کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

کەسەکان بەپێی پیشە

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.

ناوەڕۆک

357 بابەت

وەرزشەوانانی هەڵەبجەیی لە ئوردوگای سەلاسی باوەجانی

ئەو وەرزشەوانانەن، کە پاش کیمیابارانی هەڵەبجه،‌ ڕوویان لە ئێران کرد و ساڵانی ١٩٨٨ بۆ ١٩٩٢ لە ئۆردوگای سەلاسی باوەجانی ژیاون. مەشق و ڕاهێنان و یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولی نێوخۆیی ئۆردوگا و شارەکانی دەوروبەریان بەشدارییاندەکرد. تیپە وەرزشییەکانی ئەم ئۆردوگایە بریتیبوون لە: تیپی وەرزشی مەولەوی، تیپی وەرزشی ئاوارەکانی ئۆردوگای سەلاسی باوەجانی.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

وەرزشەوانانی هەڵەبجەیی لە ئۆردوگای کامیاران

ئەو وەرزشەوانانەن، کە پاش کیمیابارانی هەڵەبجە ڕوویان لە ئێران کرد و ساڵانی ١٩٨٨ بۆ ١٩٩٢ لە ئۆردوگای کامیاران ژیاون. مەشق و ڕاهێنان و یاریی دۆستانەیان لە نێو خۆیاندا و لەگەڵ تیپەکانی شاری کامیاران و گوندەکانی دەوروبەریاندا ئەنجامداوە و لەگەڵ یاریزانانی ئۆردوگاکانی تردا پەیوەندییان هەبووە و بە شێوەی سەردانیکردنی یەکتری، یان هاتن و چوون، یاریی دۆستانەیان پێکەوە ئەنجامداوە و لە هەندێک خولیشدا، کە لە ئۆردوگایەک ڕێکخرابێت، بەشداربوون. ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا و لێهاتووی لەخۆگرتبوو، کە زۆر جار بۆ یارییە بەهێزەکان لە لایەن تیپەکانی شاری کامیاران و دەوروبەرەوە بانگهێشتکراون بۆ ئەوەی یارییان بۆ بکەن. بە گشتی شاری کامیاران دوو ئۆردوگای لەخۆدەگرت، ئەوانیش: (شەهرەک و وەرمەهەنگ) بوون. هەردوو ئۆردوگاکە بە دووریی کیلۆمەترێک یان کەم تریش لە شارەوە نزیکبوون. تیپی هەڵبژاردەی ئۆردوگای شەهرەک تیپێکی بەتوانا و ئاستبەرزبوون، هەروەها تیپی وەرزشی هیجرەت لە ئۆردوگای شەهرەک لاوانی هەڵبژاردەی ئۆردوگای شەهرەک بوو.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

وەرزشەوانانی هەڵەبجەیی لە ئۆردوگای کەنگاوەر

ئەو وەرزشەوانانەن، کە پاش کیمیابارانی هەڵەبجە ڕوویان لە ئێران کرد و ساڵانی ١٩٨٨ بۆ ١٩٩٢ لە ئۆردوگای کەنگاوەری سەر بە پارێزگای کرماشان ژیاون. مەشق و ڕاهێنان و ئەنجامدانی یاریی دۆستانە بوون، هەروەها هەڵبژاردەی ئۆردوگای شەهیدانی هەڵەبجە لە خولەکانی شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەریاندا، کە ڕێکیاندەخست، بەشدارییاندەکرد. بە هۆی بەشداریکردنێکی تیپی هەڵبژاردەی ئۆردوگا، هەمیشە خولەکان تام و چێژی تایبەتیان هەبوو، چونکە ململانێ و کێبرکێی وەرزشی لە نێوان تیپی ئۆردوگا و تیپەکانی تر دروستدەبوو، پەیوەندیی وەرزشی ئەم ئۆردوگایە لەگەڵ ئۆردوگاکانی تردا هەبوو، بە شێوەی هاتن یان ڕۆشتن یاریی دۆستانەیان ئەنجامدەدا. لەم ئۆردوگایەدا ئەم تیپانە هەبوون: ١ - تیپی هەڵبژاردەی ئۆردوگای شەهیدانی هەڵەبجە (ئۆردوگای گەلیارانی کەنگاوەر) ٢ - تیپی وەرزشی مەولەوی. ٣ - تیپی وەرزی نەوڕەسی. ٤ - تیپی وەرزشی برایەتی. ٥ - تیپی وەرزشی شنروێ. ٦ - تیپی وەرزشی هیجرەت. ٧ - تیپی وەرزشی زەورا. ٨ - تیپی وەرزشی پەرلەمان. تیپی ئۆردوگا لەگەڵ ژمارەیەک تیپی بەهێزی گوندەکان و شاری کەنگاوەر یاریکردووە. نمونەی تیپەکانی شاری کەنگاوەر ئەمانەن: ئاناهیتا، هیلال ئەحمەر، فەرمانداری، عوقاب. تیپی گوندەکان وەک: حسێن ئاباد، تاهیر ئاباد، کوچە، گۆدین، دوم بادام، سەراوفەرش. یاریی تۆپیپێی و تۆپی بالە و تۆپی سەرمێز، یاریی سەرەکیبوون لەم ئۆردوگایەدا. هەندێک لەو وەرزشدۆست و وەرزشەوان، یان یاریزانانەی، کە سەرەڕای ئەوەی خۆیان یاریزان بوون، وەک سەرپەرشتیار، یان ڕێکخەر و هەڵسوڕێنەر بوون، لە وەرزشی ئۆردوگادا، لەوانە: عەلی سەعید ئەحمەد (عەلی مامە سەعید)، عوسمان حەمەئەمین، لوقمان عەبدوڵا سادق، سۆران عەبدوڵا سادق، ئەحمەد حەمەئەمین مستەفا، مەحموود حەمەئەمین مستەفا، حەمید عەبدولقادر، قارەمان عەبدوڵا، ئەمجەد حەمە تۆفیق ئەبوبەکر، بەهجەت تۆفیق ئەبوبەکر، ڕزگار ڕەشید، حەسەن حەمەمین ناوخاس، حەمید حەمە ڕەشید عەبدوڵا، فازیل ئیبراهیم، عەتا حەمە شەریف، ئەرسەلان کاکەبرا. ئەوانەی، کە دەبوونە ناوبژیوان بۆ بەڕێوبردنی یارییەکان لە ئۆردوگا، چەند کەسێک بوون، لەوانە: حەسەن حەمەئەمین، غالب حەمەساڵح، شوان ئەفراسیاب عەلی.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

وەرزشەوانانی هەڵەبجەیی لە ئۆردوگای هەرسین

ئەو وەرزشەوانانەن، کە پاش کیمیابارانی هەڵەبجە ڕوویان لە ئێران کرد و ساڵانی ١٩٨٨ بۆ ١٩٩٢ لە ئۆردوگای هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان ژیاون. چالاکیی وەرزشییان لە یارییەکانی تۆپیپێ و تۆپی بالە و تۆپی سەرمێزدا هەبووە و چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و بەشدارییان لە خولی نێوخۆیی ئۆردوگا و خولی دەوروبەریاندا کردووە و پەیوەندیی وەرزشییان لەگەڵ تیپ و یاریزانانی ئێرانیدا هەبووە. لە خولەکاندا پێکەوە یارییانکردووە و ململانێی وەرزشی لە نێوانیاندا هەبووە، لە کاتی یاریکردنی هەردوو تیپی وەرزشی ئۆردوگای هەرسین و تیپی شاری هەرسیندا، جەماوەرێکی زۆر ئامادە دەبوون.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

وەرزشەوانانی هەڵەبجەیی لە وڵاتی پاکستان

لە ساڵی ١٩٨٩ لە ڕێگەی وڵاتی ئێرانەوە چەند خێزانێکی هەڵەبجەیی کۆچدەکەن بۆ وڵاتی پاکستان لە ولایەتی بلوجستان و لە شاری کوەیتە نیشتەجێدەبن، لەنێو ئەم چەند خێزانەدا چەند وەرزشەوانێکی هەڵەبجەیی بەتوانا و لێهاتوو درێژە بە کار و چالاکیی وەرزشی دەدەن و تیپێک بە ناوی تیپی وەرزشی کوردستان لە پاکستان لە شاری کوەیتە دادەمەزرێنن و مەشق و ڕاهێنان و یاری دۆستانە ئەنجامدەدەن و لە خولەکانی پاکستاندا بەشداریدەکەن. یاریزانە هەڵەبجەییەکان یارییەکانی تۆپیپێ، تۆپی بالە، تۆپی باسکەیان لە گۆڕەپانی ئەیوب ستادیۆم ئەنجامدەدا. باشترین یاریزانەکانی تۆپیپێ لە پاکستان ئەمانە بوون: عوسمان حەمەئەمین مەحموود، مەحموود حەمەئەمین مەحموود، ئەبوبەکر مەحموود، فەرهاد مەحموود شەریف، فوئاد مەحموود شەریف. ساڵی ١٩٩١ - ١٩٩٤ عوسمان حەمەئەمین مەحموود لە دوو خولی تۆپیپێ لە ویلایەتی بلوجستانی پاکستان خەڵاتی باشترین یاریزانی پێبەخشرا.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

وەهبی ڕەشید عەبدولکەریم

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٣ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، تا پۆلی دووەمی ناوەندی خوێندووە. لە سەردەمی خۆیدا، یاریزانێکی دیاری تۆپیپێ بووە. ساڵی ١٩٧٩ لە تیپی تازەپێگەیشتووان و پاشان لە تیپی مەڵبەندی لاوان و دواتر لە تیپی وەزشی سیروانی هەڵەبجە و پاشان لە تیپی وەرزشی خەباتی هەڵەبجە، یاریکردووە. لە کاتی ئاوارەییدا لە ئۆردوگای سەریاسی پاوە، یاری بۆ تیپی وەرزشی ئاوارە کردووە. لە شاری سلێمانی بۆ تیپی وەرزشی سەروو یاریکردووە. یاریی بۆ یانەی وەرزشی هەڵەبجە کردووە، تا ساڵی ١٩٩٤ بەردەوامبووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

وەهبی غەفور شەریف

وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (وەهبی غەفور شەریف محەممەد)ە. ساڵی ١٩٤٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی پۆلی سێهەمی ناوەندییە لە سلێمانی. لە ئێستادا خانەنشینە. ژیانی وەرزشی لە قوتابخانەکانی هەڵەبجە و بە یاریی تۆپیپێ دەستپێکردووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (تیپی وەرزشی نەبەز، تیپی وەرزشی هیوا).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

وەهبی مستەفا محەممەد

وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (وەهبی مستەفا محەممەد ئەمین)ە. ساڵی ١٩٥٧ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، ساڵی ١٩٧٩ بۆ ١٩٨٠ ئامادەیی پیشەسازیی سلێمانی تەواوکردووە. ئەو تیپە میللییە وەرزشیانەی، کە یاری تێدا کردوون، ئەمانە بوون: تیپی وەرزشی چیمەن ساڵی ١٩٧٠، تیپی وەرزشی لاوانی هیوا، تیپی وەرزشی هیوای هەڵەبجە، هەروەها لە هەڵبژاردەی پەروەردەی سلێمانی و هەڵبژاردەی هەڵەبجەدا یاریکردووە و چەند یارییەکیشی بۆ تیپی وەرزشی مەولەوی سلێمانی ئەنجامداوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

وریا حەمەفەرەج عەلی

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٨، پەیمانگای تەکنەلۆژیی بەغدادی تەواوکردووە. لە سەردەمی خۆیدا یەکێک بووە لە یاریزانە بەتوانا و دیارەکانی شار. لە دەستەی دامەزرێنەری تیپی شنروێ بووە. لەم تیپانەدا یاریکردووە: لە ساڵی ١٩٧٩ لە تیپی وەرزشی مەولەوی، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، تیپی وەرزشی شنروێ، هەڵیژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە، یانەی وەرزشی هەڵەبجە. لە ئێستادا وەک یاریزانی دێرین یاریدەکات.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

یاد مەولود حەمەشەریف

یاریزانی (ئەکادیمای کاراتیی خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠٠٨ لەدایکبووە. خوێندکاری پۆلی دەیەمی زانستییە. لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لە (ئەکادیمای کاراتیی خورماڵ) دەستی بە یاریکردووە و پشتوێنی (ڕەشی دان یەکی) هەیە. بەشداری چەندین پاڵەوانیەتی کردووە، لەوانە: ساڵی ٢٠١٩ پلەی دووەم لە پاڵەوانیەتیی کاراتی لە تاران، هەمان ساڵ پلەی سێیەم لە پاڵەوانیەتیی کوردستان لە خورماڵ. ساڵی ٢٠٢٣ لە پاڵەوانیەتیی کاراتیی یانەکانی باکوری عێراق لە سلێمانی پلەی دووەم و لە پاڵەوانیەتیی هـەڵبژاردەی عێراق لـە شـاری بەغداد پلـەی یـەکـەمـی بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

