کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

کەسەکان بەپێی پیشە

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.

ناوەڕۆک

1189 بابەت

سەلمان تەپەزێڕینەیى

ناوی (سەلمان حسەێن فایەق)ـە. ساڵی ١٩٨٢ له ‌گوندی (تەپەزێڕینە)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩٦ بۆ یەکەمجار لە بنکەی (هیوای سیروان) یاریکردووه. پاشان لە یانەی وەرزشی (پەیام) بۆ ماوەى چەند ساڵێک بەردەوامبووە. ‌ساڵی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٧ یاریزانی سەرەکیی یانەی (سیروانی شارەزوور) بووە، کە ئەو کات یەکێک بوون لە یانە نایابەکانی کوردستان. بۆ تیپە میللییەکانی: زانکۆی سیروان و کوردستانی خورماڵ یاریکردووە. ‌ساڵی ٢٠٢٣ کراوە بە سەرۆکی تیپە میللییەکانى خورماڵ و یاریزانی دێرینەکانی یانەی وەرزشی پەیامی هەڵەبجە‌یە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سەلمان حەمەشەریف سان ئەحمەد

یاریزانی فڕین (پەرەگلایدەر)ە. ساڵی ١٩٨٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی بەشی فیزیاییە لە کۆلیژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەدین. ساڵی ٢٠١٦ وەک یاریزان لە یانەی ئاسمانی هەڵەبجە دەستی بە یاریکردووە. ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٩ بەشداری دوو نماییشی نێودەوڵەتی کردووە. ساڵی ٢٠٢١ لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتیدا بە بەشداری چەندین وڵات لەوانە: تورکیا، کەنەدا، سوید، لوبنان، سعودیە، ئێران و ئاستێکی بەرزی پیشانداوە. لەلایەن فدراسیۆنی جیهانیەوە یانەکەیان پەسەندکراوە و چووەتە ڕیزبەندییەوە. وەک هەڵبژاردەی عێراق پێنج ساڵ هەڵبژێرراوە و بەشداری پاڵەوانیەتی کردووە. ساڵی ٢٠٢٢ لە پاڵەوانیەتیی وڵاتە عەرەبیەکاندا بەشداربووە لە کوتانی خاڵدا پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە. لە پێشبڕکێی ٢٦ی ٧ی ٢٠٢٤ لە کرماشان لە نێو ١٠٢ فڕۆکەواندا، ١٣هەمین کەس بووە. ژمارە پێوانەییەکانی، لە (پەڕەگلایدەر - کروس کانتری) واتە بڕینی نێوان دووریی دوو شوێندا، تۆمارکردووە. ساڵی ٢٠١٩ یەکەمی فڕین بۆ زۆرترین دووریی لە دووکانەوە بۆ هەڵەبجە (١٢٤کم) ڕێک و (٢١٤کم) زیکزاک. بە ماوەی ٥: ٢٢ کاتژمێر ڕیکۆردی بەرزترین بەرزیی لە عێراق، کە(٦١٨٦م)بووە، بەناویەوە تۆمارە. ساڵی ٢٠٢٤ بەشداری پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی کردووە، کە ١٣ وڵات بەشداربوون، وەک یەکەم یاریزانی عێراق لە پەڕەگلایدەر بۆ ساڵی ٢٠٢٤ هەڵبژێرراوە و خەڵاتی یەکەمی وەرگرتووە. چەندین بڕوانامە و خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. پیشەی مامۆستایە لە هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سەلمان محەممەد فەرەج

وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (سەلمان محەممەد فەرەج سەعید)ە. ساڵى ١٩٦٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. لە پەیمانگاى مەڵبەندى مامۆستایانى هەولێر خوێندویەتی. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (بروسکە، خەبات). بە شێوەى خواستن بۆ (بێکەس)یش یاریکردووە. لە کاتى ئاوارەیى لە وڵاتى ئێران لە شارى سەقز لە تیپى تۆپیپێى ئۆردوگاى سەقزدا یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سەڵاحەدین عەبدوڕەحمان شوکرە

