ئامادەیی مەهابادی ئێوارانی کچان

دواین نوێکردنەوە: 2026-07-12


یەکەم ئامادەیی ئێوارانە لە شاری هەڵەبجە، گەڕانەوەی ئاوارەکانی پاش کیمیاباران‌ لە وڵاتی ئێران هەتا ساڵی ٢٠٠٥ و زۆریی ژمارەی ئەو خوێندکارە کچانەی، کە بە بۆنەی ئاوارەیی و شەڕ و شۆڕ و بارودۆخی خراپی ناوچەکەوە لە خوێندن دابڕابوون و هەبوونی ژمارەیەکی تر لەو فەرمانبەرە ئافرەتانەی، کە خواستی بەدەستهێنانی بڕوانامەیان هەبوو، هۆکاری کردنەوەی بوون. بە دەستپێشخەری و داواکاری خانمە چالاکوان حەمیدە جەمال محمد ساڵی ٢٠٠٦ لە بینای قوتابخانەی حەمدون یەکەم وانەی تێداخوێنراو هەر خۆیشی ژمارەیەک مامۆستا و پێداویستییەکانی قوتابخانەکەی دابینکردووە و داواکاریی قوتابخانەکەی گەیاندووەتە بەڕێوەبەری پەروەردەی هەڵەبجە. سەرەتا ‌ناوی ناوەندیی مەهابادی ئێوارانی کچان‌ بووە. دواتر بووە بە دواناوەندی و ساڵی ٢٠١٠ بووەتە ئامادەیی. ئیراد مەنوچەر سان ئەحمەد، تا ساڵی ٢٠١١ یەکەم بەڕێوەبەری بووە و دوای ئەو سروە عبدالله محمد بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بووە پاشان ئامینە أحمد قازی تاساڵی ٢٠١٧. بیناکەیان لە حەمدون و دواتر قوتابخانەی شاهۆ و دوای دوو ساڵ گواستراوەتەوە بۆ بینای ئامادەیی هەڵەبجەی کچان و دواتر قوتابخانەی بورهان و کانی عاشقان و لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤- ٢٠٢٥یشدا لە بینای ئامادەیی باڵامبۆی کوڕان درێژە بە خزمەتی دەدات و نەرمین فرج حامد بەڕێوەبەرە. ٢کارگوزار و ٢ نوسەر و ٢١٤ قوتابی هەیە.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانی ئامادەکار(پێشەوا اسعد) بۆ قوتابخانەی ناوبراو، ڕێکەوتی (٢٩/ ١/ ٢٠٢٥).
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار(پێشەوا اسعد) لەگەڵ (م. نەرمین فەرەج)، لەدایکبووی(١٩٧٩)، بڕوانامە (بەکالۆریۆس) پیشە(مامۆستا)، ڕێکەوتی (٢٩/ ١/ ٢٠٢٥) لە قوتابخانەی ناوبراو.
  3. گفتوگۆی ئامادەکار(پێشەوا أسعد) لەگەڵ(م. ئیراد مەنوچەر)، لەدایکبووی (١٩٧٤)، بڕوانامە(بەکالۆریۆس) پیشە(سەرپەرشتیاری پەروەردەیی)، ڕێکەوتی(٢١/ ٢/ ٢٠٢٥)، پەیوەندی تەلەفۆنی.
  4. گفتوگۆی ئامادەکار(پێشەوا أسعد) لەگەڵ(حەمیدە جەمال)، لەدایکبووی (١٩٨١)، بڕوانامە(دبلۆم)، پیشە(فەرمانبەر) ڕێکەوتی(٢٠/ ٢/ ٢٠٢٥)، پەیوەندی تەلەفۆنی.