یاسین ڕەسوڵ عوسمان

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (یاسین ڕەسوڵ عوسمان عارف)ـە. ساڵی ١٩٦٧ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بەشی وەرزشی خانەی مامۆستانی سلێمانی و کۆلێژی پەروەردەی زانکۆ، بەشی مێژووی تەواوکردووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: ساڵی ١٩٨٠ لە تیپی وەرزشی میللیی سپۆرت و ساڵی ١٩٨٤ لە تیپی وەرزشی میللیی شنروێ لە هەڵەبجە، لە پاش کیمابارانکردنی هەڵەبجە لە تیپی وەرزشی ڕێبینی سلێمانی. ساڵی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٠ لە تیپی وەرزشی ئاوارەکان لە ئۆردوگای گردەچاڵ لە هەولێر یاریکردووە. لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠١ سکرتێری یانەی وەرزشی دەربەندیخان بووە، لە شاری دەربەندیخان تیپی وەرزشی سیروانی دامەزراندووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یانەی وەرزشی گەرمیان لە دەربەندیخان، پاشان ئەم یانەیە لەگەڵ یانەی وەرزشی دەربەندیخان یەکیانگرت. لە ئێستادا سەرپەرشتیاری پەروەردەیی یەکەی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و ڕاوێژکاری کاری خێرخوازی و ڕۆشنبیری و وەرزشییە لە گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

یاسین عەبدوڵا تاماس

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (یاسین عەبدوڵا تاماس ڕۆبیتان)ـە. ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی (دەلێن) لەدایکبووە. دەرچووی قۆناغی ئامادەییە. لە ئێستادا کارمەندە لە وەزارەتی ناوخۆ. ژیانی وەرزشی لە شارۆچکەی سیروان بە یارییەکانی تۆپیپێ، تۆپی بالە، تۆپی باسکە، گۆڕەپان و مەیدان، لە قوتابخانەوە دەستپێکردووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (هەڵبژاردەی تۆپیپێی سیروان، کوردستانی هەڵەبجە، زێڕینی سلێمانی).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

یەحیا نەوزەر عەلی محەممەد سەعید

ساڵی ١٩٨٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشییە لە زانکۆی سەڵاحەدین. پیشەی مامۆستای وەرزشە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. لە ساڵی ١٩٩٤ەوە دەستی بە وەرزش کردووە. لە یانەی وەرزشی پەیام، یاریزانی کیک بۆکس بووە. ساڵی ١٩٩٧ لە کێشی ٤٨ کیلۆ پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی قەزا و ناحیەکانی سلێمانی بەدەستهێناوە. یاری بۆ یانەی وەرزشی هەولێر کردووە. ساڵی ٢٠٠١ هەڵبژێرراوە بۆ لاوانی عێراق و هەمان ساڵ بووە بە خاوەنی پشتێنی ڕەشی دان یەک. ساڵی ٢٠٠٧ یەکەمی یانەکانی سلێمانی بووە و دەستنیشانکراوە بۆ هەڵبژاردەی عێراق لە کێشی ٦٧ کیلۆ، ساڵی ٢٠١١ بووە بە خاوەنی پشتێنی ڕەشی دان سێ. چەند خولێکی دادوەری و ڕاهێنەری لە یاری کیک بۆکسینگ بینیوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

یەسنا حەبیب ئەمین

یاریزانى کاراتیى (فێرگەى کچانى خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠٠٨ لە شارۆچکەی (خورماڵ)ی سەر بە پارێزگای (هەڵەبجه)‌ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە خورماڵ تەواو‌کردووه. لە‌ ئێستادا خوێندکاری نۆی بنەڕەتییە. ‌ساڵی ٢٠٢٢ پەیوەندیکردووە به ‌فێرگەی کاراتیی کچانی خورماڵەوە. ساڵی ٢٠٢٤ لە شاری سلێمانی، لە تەمەنی ١٤ ساڵ و ١٥ ساڵدا، بەشداری پاڵەوانێتیی عێراقی کردووە و توانیویەتی خەڵاتی سێیەم له ‌ئاستی یاریی کاراتیی کاتا بەدەستبهێنێت.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