ساڵی ١٩٦٠ لەدایکبووە، دەرچووی پەیمانگای مامۆستایانی هەولێرە. وەک گۆڵپارێز لەم تیپانەدا یاریکردووە: کاوە، هیوا، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی هەڵەبجە، نەورۆز و هەڵبژاردەی پەیمانگای مامۆستایانی هەولێر یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سەڵاح ڕەئوف محەممەد

پاڵەوانی نێودەوڵەتی و ڕاهێنەرە. بە (سەلاح هەورامی) ناوسراوە. ساڵی ١٩٨٠ لەدایکبووە. خەڵکی گوندی (هانەیدن)ی سەر بە سنوری شارۆچکەی (بیارە)یە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە موسڵ تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩٤ دەستیکردووە بەیاریی لەشجوانی. خاوەنی چەندین نازناو و بڕوانامەی نێودەوڵەتییە. لەشاری کەرکوک بەشداری لە پاڵەوانیەتیدا کردووە و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، لە شاری بەغدادیش بەشداری پاڵەوانیەتی کردووە و پلەی دووەمی بەدەستهێناوە. ساڵی ١٩٩٧ بەشداری پاڵەوانیەتییەکی کردووە لەسەرئاستی عێراق، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. بڕوانامەی نێودەوڵەتی هەیە لە بواری ڕاهێنانی لەشجوانی، هەروەها بڕوانامەی نیودەوڵەتی هەیە لە دادوەری. نوێنەری (ئتیحادی عێراقە) لە هەرێمی کوردستان. لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق دەیان خەڵات و ڕێزلێنانی پێبەخشراوە. ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی لەشجوانییە لە یانەی سلێمانی.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سەنا فەرەیدوون مەحموود

ساڵی ٢٠٠٧ له ‌شارۆچکەی (خورماڵ)ی سەر به ‌پارێزگای (هەڵەبجە) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتای لە (خورماڵ) تەواوکردووه.‌ ئێستا خوێندکاری پۆلی نۆیەمی بنەڕەتییه. ‌ساڵی ٢٠٢٢ پەیوەندیکردووە بە (فێرگەی کاراتیی کچانی خورماڵەوه). ساڵی ٢٠٢٤ بەشداری پاڵەوانێتیی عێراقی کردووە لە شاری سلێمانی و توانیویەتی سێ خەڵات بەدەستبهێنێت: خەڵاتی یەکەم لەئاستی عێراق لە پلەی کاتا بۆ تەمەن شازدە‌ ساڵ و حەڤدە ساڵ، خەڵاتی یەکەم لە ئاستی کۆمێت بۆ تەمەنی شانزە ساڵی و حەڤدە ساڵی، پلەی دووەم لەیاری کاتا بۆ سەروو تەمەنی هەژدەساڵ.

زیاتر بزانە
وەرزەشەوان

سەهەند ئەرکان حامید

یاریزانی (ئەکادیمای کاراتیی خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠٠٤ لەدایکبووە. دەرچووی پۆلی نۆی بنەڕەتییە. لە ساڵی ٢٠١٧ەوە دەستیکردووە بە یاریی کاراتی و خاوەنی پشتوێنی ڕەشی دان دووە. بەشداری چەندین پاڵەوانیەتی کردووە، لەوانە: ساڵی ٢٠١٧ لەسەر ئاستی عێراق لە شاری هەولێر پلەی دووەم. ساڵی ٢٠١٨ ‌لە پاڵەوانیەتیی کوردستان لە قەزای سەیدسادق پلەی یەکەم. ساڵی ٢٠١٨ لە پاڵەوانیەتیی ئێران زەمین پلەی یەکەم. ساڵی ٢٠١٩‌ لە پاڵەوانیەتیی جامی پایتەخت لە وڵاتی ئێران پلەی دووەم. لە ساڵی ٢٠٢٠ لە پاڵەوانیەتیی یانەکانی هەڵەبجە و دەوروبەری پلەی یەکەم. ساڵی ٢٠٢٢ لە پاڵەوانیەتیی یانەکانی باکوری عێراق لە شاری کەرکوک پلەی سێیەم.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سەهەند ئەیوب کەمال حەمەئەمین