ئامادەکردنی: پێشەوا ئەسعەد خوارەحم

28

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئەمیر سلیم ئەمین بەگ

ڕاگەیاندن کارە، لە دایک بووی گوندی  بەڵخەی هەورامان ، ساڵی 1972. سەروتای خوێندنی لە زێدی خۆی دەستپێکردووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە، لەدواتێ قۆناغی ئامادەیی لە هەولێر خوێندووە، دەرچووی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان -زانکۆی بەغدا 1995، لە ساڵی 1995پیشەی مامۆستایە -پسپۆڕی زمانی عەرەبی، لە ساڵی 2000 وەک راگەیاندکارێک کاری ڕاگەیاندن ئەکات . دەستی نوسینی شیعری هەیە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی، 18ساڵە وەک پەیامنێر لە سنوری هەڵەبجە شارەزوور هەورامان کار ئەکات، لە ساڵی 2009  پەیامنێری کەناڵی سپێدە بووە،  لە 2018 پەیامنێری کەناڵی زاگرۆس عەرەبیە تا ئێستا بەردەوامە،  خاوەنی سێ منداڵە لە هەڵەبجە نیشتەجێیە

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

وەرزی هەڵەبجە

پڕۆژەیەکی گەورەی دانراوە لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. پانۆرامای بیرهێنانەوەی ڕووداوی کیمیابارانی هەڵەبجەیە. وەک مۆنۆمێنت و سونبولی نەمری و ژیانەوە خۆی دەنوێنێت. کاری هونەرمەند (ڕەجا محەممەد عەلی)یە و لە‌ بیرۆکە و بە سەرپەرشتی هونەرمەند خۆیشیەتی، بە کەرەستە و میتاڵی هەمان ئەو چەک و موشەکانەی بەعسن، کە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ دران بە شاری هەڵەبجەدا و نەتەقینەوە. ساڵی ٢٠٠١ جێبەجێکراوە. لە باخچەی تەنیشت بەڕێوەبەرێتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەدایە. بەردەکان لە عەنەب کۆکراونەتەوە بۆ بنکەی پڕۆژەکە، لە ناوەڕاستدا دەستی نزا بە نێرگزی ڕواوەوە بەرزبوونەتەوە، کە هێمای ژیانەوەن. لەبەر گۆڕانکاریی شەقامەکە ساڵی ٢٠٢٣ لابراوە.

ئامادەبوون بۆ چل ساڵی

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ١٣ خولەک فۆرمات: Dvcam، بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنان و بەرهەمهێن و دەنگدانەر و مۆنتێر: مهرداد سلێمانییە. وێنەگر: سیامەک سلێمانی. دەنگهەڵگر: ئارەش ڕەسافی. بێژەری دەق: سەعید سلێمانی. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی تێپەڕبوونی ژیانی دەرهێنەری فلیمسازی و تەنگەژە و هەڵچون و داچوونی ژیانی ئەو دەرهێنەرەیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. مهرداد سلێمانی: لە دایکبووی ١٩٧٤ی کرماشانە. بەکالۆریۆسی لە سینەمادا هەیە. مامۆستای دەرهێنان و مۆنتاژە. چەند ئەزمونێکی فلیمۆگرافی هەیە.

ئاوێنە

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠٠٥ بەرهەمهێنراوە. لە نوسین و سیناریۆیی (سەنعان فایەق هانەدنی)یە، دەرهێنانی (سەردار قادر)بووە، ئەنجومەن تەوێڵەیی کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە، تەلەفزیۆنی خاک مۆنتاژی بۆ فلیمەکە کردووە. ئەکتەرەکانی (شەیما حەمەئەمین، بابا سەنعان، شەیدا شارەزووری، هۆشمەن محەممەد، ئاشنا بورهان)بوون.

ئەنفال ئەڵقەی بووکێنی فڕاندم

فلیمێکی دیکۆمێنتەریی ١٨ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: تەلەفزیۆنی کەرکوک. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەق و خوێندنەوە و دەرهێنەر: محەممەد سەید. وێنەگر: شێرزاد ئەکرەم. دەنگهەڵگر: ئەحمەد قادر. دەنگدانەر و مۆنتێر: دەریا دڵشاد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەزیز. بابەتی فلیم: سیاسی، کۆمەڵایەتی. بابەت: دوو قەیرەکچی دەزگیراندار، ئامۆزا دەزگیرانەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون و... بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

ئەو ڕۆژەی هەناسەیان لێسەندمەوە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٦ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی کۆمپانیای (بەمۆ)یە. بیرۆکە و دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. مۆسیقا: ڕێباز سادق. باس لە سەختیی ژیانی بەرکەوتەی کیمیاباران (کامیل عەبدولقادر) دەکات. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری فیستیڤاڵی فیلیمس (سەلامەت)ی لە تاران کردووە.