یوسف باسام تۆفیق

ساڵی ٢٠٠٠ لەدایکبووە. قۆناغی بنەڕەتی تەواوکردووە. نزیکەی ١٠ ساڵە دەستی بە یاری کاراتی کردووە و خاوەنى پشتوێنى ڕەشى دان دووە. بەشدارى چەندین پاڵەوانیەتى کردووە و ئاستی باشی بەدەستهێناوە، لەوانە: ساڵی ٢٠١١ پلەی سێیەم لەسەر ئاستی کوردستان لە شاری سلێمانی. ساڵی ٢٠١٢ پلەی دووەم لەسەر ئاستی کوردستان لە شاری سلێمانی. ساڵی ٢٠١٣ پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی کوردستان لە شاری هەولێر. ساڵی ٢٠١٤ پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق لە شاری دهۆک. ساڵی ٢٠١٥ وەک یەکەم یاریزانی خورماڵ، لەگەڵ یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقدا، بەشداری لە پاڵەوانیەتیی عەرەب لە وڵاتی میسر کردووە. ساڵی ٢٠١٥ پلەی سێیەمی لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتیی ئێران لە شاری ئەسفەهان بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٦ پلەی یەکەم لەسەر ئاستی کوردستان لە شاری سلێمانی. ساڵی ٢٠١٧ پلەی دووەم لە سەر ئاستی عێراق لەشاری کەرکوک. هەمان ساڵ پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق لە شاری بەغداد. ساڵی ٢٠١٨ پلەی دووەم لەسەر ئاستی کوردستان لە شاری سلێمانی. ساڵی ٢٠٢٠ پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

یوسف سەعید ئەحمەد

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، دەرچووی خانەی مامۆستایانی سلێمانی، بەشی وەرزشە. لە ئێستادا سەرپەرشیاری پەروەردەییە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە. سەرەتای ژیانی وەرزشی، لە ساڵی ١٩٧٥ لە قوتابخانەی هەڵەبجەی سەرەتایی، لە یاریی تۆپیپێ و تۆپی بالە و یاریی گۆڕەپان و مەیدان و بەرید و فڕێدانی قورساییدا دەستپێدەکات. لە خانەی مامۆستایانی سلێمانی و لە یاری تۆپیپێدا، بەشداریی چالاکیی وەرزشی کردووە. لە سەردەمی خۆیدا یاریزانی تۆپیپێ بووە. لەم تیپە وەرزشیانەدا یاریکردووە: کۆڵنەدەر، بۆکان، مەولەوی.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

یوسف سەلام مستەفا

یاریزانە لە (ئەکادیمای کاراتیی خورماڵ). ساڵی ٢٠٠٣ لەدایکبووە. لە ساڵی ٢٠١١ەوە دەستیکردووە بە یاریی کاراتی و بەشداری چەندین پاڵەوانیەتی کردووە و پلەی بەرزی بەدەستهێناوە، لەوانە: ساڵی ٢٠١٥ چووەتە ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق بۆ ماوەی هەشت ساڵ ماوەتەوە و لە وڵاتەکانی (مالیزیا، ئوزباگستان، کازاخستان و چین)دا، بەشداری لە چوار پاڵەوانیەتیی ئاسیاییدا کردووە، هەروەها لە سێ پاڵەوانیەتیی جیهانیی دیکەدا لە وڵاتەکانی (ئیماڕات، تورکیا و هەنگاریا)، بەشداریکردووە. خاوەنی پشتوێنی ڕەشی دان سێییە. ١٠ جار پلەی دووەمی لە پاڵەوانیەتیی کوردستان بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٧، ٢٠١٨، ٢٠١٩، ٢٠٢٣ لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەم، ساڵی ٢٠١٩ لەسەر ئاستی (ئاسیا) لەوڵاتی (مالیزیا) پلەی دووەم، ساڵی ٢٠٢٣ لە پاڵەوانیەتیی (ئۆڵۆمپیاتی ئاسیا) لە وڵاتی چین پلەی سێیەم، ساڵی ٢٠١٩ لە پاڵەوانیەتیی وڵاتانی عەرەب لە وڵاتی تونس پلەی یەکەم، ساڵی ٢٠١٦ لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی لە ئیلام پلەی دووەم، هەمان ساڵ لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی لە ئیلام پلەی سێیەم، ساڵی ٢٠١٩ لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی لە تاران پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان
پێشتر 1
...
17 18