سۆسەکان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 161

بنکەی تەندروستی

کەوتووەتە سنوری گوندی (سۆسەکان). ساڵی ١٩٧٠ دروستکراوە. سەرەتا لە تەنیشت قوتابخانەکە بووە و بینای تایبەتی نەبووە. لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) بووە و لە سێ ژوور پێکهاتووە. ماوەی چەند ساڵێکی زۆر (دکتۆر سدیق تەوێڵەیی) و هەتا ساڵی ١٩٧٨ بەڕێوەی بردووە و لە دوای ڕاگواستنی گوندەکان داخراوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (فاتیح عەبدولقادر مستەفا)، لەدایکبوو: ١٩٦٥، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٣٠ى ٩ى ٢٠٢٣، لە سۆسەکان.
  2. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (ژیران فاتح عەبدولقادر)، لەدایکبوو: ١٩٩٦، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: کاسب، لە ٣٠ى ٩ى ٢٠٢٣، لە سۆسەکان.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

وەیسکێ

ساڵی ١٩٩٨ لە گوندی (کانی وەیسکێ) کراوەتەوە و لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکراوە. لە بینایەکی یەک نهۆمی پێکهاتووە. دوو کادیری پزیشکی و دوو کارمەندی هەیە.

زیاتر بزانە
بنکەی تەندروستی

ئەحمەدئاوا

کەوتووەتە ناو گوندی (ئەحمەدئاوا). بینای نەخۆشخانەکە و خانویەک بۆ کارمەندانی. ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن ڕێکخراوێکی خێرخوازییەوە لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە. لە شەش ژوور پێکهاتووە. سێ کارمەندی هەیه.

زیاتر بزانە
بنکەی تەندروستی

بامۆک

ساڵی ١٩٩٤ لەسەر ئەرکی خێرخواز(حاجی محەممەد بامۆکی) دروستکراوە. بەشی دەرمانخانە و تەداوی تێدا‌یە. تەلارێکی یەک نهۆمییە. ڕووبەری (١٥٠م) زەوییە‌. (ئاشتی کاکەحەمە ئەحمەد) بەڕێوەبەری بنکەکـەیە و دوو فەرمانبەری هەیە.

زیاتر بزانە
بنکەی تەندروستی

بانیشار: شەهید کاکە حەمە

کەوتووەتە ناو گوندی (بانشار). ساڵی ١٩٧٦ لەسەر ڕووبەری (١٥٠م) لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە. دکتۆر (کامیل حاجی ڕەحیم) بۆماوەی چەند ساڵێک بەڕێوەیبردووە. دوای ڕاگواستنی گوندەکان داخراوە. پاش گواستنەوەی گوندەکە بۆ شوێنی ئێستای، ساڵی ٢٠٠١ بنکەی تەندروستی لە خانوی هاوڵاتییەکدا دامەزراوەتەوە و ساڵی ٢٠٠٦ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢)زەوی، لەلایەن حکومەتەوە بینای تایبەت بە خۆی بۆ دروستکراوە، کە لە چوار ژوور پێکدێت و لە ئێستادا چوار کارمەندی هەیە و یاریدەدەری پزیشک (بەختیار حەمەئەمین) بەڕێوەبەریەتی.

زیاتر بزانە
بنکەی تەندروستی

بەردەبەل

کەوتووەتە سنوری گوندی (بەردەبەل)ی سەر بە ناحیەی خورماڵ. ساڵی ٢٠٠٠ کراوتەوە. بیناکەی لەلایەن (محەممەد حاجی مەحموود)ەوە دروستکراوە و لە چوار ژوور پێکهاتووە. ڕووبەرەکەی لە (٤٠٠م٢) زیاترە. دوو کارمەندی هەیە.

زیاتر بزانە
بنکەی تەندروستی

بەشارەتی خواروو

کەوتووەتە گوندی (بەشارەتی خواروو)ی سەر بە شارۆچکەی (سیروان). ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێم دروستکراوە. بنکەیەکی شەش کاتژمێرییە. بینایەکی یەک نهۆمییە و لە بەشەکانی دەرمانخانە، برینپێچی، تەداوی و عیلاجپێدان پێکهاتووە. پێنج کارمەندی هەیە.

زیاتر بزانە
بنکەی تەندروستی