وەرزشەوانانی هەڵەبجەیی لە ئوردوگای سونغوری کولیایی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
ئەو وەرزشەوانانەن، پاش کیمیابارانی هەڵەبجە، ڕوویان لە ئێران کرد و ساڵانی ١٩٨٨ بۆ ١٩٩٢ لە ئۆردوگای شاری سنغوری کولیایی سەر بە پارێزگای کرماشان ژیاون. مەشق و ڕاهێنان و یاریی دۆستانەیان لە یارییەکانی تۆپیپێ و تۆپی بالە و تۆپی سەرمێز، ئەنجامداوە. خولی نێو ئۆردوگایان ڕێکدەخست و جارجار لە خولەکانی شاری سەنغور و دەوروبەری بەشدارییانکردووە. چەندین یاریزانی بەتوانا و لێهاتووی هەڵەبجەیی لە سەرەتای دامەزراندنی ئەم ئۆردوگایەدا نیشتەجێبوون. تیپەکانی ئۆردوگای سەنغوری کولیایی ئەمانە بوون:
١ - هەڵبژاردەی ئۆردوگای سەنغوری کولیایی.
٢ - تیپی وەرزشی هیجرەت.
٣ - تیپی وەرزشی کوردستان.
٤ - تیپی وەرزشی حەمرین.
٥ - تیپی وەرزشی هەڵۆ.
٦ - تیپی وەرزشی برایەتی.
٧ - تیپی وەرزشی ئاسۆ.
٨ - تیپی وەرزشی پەیام.
٩ - تیپی وەرزشی کۆچەر.
١٠ - تیپی وەرزشی ئاوارەکان.
سەرچاوەکان:
- وەرزش و یاریزانانی هەڵەبجەیی لە تاراوگە، شوان ئەفراسیاب عەلی، (بەرهەمی بڵاونەکراوە)، ٢٠١٥.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (سەلام قادر عەبدولوەهاب)، یاریزانی دێرینی هەڵەبجە و بیاوێڵە و ئۆردوگای سەنغووری کولیایی، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (موختار عزەت کاکەبرا)، یاریزانی دێرینی تیپی وەرزشی هیجرەت، سەنغووری کولیایی، لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی