بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
کەوتووەتە بەشى باشورى خۆرهەڵاتى گوندەکەوە. ساڵی ٢٠٠٧ بۆ یەکەمجار بنکەى تەندروستى لە گوندی (شەشکی خواروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دروستکراوه. ڕووبەرەکەی (١٠٠٠م٢) پزیشک (ئەمجەد محێدین) یەکەم کارمەندی بووە. کۆتا کارمەند (ئیلهام محەممەد نەسیم) هەتا ساڵى ٢٠٢٢ کراوەبووە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (دێکۆن). ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ڕووبەری (٥٠٠م٢) لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە. بەناوی گوندەکە و (شەهید بەکر)یشەوە ناو دەبرێت. لە چوار ژوور و دوو خانوو بۆ کارمەندانی تەندروستی پێکدێت. لە ئێستادا یاریدەدەری پزیشک (عادل حەمەکەریم) دەوامی تێدا دەکات.
ساڵی ١٩٧٧ بەناوی (بنکەی تەندروستیی کۆمەڵگەی عەنەب)ـەوە دروستکراوە. ئەوکات لە بەشەکانی: فریاکەوتنی سەرەتایی، بینینی نەخۆش و خەواندنی کاتی پێکهاتووە، هەروەها بنکەکە ئەمبوڵانسی تایبەت بەخۆی هەبووە. دواتر و پاش گواستنەوەی شوێنەکەی بۆ گەڕەکی شارەوانی لە ساڵی ٢٠١٢دا، ناوی بنکەکە بۆ (بنکەی تەندروستیی شارەوانی) دەگۆڕێت و دواتریش ناوەکەی دەبێتە (مەڵبەندی تەندروستیی شەهید حیکمەت). دەوامی مەڵبەندەکە ١٢ کاتژمێرییە. بیناکەی یەک نهۆمییە و لەسەر ڕوبەری (١٢٠٠م٢) دروستکراوە. هەریەکە لەبەشەکانی: دەرمانخانە و پشکنین لەخۆدەگرێت و لە ئێستادا یەک پزیشک، دوو پەرستار، یەک دەرمانساز و چوار فەرمانبەری کارگێڕی هەیە.
کەوتووەتە ناو گوندی (گوڵەخانە)ی سەر بە ناحیەی خورماڵ. ساڵی ٢٠٠٦ دامەزراوە بیناکەی لەسەر ڕووبەری (١٢٧.٥م٢) و لەسەر ئەرکی ڕێکخراوێکی خێرخوازی دروستکراوە، بنکەیەکی شەش کاتژمێرییە. لە بەشەکانی (دەرمانخانە، عیلاج_پێدان و برینپێچی) پێکهاتووە. یەک نهۆمە. لە ئێستادا سێ کارمەندی هەیە.
ساڵی ٢٠١٠ لە گوندی (شەکرالی) لەسەر ئەرکی دەستگای (ڕێباز فاوندەیشن) دروستکراوە. دەوامی شەش کاتژمێرییە. بەشی دەرمانخانە و چارەسەر لەخۆدەگرێت، بینایەکەی یەک نهۆمی و (١٥٠م)ییە و سەر بە شارەوانیی شارۆچکەی (سیروان)ـە. لە ئێستادا دوو کارمەندی هەیە و (والی محەممەد ئەمین عەبدوڵا) بەڕێوەبەریەتی.
کەوتووەتە گوندی (قەڵبەزە) لە بناری سورێن. ساڵی٢٠١١ لەسەر ڕووبەری(٥٠٠م) چوارگۆشە دامەزراوە. لە کابینەیەکی چوار ژووری پێکهاتووە. هەموو بنکەکە لە کابینە پێکهاتوو. یەکەم کەس وەک یاریدەدەری پزیشک کاری تێدا کردبێت (دلێر محەممەد حەمەئەمین) بووە. دواتر (مەسعوود سەعید). لە ئێستادا دکتۆر (عەلی محەممەد قادر) و تێبینەر (دارا مەحموود فەرەج) کاری تێدا دەکەن.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (عاموورە)وە. ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (٨٠٠م٢) دروستکراوە. لە دوو ژووری کارمەندەکان و سێ ژووری دیکە پێکهاتووە. لە ئێستادا تاکە کارمەندێکی تەندروستی دەوامی تێدا دەکات بەناوی (شنۆ کەمال ڕەشید).
کەوتووەتە گوندی (عەنەب)ی نزیک شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە. لەسەر ئەرکی ڕێکخراوی (kro) و لەسەر ڕووبەری (١٢٧.٥م٢) دروستکراوە. شەش کاتژمێرییە. لە بەشەکانی: دەرمانخانە و برینپێچی و تەداوی پێکهاتووە. لە ئێستادا سێ کارمەندی هەیە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (کانی وەیسکێ). ساڵی ١٩٩٨ لەسەر زەوی هاوڵاتی (فەتاح حسەین)، لەسەر ڕووبەری (٥٠٠م٢) لەگەڵ خانوویەک بۆ کارمەندانی بنکەکە دروستکراوە. هەتا ساڵی ٢٠٠٨ کراوەبووە و دواتر داخراوە.
ساڵی ٢٠٠٥ دروستکراوە. لە بەیانیاندا کراوەیە. بەشی بینینی نەخۆش و دەرمانخانەی تێدایە. لە بینایەکی یەک نهۆمی پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری (٧٥٠م) زەوییە. کەوتووەتە گوندی (کوڵکنیی خواروو)ەوە. (نوری ئەولموحەممەد غوڵام) بەڕێوەبەری بنکەکەیە و یاریدەدەری پزیشک، نوسەرێک و فەرمانبەرێکی هەیە.
ساڵی ٢٠٠٧ دروستکراوە. شەش کاتژمێرییە. بەشی دەرمانخانەی تێدایە. بینایەکی یەک نهۆمییە. (ئاراس ئیبراهیم) بەڕێوەبەری بنکەکەیە و دوو کارمەندی هەیە.
بۆیەکەمجار ساڵی ١٩٥٠ بنکەی تەندروستی لە گوندی (گوڵپ)دا کراوەتەوە و بەناوی گوندەوە ناونراوە. بیناکە لە تەنها ژوورێک پێکهاتووە. (دکتۆر کامیل "عەرەب بووە"، دکتۆر نەجمەدین) دەوامیان تێدا کردووە. ساڵی ١٩٧٤ فراوانکراوە و هەتا ساڵی ١٩٧٨و ڕاگواستنی گوندەکان بەردەوامبووه.
کەوتووەتە گوندی(گوندە) لە ناوچەی نەورۆڵی. ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە. پێشتر لە ژوورێکی مزگەوتی گوندەکەدا بووە و لە ئێستادا لە بینای مامۆستایانی قوتابخانەی گوندەکەدان، کە لەسەر ڕووبەری (٣٢٤م٢) دروستکراوە. دەوام تێیدا شەشە کاتژمێرییە. لە بەشەکانی: دەرمانخانە، دەرزیلێدان و برینپێچی، پێکهاتووە. لە ئێستادا سێ کارمەندی هەیە.
ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوە. کەوتووەتە گەڕەکی (مامۆستایان) لە شاری هەڵەبجە. دوو نهۆمە. دەوامی ١٢ کاتژمێرییە. بەشی دەرمانخانەی تێدایە. لە ئێستادا پێنج کارمەند و یەک پاسەوانی هەیە و (سەرکەوت نووری حەمەساڵح) بەڕێوەبەریەتی.
کەوتوووەتە ناوەڕاستی گوندی (مۆردین). ساڵی ١٩٧١ کراوەتەوە. لە ژوورێکی ئەو بینایەدا بووە، کە لەسەر ڕووبەری (٧٠٠م٢) بۆ قوتابخانە دروستکراوە. هەتا ڕاگواستنی خەڵکی گوندەکە لە ١٩٧٨ دەوامی تێدا کراوە.
کەوتووەتە گوندی (هاوار)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٧ کراوەتەوە. ساڵی ١٩٧٤ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) دروستکراوەتەوە هەتا ساڵی ١٩٧٨ و سەردەمی ڕاگواستنی گوندەکان دەرگای کراوەبووە. یەکەمین کەس (کەمالە فەنی) بووە و دواجاریش (سدیق حامید هاواری) دەوامیان تێدا کردووە.
ساڵی ١٩٩٨ لە گوندی (کانی وەیسکێ) کراوەتەوە و لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکراوە. لە بینایەکی یەک نهۆمی پێکهاتووە. دوو کادیری پزیشکی و دوو کارمەندی هەیە.