ساڵی ٢٠٠٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندکاری پۆلی نۆی بنەڕە‌تییە. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە دەستی بە یاریی کاراتی کردووە. خاوەنی پشتوێنی (ڕەشی دان یەک)ـە. لەسەر ئاستی کوردستان چوار جار پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بەدەستهێناوە. لە تەمەنی چواردە ساڵیدا پلەی یەکەمی لە عێراق بەدەستهێناوە و بۆ ئاستی تەمەنی خۆی دەستنیشانکراوە بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق. لە پاڵەوانیەتیی شاری تاران سێ مەدالیای ئاڵتونی بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سەیفەدین سەید محەممەدی نانەوا

وەرزشەوانی دێرین و شانۆکارە. ناوی (سەیفەدین محەممەد ئەحمەد)ە، ساڵی ١٩٤٥ لەدایکبووە. ئامادەیی کشتوکاڵی تەواوکردووە، لە ئێستادا فەرمانبەری خانەنشینە. یارییەکانی تۆپیپێ و تۆپی بالەی ئەنجامداوە، لە هەر دوو تیپی وەرزشیی میللیی ئازادی و هیوا یاریکردووە، هەروەها لە هەردوو تیپی وەرزشیی میللیی سلێمانی (دیمەن و سۆران) و لە هەڵبژدەی سلێمانی یارییکردووە. کاری شانۆیی کردووە و خەڵاتی شانۆکارە دێرینەکانی هەڵەبجەی پێدراوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سدیق عەلی ئەمین یاسین

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. پەیمانگای تەکنەلۆجیی بەشی پزیشکی لە بەسرە تەواوکردووە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاری تۆپیپێی کردووە: (باڵامبۆ، هەڵۆ، مەولەوی). لە (تیپی تۆپیپێی ئۆردوگای کەنگاوەر) یاریکردووە، کە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستانیش، لە ("تیپی ئۆردوگای گردەچاڵ" لە هەولێر، مەولەویی زەڕایەن) یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سوار نەسرەدین عابید

یاریزانی لەشجوانی و بەرزکردنەوەی قورساییە. ساڵی ١٩٩٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو منداڵە. قۆناغی خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە. لە هۆڵی لەشجوانیی شەهرام لە خورماڵ وەرزش دەکات و لەچەند پاڵەوانیەتیدا ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە، لەوانە: ساڵی ٢٠٢٣ لە پاڵەوانیەتیی پارێزگای سلێمانی، پلەی دووەم. هەمان ساڵ لە پاڵەوانیەتیی عێراق لە شاری دەربەندیخان، پلەی دووەم و لە پاڵەوانیەتیی عێراق لەشاری سلێمانی پلەی دووەم و شارۆچکەی بیارە لەسەر ئاستی پارێزگای هەڵەبجە، ساڵی ٢٠٢٤ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سۆران زاهیر محەممەد

