وەرزشەوانانی هەڵەبجەیی لە ئۆردوگای هەزاخانی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
وەرزشەوانان و یاریزانانی هەڵەبجە و خورماڵ و سیروان دوای کیمیاباران، چالاکی وەرزشییان لە یارییەکانی تۆپیپێ و تۆپی بالە لە ئۆردوگای ( هەزارخانی) سەر بە شاری مەریوان ئەنجامداوە. بە شێوەیەکی گشتی لە ئۆردوگا تییەکان بە ناوی گوندەکانیانەوە ناونراون و ئەم تیپانە هەبوون:
١ - تیپی وەرزشی میللیی تۆپیپێی ئەحمەدئاوا
٢ - تیپی وەرزشی برایەتی
٣- تیپی وەرزشی میللیی تۆپیپێی دەرەیمەڕ
٤- تیپی وەرزشی تۆپیپێی زەڵم
٥- تیپی وەرزشی میللیی تۆپیپێی سەرگەت
٦- تیپی وەرزشی میللیی تۆپیپێی گوڵپ
٧- تیپی وەرزشی میللیی تۆپیپێی گەچێنە
٨- تیپی وەرزشی غەمبار
٩- تیپی وەرزشی میللیی تۆپیپێی هانەی قوڵ
١٠- تیپی وەرزشی میللیی تۆپیپێی هێڵانپێ
خولی ئۆردوگادا ملمڵانێی قورس لە نێوان برایەتی و غەمباردا بووە. ئەم تیپە وەرزشیانە بە شێوەی هاتن و ڕۆشتن لەگەڵ تیپەکانی تری ئۆردوگاکاندا تیپە میللییە وەرزشییەکانی گوند و شار و شارۆچکەکانی دەورووبەریاندا، پەیوەندیان هەبوو و سەردانی یەکتریان دەکرد و یاری و چالاکیی دۆستانەیان ئەنجامدەدا، لە کاتی بەشداری لە خولی دەرەوەی ئۆردوگا بە ناوی هەڵبژادەی ئاوارەکانی ئۆردوگاوە بەشدارییانکردووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (لوقمان عەزیز کەریم)، لەدایکبوو: ١٩٧١، بڕوانامە: ئامادەیی، لە ١٥ی ٢ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەختیار عەزیز)، لەدایکبووی ١٩٦٨، ئاستی خویندن، دبلۆم.لە ٢ی ٢ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم