک مامۆستای وانەبێژی هەیە.

زیاتر بزانە
باخچەی منداڵان

پەڕۆ

دووەم قوتابخانە بووە لە هەڵەبجەدا کرابێتەوە. لە سەرەتادا بیناکەی ئەهلی بووە لە خانووی کەریم بەگی داود بەگدا بووە بە کرێ. لە دەروازەی شار و گەڕەکی پیر محەممەد بووە. ناوی سەرەتایی دووەم بووە، بەڵام لەبەر شڕوپڕی و گرتنی پەنجەرەکانی قوتابخانەکە بە پەڕۆ، پێیوتراوە پەڕۆ، لە شوێنی تەلاری مەڵبەندی نۆی ڕێکخستنی یەکێتی ئێستادا بووە. دواتر ناوەکەی دەکرێت بە سیروان. ساڵی ١٩٥١ دەوامی ئەم قوتابخانەیە دەگوازرێتەوە بۆ قوتابخانەکەی بەرامبەری و زەوییەکەی فرۆشتووە بە حکومەت و خستویەتییە سەر ئینحیساری توتنەکە و ساڵی ١٩٥٢ تەلارێکی نوێ لە تەنیشت سەراوە، شوێنی قوتابخانەی عادیلەخانی ئێستا دروستکراوە و قوتابیان چوونەتە ئەم قوتابخانەیە، کە چەند ناوێکی هەڵگرتووە. وەک هەڵەبجەی یەکەم، هەورامان، ڕاستی، زەڵم، عەزیز شاڵی، سروود، بێسارانی.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

پەیمانگای ئیسلامیی هەڵەبجە

دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ئاینیە. ساڵی ١٩٦٦ لە شاری هەڵەبجە کراوەتەوە. ئەو قوتابییانەی قۆناغی سەرەتایی ئاینییان تەواودەکرد، شەش ساڵ لەم پەیمانگایە دەیانخوێند، پاشان لە کۆلێژ وەرگیراون. یەکەم بەڕێوبەری مامۆستا مەلا عەلی عەبدولعەزیز بووە. ساڵی ١٩٨١ ناوەکەی کرا بە (ثانوية الدراسات الأسلامية). وانەکانی بە زمانی عەرەبی بووە. بەرنامەی خوێندنی تیایدا وەک قوتابخانەی ئامادەییە فەرمییەکان و چەند وانەیەکی ئاینی تێدا خوێنراوە.

پێشتر 1
...
18 19 20
...
39 دواتر