ڕأهێنەر و پاڵەوانى کاراتییە. ساڵی ١٩٨٠ له ‌شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە خورماڵ تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵه. کارمەندی بنکەی پۆلیسی هاتوچۆی بیارەیە. لە ساڵی ١٩٩٥ەوە دەستیکردووە بە یاریی کاراتی. ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن یەکێتیی کاراتیی کوردستانەوە وەک (ڕاهێنەری کاراتیی خورماڵ) دیاریکراوه. ئەندامی دەستەی دامەرزێنەی (بنکەی وەرزشی خورماڵ) و ئەندامی دامەرزێنەری (یانەی وەرزشی خورماڵ)بووە. خاوەنی پشتوێنی ڕەشی دان پێنجە. لە ئێستادا خاوەن بڕوانامەی پلە یەکی عێراقییە و بەشداری چەندین پاڵەوانیەتی کردووە و پلەی بەرزی‌ بەدەستهێناوە، لەوانە: ساڵی ٢٠٠٢ لەسەر ئاستی کوردستان لە شاری سلێمانی پلەی دووەم، ساڵی ٢٠٠٨ لە شاری سلێمانی پلەی سێیەم، ساڵی ٢٠١٠ لە پاڵەوانیەتیی عێراق لە شاری کەرکوک پلەی دووەمى بەدەستهێناوە. لە چەندین یانەدا بەشداریکردووە لەوانە (ئاشتی، سەرچنار، پێشمەرگە و خورماڵ). لەساڵی ٢٠٠١وە وەک ڕاهێنەر و سەرپەرشتی کاری (ئەکادیمیای کاراتیی شۆتۆکانی خورماڵ) بەردەوامە. سەرۆکی لیژنەی ئیختیباراتە لە پارێزگای هەڵەبجە.

سۆران سەعید حەمەئەمین

وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (سۆران سەعید حەمەئەمین ڕەشید)ە. ساڵى ١٩٦٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى کۆلێژى ئەندازیارییە. لە ئێستادا ئەندازیارە لە بەڕێوەبەرایەتیى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى سلێمانى. لەم تیپە وەرزشییە میللییانەدا یاریکردووه:‌ (هەژار، ئاشتى، هێمن، مەڵبەندى لاوانى هەڵەبجە، تیپى هەڵبژاردەى کۆلێژى ئەندازیارى زانکۆى بەسڕە).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سۆران عەبدوڵا سادق

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٨ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. خانەی مامۆستایانی سلێمانی تەواوکردووە. لە دامەزرێنەرانی شەهیدان بووە لە ئۆردوگای کەنگاوەر (گەلیاران) لە ئێران. تیپی تۆپی بالەی لە ئۆردوگا دروستکرد، پاش گەڕانەوەیان لە ئێران لە یانەی وەرزشی پەیام دەبێتە سەرپەرشتیاری بەشی تۆپی بالەی یانەکە و لە بواری ڕێکخستنی و بەڕێوەبردنی وەرزشی لە ئۆردوگای کەنگاوەر و یانەی وەرزشی پەیام خزمەتیکردووە. ساڵی ٢٠١٠ کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سۆران محەممەد حسێن

ساڵی ١٩٨٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە و بەشی وەرزشی لە پەیمانگای مامۆستایان تەواوکردووە و مامۆستایە. لە تیپەکانی لاوانی کوردستان، کوردستان، شەبەنگ، لاوچاکی سلێمانی و یانەکانی هەڵەبجە، سیروانی شارەزوور، بە ختیاری و پیروزی کامیاران و هەڵبژاردەی هەڵەبجە، یاریکردووە. بۆ فوتساڵیش لە ڕیزی یانەی بەختیاری یاریکردووە. دوو ساڵیش لەگەڵ فێرگەی ڕاستی ڕاهێنەر بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی منداڵە، سەرپەرشتیاری هونەرییە لە چالاکیی وەرزش و دیدەوانی. نیشتەجێی هەڵەبجەیە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سۆران مستەفا حەمەساڵح

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٧١ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی سێهەمی ناوەندی خوێندووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە هەڵەبجە. لە تیپی وەرزشیی میللیی خەبات لە هەڵەبجە، لە ئۆردوگای شاری جوانڕۆ لە تۆپیپێی شەهیدانی ئۆردوگا، یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سۆز کازم کەمال

