سەنا فەرەیدوون مەحموود
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
ساڵی ٢٠٠٧ له شارۆچکەی (خورماڵ)ی سەر به پارێزگای (هەڵەبجە) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتای لە (خورماڵ) تەواوکردووه. ئێستا خوێندکاری پۆلی نۆیەمی بنەڕەتییه. ساڵی ٢٠٢٢ پەیوەندیکردووە بە (فێرگەی کاراتیی کچانی خورماڵەوه). ساڵی ٢٠٢٤ بەشداری پاڵەوانێتیی عێراقی کردووە لە شاری سلێمانی و توانیویەتی سێ خەڵات بەدەستبهێنێت: خەڵاتی یەکەم لەئاستی عێراق لە پلەی کاتا بۆ تەمەن شازدە ساڵ و حەڤدە ساڵ، خەڵاتی یەکەم لە ئاستی کۆمێت بۆ تەمەنی شانزە ساڵی و حەڤدە ساڵی، پلەی دووەم لەیاری کاتا بۆ سەروو تەمەنی هەژدەساڵ.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (سەنا فەریدون مەحموود)، لە ٢٢ی ٥ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
- چاوپێکەوتنی تیمى مەیدانى لەگەڵ (شێنێ زاهیر محەممەد)، لەدایکبوو: ٢٠٠١، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: خوێنکاری زانکۆ و ڕاهێنەری کاراتی، لە ٢٢ی ٥ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ شارۆچکەی خورماڵ