‌‏ساڵی ٢٠٠١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. لە ساڵی ٢٠١٣ەوە لە قوتابخانەی وەرزشی ئاسۆ دەستی بە یاری کردووە و دواتر چووەتە یانەی وەرزشی هەڵەبجە. یاری بۆ یانەی ئافرۆدێتی شاری سلێمانی، نەفتی شیمالی کەرکوک، قوەجەوییەی عێراق کردووە. لەگەڵ هەڵبژاردەی هەڵەبجە لە خولی پارێزگاکانی عێراق ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢ پلەی یەکەم، لە خولی عێراقدا ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ لە نەفتی شیمالی کەرکوک یاریکردووە و خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکەی بردووە و بەو هۆیەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کراوە. ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ لە خولی عێراق لەگەڵ قوەجەویە یەکەمی خولەکە بوون. چەندین خەڵاتی پێبەخشراوە. لە ئێستادا یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقە. لە خولی ئاسیادا بەشداریکردووە. خوێندکاری قۆناغی چوارەمی وەرزشە لە زانکۆی هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سیروان عەبدوسەمەد عابد ڕەشید

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٨ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی ئادابە لە زانکۆی موسڵ. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. یاریی تۆپیپێ و تۆپی بالە و گۆڕەپان و مەیدان و تۆپی دەست و کێک بۆکسینی کردووە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (ئەزمەڕ، سەرا کۆن، چیمەن، تیپی تۆپی بالەی ئۆردوگای وەرماهەنگ و تیپی تۆپی بالەی سوپای کامیاران). لە یانەی وەرزشی پەیام ڕاهێنانی بە یاریزانان کردووە بۆ ئامادەکاری لە یاریی هونەری بەرگری، لە یانەی سیروانی نوێ لە سلێمانی یاریی تۆپی بالەی کردووە. لە کاتی خزمەتی سەربازی لە بەغداد لە یانەی وەرزشی ئاسمانی یاریی تۆپی بالەی کردووە. لە دامەزرێنەرانی یانەی وەرزشی (ئاشتی - سلێمانی) بووە و بۆ ماوەی هەشت ساڵ سکرتێری یانەکە بووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

شاخەوان جەمال حەمەسەعید

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ناوی (شاخەوان جەمال حەمەسەعید قادر)ە. ساڵی ١٩٨٢ لە لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانە. لە ئێستادا سەرپەرشتیاری هونەرییە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چالاکیی وەرزش و دیدەوانیی سلێمانی. بۆ یەکەمجار ساڵی ١٩٩٤ لە ماڵی شنروێ (بۆ یاریی تۆی سەرمێز و بلیارد) لە هەڵەبجە دەستی بە یاریی تۆپی سەرمێز کردووە. لەم یانە وەرزشییانەدا یاریکردووە: ئاشتی، سیروانی نوێ، سلێمانی، هەڵەبجە، هەڵبژاردەی لاوانی عێراق. لە ئێستادا وەک ڕاهێنەر بەردەوامە لە مەشق و ڕاهێنان. چەندین یاریزانی بۆ هەموو ئاستە تەمەنییەکان بۆ ڕیزی پێکهاتەی عێراق پێگەیاندووە. خاوەنی بەدەستهێنانی خەڵاتە لە خول و یاڵەوانێتییەکان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی و ئاسیایی. سکرتێری یانەی وەرزشی ئاشتییە لە سلێمانی.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

شاد سەباح بایەر سەلام

ساڵی ٢٠١٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندکاری پۆلی نۆیەمی بنەڕەتییە. لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە دەستی بە یاریی کاراتی کردووە، خاوەنی پشتوێنی (ڕەشی دان یەک)ـە. دووجار لەسەر ئاستی کوردستان پلەی دووەم و سێیەمی بەدەستهێناوە. خاوەنی مەدالیای ئاڵتون و مەدالیای برۆنزی لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی لە شارەکانی تاران و مازەندەران لە وڵاتی ئێران لە ساڵانی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٣ بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان
Before 1
...
45 46 47
...
60 Next